图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,987
图片 106,356
书籍 19,330
相关文件 97,306
Video 1,399
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
خەنجەری خێڵ 07
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

خەنجەری خێڵ 07

خەنجەری خێڵ 07
خەنجەری خێڵ 07
#شەماڵ بارەوانی#

سەروین سوریالیست..!
بەهار:من سەروینی سوریالیستم سوریالیست، من کچەکەی ئەندرێ بریتونم و ڕەگم دەچێتەوە سەر سمێڵە حیزەکەی سلڤادۆر دالی. هاهاها
دەزانی سوریالیست یانی چی؟
سۆسیالیست ناڵێم کچێ هاهاها
گیانە:سوریالیەت یانی:من لەجیاتی ئەوەی تابلۆ بە فڵچەیەکی مۆدێڕن و پەقڕەجێک بۆیەی ڕەنگاو ڕەنگ بکێشم، دەتوانم بە گۆچانەکەی کەریمۆکە ژن کوژ و گتەک گووی پیاوێکی نێرسالار ئەوە بکەم !
سوریالیزم یانی:سەروینی سوریالیست لە پەراسووی لای چەپی کەریمۆکە خوێڕی بە خواری و بێعاری دروستکراوە !
سوریالیزم یانی:ئەو جارە لە پاڵ تەشتێک قوڕ، سەرکێک گوویش بێنم و تێکەڵی کەم و جوان جوان بیشێڵم و مرۆڤێکیتر و جنسێکیتری بەشەریەت و جیاواز لەو جنسە بێ کەڵک و سمێڵ زل و خۆخۆر و مرۆڤ تڕێن و ژن کوژانەی ئێستای لێ دروستکەم. جۆرە مرۆڤێک، کە هەموو سنوورەکانی سمێڵ و خەنجەر و خێڵ و شت تێپەڕێنێت.
سوریالیەت یانی :لە هۆنراوەکانی سەروینی سوریالستدا سمێڵ پێدەکەنێت و خەنجەر توڕە دەبێت و ئینجانە قسەدەکات و پێڵاویش یاخی دەبێت هاهاها
سوریالیزم یانی:لە یەککاتدا سۆسیالست دیموکرات بە و لە پاڵ بنکە ڕۆشنبیریەکەت دیوەخانێکی سیاسیش دابنێ و دانێک خەریکی کاری ڕۆشنبیری و پرۆژەی مۆدێڕنێتە بەو مێشکی خەڵکی بە تەرزێک بابەتی وەکوو ڕۆشنگەری و ئەقڵانیەت و فێمێنزم و چینزمە بگێ و دانەکەیتریش لە دیوەخانەکە لە پێشوازی فلان خێڵ و فیسار سمێڵ بە و دانەی هەستی هۆزگەرێتی بدە !
سوریالیزم یانی:وەکوو مەلا مەهزەلەی دێی ماڵی خێڵان، میهرەبانی خودا بکەیت بە پردێک و بشڵێیت: پردەکەیش هێندەی ئەقڵە پووچەکەی من تەسک و بچووک و بە قەد تاڵەقژێکی سەروینە قەحپەی کچی کەریمۆکە بێ شەڕەفیش باریک و بێ هێزە و بە تڕێکی زلی سمێل زلێکیش درووخێت و ئینجا بە خەڵکیش بڵێیت:خوای گەورە خاوەنی سەت دانە ڕوحمی زلی هاوشێوەی سمێڵەکەی کەریمۆکییە و ئیمانداران و خێڵدارانی ئازیز، دەزانن نەوەت و نۆ قلیشی لەو ڕوحمە عەزیمەی خۆی، بۆ دنیایەکەیتر هەڵگرتووە و تەنها دانەیەکی دابەشی ئێرە و ئەو سەر زەمینە گواوی و سمێڵاویە کردووە و ئەویش لە بێ چانسی من و دایکە بەستەزمانەکەم، کەریمۆکە خوێڕی باوکم هیچی بەرنەکەوتووە ! هاهاها
بەهار ئەوشەو خەونێکی سوریالستی زۆر قۆڕ و کۆمێدیم بینی! دەی بابۆتی باسکەم.
دەزانی چیم بینی؟
لە خەوما: لەیلە علوی، لە دوای کوژرانی زەواهیری بووبوو بە سەرۆکی ڕێکخراوی ئەلقاعیدەی تیرۆرست !
