图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,411
图片 104,866
书籍 19,372
相关文件 97,508
Video 1,398
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ژنی کوردستانی لەنێوان ئایین و حیزب و خێزاندا 1
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

عادل باخەوان

عادل باخەوان
دکتۆر #عادل باخەوان#*

هەروەک چۆن کۆمەڵگەی ڕوسی، کۆمەڵگەی ئەمریکی، کۆمەڵگەی نەرویجی، کۆمەڵگەی مەغریبی لەنێو مێژووی بەشەریدایە، ئاواش کۆمەڵگەی کوردستانیش لەنێو هەمان مێژوودایە و خاوەنی هەمان چوارچێوەی مرۆییە. بێهودەنییە، لەنێو سنوورە گشتیەکاندا، خەونەکانی کچێکی پاریسی سەبارەت بە دەستگیرکردن لە مافە یونیڤێرسالەکانی وەک مرۆڤێکی تاک، هەمان ئەو خەونانەن کە ئومێدی ژیان بە کچێکی سلێمانی دەبەخشن. بەدیوێکی دیکەدا، پرسی میتۆد لەسەر ئاستی یونیڤێرسال کاردەکات و هەر هەوڵێک بۆ دوورخستنەوەی بەناوی شەرعیەتی «تایبەتمەندی» کلتوری، ئایینی، ئەخلاقی، ترادیسیۆنەوە بێمانایە و لای من ڕەددەکرێتەوە
* پرسی میتۆد!
ژن وەک لاشەیەکی داگیرکراو لەلایەن نێرینەکانەوە، ژن وەک ئەکتەرێکی ئازادی جیهانی کۆمەڵایەتی، ئەو دوو جیهانبینیە سەرەکیەن کە لە پەنجا ساڵی ڕابوردودا جیهانی زانستە کۆمەڵایەتییەکانیان کرد بە دوو بەشەوە و وەک دوو جەمسەرەی سەرەکی بیرکردنەوە، ڕامان، لێکدانەوە، خوێندنەوەی فاکتەکان هەریەکەیان سەدان زانای بەلای خۆیدا ڕاکێشا. جیهانبینی یەکەم قوتابخانەی ڕەخنە بەگشتی و پیەر بۆردیۆ بەتایبەتی لە پشتیەوە وەستاون و جیهانبینی دووهەمیش قوتابخانەی «ئەکشن» بەگشتی و ئالان تورێن بەتایبەتی درووستیانکردووە.
تاچەند ململانێی ئەم قوتابخانانە یارمەتیی ئێمە دەدەن و بەکەڵکی ئێمە دێن؟ ئێمە لەبەشەکانی ڕابوردودا بە وردی ڕووناکیمان خستە سەر هەریەکێک لەم دوو جیهانبینیە و جومگە بە جومگە لەیەکمان ترازاندن. بێگومان من چەند پێم وایە کە «سەپاندن»ی میتۆدێک بەسەر واقیعێکی «تایبەتدا»، بەبێ بیرکردنەوە، هەڵوەشانەوە و هێنانە دەنگی، هەڵەیەکی گەورەیە، هێندەش هەوڵنەدان بۆ تێگەشتن لە میتۆدە گەورەکان هەڵەی گەورەیە. ڕاستە ئەو میتۆدانە لە چرکەساتە خاوەکانیاندا ناتوانن دنیای ئێمە بخوێننەوە، بەڵام ئەوەش ڕاستە کە بەبێ «تەعبیئە»کردنیان، تێگەشتن لە دنیای کۆمەڵایەتی گریمانەیەکی جێبەجێنەکراوە.
