图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,388
图片 105,208
书籍 19,477
相关文件 97,484
Video 1,394
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
دکتۆر عیرفان ڕەشید شەریف: مەلاکانی کوردستان خۆیان بە خاوەنی شۆڕش زانیوە و لێی دانەبڕاون
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دكتۆر عیرفان ڕەشید شەریف

دكتۆر عیرفان ڕەشید شەریف
ڕۆڵی زانا و مامۆستایانی ئایینی لە گەیاندنی پەیامی ئایینی پیرۆزی ئیسلام لە خوداپەرستی و چاندنی تۆوی تەبایی و یەکتر قبووڵکردن و ڕێگەگرتن لە نانەوەی پشێوی و دووبەرەکیدا دیار و بەرچاوە، زانا و مامۆستایانی ئایینی کورد دژی هەموو بازرگانیکردن و دەستکەوتێکی دونیایی بوون کە بە ئایینەوە دەکرێت. بۆ قسەکردن لەسەر ئەم پرسە و چەند تەوەرێکی دیکەی پەیوەندیدار لە مێژووی پرشنگداری مامۆستایانی ئایینیدا لەناو دۆزی ڕەوای کورد، گۆڤاری گوڵان دیدارێکی لەگەڵ دکتۆر عیرفان ڕەشید شەریف ئەندامی مەکتەبی تەنفیزیی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان سازدا.

میللەتەکەمان لە قۆناغێکی هەستیاردایە، کەچی حزبە کوردستانییەکان هەر یەکەو لە لایەک گوتاری بۆ دۆخەکە هەیە، ئایا ڕۆڵی مامۆستایانی ئایینی بۆ پاراستنی دۆزی ڕەوای کورد چییە؟

- بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان. مامۆستایانی ئایینی ڕۆڵێکی گەورەیان لە ڕێنوێنیکردنی پەیامی ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا هەیە، بەرەو تەبایی و یەکتر قبووڵکردن، خودای گەورەو میهرەبان دەفەرموێت: (ۆتَعَاۆنُوا عَلَي الْبِرِّ ۆالتَّقْۆي ۆلا تَعَاۆنُوا عَلَي الإثْمِ ۆالْعُدْۆانِ). هەموو هاوکارییەک لەسەر چاکە و لە خودا ترسان فەرمانی خودایە و، جێبەجێکردنی ئەرکە لەسەر موسڵمانان و هەموو تاکێکی دیکەی ناو کۆمەڵگە، بە جیاوازی بیروباوەڕ و ئایین و لایەنیانەوە. زانایانی ئایینی ئیسلام ڕوو لە لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەکەن بۆ ئەوەی بیر لە بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کورد بکەنەوە، نابێت لە ئەدەبیاتی ئەو لایەنانەدا بەرژەوەندیخوازیی کەسی و حزبی زاڵ بێت بە سەر بەرژەوەندیی گشتیدا، شەهید و خەبات و فرمێسکی دایکی جگەرسووتاو داوای یەکگرتن و تەباییمان لێ دەکەن، لە دواڕۆژدا هەموومان بەرپرسین بەرانبەر ئەو هەنگاوانەی لە دونیادا ناومانە، لەسەر دڵسۆزی بۆ خاک و نەتەوە و خەڵکی، پاداشتی خودا هەیە، هەروەکو چۆن لەسەر پەرتەوازەیی و تێکدان و خیانەت سزا و نەفرینی خودا هەیە.

