图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,987
图片 106,356
书籍 19,330
相关文件 97,306
Video 1,399
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
خەنجەری خێڵ 05
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

خەنجەری خێڵ 05

خەنجەری خێڵ 05
خەنجەری خێڵ 05
#شەماڵ بارەوانی#

مرۆڤایەتی پێویستی به خۆشەویستییە خۆشەویستیی، نەک ئایین..!
نیچە باسی لە کۆمەڵێک بت کردووە، کە لەبەردەم ئازادی تاک قوتکراونەتەوەو هەزاران ساڵە، بەو هەموو بتانە لە مرۆڤ بوون و ئازادی ژن و ژیان دەدرێت.
بەڵێ ئەو ڕاستی کرد ئیتر کاتی ئاوابوونی بتەکانە.
بتی خێزان، بتی خێڵ، بتی مەزهەب، بتی نێرسالاری، بتی نەریت، بت، بت، بت، ئۆه خوایه گیان، بتخانەیە ئێرە، بتخانە.
هەتا هەموو ئەو بتانە تێک و پێک نەشکێنین، مرۆڤایەتی ئازاد نابێت.
ئەو مرۆڤە مەڕ و مەزهەب مێگەڵ و ترسێندرا و هۆشیاری خەسێندرا و بە جەبانکراوانە، ئەو مرۆڤە بە بچووکراوە و ئازادی سەلبکراو کەرامەت وروشێندراوانە، بە مرۆڤ بوون سوێند، مرۆڤە بەد گۆڕاو بە قاڵۆنچه بووەکەی کافکا، زۆر لەمانە هۆشیار تر و بە هێزتر و خۆڕاگرتربوو.
تۆ سەیرکە، گریگۆر سامسا، تا کۆتا هەناسەی ئیرادەو ئێنرژی ڕوو بەڕوو بوونەوە لەدەست نادات و هەوڵدەدات وەکوو مرۆڤێک لەسەر پێ بڕوات و ئەو بە قاڵۆنجە بوون و بەدگۆڕانەی کە بتی سەرمایەداری بەسەریدا سەپاندووە ڕەتبکاتەوە و ئەو لە پێناو بوونی خۆی تامردنە تراژیدیاکەی دەجەنگێت، کەچی ئەو مرۆڤە بە مێگەڵ بوو و مەڕیزمانە، نەک لە بەرامبەر مرۆڤانێکی لەخۆیان هیچ و پووچتر، لەبەرامبەر هەموو ئەو بتیزمە دەستکردانەی مێژوو و کۆمەڵ، نقەیان لێوە نایەت!
ئەو مرۆڤ بێ دەنگکراو بە مەڕکراوانە، نەک هەر ئەوە، بەڵکو ئەو جۆره مرۆڤە کەره تەنانەتهەر لە دێر زەمانەوە خودایەکی نەویستووە گوێی لە دەنگی بێت، خودایەک قسە بکات و مرۆڤ گوێی لە قسەکانی بێت.. خودایەکی ویستووە هێندە بێ دەنگ بێت، چاکە هاتە ڕێی بڵێ ئەوە خودا ناردوویەتی و خراپەش هاتە ڕێی بڵێ کاری خۆمه و ناچار بێت هەست بە لاوازی خۆی بکات و بباڕێتەوە.(1)
هەر ئەو ترسنۆکی و بێ ئیرادەیی و لاوازیەی ئەو جۆرە مرۆڤه جەبانانە بوو، بیرۆکەی پەرستن و عەبدایەتی و کۆیلایەتی هێنایە بوون و لاوازی و جەهل و جەبانی مرۆڤی گەیاند بە لوتکە.
ئەو ترسەنۆک و لاوازانەی دەهاتن پەیکەریان لە بەرد و قوڕ و خورما و گوو و توزانم چی و چی دروست دەکرد و دەیانپەرستن و بە خەیاڵە قۆڕەکەی خۆیان گوایە دەیانکردن بە پشتیوانی خۆیان!
ئاخ مردن، دەوەرە تۆ لەکوێ کاکە؟ تکایە، من جەهل کوشتمی!
ئەوانە هێشتا نەگەیشتوون بەو قەناعە و تێگەیشتن و هەست و هۆشیاریە باڵایەی کە خودا هیچ پێویستی بە پەرستن نییه، بەڵکو ئەو پێویستی بە ناسینە ناسین.
ئەو نەزانانەی خودایان کردووە و بە بت و کۆمەڵێک شەریعەتی توند و و ڕێسا و یاسای ڕەق و دنیایەک مەزهەبی دواکەوتوو و پەرستگا و بتخانەیان بۆ دروست کرد و ناویان نا: ماڵی خودا !
ئەفسوس ئەو خودا پەرست و بت پەرست و کۆیلانە، تا ئێستا خودایان نەناسیوە.
