ناو: جەمیل
ناوی باوک: عەبدوڵڵا حەسەن
ساڵی لەدایکبوون: #1925#
ڕۆژی ئەنفالکردن: #31-07-1983#
شوێنی لەدایکبوون: #ئاڤەدور#
شوێنی ئەنفالکردن: #قوشتەپە#
$ژیاننامە$
جەمیل عەبدوڵڵا حەسەن ساڵی 1925 لە گوندی ئاڤەدوری سەر بە شارەدێی بارزان لە قەزای مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە ، هەر لە یەکێتی سۆڤیەت ژیانی هاوسەری لەگەڵ گوڵ قەرە ئەسلان کە ناوە ڕووسیەکەی (پەمبوخ ئەسلانۆڤە)یە پێکهێناوە، خاوەنی دوو کچ بوونە بەناوەکانی نادیە و هەدیە کە دووانە بوونە و هەردووکیان لە ساڵی 1958 لەدایکبوونە، ساڵی 1975 دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول لەلایەن ڕژێمی بەعس ڕاگویزرایەوە بۆ باشووری ئێڕاق لە پارێزگای دیوانیە و دواتر لە دەشتی هەولێر نێشتەجێ دەکرێت، لە ڕێکەوتی 31 تەمووزی 1983 لە ئۆپراسیۆنی ئەنفالی بارزانییەکان لەلایەن حکومەتی ئێڕاقی لە کۆمەڵگای قوشتەپە شوێنبزر کراوە.
$خەباتنامە$
لە 23ی ئایاری 1947 یاوەریی جەنەڕاڵ مستەفا بارزانی کردووە بەرەو یەکێتی سۆڤیەت و لە شەڕی گەلی قتور و شەڕی پردی ماکۆ بەشدارییکردووە و دوای سەختی و ماندووبوونێکی زۆر، لە 18ی حوزەیرانی 1947 لە ڕووباری ئاراس کە دەکەوێتە سنووری نێوان ئێران و یەکێتی سۆڤیەت، بەرەو سۆڤیەت پەڕیوەتەوە.
دوای گەیشتنیان بە یەکێتی سۆڤیەت، لە 19ی حوزەیرانی 1947 لەگەڵ گشت هەڤاڵانی لە شاری نەخچەوانی کۆماری ئازەربایجان بۆ ماوەی چل ڕۆژ لە کۆمەڵگایەکی سەرئاوەڵا کە بە تەلی دڕکاوی دەورەدرابوو، دانران و لەلایەن کۆمەڵێک سەربازەوە پاسەوانییان لێدەکرا و لە ڕووی خۆراک و پۆشاک و هاتوچووە وەکو دیلی شەڕ مامەڵەیان لەگەڵدا کراوە. دواتر لەسەر بڕیاری حکوومەتی سۆڤیەت بەسەر ناوچەکانی ئاغدام و لاچین و ئایولاخ و کەلبەجەر لە کۆماری ئازەربایجان دابەشکران. لە 10ی کانوونی یەکەمی 1947 گواستراونەتەوە بۆ سەربازگەیەک لەسەر دەریای خەزەر لە باکۆی پایتەختی کۆماری ئازەربایجان و لە ڕێکەوتی 23ی هەمان مانگدا جلوبەرگی سەربازییان پێدراوە و بە سەرپەرشتی ئەفسەرانی کۆماری ئازەربایجان ڕۆژانە هەشت کاتژمێر مەشقی سەربازییان پێ کراوە. لەهەمان کاتدا ڕۆژانە بۆ ماوەی چوار کاتژمێر لە لایەن هەندێک لە هەڤاڵەکانیانەوە کە خوێندەواریان هەبوو وانەی فێربوونی زمانی کوردییان پێگوتراوەتەوە. [1]