图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,668
图片 105,492
书籍 19,438
相关文件 97,466
Video 1,394
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
لەساڵڕۆژی تیرۆرکردنی ئەحمەد فەقێ ڕەشدا: تێبینیەک لەسەر لاپەڕەیەکی پەرتووکەکەی مەسعود بارزانی
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لەساڵڕۆژی تیرۆرکردنی ئەحمەد فەقێ ڕەشدا: تێبینیەک لەسەر لاپەڕەیەکی پەرتووکەک...

لەساڵڕۆژی تیرۆرکردنی ئەحمەد فەقێ ڕەشدا: تێبینیەک لەسەر لاپەڕەیەکی پەرتووکەک...
لەساڵڕۆژی تیرۆرکردنی ئەحمەد فەقێ ڕەشدا: تێبینیەک لەسەر لاپەڕەیەکی پەڕتووکەکەی مەسعود بارزانی
ئامادەکردن: #شاخەوان قادر شۆڕش#
26-11-2022

گێڕانەوەی بەسەرهاتەکانی خەباتی سیاسی گەلی کورد بەرپرسیارییە و پێویستە بەئەمەکەوە و ڕاستگۆیانە گوزارشت لە ڕووداوەکان بکرێت، چونکە ئەوە گوتنە لە مێژووی ڕابردووی ئەو گەلە کە تەژییە لە ڕووداوی گرنگ کە تیایدا خەبات و شۆڕشگێڕی لەگەڵ تاوان و یەکترکوژی دەستلەملانێی یەکن. ئەگەر ئەو بەرپرسیارییە بۆ کەسێکی سادە قوڕس و گەورەیە، ئەوا بۆ سەرۆکی پارتێکی ئەو سەردەمە زۆر قورستر و گەورەترە.
ماوەیەک بەر لەئێستا پەڕتووکێکی سەرۆکی پارتی #مەسعود بارزانی# بەناوی بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد، بەرگری چوارەم 1975 -1990 بڵاوکرایەوە. دیارە زانیاریم لەسەر ئەوە نییە ئەو پەڕتووکە چۆن نووسراوە و کێ بۆی نووسیوەتەوە، هەروەها هێشتا پەڕتووکەکەشم نەکەوتۆتەدەست و نەمخوێندۆتەوە، ئەوە نەبێت لێرەو لەوێ شتێکی لێ بڵاوکراوەتەوە یا ڕەخنەی لێگیراوە.
لێرەدا تەنیا لەسەر یەک لاپەڕەی پەڕتووکەکە کە دیوومە هەڵوەستە دەکەم و بەپێویستی دەزانم تێبینی ڕەخنەگرانەی خۆمی لەسەر بنووسم، لەلاپەڕە 222 دا مەسعود بارزانی دەنووسێت کاتی خۆی ئەحمەد فەقێ ڕەش کادیری لێژنەی ناوچەی باڵەک و بەرپرسی دەرگەڵە بوو، چەندین سندووقی کەلوپەلی سەربازی دزیبوو و هێنابوویە بەرەکانی شەڕ، بۆیە لەگەڵ محەمەد وازیان لە حزب هێنابوو، ئێستاش ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی سۆشیالیستە.
