图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,734
图片 105,797
书籍 19,395
相关文件 97,471
Video 1,396
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
مەلای گەورەى کۆيە و هەوڵە ڕيفۆرمخوازييەکانى
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مەلای گەورەى کۆيە

مەلای گەورەى کۆيە
زامدار ئەحمەد
مەلا محەمەدی کوڕی مەلا عەبدوڵڵای کوڕی مەلا ئەسعەدی کوڕی مەلا عەبدولڕەحمانی ‏‏‏‏کوڕی مەلا عەبدوڵڵای کوڕی مەلا محەمەدی کوڕی مەلا ئیبراھیمی کوڕی شێخ حەسەنە، ‏‏‏دایکی ناوی عائیشەی کچی حاجی بەکر ئاغای حەوێزییە. مەلا محەمەد ‏ بە مەلای کۆیە و #‏مەلای ‏‏گەورە# و مەلای گەورەیی کۆیی ناسراوە، لە ساڵی (1876) لە بنەماڵەی ‏‏‏جەلیزادەى شاری کۆیە لەدایکبووە (1) .‏
مەلای گەورە، لە تەمەنی ھەژدە ساڵیدا لەلایەن باوکییەوە ئیجازەی مەلایەتی پێدەدرێت، لە دوای بوون بە مەلا، دەست دەکات بە ‏‏کاری مەلایەتی و وتاردان، لە ماوەیەکی کەمدا بەھۆی بە توانایی و لێھاتووییەوە ناو دەردەکات، ‏‏تەنانەت لە تەمەنی نۆزدە ساڵیدا ئیجازەی مەلایەتی بە چەند ھاوڕێیەکی خۆی بەخشیوە (2) ، هەروەک لە ‏زۆربەی ناوچەکانی کوردستانەوە خەڵک چوونەتە لای مەلای گەورە و خوێندوویانە (3) .
مەلای گەورە، زۆر پلە و پۆستی سیاسی و ئیداری وەردەگرێت، لەسەر ‏‏داوای ‏مەلا ‏محەمەد، والی موسڵ (سلێمان نەزیف) بڕیار دەدا قوتابخانە لە شاری کۆیە بەناوی (کویسنجاق ئولا) قوتابخانەی ‏یەکەم بکاتەوە. لەوەش زیاتر لە ساڵی (1920) دا مەلای ‏گەورە و جەمیل ئاغای حەوێزی حاکمی شاری ‏کۆیە، یاداشتیان ‏بۆ ‏حاکمی سیاسی ‏بەڕیتانی بەرزکردۆتەوە و داوای درووستکردنی دەوڵەتی ‏کوردییان ‏کردووە (4) ، ‏لە دێڕە شیعرێکیدا دەڵێت:‏
ھەتا دەمرم لە بۆ کوردان دەناڵم
عیلاجیان چۆن بکەم ھاوار بە ماڵم
مەلای گەورە، بایەخێکی زۆری بە خوێندنەوەی ‏پەڕتووکە زانستی و سیاسی و مێژووییەکان داوە، ‏ھاوکات زۆر بایەخی بە زمانی کوردی داوە، و زمانەکانى عەرەبی و فارسی و ‏تورکیشی بە باشی زانیوە (5) . لە ساڵی1930 بەدواوە، قۆناغى پێگەیشتنی فیکری و فەلسەفی مەلای گەورە ‏‏دەستپێدەکات، ‏‏چونکە لەو قۆناغەدا شارەزایى تەواو لە زۆربەی زانستە ئایینییەکانى ئیسلامدا پەیدا دەکات، هەروەک لەو ‏ساڵە ‏بەدواوە دەستیکردووە بە تەفسیرکردنی قورئانى پیرۆز بەناوی کەلامی خودا، کە ‏لە (10) بەرگ پێکدێت ‏و لە ماوەی نێوان ‏ساڵانی (1933 بۆ 1943) دا تەواوى کردووە (6) . ناوبراو لە تەمەنی (67) ساڵیدا و لە 12/10/1943 ‏بەھۆی نەخۆشی قورحەی مەعیدە، لە شاری کۆیە کۆچى دوایى دەکات (7) .
