图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,468
图片 105,220
书籍 19,481
相关文件 97,370
Video 1,394
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
پەروەردە، ئەرکی لە گێڕانەوەی شکۆ بۆ مامۆستایان
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پەروەردە، ئەرکی لە گێڕانەوەی شکۆ بۆ مامۆستایان

پەروەردە، ئەرکی لە گێڕانەوەی شکۆ بۆ مامۆستایان
ناونیشانی بابەت: پەروەردە، ئەرکی لە گێڕانەوەی شکۆ بۆ مامۆستایان
ناوی نووسەر: #ڕەئوف ئالانی#

لەناو کۆمەڵدا هەموو پیشەکان خاوەن تایبەتمەندی و ڕێزی خۆیانن و هەر یەکێکیش لەوانە پێگەی گرنگی لەناو کۆمەڵدا هەیە، کەواتە هەموو پیشەو تاکێک پێویستە بەچاوی ڕێزگرتن و خۆشەویستی لێی بڕوانرێت.
ئەوەی مەبەستی منە ئەم جارە لێی بدوێم و هەڵوێستەی لەسەر بکەم، بێڕێزی کردن و ناشیرینکردنی پیشەی پیرۆزی مامۆستایەتییە، کە لێکەوتە و دیاردەی خراپی لێ دەبینرێت، تەنانەت وایلێهاتووە، ڕۆژانە هەواڵی سەیر و سەرسوڕهێنەر دەبیستین لەسەر بێڕێزیکردن بە مامۆستایان، ئەمانەش لەخۆیانەوە ڕونادەن، پێویستە بەچاوێکی ورد و ڕەخنەگرانە و ورد بینیانە، خوێندنەوەی بۆ بکرێت، تابزانرێت هۆکاری ڕودانیان بۆچی ئەگەڕێتەوە؟
هەرکاتێک فەلسەفەیەکی پەروەردیی نەگونجاو بەرکاربوو، لەناو کۆمەڵگەدا ئەو بەریەککەوتنانە دەبینین، چونکە شێوازی پەروەردەکەی وادەکات سنوورەکانی کەسێتی و بەشەکان دیاریکراو نەبن، کاتێ کەسێتی و شوێنەکان نادیاربوون، سنووریش جێگەی نیە، پرسی شکۆی مامۆستایان لەناو پڕۆسەی پەروەردەدا، بۆتە جێگەی مشتومڕ و باسی ناو میدیاکان، ئەم گرفتەش بۆ چەند لایەک ئەگەڕێتەوە، کە ئەمانەن:
1- وەزارەتی پەروەردە و بەشەکانی، زۆرجار بەبێ ئەوەی بیربکرێتەوە و ڕاوێژ بەکەسانی شارەزا بکرێت، فەرمان و ڕاسپاردەی وادەردەکرێت، کە زەرەروزیانی زۆرترە لە باشی و چاکەکانی.
2- مامۆستایان، کەسیتی مامۆستا یەکێکیترە لەو لایەنەی کە دەبێتە هۆکاری شکاندنی کەسیتی خۆی.
3- نەبوونی یاسایەکی بەرکار تا ببێتە لەمپەر و ڕێگر لە شکاندنی شکۆی مامۆستایان، لێرەدا مەبەستم لایەنی پەروەردەیە نەک قەزاو دادگا، چونکە دەکرێ لە بڕیار و ڕاسپاردە پەروەردییەکان، گرنگی بە کەسێتی و شکۆی مامۆستایان بدرێت، چونکە ئەو ڕاسپاردانە لەناو پڕۆسەی پەروەردەدا ڕەنگدەدەنەوە.
4- ئاستی گەشەکردنی کۆمەڵگە، تا کۆمەڵگە ئاستی گەشە سەندوتر بێت، شکۆی تاک لە ئاستێکی باڵادا دەبێت
هەرلایەک لەو لایەنانەی سەرەوە، بەرپرسیارێتی گرنگی لەئەستۆیە بەرانبەر ڕێزگرتن و گێڕانەوای شکۆ بۆ مامۆستایان، کاتێ سنووری ڕێز هەبێ، شکۆش دەگەڕێتەوە، دیارە ئەم سنووری ڕێزگرتنەش وابەستەیە لەگەڵ دادوەری و کارگێڕی و کۆمەڵیەتی.
کار و پیشەی مامۆستایەتی گرنگ و جێی بایەخە، چونکە مامەڵەی ئەولەگەڵ مرۆڤدایە، لەم بارەوە (بیل گەیتس) دەوڵەمەندترین پیاو و بازرگان دەڵێت (تەکنەلۆژیا تەنیا ئامڕازێکە، لە ڕووی پاڵنانی منداڵان و هاندانیان بۆ هاوکاریکردنی یەکتر، بەڵام مامۆستایان گرنگترینن) .
لەم سەردەمی شارستانی و پڕتەکنالۆژیەدا، چەند گرنگی بەهۆکارەکانی گەیاندن ئەدرێت، کە مرۆڤ لەڕێگەیەوە دەتوانێت بە هەموو زانستەکان بگات، بەڵام هەرناگات بە مامۆستا و کاریگەرییەکانی لەمنداڵان و سەر ژیان و کۆمەڵگە.