ئەم بنەمایە چەند بۆ فەرەنسیەک، بۆ بەریتانیەک، بۆ بەرازیلیەک، بۆ تونسیەک، بۆ ئێرانیەک، بۆ سەنیگالیەک ڕاستە، هێندەش بۆ ئێمە ڕاستە. هەروەک چۆن کۆمەڵگەی ڕوسی، کۆمەڵگەی ئەمریکی، کۆمەڵگەی نەرویجی، کۆمەڵگەی مەغریبی لەنێو مێژووی بەشەریدایە، ئاواش کۆمەڵگەی کوردستانیش لەنێو هەمان مێژوودایە و خاوەنی هەمان چوارچێوەی مرۆییە. بێهودەنییە، لەنێو سنوورە گشتیەکاندا، خەونەکانی کچێکی پاریسی سەبارەت بە دەستگیرکردن لە مافە یونیڤێرسالەکانی وەک مرۆڤێکی تاک، هەمان ئەو خەونانەن کە ئومێدی ژیان بە کچێکی سلێمانی دەبەخشن. بەدیوێکی دیکەدا، پرسی میتۆد لەسەر ئاستی یونیڤێرسال کاردەکات و هەر هەوڵێک بۆ دوورخستنەوەی بەناوی شەرعیەتی «تایبەتمەندی» کلتوری، ئایینی، ئەخلاقی، ترادیسیۆنەوە بێمانایە و لای من ڕەددەکرێتەوە.
لەم سەرەتا میتۆدۆلۆژیەوە دەکرێت ئێمە بڕۆینە نێو ئیشکالیەتەکەمانەوە: ئایا ژنی کوردستانی ئەکتەرێکی ئازادە یان لاشەیەکی داگیرکراو؟ ئایا قوربانی دەستی ستراکتۆرە زەبەلاحە مێژووییەکانە یان کائینێکی ڕاپەڕیوی خۆ-درووستکار؟ ئایا مرۆڤێکی دەستەمۆکراو و ماڵیکراوە یان یاخیەکی بەرهەڵستکار؟
هەر توێژینەوەیەکی زانستی لەسەر ئامادەییەکانی ژن لە کۆمەڵگەی کوردستانیدا، بە جۆرێک لە جۆرەکان، لە ئاستێک لە ئاستەکاندا دەمانباتەوە سەر سێ «ماکرۆ» ستراکتۆری دەزگایی کە دەسەڵاتی درووستکردنی چەندین دەزگای دیکەیان هەیە و ڕەگوڕیشەکانیان بەنێو مێژووی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگەی کوردستانیدا درێژبووەتەوە. سێ ستراکتۆر کە دەکرێت بەم شێوەیە بیانخەینە نێو سیستەمێکی پلەبەندیەوە: ئایین، حیزب، خێزان. بێگومان لەبەرانبەر هەر یەکێک لەم ستراکتۆرانەشدا ئێمە تێبینی چەندین فۆرمی بەرنەگاریبوونەوە دەکەین.
لێرەوە ئەم توێژینەوەیە تەرخاندەکەین بۆ ڕووناکی خستنە سەر ئەم ڕەگەزانە: ژنی کوردستانی و ئایین، ژنی کوردستانی و حیزب، ژنی کوردستانی و خێزان، فریادڕەس لە یادەوەری ژنی کوردستانیدا و پاشان فۆرمەکانی بەرەنگاریبوونەوە و دەرکەوتنی ژنی ئازاد.
* ژنی کوردستانی و ئایین
مێژووی کۆمەڵگەی کوردستانی، وەک هەر یەکێک لە کۆمەڵگەکانی دیکەی جیهانی ئیسلامی (من گوزارشتی جیهانی ئیسلامی وەک چەمکێکی ڕاڤەکار بەکارناهێنم، چونکە دەزانم ناوەرۆکێکی دامەزراوی نییە، بەڵام تەنیا دەستەواژەیەکە بۆ ئاماژەکردن بە پانتاییەکی جوگرافی کە ڕەنگە یارمەتیی خوێنەر بدات بۆ تێگەشتن لەوەی کە باسیدەکەم) ، لەنێو ئاییندا درووستبووە و لەنێو ئاییندا دەجوڵێتەوە و بەبێ وەرگرتنی ئایین وەک مەیدانی توێژینەوە زۆر ئەستەمە ئێمە لە «فاکتە کۆمەڵگەییەکان» تێبگەین.
