图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,977
图片 106,410
书籍 19,327
相关文件 97,288
Video 1,397
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
جینی خۆپەرەست
小组: 科学 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
جینی خۆپەرەست
科学

جینی خۆپەرەست
科学

$جینی خۆپەرەست$
نووسینی: حوسەین ڕابی
مانای ژیان گەورەترین پرسی هەموو بوارەکانی مەعریفەی بەشەرییە. ئیتر ئەم بوارانە ئایین و عیرفان بێت یان هونەر و زانست پرسەکە هەر هەمان شتە. مرۆڤ لە هەر بارودۆخ و دڵمەشغوڵی و سەرگەرمییەکدا بژی ئەم پرسیارە بەردەوام یەخەی دەگرێت. ئەو پرسیارەی من بۆچی هەم و دوای مەرگ چیم بەسەر دێت بەدرێژیی مێژوو بزوێنەرو سەرچاوەی هەموو چالاکی و خەڵاقییەتە گرنگەکانی مرۆڤ بەچاک و خراپییەوە بووە. هەر سەرلێشێوای سەبارەت بەم پرسیارەیە مرۆڤ دەکات بە عارف، دەیکا بە فەیلەسوف و یان زانای سروشتناس. هەر هەوڵێکی گریمانەکراو لە دەرەوەی ئەم پرسیارە لە کۆتاییدا دەکەوێتە وە چوارچێوەی خۆی، کارەکانمان، هەوڵەکانمان، خوردوخۆراکمان و زاوزێمان هەمووی لە چوارجیوەی پرسی ئەرێ بۆ من لێرەم و بۆ کوێ دەچم؟” جێگەی دەبێتەوە. ئەم پرسیارە دەکرێ ورد ببێتەوە بۆ چەند پرسیاری تر کەهەرکامیان سەرچاوەی چەندین بواری مەعریفەی بەشەرین. من بۆ لێرەم دەکرێ ببێت بە پرسیار لەسەرچاوەی گەردوون و سەرچاوەی ژیان و تەنانەت سەرچاوەی ئاگامەندی ئێمە، ئەرێ گەلۆ ئێمە ئەم پرسیارانە بۆ دەکەین، ئایا ئاژەڵانی تریش هەمان پرسیار دەکەن؟
قسەکردن لەسەر ئەپرسیارانە لانیکەم بەشێوەی سیستەماتیک دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی یۆنانی کۆن. لەو سەردەمەوەیە مرۆڤ هەندێک سیستەمی هزری دادەهێنێت تاوەکو لەناو ئەو سیستەمانەدا بەشێوەیەکی سوودمەند وڵامی پرسیارەکانی بداتەوە، کە بە شێوەیەک لەخزمەتی ڕێکخستنی ژیان لەسەردەمی کۆیلەدارییدا بێت.
ویست و هەستی مرۆڤ بۆ مانەوەو نەمری بووە بەهۆی ئەوەی چەندین بواری مەعریفە بێتە ئاراوە و ببن بە سیستەم بۆ ڕێکخستنی کۆمەڵگەی مرۆیی. جگە لە هەستی مرۆڤ بۆ نەمری لە دوای مردن چی شتێک دەتوانێ تا ئەو ڕادە سیستەمی ئایینی وئایین بەهێز بکات کە بە ئێستاشەوە هەموو لایەنەکانی ژیانی ئێمەی داگیر کردووە. ئێمە لێرەدا بەشێوازێکی تر سەیری ئەم پرسی نەمری و هەرمانە دەکەین بەڕاستی ڕیشەی ئەمە لە کوێدایە. بازدەدین بەسەر هەزاران ساڵ هەوڵی مرۆڤ بۆ تێگەیشتن لە خۆی و دەوروبەری و دێین بۆ سەدەی نۆزدەهەم واتە سەدەی تەحەدا گەورەکانی مرۆڤایەتی. دینە سەدەی بەرهەمی هزری کانت و هێگل و ڕۆسۆ و ڤۆلتەر و دەیان فەیلەسوفی مەزنیتر، دینە سەدەی لوتکەی شۆڕشی پیشەسازییەگەورەکانی بەرهەمی شۆڕشی زانستی سەدەکانی ناوەڕاست لە گالیلۆ و کۆپرننیکۆسەوە بۆ نیوتن و لایبنیتز ودەیان و سەدانیتر.