بەڵام ئایا ئەحمەد فەقێ ڕەش کێیە؟ لێرەدا نامەوێ بەدرێژی لەو بابەتە بدوێم وەکو لە وتارێکمدا بەدرێژی لەسەرم نووسیووە کە لینکەکەم لە خوارەوەدا داناوە $بڕوانە بابەتە پەیوەستکراوەکان$، بەڵام بەکورتی و پوختی ئەحمەد فەقێ ڕەش ئەندامی سەرکردایەتی حزبی سۆسیالیستی کوردستان بوو، لە شۆڕشی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا لە دژی ڕژێمی ئیسلامی لە ساڵی 1979 و 1980 دا بەشداری چالاکانەی کرد، فەرماندەی هەرێمی 9ی باڵەکی سۆسیالیست بوو. بەپێی گوتنی هاوڕێیانی فەرماندەیەکی زیرەک و ئازا بووە. بەپێی پلانێکی داڕێژراو لەژێر چەتری ئێران و پارتیدا دوو پێشمەرگەی پارتی بەناوەکانی ئازاد عەریف شێخە و ڕەسوڵ حسێن لە شاری شنۆ لە ڕێککەوتی #26-11-1985# دا تیرۆر دەکرێت. پێویستە بگوترێت کاتێ ئەحمەد فەقێ ڕەش لەسەنگەری پێشمەرگەکانی حزبی دیموکراتدابوو و شەڕی دژی ڕژێمی ئیسلامی ئێران دەکرد، مەسعود بارزانی و پارتی پێش سوپای پاسدارانی ڕژێمی ئیسلامی کەوتبوون و ڕاوە پێشمەرگەی حزبی دیموکراتیان دەکرد. بێگومان دەکرێ زۆر لەمبارەیەوە لە جیاوازی لەنێوان ئەو دوو کەسەدا بنووسرێت بەڵام لێرەدا وازی لێ دەهێنم.
بابێینەوە سەر نووسینەکەی کە دوو دێڕ و نیووی بێ سەروبەرەو کۆمەڵی پرسیار هەڵدەگرێت. دەنووسێت کاتی خۆی بەمجۆرە کاتەکە دیار نییە و نازاندرێ کەی و لە چ ڕێککەوتێکدا بووە. واتە نازاندرێ کەی ئەوە ڕوویداوە. هەروەها بێگومان مەسعود بارزانی خۆی لەوێ نەبووە، وەکو پێم وایە ئەو نەچۆتە نزیک بەرەکانی پێشەوە، بەڵام ئاماژە بەوەش ناکات کێ و بەپێی چ سەرچاوەیەک ئەوەی بیستووە. بۆیە سەرچاوەکەش دیار نییە. پاشان دەنووسێت چەندین سندووقی کەلوپەلی سەربازیی دزیبوو و هێنابوویە بەرەکانی شەڕ. بەوردی نازانین ئەو کەلوپەلە سەربازییە چییە. کە ناوی سندوق دەهێنیت کەواتە دەکرێ فیشەک و شتیتر بووبێت. بەڵام کەلوپەلی سەربازی لە کێ و لە کوێ دزیببوو و بۆ کوێی بردبوو؟ بەرەکانی شەڕ لە کوێ؟ وڵامی ئەو پرسیارانە هەمووی بزرن و نازانین لە کوێ و بۆ کوێ! گریمان ئەوە ڕاستە و ئەو تەقەمەنی و کەلوپەلی سەربازیی بردووە. ئەگەر ئەو بێ پرس تەقەمەنی و کەلوپەلی سەربازیی لە کۆگایەکی تەقەمەنی پارتی لەپشتەوەی بەرەکانەوە بردبێ و بۆ پێشەوە بۆ بەرەکانی شەڕ، دەکرێ بەنیازی باش بووبێت، ئەوجا ئەو داوای کردووە، بەڵام نەیدراوەتێ بۆیە دەکرێ بێ پرس کەلوپەل و تەقەمەنی بردووە و لە بەرەکانی شەڕدا بەکاری هێناون. یا زانیوویەتی هاوکاری ناکەن بۆیە پرسی نەکردووە و کەلوپەلەکانی بردووە. لەم دیدەوە ئەو وەکو بەرپرسێکی خاوەن بەرپرسیاریی ئەوەی کردووە کە بەرپرسانی سەرووی ئەو نەیان کردووە، ئەگینا لەبەرچی دەبێ ئەو تەقەمەنی و کەلوپەلی سەربازی بۆ بەرەکانی شەڕ بێ پرس بە دزی ببات. بەرەکانی شەڕ ئەو شوێنەیە شەڕی لێدەکرێت و پێویستی بەچەک و تەقەمەنییە. دیارە