图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,418
图片 104,870
书籍 19,374
相关文件 97,515
Video 1,398
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
چ دیندارییەک، چۆن دیندارییەک؟
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

چ دیندارییەک، چۆن دیندارییەک؟

چ دیندارییەک، چۆن دیندارییەک؟
$چ دیندارییەک، چۆن دیندارییەک؟$
#ڕێبین ئەحمەد ڕەشید#
پرسیارێک زۆرجار من لەخۆمی دەکەم ئایا مرۆڤ دەتوانێت بەبێ دین بژی؟ بەڵێ و نەخێرەکان لەم بارەدا زۆرن و هەموو بەڵێ و نەخێرێکیش ئارگیومێنتی تایبەت بەخۆی هەیە، ئەوە سرووشتی کەینونەیی مرۆڤانەی مرۆڤە کە تەنانەت دەتوانێت ئینکار و ئیسباتی خوداش بکات نەک دین. لە یەکەمین مرۆڤەوە تا دواهەمین مرۆڤ لەسەر ئەم ئەستێرەیە ئەم پرسانە هەن و دەشبن، مرۆڤ نەیتوانیوە و ناشتوانێت وەڵامی ئەم پرسیارانە بەلایەکدا بخات، چونکە خوا خۆی بارووتی ئەم تۆپخانەی نەگەیشتنە دابیندەکات، لەسەرێکەوە خۆی نیشان دەدات لە سەرێکی دیکەوە خۆیمان لێ ون دەکات:خۆی ویستوویەتی وابێت: إنما احتجب لشدة ظهوره وخفي عن الأبصار لعظم نوره. کانت بەم جۆرە پرسانەی دەگوت ئانتینۆمی واتە ناتوانین قسەی کۆتاییان لەبارەدا بکەین. چەندە پێش بکەوین لەم ئانتی نۆمییانەدا هەر لەخاڵی سەرەتاداین، ناگەینە دەرئەنجامێک. بەڵام بە بڕوای من پرسیاری جەوهەریتر هەیە بەتایبەتی بۆ ئەوانەی دیندارین کە دەبێت لەخۆمانی بکەین ئەویش ئەوەیە مادەم دیندارین هەڵگری خەسڵەت و ئاکار و سرووشتی چ جۆرە دیندارییەکین؟ ئەم دیندارییە بە کوێی گەیاندووین؟ زیان وسوودەکانی چیبوون؟ جۆری دیندارییەکانمان کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر کۆمەڵگا و تەنانەت خودی خۆشمان هەیە. گەلێک پۆلێنبەندی بۆ دیندرای کراوە کە بەندە ئەم پۆلێنبەندییەم لە هەموو ئەوانی دیکە لا پەسەندترە:
$شەریعەت$
دینداری فقهی یا فقهی شەریعەتی:ئەم جۆرە لە دینداری بە دینداری عامیانە یا وەک غەزالی دەڵێت دینداری عەوامانەش پێناسە دەکرێت. شەریعەت دیوی لای کەم minimalی دینە. واتە سنوورە، کە ئەو سنوورەت تێپەڕاند ئیتر تۆ لەدەرەوەی بازنەی دینی لەو سنوورەدا. حەرام و حەڵاڵەکان، بکە و مەکە کان، وەلاء و بەڕائەکان، خەتە سوورەکان هەموویان سەر بەم جیهانبینییە دینیەن. بە قەولی حامیدی غەزالی شەریعەت لە ئەساسەوە وەک یاساکان بۆ درووستنەبوونی دوژمنایەتی فصل التخاصم درووستبووە، واتە بۆ ئەوەی من و تۆ نەدەین بەیەکدا و دیوی ماددی ژیان بەشێوەیەک کە هەرکەس تێیدا سنوور خۆی بزانێت سەرڕێ بکەوێت دامەزراوە. دەقیق وەک ئەو یاسایانەی دەوڵەت و شارەکانیان لەسەر درووست دەکرێت یاساکانی شەریعەتیش یاسای ماددی و دونیایین. یاسا سیکۆلارەکان لەوێدا لە یاساکانی شەریعەت جیا دەبنەوە کە یاسا سیکۆلارەکان پێیان وایە لەڕێگای ئەم یاسایانەوە ژیانێکی شەرەفمەندانە سەرڕێ بخرێت تەنیا لەپێناو ژیاندا، بەڵام شەریعەتی دینەکان پێیان وایە لەڕێگای یاساکانیانەوە ژیانێکی شەرەفمەندانە سەرڕێدەخەن بۆ ئامانجێکی بە گوتەی خۆیان لە ژیان مەزنتر ئەویش عیباداتە و ژیانێکی هەمیشەییە. تەنیا جیاوازییەک لەنێوان یاسایەکی شەرعی و یاسایەکی لائیکدا هەبێت لێرەدایە. ئەوانەی کوێرانە خودی یاسا شەرعییەکان بە پیرۆز دادەنێن، دەبێت بزانن هیچ جیاوازییەکیان لەگەڵ ئەو عەلمانییە توندڕەوەدا نییە کە لائیسیتێ بە پیرۆز دەزانێت.
