图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,838
图片 105,970
书籍 19,372
相关文件 97,535
Video 1,395
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
تازە ئیتر ئەم شەرابە نابێتەوە بە ترێ!
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

تازە ئیتر ئەم شەرابە نابێتەوە بە ترێ!

تازە ئیتر ئەم شەرابە نابێتەوە بە ترێ!
$تازە ئیتر ئەم شەرابە نابێتەوە بە ترێ!$
#ڕێبین ئەحمەد ڕەشید#
ئەمڕۆ #23-12-2022# لە وتاری هەینی مامۆستایەکی ئایینی دوور لەماڵەکەی خۆم بووم، پارادۆکسی قسەکانی مامۆستای وتاربێژ زۆر عەزێتی مێشکی دام. جاران مامۆستایانی لە حوجرەکاندا زۆر بەچڕی لۆژیک و لۆژیکی ئەرستۆییان دەخوێند، بۆیە بەراورد بە ئێستا کەمتر دەکەوتنە هەڵەی مەنهەجی و لۆژیکییەوە. لە شارێکی وەک سلێمانیدا ڕۆژانی هەینی دەیان هەزاران کەس قڕوقپ گوێ بۆ مامۆستایانی ئایینی دەگرن، و نیوەی ئەو ژمارەیە زیاتریش بە گوێیان دەکەن، چاویان لێدەکەن وقسەکانیان لانی کەم بەهەند وەردەگرن بۆیە پێویستە ئەوانیش ئەم هەلە لەدەستنەدەن و لەبری زیهنیەتی سەلەفیزم، تاڵیبانیزم، وەهابیزم و هەموو یزمەکانی دیکە هەوڵبدەن زیهنیەتی ئیسلام و لەنێویشیدا زەروورەتی ئیمانی ئیسلامی بدەن بە گوێی گوێگرانیاندا. دەنا وردەوردە لەڕوی زیهنییەوە زۆرمان نامێنێت بگەین بەو ئەمارەتە لە مێژوو بەجێماوەی کابوڵ.
ئەریک فرۆم لە پەڕتووکی هونەری خۆشویستن THE ART OF LOVING دا دەڵێت: ئەوەی وا تێبگات هەموو میوەکان لەکاتی پێگەیشتنی شلک پێئەگەن هیچ لەبارەی ترێ و هەنجیرەوە نازانێت. بەدەر لە حیقد و غەرەزی لائیک و بەناو سیکۆلارەکانی کورد و وەلائو بەڕائی کوێرانەی ئیسلامی سیاسی و سەلەفییەکان نەک موسوڵمانەکان دەبێت بە فیکرێکی قووڵەوە چاو لە لێکەوت و جێکەوتەکانی زیهنییەتی تاڵیبان و ئەوەی لەدوایان جێدەمێنێت بکەین.