کەناڵی ئامۆژگاری: ڕاستەوخۆ ڕووماڵی نەریتی پشتوێن بەستنی ناو پەرستگای زەردەشتیانی ویلایەتی تەکساسی دەکرد.
لە تازەترین توێژینەوەدا هەیئەی ئەمر بە مەعروف و نەهی لە مونکەری سعودیایێ لەڕێگای ئاوی گونی قاڵۆنچە و تۆی تڕی کیسەڵ، مەناعە و دژە ڤایرۆسی بیدعەیان دۆزییەوە.
بیناڵی یەلدرم بە خوێنی جەستەی مناڵە کوردێکی عەفرینی لە سەر دیواری ماڵە ڕووخاوەکانی گەڤەرێ و نسێبین و جزیرا بۆتان و شڕناخ و ناوچەی سووری ئامەد، دەینووسی: منیش بەڕەگەز کوردم و کوردەکان تاجی سەرمانن.
لە بەردەم ماڵی مامۆستا عەلی باپیردا سزای مەرگ بە سەر مەیموونێکی زەندیقدا جێ بەجێکرا،
بە تاوانی ئەوەی سوکایەتی بە توزبیحی خوشکێکی ئیسلامیمان کردبوو.
حاجی کاروان بە ستایلی خەلیجی و تامی بەنگلادیشی نزای باران بارینی دەخوێندوو دەیگوت: هەرکەسێک ناچێت بە دڵیەوە باسەری خۆی بدات لە بەردەکەی گۆڕی شەیخ یوسف ئەلقەڕەزاوی.
مەلا هەلۆ جیهادی، یەک سەتڵ جیقنەی کۆتری کردە دەمی کۆپرنیکۆس و گالیلۆ و دەیگوت:هەموو دنیا و هەرچی زانا و زانستە با هەر بۆ خۆیان گووی بخۆن و بڵێن:زەوی خڕ و گواوی، یان هێلکەیی و لە شێوەی مەمکی حۆریێکە، من هەر دەڵێم:نەخێر، بەڵکوو هاوشێوەی تەختە حیزەکەی کەریمۆکی باوکی سەروینە سوریالیست و بێ هەوسار و بەڕەڵا، تەختە.
کەشناسی تاڵیبان دەیگوت:بەیانی لە کابوول سوخمە دەبارێت و لە ڕیازی پایتەختی سعودیاش، درەنگانی شەو کەستەک !
جۆبایدن: ئاگری نەورۆزی لە کوردەکانی: نەشڤیل، فلۆریدا, تێکساس, کالیفۆرنیا, نیوجێرزی و واشینگتن دی سی قەدەخەکرد، بە بیانووی ئەوەی بیدعەتە و لەسەردەمی مارلین مۆنرۆ و جیمی کارتەر شتی وا نەبووە.
فرۆغی فروغ زادە، هەموو شیعرەکانی خۆی بە عەمامەکەی سەری ڕەحمەتی:خومەینیەوە هەڵواسی و خنکاندنی.
ڕابەری بزووتنەوە دیگوت: ئێمە دیموقراطیەتی ئەلغەربمان قبوڵە، لکن بە شەرطی چەقۆی ئەلزەرقاوی.
مەدخەلیەکانی چوار قوڕنەی لە ناو پارکی ئازادی سلێمانی و لەسەر گلکۆی شێرکۆ بێکەسدا، هەموو کتێبەکانی: دادە ئەحلام مەنسور و ڕۆمانەکانی خاتوو مەهاباد قەرەداغی و دیوانە شیعرەکانی شێرکۆ بێکەسیان بە پێی مەزهەبی شمشێر و لە دادگاییەکی داعشیانەدا دادگایی کرد و هەموویان خستنە نێو لیستی ڕەشەوە و گڕیان تێبەردان. هەر لەوێش تۆبەنامە و پسوولەی لێخۆشبوونیان بەسەر کۆمەڵێک نووسەری تری ئاڕاستە لیبڕاڵ و سیکۆلاردا دابەشکرد و بەڵێن نامەی وازهێنانیان پێ پڕکردنەوە.