مەلای گەورە، لە ماوەی ژیانیدا ژمارەیەکی زۆر نووسین و پەڕتووکی نووسیوە، زۆربەی کاتەکانی ‏بۆ زانست و زانیاری تەرخان کردووە، بە وەرگرتن و بە بەخشین، مەلای گەورە، بەرھەمەکانی ‏بە زمانەکانى عەرەبی و کوردی نووسیوە، کە ئەمانەن (8) :
پەڕتووکە کوردییەکان:
1 کەلامی خوداوەند/ تەفسیری قورئان
2 فڕی فڕی قەل فڕی
3 عەقیدەی کوردی
4 نوێ کەرەوە
5 دیاری مەلا محەمەدی کۆیی/ شیعر
6 حیکایەت، خەون، کەرامەت‏
پەڕتووکە عەرەبییەکان:‏
1 التکمیل فى وجوب الفرق بین الممکن و والمستحیل
2 ضیاعان: ضیاع الحیاة، ضیاع الدین (دین الاسلام)
3 ابهى المارب فى اثبات الواجب
4 الالة والطبیعة العقل و النبوة
5 حقیقة الاسلام و الایمان والاحسان
6 الحدس سلم الارتقاء
7 خراب العالم
8 ستة اشخاص
9 غایتی واملی فى علمى وعملی
10 القائد الی العقائد
11 الکلام الجدید
12 مسالة الاختیار
13 المشاهد
14 المعجزات والکرامات
15 مقالة فی تحقیق صفة الکلام
16 المصقول فی علم الاصول
بەداخەوە بەھۆی کەمی و نەبوونی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە وە هیچ یەکێک لە و بەرهەمانە لە سەردەمی خۆیدا بڵاونەکرانە‌وە، بەڵام لە نیوەی دووەمی سەدەی بیستەمدا بەشێکیان بڵاوکرایەوە، لە ماوەی دە ساڵی ڕابردووشدا زۆربەی پەڕتووکەکانی چاپکرا و خرایە بەردەستی خوێنەران، بە (تەفسیری کەلامی خودا) شەوە.
ڕیفۆرم و چاکسازییە ئایینییەکانی مەلای گەورە
بەکارھێنانی چەمکی مەلای گەورە بۆ کەسایەتییەک، گوزارشتە لە لێھاتوویی و گەورەیی و جیاوازی ئەو زانایە، مەلای گەورە، مەلا و کەسایەتییەکی ئایینیی بوو، ھاوشێوەی سەعید نورسی لە باکوورى کوردستان، ئەحمەدی موفتیزادە و ناسى سوبحانی لە ڕۆژھەڵاتى کوردستان و مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس لە باشوورى کوردستان، واتە جیاواز لە کەسایەتییە ئایینییەکانی دیکەی ھاوسەردەمی خۆی و دوای خۆیی بووە. لە دوای ئەوەی مەلای گەورە، ئیجازەی مەلایەتی وەردەگرێت و نازناوی مەلای گەورەی پێدەدرێت لەگەڵ تێپەڕبوونى کاتدا، ژمارەیەک چاکسازی کۆمەڵایەتیی و کولتووریی و ئایینی ئەنجامداوە، لێرەدا ئاماژە بە هەندێک لە کارەکانى ناوبراو دەکەین.
مەلای گەورە، لە ژیانیدا دژی زۆرداران و ئەفسانە پەرست و مێشک وشک و ‏ناحەزانی کورد بووە (9) ، بەردەوام دژی ھەموو ئەو مەلایانە بووە کە دژی پێشکەوتن بوون و ھەوڵی چاندنی تۆوى خورافەیان داوە لە دەماغی خەڵکیدا (10) . بەتایبەت ئەوانەی ھەوڵیانداوە ئایین بۆ بەرژەوەندی ‏تایبەتی ‏خۆیان بەکاربھێنن، ‏بەنموونە شێخەکان، کە ھەوڵیانداوە خەڵکی بەرەو لای ‏خۆیان ‏ڕابکێشن و بۆ ‏بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان بەکاری بھێنن و بیانکەنە دەروێش و ‏موریدی خۆیان، ‏‏لە پارچە ‏شیعرێکدا دەڵێت:
ھەتا شێخی لە کوردستان بمێنێ
ئومێدی زیندەگانیت پێ نەمێنێ
تەریقەی قادری و نەقشبەندی
بەبای دا ڕەونەق و ئاھەنگی کوردی (11)
ھەروەھا، لە شیعرێکی دیکەدا دەڵێت:
شێخی ئەھلی سوننە و جەماعەت
بە ھەموو فێڵ و تەدبیر و کیاسەت
ھەر وەکوو پاپا بەھەشت دەفرۆشى
وەی قوڕت بەسەر گەلێ بێ ھۆشی (12)
جگە لەم دوو پارچە شیعرە، لە چەند شوێن و شیعری دیکەدا سەبارەت بە شێخەکان قسە دەکات، ئەوەش ئاماژەیە بۆ باڵادەستى شێخەکان لەنێو کۆمەڵگەى کوردیدا، هەر لە و ڕوانگەیەوە دەڵێت:
بەسیە بۆ خاتری خوا بەسیە
تابەکەی بەزمی خانەقا و تەکیە
شێخە فەندی ئیتر بترسی لە خوا
میللەتی قوڕ بەسەر چ حاڵ نەما (13) ‏
ڕووبەڕووبوونەوەی شێخ و تەکیە و خانەقا، لەلایەن مەلای گەورەوە، یەکێکە لە ‏‏چاکسازییەکانی کە بۆ کۆمەڵگەی کوردی کردوویەتی، ھەوڵیداوە کە خەڵکی ‏‏ھۆشیار بکاتەوە و تێیان بگەیەنێت ئەوانەی دەکرێن تەنیا کرداری دونیایین و بۆ ‏‏مەبەستى تایبەتى دەکرێن. ‏لە ھەڵوێستێکی لەم شێوەیەدا، ئەگەر پێگە کۆمەڵایەتی و ‏زانستی و ناسراوییەکەی بنەماڵەی جەلی زادە نەبووایە، دوور نەبوو مەلای گەورە ‏شار بەدەر بکرایە، چونکە شێخەکان لەو سەردەمەدا خاوەن لایەنگرێکى زۆر و پێگەیەکى کۆمەڵایەتى و ئایینى بەهێز بوون، ئەگەر ئەوەش بزانین پێشوتر لە سەردەمی مەلا عەبدوڵڵای باوکی مەلای گەورەدا، حاجی قادری ‏کۆیی، لە کۆیەوە ئاوارەی ئەستەنبۆڵ کراوە (14) .‏
لەو سەردەمەدا، لەلای خەڵکی زمانی قورئان و ئایین تەنیا زمانی عەرەبی بووە، واتە نەدەکرا بە زمانێکی دیکە قورئان بخوێنیتەوە و بنووسی، بەڵام مەلای گەورە، ئەو قسانەی ڕەتکردەوە و قورئانی پیرۆزى وەرگێڕایە سەر زمانی کوردی و لە (10) بەرگدا نووسییەوە، تەفسیرەکەشی ھەڵقوڵاوی نێو کۆمەڵگەی کوردەواریی بوو، واتە خوێندنەوەیەکی کوردانەی بۆ کردووە. ئەڵبەتە لەنێو تەفسیرەکەشیدا، بانگەشەی بۆ چاکسازی کۆمەڵایەتیی و کولتووریی و فەرھەنگی و سیاسی کردووە (15) و بۆچوونى وابووە، کە دەبێت ئایین کاریگەریی پۆزەتیڤی لەسەر مرۆڤ ھەبێت، دەبێ بەردەوام بۆ بەرزی بڕوانێت و خۆی بە بچووک و زەلیلی نیشان نەدات (16) .
مەلای گەورە، بە بەردەوامى هانى خەڵکی دەدا کە سەربەست بژین و بۆ ئازادی ھەوڵبدەن (17) ، لە تەفسیرەکەشیدا باسی لەوە کردووە کە پێویستە کەڵک لە چاکسازی و شارستانێتی ئەوروپا وەربگرین، بەنموونە بڵاوکردنەوەی ڕۆژنامە و چاپخانە و کردنەوەی فێرگە و زانکۆ، تەنانەت لە ھەندێ شوێندا سەرسامی خۆی بە شارستانێتی ڕۆژاوا نیشان دەدات. ئەوە لەکاتێکدا بەشێکى زۆر لە مەلاکانی ئەو دەم، دووبارەکردنەوەی کارەکانی ڕۆژاوا و تەنانەت قسەکردن بە زمانەکانى ئەوان بە گوناﮪ و حەرام زانیوە، بەڵام ئەوە تێڕوانینى مەلای گەورە بووە (18) .