ئایا ڕێزلێنانی سەرۆکی حکومەت بۆ مامۆستایانی ئایینی بۆ ئێوەی مامۆستایانی ئایینی چ پەیامێک دەگەیەنێت و، تا چەند گرنگە سەرۆکی حکومەت لە مامۆستایانی ئایینی نزیک بێت؟

- زانایانی ئایینی ئیسلام لە زانستە عەقڵی و نەقڵییەکاندا دەستێکی باڵایان هەیە، دەتوانن وەڵامگۆی هەموو پرسە شەرعی و کۆمەڵایەتییەکان بن، هەر کەسێک نزیک بێت لە زانایانی گەورەی ئایینی ئیسلام، بارگاوی دەبێت بە زانست و مەعریفە و ناکەوێتە هەڵە و کەموکورتییەوە. گرنگە جەنابی سەرۆکی حکومەت و تەواوی بەرپرسانی حکومەت لە زانایان نزیک بن، بەهۆی پەیوەندیی توندوتۆڵی کۆمەڵایەتی و نزیکییان لە خەڵکەوە، چونکە زانایانی گەورەی ئایینی ئیسلام لە ئێش و ئازاری خەڵکی تێدەگەن. خۆ ئەگەر سەرۆکایەتیی حکومەت ئەو دابڕانەی لەگەڵ نوخبەی زانایاندا نەهێڵێت، ئەوکات بە دڵنیاییەوە تین و گوڕێکی دیکە دەبەخشێتە حکومەت، جێگەی پرسیار و سەرسوڕمانە کە بۆچی تاکو ئێستا لە سەرۆکایەتیی هەرێم و سەرۆکایەتیی حکومەت زانایەکی بەرزی شارەزا و ڕاوێژکارێک نییە، لە کاتێکدا لە 96%ی دانیشتووانی #هەرێمی کوردستان# موسڵمانن. هەنگاوی جەنابی سەرۆکی حکومەت بۆ خەڵاتکردنی زانایان جێگای دەست خۆشییە و هەستکردنی بەڕێزیانە بە پێگەو ڕێگە و کەسایەتییان، ئاوڕدانەوەی جەنابیان هۆکارێکە بۆ زیاتر ناساندنی مێژووی خەبات و قوربانیدانی ئەم میللەتە، کە زانایان وەکو کەناڵێکی گەیاندنی خێرا، دەتوانن پەیوەندیی توندوتۆڵ لەگەڵ ناوەندە ئایینی و ئیسلامییەکانی جیهاندا ببەستن، لەو ڕێگەیەشەوە پەیامی ئاشتیخوازانە و مرۆڤدۆستانەی کورد بگەیەنن.

هەندێک کەس دەڵێن ئایینی پیرۆزی ئیسلام بووەتە کەرەستەیەک بۆ بیدعەی سیاسی، ئەمەش وای کردووە سۆفیگەری و تێگەیشتنی کوردانە بۆ ئیسلام بشاردرێتەوە، دەبێت چی بکرێت بۆ ئەوەی بازرگانێتی و بیدعەی سیاسی بە ئایینەوە نەکرێت؟