لەڕێگەی پەروەردەوە، مەعریفە دەگاتە مەنزڵی ژیان، کە ڕێگەیەکی جوانی پڕ لە هونەر و ژیانە، بۆ ئامانجە بەرزەکەی مرۆڤایەتی. سیاسەتمەدار و فەیلەسوف و دەوڵەتمەدار (شیشرۆن) دەڵێت (مەعریفە هونەرێکە، بەڵام پەروەردە لەسەر خودی خۆی هونەرێکی ترە) .
ئەوەی شکۆی مامۆستایانی هێناوەتە خوارەوە و دایبەزاندووە، دەسەڵات خۆیەتی، چونکە بیانووی داوەتە دەست مامۆستایان و کۆمەڵگە، کە شکۆی نەگاتە ئاستی خۆی، بەو بێبایەخکردنەی بەرانبەر توێژی مامۆستایان ئانجامیداوە، لە دابین نەکردنی ژیانێکی شایستە بە مامۆستایان و وەرنەگرتنی خواست و داواکانیان، وەڵامدانەوەیان بە خراپی و ناشیرینی، نموونە بۆ ئەم باسە زۆرە، ناڕەزایەتییەکانی مامۆستایان و شەقەکەی لە مامۆستاکە درا، وێنەیەکی دیار و تابلۆیەکی هەڵواسراوە و لەیاد ناچێت، لیرەوە کۆمەڵگە ببینیت شەق لە مامۆستا ئەدرێ، چۆن قوتابی و خوێندکارەکانی ڕێزی ئەگرن؟
لەپەروەردەی هاوچەرخ و مۆدێرندا، مامۆستایان، دەبنە فاکتەری جوانکردن و باشکردنی داهاتووی ژیان، (سی. س.لویس) دەڵێت: (ئەرکی پەروەردەکاری مۆدێرن پاککردنەوەی جەنگەڵەکان و قیرتاوکردنیان نییە، بەڵکوو ئاوەدانکردنەوەی بیابانە وشکەکان و ئاودانیانە) .
لەسەرمامۆستایانیش ئەرک و پێویستە، پێشەکەی خۆیان خۆشبوێت و گرنگی بە لایەنەکانی (ڕوکەش و ناوەرۆک) بدەن، مەبەست لە ڕوکەش، جلوبەرگ و کەسێتی دەرەوەیە، کە ئەبێت پۆشتە و ڕێکپۆش بێت، چونکە مناڵ سەرنجی دەدات، ناوەرۆکیش، بایەخدانە بە خۆ پڕچەککردن بە زانیاری و خوێندنەوە.
لەوکاتەدا مامۆستا، دەبێتە دەروێشێکی دڵسۆزی پەروەردە، بەدڵنیایی پەیامەکەی بەباشی دەگاتە کۆمەڵگە، وەک (ئەحمەد ئەمین) دەڵێت: (مامۆستا دەروێشێکە، کە بۆ خزمەتکردنی زانست دانراوە، وەک چۆن دەروێش بۆخزمەتکردنی ئایین خۆی تەرخان دەکات) .
خاڵێکی تر کەهەمیشە دەبێت جەختی لەسەر بکرێتەوە، وازهێنانی حیزبەکانە، لە دەست وەردانیان لە کاروبارەکانی پەروەردە، چونکە هۆکارێکی ترە کە مامۆستایان وابەستە نەکرێن بەئایدۆلۆژیای دوور لە پیشەکەی خۆیان، هەرچەندە هەندێ لەمامۆستایان، خۆیان دەستی حیزبەکان دەگرن بۆ ناو پڕۆسەی پەروەردە، تەنیا بۆ ئەوەی پۆستێکیان بدرێتێ یان پشتگیریان بکرێت، کە بمێننەوە لەسەر کورسی بەڕێوەبەرییان چاوپۆشی کردنیان لە کەموکووڕی و کەمتەرخەمییەکانیان، (نەجیب مەحفوز 1911-2006) نووسەر و هونەرمەند، دەڵێت: (مامۆستایی گەورەترین پیشەیە، کە هەموو پیشەکانی تر لەسەر دەستی ئەو دەردەچن) .
ئەوەی باسمانکرد و لێی دواین، بەشێک لە گرفتەکانی نەهێشتنی شکۆی مامۆستایە، بەو هیوایەین، جارێکی تر ئەوەی پێویستە بۆیان بگڕێتەوە و ڕێز و شکۆ و ماف و پێزانین لەخزمەتە گەورەکانی مامۆستایان بگیرێت. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览393
HashTag
挂钩项目: 1
小组: 文章
Publication Type: Born-digital
书: 教育
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( ڕۆژگار کەرکووکی 07-01-2023
本文已被审查并发布( ڕاپەر عوسمان عوزێری )on07-01-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):07-01-2023
URL
此产品已被浏览393
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,468
图片 105,220
书籍 19,481
相关文件 97,370
Video 1,394
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 党 - K. D. P. 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 性别 - 男 传记 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - Amed 的地方 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!