ئەگەر تەقەمەنی تەواو لەبەردەستدا نەبن بەرگری یا هێرش ناتواندرێ بکرێت. بەپێی گێڕانەوەی ئەوانەی پێشمەرگەی پارتی بوون جوداکاریەکی زۆر لە مامەلەکردن لەگەڵ پێشمەرگە و کادیرەکانی خواروودا هەبووە، ئەوانەی پیاوی دڵسۆزی سەرۆکی پارتی کۆچکردوو مەلا مستەفا بارزانی و کوڕەکانی بوون هەرچیان بوویستبا پێیان دەدرا، بۆ ئەوانەی تر وانەبووە. بابێنەوە سەر نووسینەکەی مەسعود بارزانی. دوای ئەوە دەنووسێت بۆیە لەگەڵ محەمەد وازیان لە حزب هێنابوو. ڕستەیەک کە هەموو گوتنەکانی پێش ئەوە دەخاتە گۆشەی سەرسوڕمان. دیسان نازانین کەی و لە چ ڕێککەوتێکدا بووە. وشەی بۆیە دوای کردەوەیەک دێت پێویست بە ڕوونکردنەوە بکات. بۆنموونە نەخۆش بووم، بۆیە نەهاتم. بەڵام ئەو ڕستەیە لەگەڵ ئەوانی بەرلەوە تێک ناکاتەوە. لەبەرچی ئەو تەقەمەنی و کەلوپەلی سەربازی دەدزێ بۆ بەرەکانی شەڕ و لەبەرچی ئەوە هۆکارە بۆ وازهێنان لە حزب؟ ئایا ئەوەیە هۆکاری وازهێنان لە حزب یا هۆکاری دیکە هەیە و مەسعود بارزانی حەز بەناوهێنانی ناکات. ئایا وازهێنانی ئەو وەکو هەزاران پێشمەرگە و کادیری پارتی نەبوو کە لە دوای هەرەسی خەباتی چەکداریی ساڵی 1975 ەوە هات؟ کە مەلا مستەفا بڕیاریدا چەک دابنێت، پارتی لەبەریەک هەڵوەشایەوە و هەرکەسە خۆی سەرپشک بوو بۆ کوێ بڕوات، ئەحمەد فەقێ ڕەشیش وەکو خەڵکی دیکە وازی لەپارتی هێناوە و ڕێگەی خۆی گرتووە.
دەکرێ مەسعود بارزانی مەبەستی ئەوەبێت بڵێت ئەو وازی لە حزب هێنابوو، بۆیە کەلوپەلی سەربازی بەدزی حزب بۆ بەرەکانی پێشەوە بردبوو، بەڵام دووبارە بۆ و لەبەرچی کەسێ وازبهێنێت کەلوپەل و تەقەمەنی بۆ بەرەکانیی پێشەوە دەبات؟ ڕێگەی دەچتێ بۆ ئەوە بێت هەڵیانبگرێ بۆ ڕۆژی تەنگانە یا لەئەگەری هەڵگیرسانەوەی خەباتی چەکداریدا، وەکو بەر لەگەڕانەوەی هەزاران کەس بۆ بندەستی ڕژێمی ئێراق کۆبوونەوە و ڕاگۆڕینەوە لەنێوان گەلێ لە کادیرانی ناڕازی بەمەبەستی هەڵگیرسانەوەی خەبات دوور لە دەستی مەلا مستەفا و پارتی هەبووە. ئەگەر وابووبێت کەواتە کارێکی باشی کردووە.
بەپێی زانیاریەکان کە لەکەسانی نزیکی گیانبەختکردوو ئەحمەد فەقێ ڕەش وەرمگرتووە و پێشتریش لە وتارێکمدا ئاماژەم بۆ کردووە، ئەحمەد فەقێ ڕەش تا ئاشبەتاڵی بەهاری ساڵی 1975 لەگەڵ پارتی بووە و وەکو خەڵکی دیکە ئاوارەی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە، دوای ئەوە وەکو زۆر لە کادیر و پێشمەرگە ناڕازیەکان لە پارتی، زوو دەگەڕێتەوە دیوی باشووری کوردستانی بندەستی ئێراق و خۆی دەداتە دەست، لەلایەن ڕژێمەوە دەستبەسەر دەکرێت و بۆ خوارووی ئێراق دووردەخرێتەوە. کە لە ساڵی 1976 دا بزووتنەوەی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان دەستی دایەوە چەک، ئەویش خۆی دەگەیەنێتە بزووتنەوەی سۆسیالیست و لە هەرێمی باڵەکایەتی دەست بە خەباتی چەکداری دەکاتەوە.