بەهار دواتر گیڤارام بینی هاتە ئەوێ و ڕەنگ و ڕووی وەکو گەڵایەکی هەڵوەریوی وەرزی پایز زەردە دەینواند و لە ڕووخساریدا خەمێکی قوڵ دەبینرا و هەستت دەکرد کە ئەو لە نائومێدی، یاخود لە ژێر فشار و هەڕەشەدا ناچارکراوە و شتێکی پێکراوە و گوتراوە، کە لە ناخەوەدا بڕوای پێی نییە.
دەزانی چی دەگوت؟
دەیگوت: من وەک شەخصی خۆم، سودی زۆرم لە وتارەکانی مەلا سەید ئەحمەد پێنجوێنی و ڕسالة السُّنةی ئەحمەدی کوڕی ئەلحەمبەل بینیوە.
مارکسیش لەوێ بوو و ئەویش دەیگوت: پێویستە هەموو مرۆڤایەتی شانازی بە ئیبنولتەیمیەوە بکات.
دواتر بینیم بانگخوازێک، لە جۆرێکیتری یاری و لە شێوەیەکی تازە و تاکتیکێکی تری نوێی فریودان و لە خشتەبردنی مرۆڤەکان و پرۆسەی شۆرینەوەی دەماخ و گایینی مێشکی تاکی کوردی بەستە زمان و دڵپاک و خەشیم حاڵ و لە هەمانکاتدا کۆن و لاسایکردنەوەی حەسەن بەننای دامەزرێنەری ڤایرۆسی(ئیخوانولموسلیمین) ڕۆشتە ناو سۆزانیخانەیەک بۆ کاری دەعوە و شت، تا لەوێش ئارامی و جەوی ئەوخەڵکە قوڕبەسەرە بگێت، ئەو خەڵکەی کە نایەوێت گوێی لە وەعز و وتار و قسەی قۆڕی ئەو جۆرە بانگخوازانەبێت، جا ئەو بانگخوازه نەعەیبە و نەحەیا، لەبەردەم سەدان ژن و کچدا، لەوێ باسی سوودەکانی مژینی مۆزی مۆزەمبیقی دەکرد !
هەر لەو خەونە نەگەریسە سوریالیستەدا عەلی ئەلقەرەداغی قەراریدا لە خەمی گرنگی پێ نەدان و فەرامۆشکردنی زمانی کوردیمان لە جنوبی ئەلسودان و شووکردنی خاتوونە هونەرمەندێکی ئەلقەرەداغی بە ئەلعەرەبێکی میسری بۆ ماوەیەکی کاتی بایکۆتی پۆشینی دیشداشەی ئەلعەرەبی بکات و بڕیاریدا چیتر لەجیاتی ئەوەی هێندە شوێن قنی مێژووی تورکی عوسمانلی و ئومەوی و کێو و کێیتری عەرەبی و مێژووی عارەب و بێگانە بکەوێت و شەڕی خۆتڕێن و بەوەکالەت بۆ کولتوور و زمان و هەموو شتێکی خەڵکیتر بکات و شەوڕۆژ مێشکمان کاسکات هێندەی لە کەناڵی جەزیرەی ئیخوانی
بڵێت: لکن موجتەمەعی دوەلی فرە موقەصصیرن لە موقابل ئیخوانونا ئەلموسلیمون، لە فڵەسطین و بۆڕما و میسر، بگەڕێتەوە بۆ سەر مێژووی باب و باپیرانی خۆی و دوو سێ کتێب لەسەر مێژووی لۆلۆیی و خۆری و گۆتیەکان، لەسەر میترایی و دەوڵەتی ماد و، ساسانیە کوردەکان بخوێنێتەوە و بڵێت ئیفتیخار بە سەلاحەدینی ئەییوبیەوە دەکەم، چونکێ دەوڵەتی مادەکانی دووبارە ئیحیاکردەوە.
لەوانە سەیرتر بەهار گیان !
بینیم: دکتۆرفەرهاد پیرباڵ و مەلا عەلی کەڵەک، سێوی بەهەشتێ و خەونمانەی ئیبنولسیرینیان بە خۆڕایی دەبەخشیەوە دانیشتوانی هەرێمی کەتەلۆنیایێ.
باجی بەسێی جیرانمان دەیگوت: دایکی بڕوسلی بە ئەسڵ کوردە و کچی ئامۆزای داپیری کەریمۆکی باوکتە !
ئاکۆی باوکیشت دەیگوت: سێ پیاوی دێی ماڵی خێڵانیش لە نێو کەشتیەکەی تایتانیک غەرق بوون.
