图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,496
图片 105,194
书籍 19,480
相关文件 97,495
Video 1,394
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
یەدوڵڵا فەیلی - کاکە یەدی - زاڵ
小组: 传记 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

یەدوڵڵا فەیلی

یەدوڵڵا فەیلی
ناو: یەدوڵڵا
نازناو: یەدوڵڵا فەیلی-کاکەی یەدی-زاڵ
ناوی باوک: عەبدولکەریم موراد فەتحوڵڵا فەیلی
ساڵی لەدایکبوون: 1934
ڕۆژی کۆچی دوایی: #19-09-2000#
شوێنی لەدایکبوون: شاری #بەغدا#
شوێنی کۆچی دوایی: شاری #هەولێر#
$ژیاننامە$
سیاسەتمەدار، ساڵی 1950 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتییەوە کردووه، ساڵی 1959 بە دەنگی ئەندامانی کۆنگرەی چوارەم بووتە ئەندامی دەستەی پشکنین و چاودێری #پارتی دیموکراتی کوردستان# و ساڵی 1960 ئەندامی دەستەی پەنجا کەسی پشتگیریکاری دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ قۆناغی کاری ئاشکرا بووە و هەرلە و ساڵە و لە کۆنگرەی پێنجەم بە دەنگی ئەندامانی کۆنگرە بە ئەندامی لێژنەی سەرەوەی چاودێری و پشکنینی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە، ساڵی 1964 لە کۆنگرەی شەشە‌م و ساڵی 1966 لە کۆنگرەی حەوتە‌‌م بە‌ ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە.
عەبد کەریم موراد فەتحوڵا لە ساڵی 1934 لە شاری بەغدا لەدایک بووە، لە بنەماڵەیەکی بازرگانی کوردی فەیلی شاری بەغدا پەروەردە بووە و بەخۆشی بە کاری بازرگانی خەریک بووە، دەرچووی قۆناغی ئامادەییە، ساڵی 1942 لە شاری بەغدا چوویتە بەر خوێندنی ئایینی، ساڵی 1943 چوویتە قوتابخانەی سەرەتایی و لەبەر زیرەکی لە پۆلی سێیەمی سەرەتایی دانراوە، ساڵی 1949 قوتابخانەی ناوەندی جەعفەری تەواوکردووە، ساڵی 1954 لە فەرمانگەی کەرەستەی درووستکردنی خانوبەرە بە فەرمانبەر دامەزراوە، لە ڕۆژی 19-09-2022 لە شاری هەولێر کۆچی دوای کردووە. شارەزای زمانەکانی کوردی، عەرەبی و فارسی بوو.
$خەباتنامە$
ساڵی 1950 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتییەوە کردووە و بە ناوی نهێنیی زاڵ لە ڕیزەکانی پارتی چالاکی نواندووە، ‌ساڵی 1951 کراوەتە ئەندامی لێژنەی ناوچەی بەغدای پارتی دیموکراتی کورد، ساڵی 1953 پەیوەندی بە ڕیزەکانی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە، ساڵی 1957 بووەتە بەرپرسی لێژنەی ناوچەی بەغدا‌ی پارتی دیموکراتی یەکگرتووی کوردستان، ساڵی 1958 ئەندامی شاندی پێشەوازیکەرانی سەرۆک مستەفا بارزانی (1903 1979) بووە لە فڕۆکەخانەی موسەنای شاری بەغدا‌، ساڵی 1958 ئەندامی لێژنەی پێنج کەسی سەرپەرشتیی یانەی سەرکەوتن بووە لە شاری بەغدا، ساڵی 1959 بەشداری کۆنفرانسی دووەمی بەغدای پارتی دیموکراتی یەکگرتووی کوردستان کردووە، ساڵی 1959 لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەی چوارەم بە ئەندامی دەستەی پشکنین و چاودێری پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە، لە ڕۆژی شەمەی 8 کانونی دووەمی 1960 ئەندامی دەستەی پەنجا کەسی پشتگیریکاری دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ قۆناغی کاری ئاشکرا بووە، ساڵی 1960 لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەی پێنجەم بە‌ ئەندامی لێژنەی چاودێری و پشکنینی باڵا پارتی هەڵبژێردراوە، لە ڕێکەوتی #30-07-1961# لەلایەن هێزەکانی ئاساییشی گشتی ئێراقەوە بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی بەیاننامەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دژی عەبدولکەریم قاسم (1914 1963) کە باسی لە پێشێلکردنی مافە دەستووری و ڕامیارییەکانی کوردی دەکرد لە شاری بەغدا بۆ ماویەکی کوورت دەستبەسەر کراوە‌، ساڵی 1961 بەشداری کردووە لە دوا کۆبوونەوەی سەرکردایەتی