图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,502
图片 105,199
书籍 19,485
相关文件 97,497
Video 1,394
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
کەڕامەت و ئازادی
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کەڕامەت و ئازادی

کەڕامەت و ئازادی
کەڕامەت و ئازادی
نووسین: فاتمە سادقی
وەرگێڕان: چنوور فەتحی

شەپۆلێکی نوێ لە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران، لە دوای کوشتنی تاڵ، بەڵام بەشکۆی ژینا ئەمینی، بۆتە ڕووداوێکی مێژوویی. لەم ڕووداوەدا وێنەکان پێش وشە و قسە و کەوتوون؛ جووڵەکان دروشمەکانیان بەجێهێشتووە و بوێری و ئازایەتی بە سەر ترسدا و سەمای ژیان و ئازادی بە سەر کۆیلەیی و ئەسیریدا سەرکەوتوون. ئەم بزووتنەوە چییە و چی دەوێ؟ بۆچی مەرگی (مەهسا / ژینا ئەمینی) لە کاتی دەستبەسەردا گرتنی، بوو بە هێما و سیمبۆلێکی وەها بەهێز؟ دەبێ چ ناوێک لەم ڕاپەڕینە مەزنە بنێین؟ هەرچەند ناونان لەم ڕاپەڕین و ئاخێزە زەحمەتە و خێرایی ڕووداوەکان تێیدا زۆرزۆرە، بەڵام بزووتنەوەیەکی ڕیشەدار و قووڵە.

$سووکایەتی و سەرکوتی سیستەماتیک$
“ژینا ئەمینی” سیمبۆلی دۆخێکی پر لە سووکایەتی ‌پێکردنی تەواوە، ئەو بێ ئەوەی کە بیهەوێ پێنج بەشی گرنگ و تێکچڕژاوی پاژەکانی سیستەمی سەرکوتی سیستەماتیکی لە ئێراندا نمایش کرد:- یەکەم، ئەوەی کە ئەو ژن بوو. دووەم، ئەوەی کە لەلایەن “گەشتی ئیڕشاد”ەوە بەهۆی حیجابەوە دەستگیر کرا. سێیەم، ئەوەی کە کاتیک لەلایەن پۆلیسەوە برابوو بۆ ئەو گرتووخانەیە، بەهۆی ئەشکەنجە و لێدانی هۆڤانەوە گیانی لە دەستدا. چوارەم، ئەوەی کە ئەو هاووڵاتیی یەک لە بێبەریترین و سەرکوتکراوترین ناوچەکانی ئێران، واتا کوردستان بوو. و لە کۆتاییدا ئەوەی کە لە دوای مردنیشی دامودەزگای سەرکوت دەستیان کرد بە سازدانی سیناریۆ و درۆکردن بۆ پاساوهێنانەوە بۆ خۆیان.
“مەهسا” ژن بوو و ئێمە کە لەژێر سێبەری نیزامی پیرۆزدا ژیاوین، باش دەزانین کە ژن بوون لەم سیستەمەدا خۆی لە خۆیدا سووکایەتییە و هیچی لە جوو بوون لە ئەڵمانیای نازی کەم نییە. بەڵام مەهسا تەنیا ئەوە نەبوو کە ژن بێت، ئەو بەهۆی حیجابەوە دەستگیر کرا؛ یەکێک لە گەورەترین کەرستەکانی سووکایەتی پێکردن و سەرکوتی ژنان. هەر لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێرانەوە “یان ڕووسەری یان توسەری” باسی لەوە دەکرد کە ئامانج لەم حیجابە کەرامەتی ژن نییە. چۆن دەبێ کەرامەتی کەسێک بە سەپاندن و ناچارکردنی بە شتێک کە حەزی لێی نییە، بپارێزین؟ “یان ڕووسەری یان توسەری” تەنیا یەک مانای بوو: “هەم ڕووسەری هەم توسەری”. مەرگی “مەهسا” توندوتیژیی بێ سنوور و ڕادەی سیستەماتیکی پۆلیس و “نیروی انتڤامی” نیشان داین. جگە لەمانەش ئەو نوێنەری مرۆڤە پەڕاوێزخراوەکانی ئەم کۆمەڵگاش بوو؛ ئەو خەڵکی کوردستان بوو؛ ئەو شوێنەی کە بیرهێنەرەوەی کۆڵبەر و کوشتنیانە بە تاوانی هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی پاروویەک نان. هەر ئێرانییەک کە لانی کەم یەک لەم پێگانەی ئەزموون کردبێت، لەگەڵ مەهسا هاودڵە؛ ئەو ژنانەی تەنیا بەهۆی ڕەگەزیانەوە ئازار دەدرێن و سووکایەتییان پێ دەکرێت، ئەو کچانەی بە دەیان جار تامی تاڵی سووکایەتی پێکردنی گەشتی ئیڕشاد (پۆلیسی حیجاب) یان چەشتووە، ژمارەی هەرە زۆری ئەو ئێرانییانەی سەروکاریان لەگەڵ پۆلیس و دەستگیرکردن و زینداندا هەبووە و باش دەزانن لەوێ بۆ شکاندنی کەسایەتیی مرۆڤ و سووکایەتی پێکردنی چی دەکەن. سیستەمێک کە بۆ پاساوی خۆیان هەموو کارێک دەکات و لە ئەنجامدا ژمارەی هەرە زۆری ئەو ئێرانییانەی بەهۆی ئەم بارودۆخەوە بەرەو پەڕاوێزەکان پاڵ دەنرێن و کەمتر حیسابیان بۆ دەکرێت. سووکایەتی پێکردنی گشتی، هەستێکی هاودڵی و هاوسۆزی و یەکگرتوویی لەنێو ئێرانییەکاندا بەدیهێنا کە لە ڕاپەڕێنی ئەم ڕۆژانەدا بە چاو بینیمان.

