图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,551
图片 105,227
书籍 19,487
相关文件 97,515
Video 1,394
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
جۆرج ئۆروێڵ: بۆچی دەنووسم؟
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

جۆرج ئۆروێڵ: بۆچی دەنووسم؟

جۆرج ئۆروێڵ: بۆچی دەنووسم؟
جۆرج ئۆروێڵ: بۆچی دەنووسم؟
لە عەرەبییەوە: #نەرمین عوسمان محەمەد#

ساڵانێکی زۆری سەرەتای تەمەنم لەوانەیە لەپێنج ساڵیدا یا لە شەش ساڵیدا بووبێت ئەوەم زانی کە گەورەبووم دەبم بە نووسەر. لە تەمەنی نێوان حەڤدە ساڵی تا بیست و چوار ساڵیمدا هەوڵمدا واز لە بیرۆکەی نووسین بهێنم. بەڵام زۆر بە هۆشیارییەوە ئەو هەوڵەم دا، چونکە دەمزانی ئەم هەوڵەم دژایەتیکردنی سرووشتی ڕاستەقینەی خۆمە و پێویستە لەسەرم زوو بێت یاخود درەنگ دانیشم و پەڕتووک بنووسم. من منداڵی ناوەندی بووم لەنێوان سێ منداڵی خێزانەکەمدا، بەڵام بۆشاییەکی گەورەم هەبوو لە هەموو لایەنێکی ژیانمدا ماوەی پێنج ساڵ، زۆر بەئەستەم باوکم بینی پێش ئەوەی تەمەنم بگاتە هەشت ساڵ لەبەر ئەم هۆکارە و چەند هۆکارێکی دیکە تا ڕادەیەک منداڵێکی تەنیا بووم و زۆر بەخێرایی گەشەم بەچەند ڕەفتارێکی نەخوازراو دا لەخۆم دا کە وایانلێکردم کەسێکی خۆشەویست نەبم بەدرێژایی ماوەی ڕۆژانی خوێندنم لە خوێندنگادا، بەڵێ من خاوەنی خووی منداڵێکی تەنیا و دوورەپەرێزم هەبوو کە هەمیشە چیرۆکی دادەهێنا و دیالۆگی لەگەڵ کەسانی خەیاڵیدا دەکرد.
پێم وایە هەر لەسەرەتاوە خەونە ئەدەبییەکانم تێکەڵاوی هەستی گۆشەگیرییەکەم و بێبایەخیی بوونم ببوون. هەر زوو زانیم لێهاتووییەکم تێدایە لە بەکارهێنانی وشەکاندا و خاوەن هێزێکی زۆرم بۆ ڕووبەڕووبوونەوە ڕاستییە بێزارکەرەکان. هەستمکرد ئەم تایبەتمەندیانە جۆرێک لە جیهانی تایبەت بەخۆمی بۆ درووستکردم کە تێیدا دەمتوانی تۆڵە لەشکستهێنانی ژیانی ڕۆژانەم بسێنمەوە، بەڵام قەبارەی نووسینەجدییەکانم لەسەردەمی منداڵی و لاوێتیمدا لە نیو دەرزەن لاپەڕە تێنەدەپەڕین.

$سەبارەت بە پڵنگ$
یەکەم شیعری درێژم لەتەمەنی چوار یان پێنج ساڵیدا نووسی و دایکم لێیوەرگرتم تاوەکو هەڵەکانی ڕێنووسەکەیم بۆ چاک بکاتەوە کە هیچ شتێکم سەبارەت بە و شیعرە لەیاد نەماوە بێجگە لەوەی سەبارەت بە پڵنگ بوو، ئەم شیعرەم لاساییکردنەوەی شیعرەکەی شاعیری بەریتانی ولیەم بلەیک بوو.
لەتەمەنی یانزە ساڵیدا کاتێک جەنگ کۆتاییهات لەساڵانی (1914-1918) دا شیعرێکی نیشتمانیم نووسی لە یەکێک لە ڕۆژنامە لۆکاڵییەکاندا بڵاوبووەوە، هەروەها دوو ساڵ دوای ئەوە شیعرێکی دیکەم نووسی.
دووجار هەوڵی نووسینی کورتەچیرۆکم دا بەشێوەیەکی تۆقێنەر شکستم تێیدا هێنا. دواجار ئەمانە کۆی ئەو کارانەبوو کە بەکاری جیدی ناوزەندیان دەکەم و لە و ساڵانەی تەمەنمدا خستمنە سەر لاپەڕەکان. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا و هەر لە و کاتەدا بەشداری چەند چالاکییەکی ئەدەبییم کرد، لەسەرەتادا چەند بابەتێک هەبوو بەپێی داخوازی و زۆر بەخێرایی و بەئاسانی بەرهەمم هێنان و بەبێ ئەوەی هیچ جۆرە چێژێکی بۆ خۆم تێدابێت.