دەزانی شاڕەزای پەهلەوی چی دەگوت؟
دەیگوت: تو شەڕەفتان من لەو ئەبوو عەمامە ڕەش و ئەقڵ ڕەشانە چاترنەبووم؟
هايدەو مەهەستی گوتیان:بەرێ وەڵاهی، خۆ ئەوسا پۆلیسی ئەخلاق نەبوو و هیچ کچێک لەسەر لەچک و شت نەدەکوژرا و کەسیش نەیدەگوت:
لحم الأرنب حرام، لأنه من ضمن الحشرات.
بەهار: مایکل جاکسۆن و داپیرەیشی، دەیانگوت ناوی:قومریە،
لەوێ بوون و لەگەڵ ئەو قسەیەی هایدی و مەهەستی دایانا قاقا.
هەر لەو خەونەم: مەڵا عەڵی کەڵەک نازناوی خۆی کردبوو مەڵا عەلی ئەنیشتاین و دەیگوت:
من چارەسەری فتقی پیاو بە ڕیخی زەڕافەی ئوستورالی و ئاوی گونی نێرە کەری کۆری دەکەم.
دەزانی نیوتن چی پێ گوت؟
ئەی ئافەرم مەڵا گیان. هاهاها
هەر لەوخەونە بیستم کەقەرارە لە قەندەهار مانگی چوار برنجی دەنک دیموکراتی دابەش بکرێت.
نەجوە کەرەم دەیگوت:خۆزگە هەموو کورد چەشنی هەڵکەوت زاهیر خزمەتی فەن و هونەری کوردییان بکردبوایە.
محەمەد عارفی جزیری پێی گوت :چییە خوشکم تۆش زەوقی فەنی کوردیت هەستاوە و گەرەکتە سياچەمانەیێک
بە سەر کلاشی هەورامی ببێژیت؟
لە هەمووی سەیرتر عادل ئیمام دەیگوت: من نەوەکانی سەلاحەدینم زۆر خۆشدەوێن.
عەلی مەردان توڕەبوو و گوتی: هەی سەرسەری، لۆ خۆشت ناوێین، دەڵێن لە کوردستان لە شەوێکدا لە بەرامبەر نمایشێکی قۆڕی پارچەیەک لە شانۆگەری مەدرەسەتولموشاغیبیندا نیو کیلۆ ئاڵتوونی خەستت وەرگرت.
بەهار پیاوێکم بینی، سەر و قژ و شکلی زۆر لە شێت و شتی دەکرد و گوتیان ناوی سوقڕاتە و لە خێڵی ئاتنە و خەڵکی ئەسینایە.
ئەو سوقڕاتە سەرێکی ئەستوور و لوتێکی پان و ناشیرینی پێوەبوو و قژی لای پێشەوە هەمووی ڕووتابوویەوە و ورگێکی زلی هەبوو و هاوشێوەی ورگی زۆربەی پیاوی کورد نیو مەتر هاتبوویه پێشەوە و دەتگوت وەکو کورد سێ ژەمە برنجی خاڵە مەحمود دەخوات بۆیە ورگی هێندە قەوی و قەڵەو بووە !
دەزانی ئەو لوتپانە لۆچی هاتبوو دێی ماڵی خێڵان؟
دەیگوت: بەهەڵە ڕێم لێ ونبووە و دەمەوێ برۆمە سەر گۆڕی محەمەدی کوڕی عەبدولوەهابی.
تەرەزان و لەیدی گاگام لەسەر کانی ژن کوژان بینی و تەڕەزان وەکو فیلمەکەی، تەنها دەرپێیەکی کورتی لە بەردابوو بە لەیدی گاگای دەگوت: کچە تیو دەوس نابی، بە خوا سعودیابوو یەکەم جار ڕۆبۆتی داهێنا نەک ژاپۆن.
لەوانەش هەمووی قۆڕتر !
ئەمینداری یەکگرتوو بە گریانەوە دەیفەرموو: میری سۆران دیاری بۆ خەلیفەی عوسمانی نارد، کەچی ڕەفیق حیلمی خەیانەتی کرد و نەیهێشت بگات بە دەستی.
دڵداری شاعیر کە ئەو قسەیەی لە ئەمیندار بیست سمێڵ ختکەیەکی کرد و گوتی:دیشداشەکە و جوانە یا شەیخ.