پارتی و لێژنەی باڵای پشکنیندا، کە بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ عەبدولکەریم قاسم و پێشیلکارییەکانی لە بەرانبەر‌ کورد لە ماڵی دکتۆر موراد عەزیز (1918-1980) لە گەڕەکی کەڕادەی ڕۆژهەڵاتی شاری بەغدا بەسترا، لە کۆتایی مانگی ئەیلوولی 1961 سەردانی دەڤەری پشدەری سەر بە سنووری پارێزگای سلێمانی کردووە بە مەبەستی پەیوەندی بە هۆزە ڕاپەڕیووەکان و ئامادەکاری بۆ شۆڕشێکی سەرانسەری، ساڵی 1963 نوێنەری کۆنگرەی یەکەمی گەل لە شاری کۆیە بووە، لە ڕێکەوتی 30 ئاداری 1963 وەک ئەندامی شاندی کوردی گەیشتە شاری بەغدا بۆ دانووستاندن لەگەڵ کاربەدەستانی ئێراقی بۆ مسوگەر کردنی مافی کورد لە ئێراق، ساڵی 1963 لەلایەن هێزەکانی پاسەوانانی نەتەوەیی (الحرس القومی) یەوە بەند کراوە و بە ‌سەختی ئەشکەنجە دراوە، ساڵی 1963 لە بەندیخانەی حیلە بەند کراوە و ئەشکەنجە دراوە و دواتر بۆ بەندیخانەی ناوەندی بەغدا گواستراوەتەوە‌، ساڵی 1964 لە دوای ئازادکردنی لە بەندیخانە پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەوە کردووە، ساڵی 1964 بەقارەمانی کوردستان ناسراوە بۆ بەرگری و خۆڕاگری لە بەرانبەر ئەشکەنجە‌. ساڵی 1964 بەشداری کۆبوونەوەی فراوا‌نی ماوەتی کردووە و نوێنەرایەتی سەرۆکی لێژنەی چاودێری و پشکنینی باڵا بووە و دژ بە بڕیارەکانی کۆبوونەوەکە وەستاوەتەوە و پشتگیری سەرۆک مستەفا بارزانی کردووە، ساڵی 1964 لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەی شەشە‌م بە‌ ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە، ساڵی 1964 نوێنەری کۆنگرەی دووەمی گەل لە شاری قەڵادزێ بووە، ساڵی 1964 ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕش لە باشووری کوردستان بووە، ساڵی 1964 ئەندامی لێژنەی دارایی سەر بە نووسینگەی جێبەجێکاری (المکتب التنفیذی) سەر بە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕش لە باشووری کوردستان بووە، ساڵی 1964 کراوەتە بەرپرسی دووەمی لێژنەی لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە کۆتایی ساڵی 1965دا بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە، لە کۆتایی ساڵی 1965 کراوەتە بەرپرسی لێژنەی لقی پێنج‌، ساڵی 1966 لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەی حەوتە‌‌م بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە، لە ڕێکەوتی #15-04-1967# نوێنەری کۆنفرانسی سەربازی ڕامیاری کانی سماق (هەولێر) بووە، لە کۆتایی مانگی ئابی 1967 ئەندامی لێژنەی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ چارەسەری کێشەی دوو باڵی یەکێتی قوتابیانی کوردستان لە گوندی ناوپردانی سەر بە پارێزگای هەولێر، ڕۆژی هەینی #12-60-1970# بە فەرمانی سەرۆک مستەفا بارزانی بووەتە ئەندامی شاندی پارتی بۆ سەردانی شاری نەجەف لە ناوەڕاستی ئێراق بە مەبەستی بەشداری لە پرسەی ئایەتوڵای مەزن عەبدولموحسین حەکیم (1889 -1970) گەورە‌مەرجەعی شیعەی جیهان کرد، لە ڕێکەوتی #17-06-1970# بە فەرمانی ئەحمەد حەسەن بەکر (1914 -1982) سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕش، بە بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئەنباری بەڵێندەرایەتی کەرەستەی خانوبەرە لە بەغدا دامەزراوە‌، ساڵی 1970 کراوەتە بەڕێوەبەری شارەوانی شاری ئەنبار لە ڕۆژاوای ئێراق، ساڵی 1970 سەرۆکی دەستەی دامەزرێنەری قۆناغی ئاشکرای یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان بووە،