$بە ئاسایکردنی شەڕ$
چاوەڕوان دەکرا کە بە هاتنە سەر کاری موحافیزکارەکان لە ساڵی 1400، فەزا پۆلیسی ‌تر ببێت و هەرواش دەرچوو. لە حاڵێکدا کە ڕەخنەی زۆر لە سەرۆک کۆمار بەهۆی ناتوانیی لەڕادەبەدەر، بێ بەرنامەیی و لاوازیی دەگیرا، پێش چەند مانگێک هەر لە هاوینی ئەمساڵدا ویدیۆیەک لە ئاڵۆزیی نێوان دوو ژن لە پاسی بی ئاڕ تی بڵاو بووەوە. چەند ڕۆژ دواتر “سپیدە ڕەشنۆ” کە بەهۆی لابردنی لەچک لە ناو پاسەکە هێرشی کرابووە سەر و دواتر دەستگیر کرابوو، بە ڕوخسارێکەوە کە بە ئاشکرا ئاسەواری ئەشکەنجە و لێدانی پێوە دیار بوو هێنرایە پێش کامێرای تەلەڤزیۆنی سەرتاسەریی ئێران بۆ ئەوەی کە دان بەوەدا بنێت کە “دوژمن” ناچاری کردبوو وا بکات.
لێرەوە دەرکەوت کە حکوومەت بەنیازە بە نیشاندانی ئاسەواری ئەشکەنجە لەسەر سیمای ئەو ژنە، ژنانی دیکەش چاوترسێن بکات. ئەم پەیامە بە کۆمەڵگا درا، کە سەیری کەن چەن بەهێزین! دەتوانین دەستەمۆتان بکەین. مەبەست لە نیشاندانی ئاسەواری ئەشکەنجە کە زۆر بە ئەنقەست بە سەر دەموچاوی سپیدەوە دەرکەوتبوو ئەوە بوو کە هۆشداریی بدرێتە باقی ژنان کە گەر نافەرمانی بکەن، چ شتێک چاوەڕێیان دەکات.
ئەوەی لەم جۆرە دواییەی سەرکوتدا تازە بوو بریتی بوو لەوەی کە پێشتر حکوومەت هەوڵی دەدا کاتێک قوربانییەکانی دێنێتە پێش کامێراکان، لانی کەم ئاسەواری ئەشکەنجە بە سەر و سیمایانەوە نەمابێت یان داپۆشرێت، تاکوو بەم شێوە دانپێدانانەکە ئاسایی دیار بێت. هەڵبەت ساڵانی دوایی کەم کەس هەبوو بڕای بەوە بێت کە بە ئەشکەنجە بەدەست نەهاتووە. بەڵام ئەمجارەیان گوایە بڕیار درابوو کۆپلەیەک لەوەی لە پشتی پەردە ڕوو دەدات، نیشانی خەڵک بدرێت. ئەم جارە ئامانجی دەزگای سەرکوت خودی دانپێدانانەکە نەبوو. ئەشکەنجەگەران گەیشتبوونە ئەو ئەنجامە کە تەنیا نیشاندانی دانپێدانان لە تەلەڤزیۆنەوە تەواو نییە بەڵکوو دەبێ ئەوەش دەربخەن کە چۆن دەتوانن کچێک بە سەرێکی بەرزەوە، بە قژی شەکاوە لە بادا و بە ئاخاوتنێکی بێ ترسەوە بگۆڕن بۆ سیمایەکی لاواز و تێکشکاو و زمانێکی کڵۆڵ. دەبوو لە ڕێگەی سیمای سپیدە و حاڵەتەکەیەوە نیشانمان بدەن کە گەر نافەرمانیتان کرد، چی چاوەڕێتان دەکات.
ئامادەیی بەربڵاوی گەشتی ئیرشاد لەسەر شەقامەکان بۆ ئیڕشاد نەبوو. بۆ ئاساییکردنەوەی شەڕڕ و نمایش کردنی لە بەرچاوی ڕێبواران بوو. بەڵام سیناریۆنووسەکان بیریان لەوە نەکردەبووەوە کە چیدی ئەو پاساوانەی بۆ سەرکوتی کۆمەڵگا و سەپاندنی حیجاب بە سەر ژناندا هەیانە، سواوە و کەس قانع ناکات. چیدی شەرعییەتێکیان بۆ نەماوەتەوە. لەو وڕووەوە کە هەرچەندە شەرعییەت و ئۆتۆریتی ڕوو لە کزبوون دەنێت، هەر ئەوەندەش سەرکوتکردن و نواندنی توندوتیژی زەروورتر دەبێت. زۆر و ناچارکردن دەرەنجامی بەرئاوەژووی لێدەکەوێتەوە و ئاگری ڕق و قین گەشتر دەکات. کوشتنی “مەهسا ئەمینی” وەکیتر هەنگاوێکی دیکە بوو لە ڕێگەی ئاساییکردنەوە شەڕ. بەڵام دیسانەوە ئەنجامی پێچەوانەی لێکەوتەوە. ئاگر تێبەردانی لەچک و ڕووسەری وەڵامێکە بۆ ئەم سووکایەتی پێکردنە سیستەماتیکە.