- تێگەیشتن لە ئیسلام وەکو دواهەمین ئایینی سەر ڕووی زەوی، وابەستەی تێگەیشتنی زانا بەرزەکانیەتی کە دەست بە دەست تا دەگاتە پێغەمبەری خودا (دروودی خوای لەسەر بێت) بە ئەمانەتەوە ئەم ئایینەیان وەرگرتووە و بێ هیچ مەرامێکی کەسی بە خەڵکیان گەیاندووە، کە خۆی لە پەرستنی خودایەکی تاک و تەنیادا دەبینێتەوە، کە زاتی (الله)یە، بڕوابوون بە فریشتە و پەڕتووکە پیرۆزەکان و پەیامبەرەکان و ڕۆژی دوایی و بڕوابوون بە قەدەر و فەرمانکردن بە چاکە و نەکردنی خراپە، تێگەیشتن لە ئیسلام مرۆڤێکی پاک و بێگەرد و ئامرازێکی خێر بۆ کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بەرهەم دەهێنێت، بەدەر لەمانە، بەکارهێنانی ئیسلام بۆ بەرژەوەندیی خود و دەستخستنی سەروەتی دونیا بە ناوی ئیسلامەوە، دوورو نزیک پەیوەندیی بە خودا و ئایینە پیرۆزەکەیەوە نییە. لە ڕابردوودا هەموو ئەو گرووپانەی هاتنە سەر شانۆی سیاسەت و هەوڵیان دا بۆ دەسەڵات و حوکمڕانی لە جیهاندا سەرکەوتوو نەبوون، چونکە کەموکورتی لە پەیام و پڕۆگرامەکانیاندا هەبوو. ئەوانە بەشێک بوون لە درووستکردنی گرفت و خوێنڕشتن و لە بەردەم دەستکەوتە کەسییەکاندا بەچۆکدا هاتن، هەموو چەمکەکانی (جیهاد و جێگیرکردنی شەرعی خودا)یان لە ئەدەبییاتیاندا کاڵ کردەوە و کەوتنە خۆشییەکانی ژیان، شانبەشانی کەسە دەستڕۆیشتووەکانی دونیایان دەکرد لە هەڵپەی دونیا و خۆشییەکانیدا، بۆیە لە زەویی ئەو کەسانەدا تۆوی دینداری ڕاستەقینە سەوز نەبوو، لە کانیاوی خەیاڵی ئەواندا کەسە دڵسۆزەکان تینیوێتییان نەشکاوە.

جیاوازیی نێوان موسڵمان و ئیسلامی چییە؛ ئایا میللەتی کورد موسڵمان نییە، ئیتر بۆچی کەسانێک پەیدا بوون بەناوی ئایینەوە دەیانەوێت ببینە ئیسلامی سیاسی؟

- جیاوازییەکی ڕیشەیی هەیە لەنێوان (موسەلیم) و (موتەئەسەلیم) کە پێی دەوترێت (ئیسلامی)، موسڵمان بڕوای بە زاتی (الله) هەیە و وەکو خودا و پەرستراو، بڕوای بە حەزرەتی محەمەد (دروودی خوای لەسەر بێت) هەیە، وەکو دواهەمین پێغەمبەر، نوێژ دەکات و ڕۆژوو دەگرێت و ئەگەر ماڵی هەبێت، زەکات دەدات و فەریزەی حەج جێبەجێ دەکات. ئەوەی ئەم خاڵانەی هەبێت دێتە ناو بازنەی (ئیسلام)ەوە، بەڵام کەسی (ئیسلامی) کە ئەمیش موسڵمانە، کار لەسەر بە ئایدیۆلۆجیکردنی ئیسلام دەکات، بۆ بەڕێوەبردنی تاک و کۆمەڵگە و بەشداریکردنی لە تەواوی پرسە سیاسییەکانی وڵات، تا ئێرە گرفتێکی ئەوتۆمان نییە، بە ئەندازەی ئەوەی کێ دەتوانێت بۆ دۆزی کورد خشتێک بخاتە سەر دیواری سەربەخۆیی کوردستان و پاشکۆ نەبوون بۆ وڵاتانی ناحەز، کێش دەتوانێت خەڵکی لە نەهامەتی قوتار بکات، کێ دەتوانێت دەوڵەتی دامەزراوەی یاسایی درووست بکات، هەموو ئەم پرسیارانە چاوەڕوانی وەڵامن، لە هەموو گرنگتر وەڵامی ئەو پرسیارەیە، بۆچی ئەو بۆشاییە درووست بوو کە (ئیسلامی) وەکو تاک و کۆمەڵ (حزب) درووست ببێت؟ وەڵامەکە ئاشکرایە، بەهۆی دوورکەوتنەوەی حزبە کوردستانییەکانە لە ئەدەبیاتی ئایینی و خۆدوورخستنەوە لە مزگەوت و بەشدارنەبوون لە عیبادەت و خوداپەرستییەکان و وێناکردنی حزب و تاکی حزبی کوردی بە کەسێکی یاخی لە ئایین، ڕێگەدان بە کەسانێک لە ناحەزانی ئیسلام بە نووسینی گوتاری نامۆ و نەخشەداڕشتنی نامۆ بۆ تاک و کۆمەڵگە، ئەمانە هۆکاری دەرکەوتنی ڕەوتی ئیسلامییە لە جیهان و ناوچەکە و هەرێمەکەی ئێمەدا.