زیهنییەتی تاڵیبان ئیسلامی سیاسیی و ئەو تێزەی کە باوەڕی بە گەڕاندنەوەی حوکمی خیلافەتی ئیسلامی هەیە بەگشتی شتێکی نامۆیە بە دونیای نوێ. نەک هەر نامۆیە پڕێتی لە دژیەک و تەناقوض و پێکدادانیش. پارادۆکسەکانی ئەم زیهنییەتە ئەوەندە زەقن مرۆڤ ناتوانێت لەئاستیدا ئیست نەکات. لەلایەک کابینە و وەزارەت و وزیر و ئەنجوومەنی وەزاریی درووستدەکەیت بۆ ئەوەی دونیای دەرەوە قەبوڵت بکات، لەلایەکی دیکەوە ئامێرەکانی میوزیک تێکدەشکێنیت، کچ و کوڕ لە زانکۆ و پەیمانگاکان جیا دەکەیتەوە، دواتر ئیزنیان دەدەیت و پێیان دەڵێیت خوێندن بۆ ژنان باش نییە، لەلایەک کاناڵی تەلەفیزۆنی دادەنێیت لەلایەکی دیکەوە تەلەفیزۆن تێکدەشکێنیت، ڕۆژنامەنووس دارکاریی دەکەیت و ڕۆژنامەشت قەبوڵ نییە. ئەمە لەکاتێکدایە تۆ بێخەبەری لەوەی دونیای نوێ بە یەک پاکێج دێتە نێو تۆوە. ئەوە بەدەست تۆ نییە هەندێکی بهێنیت بەرگری لەهاتنی هەندێکی دیکەی بکەیت بۆ ئەوەی نەیەت. مێژوو سەلماندوویەتی کە هیچ هێزێکی خودایی یان مرۆیی نەیتوانیوە دۆخی کۆمەڵگاکان بەیەکجۆر بەوجۆرەی کە خۆی دەیەوێت ڕەنگڕێژ بکات. دۆخی کۆمەڵگاکان دۆخێکی جەرەیانی ڕوباریان هەیە نەک دۆخی وەستاوی گۆمێکی مەنگ. کە دونیای نوێت قەبووڵ بوو دەبێت هەمووی بە یەک پاکێج قەبوڵ بکەیت، بەهەموو باشیی و خراپییەکانییەوە، گەر قەڵسیش دەبی بە خراپییەکانی دەبێت بەڕێگا و ئوسوڵی خۆی تەنفیس و ڕێگیولەیشنی بۆ ابنێیت تا ماکەکانی بۆ کەمترین ئاست دادەبەزن لەسەر کۆمەڵگا. پۆلیسی ئەخلاقی ناتوانێت بەرانبەر دەستاڕی دونیای لیبراڵ و ئابوورییە کاپیتالیستییەکەی خۆی ڕابگرێ، لەباشترین حاڵەتدا وەک ئێرانت لێدێ و دوای چل ساڵ خۆبەخۆ مەحکوم دەبیت بەوەی هەڵیوەشێنیتەوە. ناکرێت وەزیری مەعاریف و ڕۆشنبیریت هەبێت بەڵام پیانۆ و دەهۆڵ و ساز و تار بشکێنیت، تلیاک بفرۆشیت بەڵام جگەرە یاساغ بکەیت، خۆت لەسەر پشتی دەبابەی هاوپەیمانی ئەمریکی-قەتەری بێیتەوە بەڵام بۆینباخ و فێربوونی زمانی ئینگلیزی قەدەخە بکەیت، مەحاڵە ڕازی بیت گەشتوگوزار و هۆتێلی پێنج ئەستێرەیی درووستبێت بەڵام لەشفرۆش و سەماکاران لەحەملەی ئیماندا ڕاوەدوو بنێیت. یا هەر لەسەرەتاوە نابێت ڕازی بیت پێیان یان دەبێ وەک پاکێجێک قەبوڵیان بکەیت و نەهیڵیت لە کۆنترۆڵی یاساکانت دەرچن.
ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕوحوڵڵا خومینی دەیگوت: ئێمە تەنیا چاکەکانی مۆدێرێرنێتیمان قەبووڵە، ناهێڵین خراپەکانی بێن، زانکۆکانی ئەوروپا دێنین بەڵام بێئەخلاقییەکەی نا. تەکنەلۆژیاکەی دەهێنین بەڵام ئازادییەکەی نا، دوای چل ساڵ تەماشای ئەنجامی شۆڕشەکە بکەن! لەوانەیە بە ئاشکرا بە قەولی خۆیان فەساد و بێئەخلاقی نەبیندرێت، بەڵام هەناوی کۆمەڵگاکە سیخناخ و لێوان لێوە لە نائەخلاقیی وەک بەرئەنجامێکی زۆر توندی ئەو یاساغانەی ئەوانەی دەیانویست کۆمەڵگا ئەو ڕەنگە بێت کە خۆیان دەیانویست. مرۆڤ و تاوان، کۆمەڵگاو گوناە جمکی لێدانەبڕاون، مەحاڵە لەڕێگای یاساوە مرۆڤێکی بێتاوان درووستبکەیت، یاساکان بۆ بنەبڕکردنی تاوان درووست نابن، ئەوان دێن تاوانەکان ڕێکدەخەن، کاریگەرییەکانیان کەمدەکەنەوە، هەوڵدەدەن ماکەکانیان بۆ کەمترین ئاست دابەزێنن نەک بییانهەوێت بنەبڕ و قەڵاچۆیان بکەن، ئەمە لەتوانای ئەواندا نییە.