$ئەم بزووتنەوە چی دەوێ؟$
دوو تەوەری سەرەکیی کە ناڕەزایەتییەکان بە پێی ئەوان بیچمیان گرتووە بریتییە لە: ناڕەزایەتی بەرانبەر بە حیجابی زۆرەملی و هۆڤییەتی پۆلیس. یەکەمیان، داواکاریی ئازادییە و دووەەمیان، داواکاریی کەرامەت. ئەو دووانە هەردووکیان لە حەیاتی سیاسیی ئێراندا بوونیان نەبووە. هەر دوویان کەم تا زۆر لە هەموو دروشمەکانی ئەم ڕاپەڕینەدا دەبیسترێن. “ژن، ژیان، ئازادی” دیارترینیانە. ئەم دروشە نیشانی دەدات کە زۆربەی هەرە زۆری بەشەکانی ئەم کۆمەڵگا لە کۆماری ئیسلامیی تێپەڕیون و لێرەوە دابەزاندنی خواستەکانی ئەم بزووتنەوە بۆ لابردن و نەهێشتنی گەشتی ئیرشاد، بەلاڕێدا بردنێکی ئاشکرا و تەقلیلییە.[1]

تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览595
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 17-01-2023
挂钩项目: 3
小组: 文章
Publication date: 17-01-2023 (1 年份的)
Original Language: 波斯
Publication Type: Born-digital
书: 社会
文件类型: 翻译
普罗旺斯: 东库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 98%
98%
添加( زریان عەلی 28-01-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on28-01-2023
此产品最近更新( زریان عەلی ):28-01-2023
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览595
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,502
图片 105,199
书籍 19,485
相关文件 97,497
Video 1,394
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 方言 - 库尔德 - Sorani 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 广场 - 城堡 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒 传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!