لە ڕۆژی شەممە #07-12-1970# بەشداری لە کردنەوەی بارەگای سەرەکی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان لە شاری بەغدا کردووە، ساڵی 1971 دەستی هەبووە لە پۆچەڵکردنەوەی هەوڵی تیرۆرکردنی ئیدریس بارزانی لە شاری بەغدا بە دەستی دەزگای ئاساییشی گشتی ئێراق، لە مانگی حوزەیرانی 1971 وەک سەرۆکی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان دەستنیشان کراوە، ڕۆژی یەکشەممەی #20-06-1971# لە بارەگای سەرەکی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان لە شاری بەغدا پێشوازی لە شاندی یەکێتی لاوانی یەکێتی سۆڤێت کردووە، لە ڕێکەوتی 2 شوباتی 1972 وەک سەرۆکی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان بەشداری کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی مامۆستایانی کوردستانی لە شاری هەولێر کردووه، لە ڕێکەوتی #30-03-1972# وەک سەرۆکی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان وتاری پێشکەشی کۆنگرەی حەوتەمی یەکێتی قوتابیانی کوردستان لە شاری سلێمانی کردووه، ساڵی 1972 لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەی دووەم بە‌ سکرتێری یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە، ساڵی 1974 لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەی سێیەم بە‌ ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە، ساڵی 1974 بۆ دووەمین جار لە ژیانی پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەوە کردووە، لە ڕێکەوتی #28-04-1974# لە دوای دەستبەسەرداگرتنی ماڵەکەی لەلایەن حکومەتی ئێراقەوە خێزانەکەی بەرەو ناوچە ئازادکراوەکان دەرکراوه، ساڵی 1974 کراوەتە کارگێڕی لێژنەی لقی حەوت، ساڵی 1974 کراوەتە ئەندامی لێژنەی سەرپەرشتیی کەمپی ئاوارەکانی باشووری کوردستان لە شانشینی ئێران، ساڵانی (1975 -1976) لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی شانشینی ئێران بووە، ساڵی 1976 گەڕاوەتە‌وە شاری بەغدا و لەوێ نیشتەجێ بووە، ساڵی 1992 شاری بەغدای بەجێ هێشتووە و ڕووی کردووەتە‌ هەرێمی کوردستان، ‌ ساڵی 1999 نوێنەری کۆنگرەی دوازدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر بووە، ڕۆژی پێنجشەمەی #24-08-2000# لە ڕۆژنامەی برایەتی ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان وتاری بڵاو کردووەتەوە‌، لە ڕێکەوتی #08-01-2001# کراوەتە وەزیری هەرێم لە کابینەی چوارەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ساڵی 2003 لە دامەزرێنەرانی بزاڤی دیموکراسی بۆ کوردی فەیلی (حرکە الدیمقراتیە للکورد الفیلییە) بووە. ساڵی 2010 نوێنەری کۆنگرەی سێزدەیە‌می پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر بووە. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览354
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی پارتی پیدیا
挂钩项目: 3
小组: 传记
Date of Birth: 00-00-1934
Date of Death: 19-09-2000 (66 年份的)
Country of death: 南库尔德斯坦
No specified T3 20: No specified T4 468
No specified T3 82: Bexda
No specified T3 85: 伊拉克
Party degree: No specified T4 769
Party degree: No specified T4 759
Peshmarga rank: Pêşmerge
Place of death: 埃尔比勒
性别:
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( سەریاس ئەحمەد 05-01-2023
本文已被审查并发布( شەنە بەکر )on06-01-2023
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):18-09-2023
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览354
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.110 KB 05-01-2023 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,496
图片 105,194
书籍 19,480
相关文件 97,495
Video 1,394
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - Amed 的地方 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 传记 - 党 - K. D. P. 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 性别 - 男 传记 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!