لە دینداری فیقهیدا حوکم بە زاهیر دەکرێت، زاهیرەکەش زاهیرێکی لانی کەمیی Minimal ییە. بۆنموونە ئەوەندە بەسە کە تۆ ئەو تیکەیەی کە دەیخۆیت بە مەشروع و لە ڕێگای حەڵاڵ و مەشروعەوە پەیدات کردبێت، ئیدی کەی دەیخۆیت، چۆنی دەخۆیت و چەندی لێدەخۆیت ئازادیت. یا نوێژێک گەر کردت شەریعەت بە زاهیر بڕیاری لێدەدات، گەر لە ڕوکەشدا شتێک نەکەیت کە ئەو نوێژەت بەتاڵ بکاتەوە ئەوا هیچ فەقیهێک ناتوانێت بڵێت نوێژەکەت بەتاڵە گەر لەو نوێژەشدا حزووری دڵیشت نەبووبێت و خەیاڵت لای نوێژەکەش نەبووبێت. دیندارییەک گەر لەم یاساگەلەدا بمێنێتەوە خۆبەخۆ بەرەوە یاساپەرەستی و ئیستغراقی نێو یاساکان مل دەنێت، لەبری خوا یاساپەرەستی و شەریعەتپەرەستی درووستدەکات. . دەقیق وەک ئەوەی لە دونیاکەی خۆماندا ئەمڕۆ هەموو دین و ئیمان و خودای تێدا کورتکراوەتەوە. دینداری فقهی باشترین کەشێکە کە ئایدیۆلۆژیست و سیاسییەکان وەبەرهێنانی تێدابکەن بۆ دەستکەوتی تایبەتی خۆیان و گرووپەکەیان. دەبێت ئەوە ڕوون بێت یاساکانی شەریعەت خۆیان لەخۆیاندا پیرۆز و گەورە نین، ئەو ئەنجامە گەورەیە کە یاساکە دەیدات بەدەستەوە. یاسایەکی وەک قیصاص بە ئەنجامەکەی دەپێورێت نەک ئەوەی جێبەجێکردنی قیصاص وەک عیبادەت تەماشا بکرێت. کاتێک قیصاص ئەنجام نادات بەدەستەوە لەوەی قەتڵ و کوشتن کەم بکاتەوە ئیدی دەبێت بیر لە یاسای بەدیل بکرێتەوە چونکە ئەم پێورانەی شەریعەت بە زاتی خۆیان نا بەڵکوو بە ئەنجامەکانیان گەورەییان دیاریدەکرێت. یاساکانی دیکەش هەر بەم جۆرەن، دونیا چاکدەکەن بۆ ئەوەی مرۆڤ بتوانێت دیوە ئاسمانییەکەی خۆی ون نەکات. دینداری شەریعەتی یا فیقهی دیندارییەکی تەوا تەقلیدییە، لاساییکردنەوە و تەقلید پشکی شێری بەردەکەوێت تێیدا. بەشی زۆری ئەوانەی بەخۆیان دەڵێن زانای ئایینی سەر بەم جیهانبینییەن.
‌$تەریقەت$
لە بنەچەی وشەکەوە دیارە تەریقەت بە واتای ڕێگا دێت، ڕێگایەک من لە شوێنێکەوە بگوازێتەوە بۆ شوێنێکی دیکە، لەتەریقەتدا کەسی ڕێبوار یا ساڵێک زۆر زیاتر لە یاساکانی شەریعەت مایە لەخۆی دەگرێت، تەرازووی ئەم لەجیاتی سنوورەکانی حەرام و حەڵاڵ بێت زیاتر ئەخلاقە، ئەخلاقێکی تەواو کانتی. بەتەنیا بەوە بەس ناکات کە حەڵاڵخۆر بێت، بەڵکوو دەبێت لە حەڵاڵەکەش کەم بخوات کاتێک دەبینێت دەرواسێکەی برسییە، لەپێناوی شکاندن و تەربێتکردنیدا هەندێ جار نابێت لەهەندێ جۆری حەڵاڵیش کە نەفسی ساڵێک پێی خۆشە ئەسڵەن هەر بخوات. تەنیا بەوە ئیکتیفا ناکات ئەو نوێژەی کە دەیکات جوڵەکانی درووست بێت، بەڵکوو حزوری دڵ و ڕۆحی تێیدا دەکاتە مەرج، نوێژێک گەر حزوری دڵی نەبووبێت تێیدا، یا خەیاڵی لە دەوری غەیری خودا سوڕابێتەوە ئەم بە نوێژێکی باتڵی دادەنێت و دەبێت قەزای بکاتەوە. ئەوەی تەریقەت لە شەریعەت جیادەکاتەوە ئەوەیە لەم ڕێگایەدا لایەنی کەم بەمەرج نەگیراوە، کەسی ساڵێک خۆی و دڵی خۆی بەگوێرەی پلەکەی دەبێت بە موفتی خۆی یستفتی قلبە، حەڵاڵەکانی نێو شەریعەت بەشی زۆری حەرام و قەدەخە دەکات لەخۆی. هەروەک لەناوەکەیەوە دیارە تەریقەت ڕێگای گەیاندنە نەک ئامانجێک بۆ مانەوە، وەک شەریعەت مانەوە لە تەریقەتیشدا دەبێتە تەریقەت پەرەستی و دورخستنەوەی کەسی ساڵێک لە