گۆڕانکارییەکان لەبواری زیندەناسیدا لەچاو بوارەکانی تری زانستی سروشتی تاوەکو سەدەی بیستەم زۆر هێواش بوو، کە ئەمەش هۆکارە سەرەکییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئاڵۆزی سیستەمی زیندوو. ئیمە بۆ لێکۆڵینەوە لە سیستەمێکی زیندوو، پێوستە زانستەکانی تری وەکو فیزیا و کیمیا بەکاربهێنین، لە ڕاستیدا ئەو زانستانەی تر ئامرازن لەم بوارەدا. واتە پێشکەوتنی گەورەی ئەوان لە کۆتاییدا دەبێت بەهۆی پێشکەوتنی بچوک لە زیندەناسیدا.
زانست و تێڕوانینی مرۆڤ بۆ ژیان دوای دەرکەوتنی تیۆریی پەرەسەندنی داروین و میکانیزمی هەڵبژاردنی سروشتی، ڕێڕەوێکی تری گرتە بەر. تیۆریی داروین هەوڵێکە بۆ پاساوی بەبەردبووەکان و جۆراجۆری بوونەوەرە زیندووەکان و تیۆرییەکە بۆ زانستی زیندەناسییە لە ئاستی گەورەدا. واتە گێڕانەوەی بوونەوەرەکان بۆ باوانی هاوبەش و ڕؤلی سروشت لە بەجۆرکردنی بوونەورەکان و ڕیکخستنیان لە جۆر و پۆل و تیرە و گروپی جیاوازدا.
کاریگەرییەکانی تیۆریی داروین تەنها سنوردار نەما بەبواری زیندەناسیی و بەشێوەی تایبەتی بە لقێکی ئەم زانستە واتە ئاژەڵناسیی. زۆر زوو ئەم تیۆرییە لەلایەن ئایدۆلۆژییە سیاسیی و کۆمەڵایەتییەکانی سەدەی بیستەم بەتایبەتی لەلایەن فاشیسمەوە پێشوازی لێکرا. بۆیە ئێمە شایەدی دەرکەوتنی زڕەزانستی داروینیسمی کۆمەڵایەتین، کە بەرپرسە لەچەندین تاوانکاریی گەورە.، فاشیستەکان ئەم تیۆرییەیان بۆ بەرژەوەندی ڕەگەزیی ئەفسانەیی ئاریایی بەکاردەهێنا وهەموو ڕەگەزەمرۆییەکانی تریان بە پلەیەکی نزمتر دادەنا و تەنانەت ڕەگەزی ئەفریقاییان بەنزیک لە مەیمونەکان وێنە دەکرد. هەر بۆیە تەنانەت ئێستاش حەزەرێکی گەورە هەیە کە تیۆریی داروین بۆ پەیوەندییە کۆمەڵاتییەکان و تەتبیقی لەسەر مرۆڤی ئەم سەردەمە وەکو بوونەوەرێک لە بوونەوەرەکانی تر هەیە. بەبەئاگابوون لە مەترسییە هەوڵ دەدەین تیۆریی داروین وڵامی پرسەسەرەکییەکە کە لەسەرەوە باسمان کرد بەکاربهێنین. بەڵام دەبێت ئاگادار بین بەکارهینانی زانست وەکو بەکارهێنانی تەکنیکێکی کوێر نییە. زانست هەڵگری بەهایەکی بەرزە، بەهایەک کە پرسیارە سەرەکییەکانی ژیانی مرۆڤی لەسەر بەندە. لێرەدا من نامەوێ باسی فەلسەفەی زانست بکەم. تەنها ئاماژە بەوە دەدەم زانست لە دوای عیرفان و ئایین و هونەر دوایین دەسکەوتی مەعریفەی بەشەرییە کە بەندە لەسەر فەلسەفە بۆ پشکنینی سروشت و بۆ تێگەیشتن لە بوونی خۆمان، کە هەڵبەت لەگەڵ بوارەکانیتردا جیاوازییەکی گەورەی هەیە، ئەویش بریتییەلەوەی کە تەکنەلۆژیای لێدەکەوێتەوە کە دەکرێ ژیانی مرۆڤ باشتر بکات.