ئایین (کاتێک باس لە ئایین دەکەین بێگومان مەبەستمان لە ئایینی هەژمووندارە، واتە ئیسلام) وەک دەرکەوتەیەک لەنێو«ترانسانداس/فەوقیەت»لە ئاسمانەوە بۆ زەوی، لە سەرەوە بۆ خوارەوە، لە خواوە بۆ مرۆڤایەتی» دەکرێت مەیدانێکی گرنگی تیۆلۆژیا یاخود فەلسەفە بێت، بەڵام ئەوەی بەلای ئێمەوە گرنگە، ئەوەی پرسیاری ئێمەیە ڕەهەندی «ترانسانداس/فەوقی» ئایین نییە، بەڵکوو چۆنیەتی دەقگرتنێکی لەنێو مێژووی کۆمەڵگەی ئێمەدا وەک دەزگا؛ واتە خۆلەچاپدانەوەیەتی وەک پەڕتووکێکی دەزگایی، خۆوەرگێڕانیەتی بۆ دەزگایەکی مێژوویی کە لەنێو هەزار ساڵی ڕابوردودا، وەک سیستەمێک لە جەبری دەستەجەمعی، بەسەر تەواوی کێڵگەکاندا کشاوە و هەژموونی خۆی فەرزکردووە.
لەنێو ئەم سیستەمە جەبڕگەراییەدا، بست بە بستی لاشەی ژن، ژنی لاشە، ژن وەک لاشە، بە چەندین‌ نۆرم، یاسا، گرەو، ستراتیژ، حەرام، حەڵاڵ، جائیز، مەکروهو موباح ڕێکخراوە. سەر، قژ، چاو، لوت، لێو، چەناکە، مل، سنگ، سک، ڕان، پێ، پێشەوە، پاشەوە، شان، پشت، پێکەوە لەنێو ڕێکخستنێکی هارمۆنیدان، وەک «ئیقاعێکی» مۆسیقی ڕێکخراوان، لەسەر یەک ئاهەنگی تایبەت دەجوڵێنەوە.
لە کۆمەڵگەی کوردستانیدان، پێش لەدایکبوونی هەر ژنێک، ئایین جیهانی کۆمەڵایەتی بۆ ئامادەکردووە، جیهانی کۆمەڵایەتی نەک هەر بۆ دەرکەوتنەکانی وەک یەکەیەکی «یەکگرتووی یەکگرتووکراوی یەکگرتووکار» لە پانتاییە گشتی و تایبەتەکاندا، بەڵکوو بۆ هەر «پارچەیەک» لە لاشە سیستەمیەکەیشی.
لێرەوە ئەم ستراکتۆرە دەزگاییه، ‌ جەبڕگەرایه، ‌ مێژووییە، پارچەکانی لاشەی ژن، لەسەرەوە تا پێ، دەخاتە بەردەم تاکە گریمانەیەکەوە کە بریتییە لە «ئیندیماج»؛ واتە چۆنیەتی تێکەڵبوون، توانانەوە، ئاوێزانبوون، چوونەنێو چوارچێوە ئامادەکراوەکانەوە. واتە لاشەی ژن لێرە نییە بۆئەوەی کە ببێت بە مەیدانی بەدیهێنانی خواست، خەون، ئارەزوو، بەرژەوەندی و ستراتیژیە «فەردیەکانی» ژن وەک خودێکی سەربەخۆی «ئازادی ئازادکراوی ئازادکار»، بەڵکوو لاشەی ژن لێرەیە بۆئەوەی بە باشترین شێوە خۆی لەگەڵ ئەو نۆرم و جەبرە کۆمەڵایەتیانەدا ڕابێنێت کە ئەم ماکرۆ ستراکتۆرە دەزگاییە لەنێو مێژوویەکی کۆمەڵگەیی هەزار ساڵەدا درووستیکردون و جیهانی کۆمەڵایەتی پێڕێکخستوون.
لەنێو ئەم دەزگایەدا سەری ژن فێری ئەوەدەکرێت کە کەی، چۆن، لەکوێدا خۆیداپۆشێت یان خۆی دەربخات. دەمی ژن فێری ئەوەدەکرێت کە کەی، چۆن، لە کوێدا خۆی بکاتەوە یان خۆی دابخات، چاوی ژن فێری ئەوەدەکرێت کە کەی، چۆن، لەکوێدا خۆی کزبکات و بۆ بەردەمی خۆی بڕوانێت یان بەتەواوی خۆی بکاتەوە و ڕاستەوڕاست‌ بڕوانێت، ...، هەر ئۆرگانێک لە ئۆرگانەکان، بەمشێوەیە لەنێو سیستەمێک لە نۆرمدان و ڕووبەری «نۆرماڵیزەکراویان» بۆ ئامادەکراوە.