$لاسایی ئەریستۆفانیسم کردبووەوه$
لە تەمەنی چواردە ساڵیمدا تەنیا یەک هەفتە شانۆگەرییەکی شیعری تەواوم نووسی تێیدا لاسایی ئەریستۆفانیسم کردبووەوە، لەپاڵ هەموو ئەمانەدا و شان بەشانی هەموو ئەم کارانە ماوەی پانزە ساڵ زیاتر چەند مەشقێکی ئەدەبیم کرد کە لە جۆرێکی جیاوازبوون، ئەویش بریتی بوو لەداهێنانی چیرۆکێکی بەردەوام سەبارەت بەخۆم، جۆرێک لەپادداشت تەنیا لە مێشکی خۆمدا هەبوو، پێم وایە ئەم خووەش لەنێو منداڵان و هەرزەکاراندا بەربڵاوبوو، وەکوو منداڵێکی زۆر بچووک خەیاڵی ئەوەم دەکرد من (رۆبن هود) بم و خۆم بەپاڵەوانی چەندین سەرکێشی سەرنجڕاکێش دەهاتە بەرچاو، بەڵام هەر زۆر بەخێرایی چیرۆکەکەم گۆڕا لەچیرۆکێکی نارسیزمی قووڵەوە و بووە چیرۆکێکی وەسفکاری زیاتر و زیاتر بۆ ئەو بابەتانەی دەمنووسین و ئەو شتانەی بەچاوی خۆم دەمبینین، هەروەها ناوبەناو بۆ چەند خولەکێک بابەتێکی لەم جۆرە بەمێشکمدا دەهات پاڵێکی بەدەرگاکەوە نا و کردیەوە و چووە ژوورێ، تیشکێکی زەرد لە ڕووناکی خۆرەکە پەردە مۆزلینەکانی دەبڕی و لەسەر مێزەکە تێکدەشکا، ئەو مێزەی کە پاکەتێک شقارتەی لەسەربوو لەپاڵ‌ شووشەیەک مەرەکەب لەلای دەستی ڕاستی لەگیرفانیدا بوو، ژوورەکەی بەپێ بڕی بەرەو لای پەنجەرەکە، بینی لە خوارەوە، لەسەر جادەکە پشیلەیەکی لێ بوو بەدوای گەڵایەکی درەختی مردوودا ڕایدەکرد... هتد و هتد. ئەم خووەم تاوەکو تەمەنی بیست و پێنج ساڵی بەردەوام بوو لەمیانەی ساڵە نائەدەبییەکانمدا لەگەڵ ئەوەی دووچاری گەڕان بووم، گەڕام بەدوای وشە ڕاستەکاندا، بەڵام وادەردەکەوت من ئەم ئەرکە وەسفییە دژ بە ئارەزووی خۆم و بەقایلبوون بە جۆرێک لەچەوسانەوە دەکەم، پێویست بوو چیرۆکەکە ڕەنگدانەوەی جۆری ئەو نووسەرە جیاوازانە بوایە کە پێیان سەرسام بووم لە تەمەنێکی جیاوازدا، بەڵام لەیادمە کە ئەو چیرۆکانە هەمیشە وەسفی زۆرتوند بوون، کاتێک لەتەمەنی شانزە ساڵیدا بووم کتوپڕ چێژی وشە ڕووتەکانم دۆزییەوە.
سەبارەت بەپێویستی وەسفی شتەکان تەنانەت ئەوەبوو هەموو شتێکم دەزانی سەبارەت بەوشتانە، کەواتە زۆر ڕوونبوو بەڵامەوە چ جۆرە پەڕتووکێک بنووسم و دەتوانم بڵێم تا ئەو کاتەش دەمویست پەڕتووک بنووسم، دەمویست چەندین ڕۆمانی واقیعی کە کۆتاییەکەیان خەمبار بێت بنووسم. هەروەها پڕیان بکەم لە وەسفی دوورودرێژ و لێکچواندنە سەرسامکەرەکان و هەروەها بیانئاخنم بە بەشە نەخشێنراوەکان، تێیدا وشەکان بەشێوەیەکی بەش بەش لەبەر دەنگەکانیان بەکاردەهێنرێت، لە ڕاستیدا ڕۆمانی یەکەمی تەواوکراوم ڕۆژانی بورمێ لەتەمەنی سی ساڵیدا نووسیم زۆر پێش ئەو تەمەنەم پێشبینیم کردبوو لە و جۆرە پەڕتووکەیە پێشتر ئاماژەم پێدا.
بۆیە ئەم هەموو زانیاریانە لەسەر باکگراوندی خۆم پێشکەش دەکەم، چونکە پێم وایە مرۆڤ ناتوانێت هاندەرەکانی بۆ نووسین تاقی بکاتەوە بەبێ ئەوەی هیچ شتێک سەبارەت بەمنداڵی خۆی بزانێت، چونکە ناونیشانەکەی یان بابەتەکەی بەپێی ئەو سەردەمە دیاریدەکرێت تێیدا دەژی (لانی کەم ئەم مەرجە بۆ سەردەمێکی شۆڕشگێڕانە و جەنجاڵی وەکوو سەردەمی ئێمە ڕاستە) بەڵام پێش ئەوەی دەست بە نووسین بکات بۆتە خاوەنی هەڵوێستێکی سۆزداری کە ناتوانێت هەرگیز لێی هەڵبێت. بێگومان ئەوە ئەرکی ئەوە دانبەخۆیدا بگرێت و دووربکەوێتەوە لەوەی هۆگری قۆناغێکی ناکامڵ بێت یا پابەندی میزاجێکی لاسارانە بێت، بەڵام ئەگەر هاتوو دەربازبوو لەگشت کاریگەرییە کۆنەکانی منداڵی ئەوا پاڵنەری نووسینەکەی لەناوبردووە و سەرکوتی کردووە.
ئەگەر پێداویستی نان پەیداکردن وەلانێین پێم وایە چوار هاندەری مەزن هەن بۆ نووسین، بەتایبەتی بۆ نووسینی پەخشان و ئەم هاندەرانەش بەچەند پلەیەکی جیاواز هەن، لەکاتێکەوە بۆ کاتێکی دیکە ناوبەناو دەردەکەون، بەپێی ئەو بارودۆخانەی تیایدا دەژیین و هاندەرەکانیش ئەمانەن:

$1- خۆپەرستییەکی ڕەها:$
خواستی ئەوەی زیرەک دەرکەویت و باس بکرێیت و لەدوای کۆچی دواییشت باس بکرێیت یاخود تۆڵە لەوانە بکەیتەوە بەمنداڵی بێزاریان کردوویت...هتد، جۆرێک لە سیحربازییە ئەگەر وا خۆمان نیشان بدەین ئەمە هاندەرنییە و هاندەرێکی بەهێزیش نییە، نووسەران لەم تایبەتمەندییەدا هاوبەشن لەگەڵ زانایان و هونەرمەندان و سیاسەتمەداران و پاسەوانان و سەرمایەدارە سەرکەوتووەکان یاخود بەکورتی لەگەڵ توێژی سەرەوەی مرۆڤایەتیدا، زۆربەی هەرە زۆری مرۆڤەکان زۆر خۆپەرست نین و لەدوای تەمەنی سی ساڵییەوە دەبینین خەونە تاکە کەسییەکانیان بەجێدەهێڵن و لە زۆر دۆخدا، بێگومان ئەو هەستی تاک بوونەیان بەرەهایی وازلێدەهێنن و بەشێوەیەکی بنەڕەتی لەپێناوی کەسانی دیکەدا دەژیین یاخود نوقم دەبن لەنێو ڕەنجدا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کەمینەیەکی لاسار هەن سوورن لەسەر ئەوەی ژیانی خۆیان بژین تاوەکو کۆتایی نووسەرانیش سەر بەم چینەن.
پێویستە بڵێم نووسەرە جدییەکان بەگشتی لە خۆبایین و جەخت دەکەنەوە لە خۆیان و بە دەوروپشتی خۆیاندا دێن زۆر زیاتر لە ڕۆژنامەنووسان، ئەگەرچی کەمتر بایەخ و گرنگی بەپارە دەدەن.