با گەورە سیاسییەکانی ئێمە لە مزگەوت و بۆنە ئایینییە ئیسلامییەکاندا دەر بکەون، لە وتار و نوێژی هەینیدا ببینرێن، وەکو بەشێک لە سەرکردەکانی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی، با برەودانیان بە سەنتەری ئایینی خۆماڵی زیاتر بکەن، با کەناڵی ئیسلامی تایبەت بە ئایین دابمەزرێنن، با زانایانی هوشیار و خاوەن پەیام لە دامەزراوەکانی حکومەتدا جێگە بکەنەوە، ئەو کات بۆشایی نامێنێت، تا کەسانی دیکە بێن و بە پڕۆگرامی دەرەکی و نامۆ بەم میللەتە پڕی بکەنەوە. ئەوە وڵاتانی دراوسێیە کە توانیویانە سوود لە ئیسلام وەربگرن، بۆ جێگیرکردنی پرسی نەتەوەیی خۆیان، کوشتن و بڕین و وڵات و سەرمایە و بەرنامەیان بارگاوی کردووە بە ئایین، خۆیان وا وێنا کردووە کە نوێنەری خودان و بەرگریکارێکی سەرسەختن لە ئیسلام و موسڵمانان و بە ناوی گەلانی چەوساوە قسە دەکەن، توانیویانە لەم ڕێگایەوە سۆزی هەزاران کەس بۆ خۆیان ڕابکێشن و پەیامی بەرژەوەندیخوازانەی خۆیان بگەیەنن. بەداخەوە ئێمە نەمانتوانیوە سوود لە ئایینی پیرۆزی ئیسلام وەربگرین بۆ خزمەتی گەل و وڵاتمان، وا دەزانین گەلانی ڕۆژاوا هەموو داخوازییەکانمان بۆ جێبەجێ دەکەن، بەو مەرجەی خۆمان لە ئایین دابماڵین. نابێت ئایین لە سەرجەم سێکتەرەکانی ژیان جیا بکرێتەوە، تا پەیامی ئایینداریمان زیاتر بێت، سۆزی ناوخۆ و دەرەوە زیاتر بەدەست دەهێنین. جیهانی ئەمڕۆ کێشەی لەگەڵ ڕەوتی میانڕەوی ئایینیدا نییە، خۆ ئەگەر حکومەتی هەرێم بە زمانی ئایینی لەگەڵ ئێڕاقدا قسە بکات، دەکرێت پابەند بکرێت بە پێدانی مافەکانمان، هەر لە چارەسەرکردنی کێشەی خاک و شایستە داراییەکان و فرۆشتنی بەرهەمی ژێرخاک و سەرزەوی کە لە سیستمیی حوکمڕانیی ئاییندا ئەو مافانە دەستەبەری بۆ دەسەڵاتە هەرێمییەکانە.

لە سەردەمی #مەلا مستەفا بارزانی# و زۆربەی سەرکردەکانی دیکەی کورد کە ئەهلی مزگەوت و خانەقا و کەسانی ئایینی بوون، مامۆستا و زانایانی ئیسلامیش لە دەوری بوون، ئایا ئەمە بۆچی دەگەڕایەوە و ڕۆڵی مامۆستایانی ئایینی لە شۆڕشی ئەیلوولدا چۆن بوو، بۆ نموونە لە سەردەمی مەلا مستەفا بارزانی مامۆستایانی ئایینی چۆن ئیعتیباراتی شۆڕشەکەیان ڕاگرتبوو؟