یەکێک لە چاکسازییە کۆمەڵایەتییە گرنگەکانی مەلای گەورە، کە تاڕادەیەک پەیوەندی بە ئایینیشەوە ھەیە، پرسی ناردنی منداڵانە بۆ خوێندنگاکان، ئەو کات بەشێک لە مەلاکان لەو بڕوایەدا بوون کە ناردنی منداڵ بۆ خوێندنگا حکومییەکان کارێکی ناپەسندە و بە گوناهیان داناوە، ئەوان دەیانگووت پێویستە منداڵان لە حوجرەکاندا بخوێنن، بەڵام مەلای گەورە، گوێى بە و قسانە نەدەدا و نەجیبەی کچی لەگەڵ کوڕان ناردە خوێندنگا، ئەوەش بۆ ئەو سەردەم زۆر سەخت بوو، چونکە مەلاکان قایل نەدەبوون کوڕەکانیان بخەنە بەر خوێندنى حکومى (19) ، لەمبارەیەوە مەلای گەورە دەڵێت:
عیلمی تەبیعەت عیلمی خودایە
(قال) و (قول) گشتی ھەبایە
عیلمی کیمیات گەر نەخوێندووە
بەخوا نازانی خوا چی کردووە (20)
نەجیبە جەلیزادەى کچى، بە یەکەم فێرخوازى کچ لە کۆیە دادەنرێت کە لەگەڵ کوڕاندا لە خوێندنگا خوێندوویەتی، ئەمەش بۆ قۆناغى خۆى بە چاکسازییەکی گەورەى کۆمەڵایەتی و کولتووریی و فەرھەنگی کوردی دادەنرێت. ئەمانەی کە باس کران، بەشێک بوون لەو ڕیفۆرمانەی کە مەلای گەورە، لە سەردەمی خۆیدا ئەنجامیداون‌.
سەرچاوە و پەراوێزەکان
1- مغدید حاجی: الملا محمد الکویی (مەلای گەورە) ، مطبعە وزارة الثقافیة، ط2، ‏اربیل، 2008، ص32.
2- عەبدولخالق عەلادین: مەلای گەورە- زانا و ئەدیب و شاعیر، ‏چاپخانەی منارە، ‏ھەولێر، ‏‏2009، ل33.
3- جواد فقی ڕسول الجوم حیدری: محمد بن عبداللە الجلی وجهودة العلمیة، مکتب التفسیر، اربیل، 2006، ص106.
4- ‏‏ عەبدولخالق عەلادین: س. پ، ل35.
5- کامەران بابانزادە: مەلای گەورەی کۆیی- سێیەمین ڤیستیڤاڵی ‏سەنتەری ‏پەرەپێدانی لاوان، ‏سلێمانی، 2012، ل146.
6- ‏‏مەلا محەمەدی جەلی کۆیی (مەلای گەورە) : فڕی فڕی قەل فڕی، ‏ ‏پڕۆژەی ‏تیشک، ھەولێر، 2009، ل7.
7- مەلای گەورە، ڕووناکبیرێکی پێشکەوتووخواز، ڕۆڤار، ژ (71) ، چاپخانەی چاپ و ‏پەخشی ‏سەردەم، سلێمانی، 2012‏، ل7.
8- ‏‏مەلا محەمەدی جەلی کۆیی (مەلای گەورە) : س.پ، ل9.
9- مەسعوود محەمەد: گەشتی ژیانم، سەنتەری ‏لێکۆڵینەوە و ‏‏‏پەخشی کۆیە، ‏‏کۆیە، 2009، ل16.
10- ھاوکار عەبدوڵڵا شیخ وەسانی: دین و جیھانبینی مەلای گەورە ھەڵبژاردەیەک لە بەھێزترین بابەتەکانی تەفسیری مەلای گەورە، 2016، (بڵاونەکراوە) ، ل113.
11- عەبدولخالق علاءالدین: س.پ، ل107.
12- ﮪ . س، ل 148.
13- ﮪ . س، ل 158.
14- ئاراس محەمەد ساڵح: ھەوڵەکانی مەلای گەورەی کۆیە لە چاکسازی و ‏نوێکردنەوەی بیری ئایینییدا، 2016، (بڵاونەکراوە) ، ل13.
15- ‏‏ھ .س، ل16.
16- ‏ ھاوکار عەبدوڵڵا شێخ وەسانی: س.پ، ل127.
17- ‏‏ھ .س، ل119.
18- ئاراس محەمەد ساڵح: س.پ، ل17.
19- ئاڵا دارا عەبدولمەجید: ئافرەت لە دیدی مەلای گەورە، ماستەرنامەیەکە پێشکەشى بەشی کوردى کۆلێژی پەروەردەى زانکۆی کۆیە کراوە، 2014، ‏‏‏ (بڵاونەکراوە) ، ل86.
20- عەبدولخالق علاءالدین س.پ ، ل114.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览529
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | www.xalkurd.org 01.02.2023
挂钩项目: 5
小组: 文章
Publication date: 01-02-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 社会
书: 哲学
书: 教育
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هەژار کامەلا 02-02-2023
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on04-02-2023
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):04-02-2023
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览529
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,734
图片 105,797
书籍 19,395
相关文件 97,471
Video 1,396
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - Amed 的地方 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 传记 - 党 - K. D. P. 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 性别 - 男 传记 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 传记 - 国 - 库尔德人

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!