ئەنگێڵا مێرکل و کیم کارداشیان هاتبوون بۆ زیارەتی مەرقەدی شێخ نورەدین بریفکانی و مێرکڵ دەیگوت: بە بڕوای من، تاقە مەزهەب کە لەگەڵ عەلمانیەت بگونجێت، هی شافعی ڕەحمەتییە.
کیم گارداشیان لێی سەندەوە: زۆر ڕاستە خوشکم، بەڵام قەناعەت هێنان بە ئەکتەرەکانی هۆلیود زۆر سەختە.
ماوتسی تۆنگ نازانم لەو دەم و گاوە لە کوێ پەیابوو و پێی گوتن :دەک ئەم دەمەتان خۆش بێت و ڕەحمەتی خواتات لێ بێت.
خەونێکی زۆر قۆڕ بوو زۆر !
دەزانی چییتر بەهار؟
لقی خوشکانی ئیسلامی ماڵی خێڵانی: سکاڵای یاساییان لەسەر عەبدولحەلیم حافز تۆمارکرد، بە بیانووی ئەوەی بە ئوم کەلسومی گوتووە: هەی بتتڕێنم، خۆ تۆ قورعان خوێن بووی، چیت داوە لە گۆرانی گوتن؟
لۆکە زاهیرم بینی دەیگوت: من وەرزش دەکەم نەک سیاسەت. بەهار هەر لەو خەونەدا بایۆمەتری بۆ کۆتا کەپڵی لیوناردۆ دی کاپریۆ کرا، دەرچوو چوار کەپڵیتری بندیوار و سێ دانە عاشقی وەهمی هەیە.
دەنگۆی ئەوە لە دێ، بڵاوبووەوە کە لە ڕۆژی جڵی کوردیدا عارەبەکانی شەقڵاوەی بڕیاریاندا بایکۆتی بازاڕ بکەن.
لەوەش قۆڕتر لە هەواڵێکی بە پەله لە کەناڵێکدا بڵاو بووەوە و نووسرابوو هەرئێستا:لە تازەترین بڕیاریدا: وەزارەتی تاکتیک و پلان دانان، بڕیاریدا لە سەر دراوی کوردی ناوی ساجیدە عوبێد بنووسرێت.
بۆ ئەوەی زیاتر سەرنجی برا عەرەبە گەشیارەکان بۆخۆمان ڕابکێشین. و هەر لە دووای ئەو هەواڵە، هەواڵێکیتری زۆر به پەلەتر هات: بۆ زیاتر خزمەتکردنی زمان و کولتووری کوردی زۆرێک لە مۆڵ و سۆپەرمارکێتەکانی هەولێر و سلێمانی بڕیاریاندا مەرجی سەرەکی بۆ کارکردن لایان زانینی زمانی عەرەبی بێت.
لە هەمووی زیاتر زۆر خەفەتم لەوە خوارد بەهار، کە ستیڤن هۆکینگم بینی یەک ڕبە ڕیشی هێشتبوویەوە و دەیگوت: من هاتوومەتە سەر مەزهەبی شیعەی ئیسنا عەشەری !
ئینجا لەوەش قۆڕتر !
پیاوێکی زۆر ڕەزا گرانم بینی، ناوی ڕاکان جبووری بوو و مەسینەیەکی بەدەستەوە و بوو لەگەڵ وێنەیەکی سەدام حوسێن و بە دەستێک مەسینەکەی بەرزدەکردەوە و بە دەستەکەیتریشی وێنەکە و دەیگوت: من تا مردن مەسینەهەڵگری فیکر و ئایدیای ئەو قاعیدە عەزیمەم و لەسەر ڕێبازەکەی ئەو دەڕۆم!
سەروین وای گوت.[1]

-دەفتەری بیرەوەریەکانم-
بەهار حاجی ئاکۆ
7ی گوڵانی 1973، دێی: ماڵی خێڵان-ڕێگای کانی ژن کوژان.
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览303
HashTag
挂钩项目: 12
小组: 文章
Publication Type: Born-digital
书: 故事
党: ISIS
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( زریان عەلی 17-10-2022
本文已被审查并发布( ئاراس ئیلنجاغی )on17-10-2022
此产品最近更新( ئاراس ئیلنجاغی ):17-10-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览303
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,987
图片 106,356
书籍 19,330
相关文件 97,306
Video 1,399
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!