دونیای نوێ و بچووکبوونەوەی دونیا بۆ گوندێکی دیجیتاڵی سەرلەبەری یاساکانی گۆڕیوە. شەرت نییە هەموو ئەو یاسایانەی دونیای نوێ خراپ بن. بەڵام وەک ڕیچارد ڕورتی دەیگوت حەرامەکانی دونیای کۆن ئیدی لە دونیای نوێدا دەبن بە یاسا. تاک لە دونیای کۆندا تاکێکی ئەرکسەنتەر بوو، بەشوێن واجباتەکانی خۆی دەگەڕا تا خودا یا سوڵتان یا سەرۆک هۆز لەخۆی ڕازیبکات، بەڵام لە دونیای نوێدا تاک سرووشتێکی مافسەنتەری هەیە، پێش ئەوەی بیهەوێت بزانێت چ ئەرکێکی هەیە بەشوێن مافەکانیدا وێڵە. کاتێک تاک لە تاکێکی ئەرکسەنتەرەوە دەگۆێت بۆ مافسەنتەر ئیدی کۆمەڵگاش خۆبەخۆ ئەوەی پێشوو نامێنێت. بەڵام تاڵیبان و تێزەکانی دیکەی ئیسلامی سیاسیی بۆ ڕامکردن و گوێرایەڵکردنی کۆی کۆمەڵگا دەیانەوێت بەر بەو دەگرمان و دەستاڕە گەردوونییە بگرن و بەتاک بڵێن تۆ هەر دەبێت ئەرک سەنتەر بیت، بێ خەبەر لەوەی ئەم شەرابە جارێکی دیکە نابێتەوە بە بەرسیلە و دەگرمانە گەورەکەی مۆدێرنیتی هەموویان دەهاڕێت.
ئەو پەرچەکردارو پەلەقاژەیەی تاڵیبان و مانەندەکانی لە ئیسلامی سیاسیی و سەلەفیی و ئیسلامی حەرەکیی ئەمڕۆ سەرڕێی دەخەن بەرهەمی جەهل و مانەوە و بەجێمانیانە لە مێژوو، ئەوان هیچ جوڵەیەکی لەخۆیان نییە ئەوەی هەیانە پەرچەکردار و ڕیئاکشنە بۆ دوژمنێکی وەهمیی، هەر ئەو وەهم و جەهلەشە لە کۆمەڵگایەکی بیرنەکەرەوەدا هێشتونیەتییەوە. کاتێک کەسێ کە نازانێت کە نازانێت، بەدڵنیایی ناتوانێت ژیان و عەشق بە کەسی دیکە بدات و ناشتوانێت تێبگات، بەڵام کە تێگەیشت دەتوانێت بژی، عاشقیش بێت و عەشقیش بدات و گرنگیش بە دەوروبەرەکەی وەک ئەوەی کە هەن نەک ئەوەی ئەم دەیەوێت ببن بدات. چەند دانایی و تێگەیشتنت بۆ دەوروبەر قوڵتر و زاتی بێت ئەوەندە عیشقەکەت بۆی قوڵتر دەبێت.