ئەسڵ و مەشغوڵکردنی بە فروعاتەوە، بەحوکمی لەززەتە ئەخلاقی و ڕۆحییەکانی زۆرێک لە شەتەح و لادانە دینییەکان لەم بواردەدا ڕوو دەدەن، هەندێ جاریش کەسی خاوەن تەریقەت یان شێخ بەهۆی پێگەکەی خۆی وەک سیبەری خودا دەبینێت. مەترسیداریی تەریقەت لەوێدایە کە بەسیاسیی بکرێت، چونکە کەس ناتوانێت ڕەخنە لە شێخ یا سەرکردەی تەریقەت بگرێت، چونکە ئەو سێبەری خودایە و پلەی ویلایەتی هەیە. هەمان ئەوەی لە ئێرانی ویلایەتی فەقێ ئەمڕۆ ڕوودەدات نموونەیەکی بەرجەستەی ئەم دیدەیە بۆ سیاسەت. دینداری تەریقەتی دیندارییەکی مەعریفییە، کەسی ساڵێک بەشوێن زۆرترین مەعریفەوەیە بۆ دەستخستنی زۆرترین دڵنیایی اطمئنان.
$حەقیقەت$
لەبنەڕەتدا دەبێت شەریعەت و تەریقەت لەخزمەت حەقیقەتدا بن. لە حەقیقەتدا کەسەکە بوونی سەربەخۆی نامێنێت، ئەوەی هەیە دەبێتە حەقیقەت، بەناوی حەقەوە قسەدەکات، دبڕێت و دەدوورێت. پێغەمبەران کەسانێک بوون لە حەقیقەتەوە هاتوونەتەوە بۆ یارمەتییدانی دەوروبەرەکەیان بۆ ئەوەی لە نزکیترین و بێوەیترین ڕێگاوە دەستی خەڵک بگرن. ئەوان زۆر بە وردی ئەم باسەیان گەیاندووە، بێ مەرام و بێ بەرژەوەندی لا نرید منکم جزاء ولا شکورا بەیانی ئەم دۆخەی ئەوانە. کەسێک کە لە تەریقەتەوە دەگوازێتەوە و بە حەقیقەت دەگات لەبەرانبەریدا هیچ پاداشتێکی ماددی یا زەوقی و تەنانەت مەعنەویشی ناوێت. ئەوەی بەحەقیقەت دەگات لە مامەڵەی مەعریفییەوە دەگوازێتەوە بۆ مامەڵەی حیرەتی. باسە مەعریفییەکان خۆبەخۆ لەبەرانبەر حەقدا دەتوێنەوە. کەسێک کە بەحەق دەگات بە بوونە بچوکەکەی خۆیەوە موتەحەیر دەمێنێت لەبەرانبەر ئەو بوونە گەورەیەی کە دەڵێت وەرە ببە بەبەشێک لەمن. دەقیق وەگ گەیشتنی قەترە بە دەریا. حەقیقەت و گەیشتن پێی و درووستبوونی حیرەت دەقیق وەک ئەو نێچیرە وایە کە دەکەوێتە دەست چنگ و چەپۆکەکانی شێرێکی دڕندە، لەوکاتەدا نە مەعریفەت نە تەقلید دادی ئەو کەسە نادات کە لەبەردەست ئەو شێرە دڕندەیەدایە، ئەوەی هەیە دۆخێکی لەخۆ دەرچوونە لەبەرانبەر بێدەسەڵاتی و موتەحەیر مان لەبەردەست ئەو بوونە گەورەیەدا کە ئەمی لەخۆیدا ون کردووە. ئایەتی قم اللیل الا قلیلا کتومت بەیانی ئەم حاڵەتە دەکات، ئەی محەمەد تۆ مۆمیت مۆمیش نابێ خامۆش بێت و بخەوێت هەستە ڕێگای تاریکی حەقیقەت بۆ خەڵک ڕووناککەرەوە.
لەسەر خۆچوونە، شەیدا بوونە، قوڕپێوانە، سووتانە
هەتا مردن، مەحەببەت ئێشى زۆرە، ڕێزى لێ دەگرم [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览519
HashTag
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 04-12-2022 (2 年份的)
Publication Type: Born-digital
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 21-01-2023
本文已被审查并发布( شەنە بەکر )on21-01-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):05-04-2024
URL
此产品已被浏览519
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,418
图片 104,870
书籍 19,374
相关文件 97,515
Video 1,398
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 党 - K. D. P. 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 性别 - 男 传记 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!