بەکورتی ئەگەر مەبەستی مەسعود بارزانی بەر لە ئاشبەتاڵ بێت وەکو ئەو ناوی بەرەکانی شەڕ دەهێنێت، ئەوسا ئەحمەد فەقێ ڕەش وازی لە پارتی نەهێنابوو و تا ئاشبەتاڵی 75 لەگەڵ بوو. ئەگەر مەبەستیشی دوای هەرەسی 75 ە ئەوا دوای ئەوە بەرەکانی پێشەوەی شەڕ بوونی نەمابوو و شەڕی پێشمەرگە دواتر پارتیزانی بوو. بۆیە دەتوانین بڵێین ئەو گوتنەی مەسعود بارزانی جگەلەوەی قسە هاویشتنێکی ڕەمەکی بازاڕییە، بێسەروبەرەو بنەمایەکی درووستی نییە.
لەلایەکیتر مەسعود بارزانی لەو چەند دێڕەدا هەوڵ دەدات کەسایەتی ئەحمەد فەقێ ڕەش نزمکاتەوە وەکو ئەوەی کە ئەو کەسێکی هێندە گرنگ نەبوو و دزیش بوو کەچی لەناو حزبی سۆسیالیست بۆتە ئەندامی سەرکردایەتی. پێم وایە ئەگەر ئەحمەد فەقێ ڕەش لەگەڵ پارتی بمابووایە بەرزدەکرایەوە و ئێستا لای مەسعود بارزانی وەکو پاڵەوان بەرزدەکرایەوە. وەکو ئەوان هەروابووین ئەوەی لەگەڵیان بێت پاڵەوانە و ئەوانەیتر ئەگەر نەیانشکێنن، ئەوا ناویشیان ناهێندرێت. دووبارە ئەو گوتنە ئاستێکی نزمی تێگەیشتنە کە بارگاوییە بە ڕقهەڵگرتن.
وەکو لەسەرتادا ئاماژەم بۆیکرد دوو چەکداری پارتی ئەحمەد فەقێ ڕەش تیرۆر دەکەن، بەمجۆرە پارتی لەتیرۆرکردنەکەدا ڕاستەوخۆ بەرپرسیارە. بەپێی ئەو کورتە نووسینە بێسەروبەرە، مەسعود بارزانی هەر بەوە ناوەستێ کە پێشتر ناڕەوا تیرۆریان کرد و بکوژەکانی داڵدەدا، ئێستا دەیهەوێ ناوی ئەحمەد فەقێ ڕەش بزڕێنێ و وەکو دز بە خەڵکی بناسێنێت. بەڵام ئەوەی گیانبەختکردوو ئەحمەد فەقێ ڕەشی ناسیبێت دەزانێ ئەو چەندە سەرکردەیەکی پاک و ئازا و بەتوانا بوو، چەندە لای خەڵک و پێشمەرگە خۆشەویست بوو، بەو گوتنە بازاڕی و بێ بنەمایانەش ناوی ئەو پارتیزانە شۆڕشگێرە تیرۆرکراوە لەکەدار نابێت. لە کوردەواریدا پەندێک هەیە دەڵێت لە دز وایە هەموو کەس دزە. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览504
HashTag
挂钩项目: 5
小组: 文章
Publication date: 26-11-2022 (2 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 政治
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( ڕۆژگار کەرکووکی 11-12-2022
本文已被审查并发布( ڕاپەر عوسمان عوزێری )on11-12-2022
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):10-01-2024
URL
此产品已被浏览504
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,668
图片 105,492
书籍 19,438
相关文件 97,466
Video 1,394
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 党 - K. D. P. 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 性别 - 男 传记 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - Amed 的地方 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!