图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,674
图片 105,497
书籍 19,442
相关文件 97,472
Video 1,394
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ڕاگەیەندراوێک لەلایەن حزبی دێموکراتی کوردستان سەبارەت بە دوا گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
小组: 库尔德文件 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕاگەیەندراوێک لەلایەن حزبی دێموکراتی کوردستان سەبارەت بە دوا گۆڕانکاری و پێ...

ڕاگەیەندراوێک لەلایەن حزبی دێموکراتی کوردستان سەبارەت بە دوا گۆڕانکاری و پێ...
$پێداگریی ڕێبەریی حیزب لەسەر پەرەدان بە هاوخەباتی و یەکگرتوویی سەرانسەری$

ڕێبەریی #حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران# لە کۆبوونەوەیەکدا دوا گۆڕانکاری و پێشهاتەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانی هەڵسەنگاند، و پێداگریی لەسەر سیاسەتی درووست و ئوسولیی حیزب لەمەڕ پەرەپێدان بە هاوخەباتی و یەکگرتوویی هێزە سیاسییەکان لە ئاستی #کوردستان# و سەرانسەری ئێراندا کردەوە.
پێشنیوەڕۆی ڕۆژی شەممە، 17ی بەفرانبار کۆبوونەوەی بەرینی ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوە چوو. کۆبوونەوەکە بە ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدان، بەتایبەت شەهیدانی شۆڕشی ژینا دەستی پێ کرد. دواتر #مستەفا هیجری#، بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی حیزب ڕاپۆرتێکی لەمەڕ کار و تێکۆشانی حیزب لە ڕەوتی ڕاپەڕینی ژینا و ڕووداوەکانی پەلاماری مووشەکیی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکرات پێشکێش کرد و هێڵە گشتییەکانی سیاسەتی حیزبی لەبارەی پرسە سیاسییەکانی ڕۆژەڤی ئێران بۆ باس و لێکدانەوەی زیاتری کۆبوونەوەکە خستە بەر باس.
هەڵسەنگاندنی دۆخی ئێستا و دوورەدیمەنی ڕاپەڕینی ژینا تەوەری سەرەکیی لێکدانەوەکەی مستەفا هیجری بوو. بە ئاماژە بە ڕووداوی شەهیدکردنی ژینا لە تاران وەبیری هێنایەوە، ئەوە ئازایەتی و کۆڵنەدان، مافویستی و پەرچەکرداری خەڵکی کوردستان بەو جینایەتەی ڕێژیم بوو کە چەخماغەی ئەو شۆڕشەی لێ دا و دواتر ئەوە دروشمی (ژن، ژیان، ئازادی) و بەها و بایەخە مرۆیی، سێکۆلار و ئازادیخوازەکانی بزووتنەوەی سیاسیی کوردستان بوو کە بووە ئیلهامدەری پەلهاویشتنی ئەو شۆڕشە بۆ سەرانسەری ئێران و هەروەها ڕاکێشانی سەرنج و پشتیوانیی دەوڵەت و ڕێکخراوە بیانی و کۆڕ و کۆمەڵە نێونەتەوەییەکان.
مستەفا هیجری لەو بەشە لە لێکدانەوەکەیدا دوو فاکتەری گرینگی بۆ خوڵقاندنی ئەو دۆخە دەستنیشان کرد:
یەکەم: نەریتی خەباتگێڕی خەڵکی کوردستان و دەیان ساڵ خەباتی سیاسی و ڕێکخراوەییە کە ڕۆژهەڵاتی کوردستانی کردووەتە کۆمەڵگەیەکی وریا و وشیار و سەرزیندووی سیاسی لە ئاستی ئێراندا.
دووهەم: یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکرات بوو کە هەم ئێعتبارێکی چەند هیندەی لە ئاستی کوردستان و ئێراندا بۆخۆی دەستەبەر کردبوو، هەم بووە دینامیزمی سەرەکی لە ڕاپەڕینی ژینادا. چونکی یەکگرتنەوەی دێموکرات و وەڕێکەوتنی شەپۆلە یەک لە دوای یەکەکانی ڕابوونی خەڵک لە هەموو شار و ناوچەکانی کوردستان سەلماندی کە کوردستان لە ڕووی هزر و پاشخانی سیاسی و هەڵسەنگاندنی دۆخ و وەرگرتنی بڕیاری بەوەخت و پێویستەوە پێشەنگ و ئیلهامدەرە. هەر ئەوەش بووە هۆی ئەوەی کۆماری ئیسلامی زنجیرە هێرشێکی مووشەکیی قورسی دیکە بکاتە سەر بنکە و بارەگاکانی حیزب.
بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی حیزب بەشداریی هەراوی ژنان و لاوان، قوتابییان و خوێندکاران، بازاڕی و کاسبکاران، مامۆستایانی ئایینی کورد، دیاسپۆرای کورد و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانی ڕاپەڕینی ژینای کە بوونە هێما و سیمبول و شوناس پێدان بەو شۆڕشە بەرز نرخاند، و ئەو یەکگری و هاوپێوەندی و دەرکەوتنەی بە هەوێن و دەسمایەی بەبایەخی سەرکەوتنی خەبات و شۆڕشی خەڵکی لەقەڵەم دا. هەروەها پەلاماری مووشەکیی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکە و بارەگای حیزبەکانی ڕۆژهەڵات لە خاکی هەرێمی کوردستان و سەرکوتی خوێناویی خۆپێشاندانەکان لە کوردستان و جینایەتەکانی ڕێژیم لە کوشتوبڕ و منداڵکوژی و کوشتن لەژێر ئەشکەنجەی نەک بە نیشانەی هێز و دەسەڵاتی ڕێژیم، بەڵکوو بە نیشانەی ترس و فۆبیای ڕێبەرانی ڕێژیم لە ڕووخانی نیزامە سیاسییەکەیان لێک دایەوە.
مستەفا هیجری لە کۆبەندی باسەکەیدا تیشکی خستە سەر ئەو بابەتە کە قۆناغی یەکەمی شۆڕشی ژینا کە هەرەسهێنانی یەکجاریی بنەما ئیدئۆلۆژییەکان و شەرعییەتی ڕێژیم و تەمابڕاوی لەهەر چەشنە چاکسازییەکی نێوخۆیی دەسەڵاتە کۆتایی هاتووە و، لە ئێستادا ئەرکی سەرەکی بەردەوامیی شۆڕشە و بە ئاکام‌ گەیشتنیشی لەگرەوی یەکگری و یەکڕیزیی هێز و لایەنە سیاسییەکان و جێگرەوەی کۆماری ئیسلامییە. هەروەها ئەوەشیان خستەڕوو کە، گۆڕینی زێهنییەتی ئێرانییەکان لەسەر پرسی کورد و شکستی سیستیماتیکی پلان و پیلانەکانی دوو ڕێژیمی پەهلەوی و کۆماری ئیسلامیی لە بەراوەژوو نیشاندانی دۆزی کورد بە دەسکەوتێکی گرینگ ناو برد و تیشکی خستە سەر ئەوە کە ئێستا کوردستان وەک بەهێزترین و بەڕێکخراوترین بەشی ئێران و پرسی کورد بە تایبەتمەندییەکانی خۆیەوە دەتوانێ ببێتە فاکتەرێکی گرینگ لە درووست‌کردنی هاوپەیمانییەکی مەیدانی بەدژی کۆماری ئیسلامی.
باس و لێکدانەوەکەی مستەفا هیجری دواتر بە ڕا و سەرنجی بەشدارانی کۆبوونەوەکە دەوڵەمەند کرا و ئەو بەرچاوڕوونییەی لێ زیاد کرا کە ململانێی ئێستای نێوان خەڵک و کۆماری ئیسلامی، شەڕی ڕووناکی بە دژی تاریکی و شەڕی بایەخە مرۆییەکانی (ژن، ژیان، ئازادی) لە هەمبەر دوگماتیزم و تاریکپەرستیی کۆماری ئیسلامییە و براوەی ئەو شەڕەش بە دڵنیاییەوە هەر خەڵکی مافخوازی کوردستان و کۆمەڵانی خەڵکی ئێرانن.
بڕگەیەکی دیکەی باسەکانی کۆبوونەوەی ڕێبەریی حیزب چەند بابەتێکی نێوخۆیی حیزب بوو کە پاش تاوتوێ و هەڵسەنگاندنی هەرکام لەوان بڕیاری پێویستیان بۆ درا.
کۆبوونەوەی بەرینی ڕێبەریی حیزب پاش چەند کاتژمێر باسی چڕوپڕ و پڕ بەرهەم لە کەشێکی پڕ هیوا و ئۆمێد بە سەرکەوتن کۆتایی بە کارەکانی هێنا و بەشدارانی کۆبوونەوەکە بۆ شوێنی کار و ئەرکی پێ‌سپێردراوی خۆیان گەڕانەوە. [1]

حیزبی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ناوەندی بەڕێوەبەری
17ی بەفرانباری 1401
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览588
HashTag
挂钩项目: 4
Publication date: 06-01-2023 (1 年份的)
Document style: No specified T4 1573
No specified T3 57: No specified T4 1443
No specified T3 58: No specified T4 1445
文件类型: 原文
普罗旺斯: 东库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 96%
96%
添加( شادی ئاکۆیی 10-01-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on10-01-2023
此产品最近更新( زریان سەرچناری ):10-01-2023
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览588
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,674
图片 105,497
书籍 19,442
相关文件 97,472
Video 1,394
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 党 - K. D. P. 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 性别 - 男 传记 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 广场 - 城堡 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!