$2- جۆش و خرۆشی ئێستاتیکی:$
هەستکردن بەجوانی لە جیهانی دەرەوە، یاخود لەلایەکی دیکەوە لەنێو وشەکاندا و ڕێکخستنیان بەشێوەیەکی درووست دەبێتە مایەی دڵخۆشی لە کاریگەریی دەنگێک لەسەر دەنگێکی دیکە و لە ڕێکوپێکی پەخشانی باش یاخود ڕیتمی چیرۆکێکی باشدا.
ئارەزووی بەشداریکردن لە ئەزموونێکی بەنرخدایە و نابێت لەدەست بدرێت. هاندەرە یاخود پاڵنەری ئێستاتیکی لاوازە لەلای زۆرێک لە نووسەران، بەڵام تەنانەت نووسەری ڕێبەرەکان و نووسەری پەڕتووکە ئاساییەکانیش چەند وشەیەکی دۆستانە و چەند ڕستەیەکی سەرنجڕاکێشیان لادەست دەکەوێت، کە بەلای خۆیانەوە زۆر سەرنجڕاکێش لەبەر چەند هۆکارێک بێسوود یاخود خاوەنی هەستێکی بەهێزن سەبارەت بەشێوازی چاپکردن یان نمایشکردنی تێبینییەکان لەخوارەوەی لاپەڕەکاندا.
هیچ پەڕتووکێک نییە لەسەروو ئاستی ڕێبەری قیتارەکانیشەوە بێت، بەتاڵ بێت لە دەستەواژە ئێستاتیکییەکان.

$3- هاندەرێکی مێژوویی:$
ئارەزووی بینینی شتەکان وەکوو خۆیان بەدۆزینەوەی ڕووداوە ڕاستەقینەکان و پاراستنیان لەپێناوی نەوەکانی داهاتوودا.

$4- مەبەستێکی سیاسی:$
بەکارهێنانی وشەی سیاسی بەواتای فراوانەکەی تا ئەوپەڕی توانا، ئارەزووی پاڵپێوەنانی جیهان بەئاڕاستەیەکی دیاریکراودا لەپێناوی گۆڕینی بیروبۆچوونی ئەوانی دیکە سەبارەت بەسرووشتی ئەو کۆمەڵگایەی پێویستە لەسەریان لەپێناویدا هەوڵبدەن. جارێکی دیکە، هیچ پەڕتووکێک نییە خاڵی بێت لەلایەنگیری سیاسی بە جۆرێک وتەی هونەر نابێت سەبارەت بەسیاسەت بێت خۆی لەخۆیدا ڕەوشتێکی سیاسییە. مرۆڤ دەتوانێت ڕەچاوی ئەوە بکات چۆن ئەم هاندەرانە دەتوانن دژایەتی یەکتری بکەن و چۆن ڕێژەکەیان دەگۆڕدرێت لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە و لە کاتێکەوە بۆ کاتێکی دیکە.[1]

سەرچاوە: سایتی www.takween kw.com
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览551
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردستانی نوێ - 19-01-2023
挂钩项目: 3
小组: 文章
Publication date: 19-01-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 杂项
书: 文学
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 94%
94%
添加( زریان عەلی 25-01-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on25-01-2023
此产品最近更新( زریان عەلی ):25-01-2023
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览551
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,551
图片 105,227
书籍 19,487
相关文件 97,515
Video 1,394
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - K. D. P. 传记 - 党 - 库尔德斯坦爱国联盟 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - Amed

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!