مۆدێرنێتی یەک پاکێجە یا قەبوڵی دەکەیت بەهەموو چاکە و خراپەکانییەوە، یا خۆتی لێ نەباندەکەیت تا خۆی دێت و وردە ودە خۆتی لەگەڵ دەگونجێنیت. ئەمەی ئەمڕۆ ئیسلامی سیاسیی و تاڵیبان بەتایبەتی لە ئەفغانستان دەیکات لەسەر ئاستی فیکریی هیچ نییە جگە لە جوینەوەی وێنەیەکی دووبارەی تاقیکراوە، بەڵام ئەمەیان وەک ئەوانی دیکە زۆر بڕ ناکات.گە خەڵکیشنەیڕوخێنن لە شوێنێکدا هەر دژیەکییەکانی خۆی بەسن بۆۆ ئەوەی هەرەس بە سیستمەکە بهێنن و سەرلەبەری لێک هەڵبوەشێننەوە.
🔹ئەی چارەسەر چییە؟
کۆمەڵگا دۆخێکی جەرەیانیی وەک جەرەیانی ئاوی هەیە. لەهیچ پارچەیەکی مێژووییدا هیچ کۆمەڵگایەک بە گۆڕانی ڕادیکاڵ و خێراو لەپڕ نەگەیشتوەتە بە هیچ ئامانجێکی کورت یا درێژخایەن. کۆمەڵگاکان زیاتر سرووشتی ئۆرگانیزمێکیان زیندەوەرێکیان هەیە نەوەک ماشینێک یا ئامێرێکی میکانیکی. هەرگۆڕانێک لە ئۆرگانێکی ئەو زیندەوەرەدا بە تێپەڕبوونی کات گۆڕانی چاوەڕواننەکراو لە ئۆرگانەکانی دیکەی درووستدەکات، و سەرەنجام کاردەکاتە سەر کۆی سرووشت و کەسێتیی زیندەوەرەکە، بەڵام لە ماشێنێک یان ئامێرێکی میکانیکی وانییە دەشێت گۆڕانی ڕادیکاڵ بکەیت و پێرفۆرمانس و کەسێتیی ماشێنەکە گۆڕانی بەسەردا نەیەت یا باشتر ببێت. دەبێ گۆڕانکاریی حیزبی و کۆمەڵگایی بە شێنەیی و کاوەخۆیی بێت و چاوەڕوانیی هەموو ئەگەرێک تێیدا کراوە بێت و وەک تەماشاکردنی ئۆرگانیزمێک چاوی لێبکرێت.
بەدەر لە یارییە هەواڵگرییەکان کە پشکی شێریان هەیە لەم جۆرە وڵاتانەی خۆماندا ئەوەی ئەمڕۆ تاڵیبان و پێشتریش ئامریکا بە کۆمەڵگای ئەفغانییان کرد لەمە زیاتر نەبووە و نییە، لایەک دەیویست لە شەو و ڕۆژێکدا بیکاتە وڵاتێکی دیموکرات، لایەکی دیکەش بەهمان خێرایی دەیەوێت بیکاتەوە بە سیستمی خیلافەت. لەم نێوەندەدا کۆمەڵگا دەبێتە سوتماکی ئەم دووبەرە عەجەلەچییە. کێشەی ئەم ئەو دوو هێزە موتەتەریفە ئەوەیە هەردووکیان وەک ماشێنێک تەماشای ئەو کۆمەڵگایەیان دەکرد، یەکێکیان دەیویست بەتەواوی لەڕابردووی دابڕنێت و بەرەو مەدەنییەت و کرانەوەو دیموکراسیی وەک گاڕان بیداتەبەر، ئەمی دیکە دەیەوێت هەموو هێماو مۆرکێکی دونیای نوێ لەوکۆمەڵگایەدا بسڕێتەوە و جگە لەوەی لە سوودی خۆیەتی بیباتەوە بۆ ئەشکەوت. ئایا دۆخی ئێمەش زۆر نزیک نییە لەوان؟ [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览504
HashTag
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 23-12-2022 (2 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 哲学
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 20-01-2023
本文已被审查并发布( شەنە بەکر )on20-01-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):04-04-2024
URL
此产品已被浏览504
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,838
图片 105,970
书籍 19,372
相关文件 97,535
Video 1,395
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!