تیۆریی پەرەسەندنی داروین دەکرێ بۆ یەکەم مەشینەکانی خۆ دووپاتکەرەوە، وەکو باوانی سەرەتایی بوونەوەری زیندوو، بەکاربهێنرێت. بەپێی ئەم تیۆرییە گونجاوترین مۆڵکیوڵە ئاڵۆزەکانی شلەی سەرەتایی لەکاتی خۆدووپاتکردنەوەدا دەکرێ دەرباس ببن، ئەوانەی زیاتر هەلی خۆ دووپاتکردنەوەیان هەیە. خۆ دووپاتکردنەوە بەشێوەی 100% نییە، دەکرێ تۆزێک جیاوازی هەبێت، هەر ئەمە دەبێت بەهۆی تەنەوع لە مادە دووپاتبووەکان، بەرەبەرە تەنەوعی زیاتر دەبێت. بەهۆی ئاڵۆزی زیاتر و مەشینی ئاڵۆزت، مەشینە ئاڵۆزەکان بەردەوام لەماوەی چەندین میلیارد ساڵدا ئاڵۆزتر و فروانتر دەبن تاوەکو لە کۆتاییدا ئەم بوونەوەرانەی لێدەکەوەێتەوە کە لەماوەی ئەم چەند سەد میلیۆن ساڵەدا هاتوونەتەوە ئاراوە. ئێمە ئێستا دەزانین لەناو خانەکاندا مۆڵکیوڵێکی ئاڵۆز هەیە بەناوی (DNA) کە سیفەتەکانی ئاژەڵان لە وەچەیەکەوە بۆ وەچەیەکی تر بەهەندێک گۆڕانی زۆر بچوکەوە دەگوازێتەوە. ئەم مۆڵکیوڵە لەگەڵ هەندێک مادەی تری. ناوخانەی مەشینی زیندوەە هەڵگری جینەکانن کەئەم جینانە سیفەتەکانی گیانداران بە ئێمەشەوە دەپارێزن، ئێشی جەستە وەکو مەشینێکی مانەوە پارێزگاری لەم جینانەیە بۆ ئەوەی بۆ نەوەی داهاتووی بگوازێتەوە، هەموو هەڵسوکەوتەکانی ئاژەڵان (حەزەر دەکەم کە بڵێم بە مرۆڤیشەوە) بەشێوەی خۆنەویست بۆ پاراستنی ئەم جینانەیە. خوردو خۆراک زاوزێ، حەزی عاتیفی دەکرێ بەم شێوە پاساو بدرێتەوە. بۆ نموونە (تەنانەت لە نموونەی مرۆڤدا) بۆچی ئیمە هەوڵدەدەین براوخوشکەمان بپارێزین یان تەنانەت دایکوباوکمان بپارێزین. بۆچی ژن هەوڵدەدا پیاوێکی بەهێز بەتەواوەتی پابەستەی خۆی بکات، بۆچی پیاو حەزی لە فرەژنی و مێ بەپێچەوانەوەوە، هەمووی لە چوارچێوەی جینی خۆپەرەستدا وەڵامبدرێتەوە. ژن بەدوای کوالیتی(چۆنایەتی)یەوە و نێر بەدوای کوانتیتی(چەندیەتی) چونکە هەرکام لەوان تواناییان لە یەکێکیاندا هەیە. نێر دەتوانێت لەماوەیەکی کەمدا ژمارەیەکی زۆر مێ ئاوس بکات و بەم ڕیگە ئەگەری دەرباسبوونی جینەکانی بەرزبکاتەوە، بەڵام مێ ئەو تواناییەیی نییە، بۆیە گرنگی بەکوالیتی ئەو ژمارە کەمە بێچووە دەدا کە دەکرێ لەماوەی ژیانیدا بیبێت. لەنموونە ی ئاژەڵە کێوییەکاندا بۆچی هەندێک ئاژەڵ لاوازترین بێچووەکانیان دەخۆن؟ ڕوونە بۆ پاراستنی جینەکانیانە چونکە لە کەم خۆراکیدا ناکرێ هەموو بێچەوەکان گەورە بکات، هەندێکیان دەکات بەخۆراک بۆ ئەوەی ئەوانیتر دەرباس بکات. ئێمەی مرۆڤ دێین ئەمە لێکدانەوەی لۆژیکی و زانستی بۆ دەکەین(بۆیە مەترسیدارتریشین) بەڵام ئاژەڵەکان بیر ناکەنەوە، ئەم شتە بەپێی پەرەسەندنی داروین دەکرێت. جینی مناڵخۆری لەو ئاژەڵانەدا هەیە، و پارێزراوە و دەرباسی بووە، ، ئەو ئاژەڵانەی جینی مناڵخۆرییان نەبووە نەیانتوانیوە لە بارودۆخی قورسدا دەرباس ببن و سڕاونەتەوە.
شیردەرەکان بەشێوەی خۆنەویست لەبەرامبەر بینینی مارو دوپشکدا کارادنەوەیان هەیە یان لە بەرزی دەترسن، لە ماردا چی هەیە کە شیردەرەکان بەشێوەی زاتی لێی دەترسن و لێی ڕائەکەن. هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمێک کە خشۆکەکان فەرمانڕەوای سەرزەوی بوون، تەنها ئەو شیردەرانە توانیویانە دەرباسبن کە هەڵگری جینی ترس و خۆپارێزی لە خشۆکەکانن یانی ئەو کاتەی لەدارستانەکان و بۆ خواپارێزی لە دوژمنە سروشتییەکان لەسەر دارەکان دەحەسانەوە تەنها ئەوانە دەرباسبوون کە بەئاگا لەسەردارەکان نووستوون ترساون بەربنەوە، ئەوانەی نەترساون بەربوونەتەوە و جینەکانیان بۆ ئەم سەردەمە ڕزگاری نەبووە.
بەنزیکەیی هەموو ڕەفتارو هەڵسوکەوتەکانی ئاژەڵان دەکرێ لە چوارچێوەی جینی خۆپەرەستدا کە هەوڵدان بۆ نەمرییەکەی لە کۆتاییدا دەبێت بەهەوڵدان بۆ پارێزگاری لە جینە خۆپەرەستەکەی وەڵام بدرێتەوە، بەڵام سەبارەت بە مرۆڤ شتەکە تۆزێک ئاڵۆزترە. مرۆڤ تەنها بەڕێگەی جینەکانی نییە کە دەکرێ نەمر بێت، لە ڕاستیدا جینی دەرباسبووی کەسێک دوای چەند وەچە زۆر تراو دەبێتەوە، مرۆڤ بە ڕێگەیەکی تریش هەوڵی نەمری دەدا ئەویش مێمی خۆپەرەستە. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览297
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دابڕان
挂钩项目: 1
小组: 科学
No specified T3 17: No specified T4 440
Technical Metadata
项目质量: 82%
82%
添加( هومام تاهیر 17-11-2022
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on18-11-2022
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):05-04-2024
URL
此产品已被浏览297
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,977
图片 106,410
书籍 19,327
相关文件 97,288
Video 1,397
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!