- مەلا مستەفا بارزانی لەلایەک وەکو سەرکردەیەکی کاریزما و ڕێبەری بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کورد، لەلایەکی دیکەوە وەکو زانا و شارەزایەکی ئایینی کە دەرچووی حوجرەکانی کوردستانە و لە خزمەتی چەندین زانای مەزنی کورد زانستەکانی خوێندووە لە نموونەی (مامۆستا مەلا عەبدوڵڵای چروستانی لە هەردوو مزگەوتی شێخ سەلام و خانەقای مەولانا خالید لە شاری سلێمانی، هەروەها مامۆستا مەلا مستەفا سەفوەت لە شاری سلێمانی و لە شارۆچکەی پردێ و چەند شوێنێکی دیکە، قەدر و ڕێز و پێگەی مامۆستا ئایینی لابووە و خۆی بە کەسێکی لەوان زانیوە و دانەبڕاوە لێیان، میوانداریی کردوون و کردوونیەتە قازی شۆڕش و دەسەڵاتی قەزایی پێ داون، زۆربەی کات مامۆستایانی ئایینی لە دەوروی بوون پرس و ڕاوێژی پێ کردوون، تەنانەت جارێکیان سەرۆک مەسعود بارزانی فەرمووی: (لە ژیانمدا یەک جار باوکم لێم تووڕە بوو، ئەویش لەسەر زانایەکی ئایینی بوو، کە درەنگ گەیاندبوومانە خزمەتی بازرانی).

مەلا مستەفا بارزانی هەر بۆ پاراستنی مافی زانایان ڕێکخراوی یەکێتیی زانایانی بۆ دامەزراندن و لە یەکەم کۆنگرەدا وتارێکی پێشکەش کرد کە دەڵێت: (من سەربازێکم لە خزمەتی ئێوەدا بۆ جێبەجێکردنی فەرمانەکانتان). سەرکردەیەک بەو شێوەیە لە زانا و مامۆستایان نزیک بێت، بۆ خۆی و شۆڕشەکەیشی دەستکەوتێکی مەزنە، ئەو یەکبوونی بیر و هەڵوێستە لە شۆڕشی مەلا مستەفا بارزانیدا هەبووە، بەشێکی دەگەڕێتەوە بۆ پشتگیریی مەلا و زاناکانی کورد لە شۆڕش و ڕێبەرەکەیان، مەلای کورد هەبووە لەناو کۆڵەپشتەکەیدا کە پەڕتووک و پێخەفەکانی بووە، نارنجۆکی بۆ پێشمەرگە گواستووەتەوە و داڵدەی پێشمەرگەی داوە و ئابوونەی بە شۆڕش داوە و لە ڕیزی شەهیدەکانی پێشمەرگەشدا مەلای تێدا بووە، بەهۆی ژیری و حیکمەتی مەلا مستەفا بارزانی بووە کە مەلاکانی کوردستان خۆیان بە خاوەنی شۆڕش زانیوە و بۆ ساتێکیش لێی دانەبڕاون، بەداخەوە ئەمڕۆ ئەو خزمەتە بەپێی پێویست نییە، دەرگا داخستنی بەشێک لە بەرپرسان لەرووی هاووڵاتیان و زانایان وایکردووە دابڕان و ساردیەک درووست بێت، کە خزمەت بەهیچ لایەک ناکات.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览546
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | www.gulanmedia.com
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 29-11-2022 (2 年份的)
Publication Type: No specified T4 1434
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( هەژار کامەلا 05-12-2022
本文已被审查并发布( ئەسعەد ڕەشید )on08-12-2022
此产品最近更新( ئەسعەد ڕەشید ):08-12-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览546
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.147 KB 05-12-2022 هەژار کامەلاهـ.ک.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,388
图片 105,208
书籍 19,477
相关文件 97,484
Video 1,394
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - Amed 的地方 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 方言 - 库尔德 - Sorani 传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!