ماکرۆ ستراکتۆری ئایینی، وەک هەر دەزگایەکی کۆمەڵگەیی، لەپەنای هەر نۆرمێکدا (نۆرم بریتییە لە چوارچێوەیەک، هەر چوارچێوەیەکی ئەخلاقی، کولتوری، یاسایی، کۆمەڵایەتی، سیاسی، ...، کە دواتر دەبێت بەو پێوەرەی کە ئاستی نۆرماڵبوونی «ئاسایبوونی» هەر کردەیەک دەپێوێت) چوارچێوەیەک لە سزایشی هەیە.
تا ئەو کاتەی کە لاشەی ژن لەنێو ڕووبەری نۆرمە پشێنیارکراوەکاندایە، ئیدی وەک کائینێکی پاک، بێگەرد، تەندرووست، خاوێن، وەک برغویەکی کارا لەنێو ماشینە گەورەکەدا، وەک کۆپلەیەک لە شیعرێکی وەزن و قافیەدار، وەک نۆتێک لە ئاوازێکی مۆسیقی دەخرێتە سەر شانۆ کۆمەڵایەتییەکان.
لە دۆخێی ئاوادا، لاشەی نۆرماڵیزەکراوی ژن دەبێت بە جێگای شانازی ئەوانیتر، دەبێت بە گرانبەهاترین کاڵای فرۆشتن و کڕین، ئەو نرخەی کە دەخرێتە سەر هەر ئۆرگانێکی لاشە ماڵیکراوەکەی زۆرترە لە نرخی هەموو شتەکانی دیکە. ئەم لاشەیە ئیتر بەتەنیا ژنێکی تیادا ناژی، بەڵکوو شەرەفی کۆمەڵگەیەکیشی تیادا دەژی!
هەر لادانێک، هەر هاتنە دەرەوەیەک، هەر یاخیبوونێک، هەر پرسیارکردنێک لەم نۆرمە مێژووییە کۆمەڵگەییانە، لەلایەن ئەکتەرە کۆمەڵایەتییەکان بەگشتی و ژنان بەتایبەتیەوە، وەک سنوورشکاندن، هەتککردن، دوورکەوتنەوە لە شەرەف، پیسبوون دەخرێتە سەر شانۆ کۆمەڵایەتییەکان. ئایین وەک ماکرۆ ستراکتۆری دەزگایی، کۆمەڵگەیی، لۆکالیزەکراو، نەک وەک دیاردەیەکی یونیڤێرسالی بێ زەمانی، بێ مەکانی، بێ کولتور، دێت و نەفرەتێکی هەمیشەیی، نەفرەتێکی ڕەشی بینراو لە هەموو لایەکەوە، دەخاتە سەر هەموو ئەو کەسانەی کە بە جۆرێک لە جۆرەکان، لە ئاستێک لە ئاستەکاندا، گومان لەسەر جەبرە دەرەکیە پێشتر ئامادەکراوە کۆمەڵایەتییەکان درووستدەکەن و بەدوای خۆیاندا، خۆیان وەک مرۆڤی ئازاددا دەگەڕێن.
بەڵام ئایا ئەمە مانای ئەوەیە کە ژنی کوردستانی، لەم جەنگە توندوتیژەدا، هەموو چەکەکانی «تەسلیم»کردووە و بۆ هەمیشەیی کڕنوشی بۆ جەبرەکان بردووە و پشتیکردووەتە هەموو فۆرمەکانی بەرەنگاریبوونەوە؟

* سۆسیۆلۆگ و مامۆستای زانکۆ لە پاریس[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览368
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | www.gulanmedia.com
挂钩项目: 5
小组: 文章
Publication date: 13-02-2014 (10 年份的)
Publication Type: No specified T4 1434
文件类型: 原文
普罗旺斯: Kurdistan
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هەژار کامەلا 21-01-2023
本文已被审查并发布( زریان عەلی )on26-01-2023
此产品最近更新( زریان عەلی ):26-01-2023
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览368
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,411
图片 104,866
书籍 19,372
相关文件 97,508
Video 1,398
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - Amed 的地方 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - K. D. P.

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!