ڕابیعەی عەدەوی زۆر جوان لە دەرحەق ئەو خوا نەناسانە دەیگووت:خودا لە هەموو شوێنێکە، جگە لە مەککە. ئەو دەیویست بەو خودانەناسانە بڵێت لە جیاتی ئەوەی ئەو هەموو پارەیه سەرف کەن و ئەو هەموو ڕێگایە دووره ببڕن و ئەو هەموو هیلاکی و ماندووبوونە بکێشن باشترە بگەڕێنەوە بۆ ناخی خۆتان، خودا لێرە نییە لە ناخی خۆتاندایه، خودا شوێنی نییه، خودا ناشوێنە و دابەش دەبێت بەسەر گیانی مرۆڤەکاندا، نەک بەسەر زەویەکاندا. قبیلەی بڕواداری ڕاستەقینە دڵی خۆیەتی، نەک حیجاز.(2).
ئەو مرۆڤە ترسنۆکانە، لە جیاتی ئەوە یاخی ببن و ئەقڵیان بەکاربێنن و بیربکەنەوە و مرۆڤ بوون بکەن بە پێوەر و مرۆڤایەتی بە ئایین، کەچی هاتن و زۆر ترسنۆکانە، چوونە سەر مەزهەبی کەرێ! ئەو جۆرە مرۆڤە به کەربووە هەرچی لێ بارکەیت نقەی لێوەنایەت. داروین و زاناو پسپۆڕانی بواری(ئیڤۆڵەیشن) خۆزیا
لەجیاتی ئەوەی بێن و مرۆڤ و مەیموون بەراوردکەن و بڵێن:مرۆڤ 46 کرۆمۆسۆم لەهەر خانەیەیەکیدا هەیە و لە بەرامبەریشدا مەیموونی چامپانزی 48،
بهاتباناو بیانگوتبا:کەر و هەندێک لە مرۆڤەکان یەکسانن لە کرۆمۆسۆمەکان و هەردووکیان خاوەنی یەکەو پەنجا بە پەنجای کرۆمۆسۆماتن.
بە خوای تاوان و لادانە مەیموونی ژیر و هۆشیار، بە بەعزێک مرۆڤی وەعی نزم و خەرەفاو مەڕیزم بەراوردکەیت.
من بڕوام وایە هەر لە کاتی زگماکی و بەر لە دایکبوونیانەوە، ئەو جۆرە بوونەوەرانە تێکەڵیەکن لە مرۆڤ و کەر، لە یەککاتدا هەڵگری کرۆمۆسۆم و جیناتی هەم کەر و هەم مرۆڤن. بۆیه من پێیان دەڵێم: کەرۆڤ.
ئەو کەرۆڤانەی بوونەتە کۆیلەی بتەکانی خێڵ و نەریت و مەزهەب و نێرسالاری و چی و چی و چێژێکی مازۆخیانە و کەرۆڤیانەی خۆیان و لە قسە نەکردن و ڕادەست بوون و بێ دەنگ بوونە دەبەن. ئەو کەرۆڤانەی من دڵنیام خوداش لە دروستکردنیان پەشیمانە.
ئەو خودا بێدەنگەی کە لە هەمبەر ئەو هەموو ناعەدالەتی و جەنگ و داگیرکاری و ستەم و ژن کوشتن و مرۆڤ ئەتکردن و ژیان وێرانکردن و ماڵوێرانکردنەی بوون، لە خۆیان بێندەنگترە، ناڵێم.
ئەو خودایەی ناو کتێبه مەزهەبی و فیقهی و مێژووییەکان نا، کە هیچ جیاوازیەکی نییه لەگەڵ ئەو بتانەی کە خۆی داوای ڕوخان و نەمان و له ناو بردنیان دەکات.
کەچی بووەتەوە بە هەمان بت.
نەخێر من لەگەڵ ئەو خودایەم نییە، بەڵکو من باسی ئەو خودایە دەکەم کە لە ڕێی ویژدان و سروشتەوە ناسیم، ئەو خودایەی سپينۆزا.
خودای من خودایەکە هەرچی مەزهەب و ئایینە هەمووی ڕەتدەکاتەوە.
خواکەی من پێم دەڵێت:ئایینیش وەکو عیشق، دەبێت لەڕێگەی ڕۆحەوە بگات، نەک شمشێر و زۆری و سەپاندن.
خوداکەی من پێم دەڵێت: مرۆڤایەتی پێویستی به خۆشەویستیە خۆشەویستی، نەک ئایین. ئایینی خوداکەی من، عیشق و مرۆڤ بوونە مرۆڤ بوون.
ئایینی خوداکەی: مرۆڤ دۆستی و ویژدان دۆستی و ژینگە دۆستی و سروشت دۆستی و نەتەوە دۆستی و ئاژەڵ دۆستییە.
بۆیە من هیچ کاتێک لەسەر جیاوازی دید و بۆچوون و ئایینی جیاواز، ڕقم لەکەس نابێتەوە و هەرگیز، بە کەمیش سەیری هیچ کەسێک ناکەم و ڕێز لە هەموو مرۆڤێک(تەنانەت سەگێکیش) دەگرم و هەموو مرۆڤایەتیم بێ جیاوازی خۆش دەوێت و جوانترین و ڕاسترین و پاکترین ئایینیش لای من، تەنها، مرۆڤ بوونە و لێرە و لە قیامەتیش هەر ئەو ئایینی مرۆڤایەتیەش کۆتا ڕێگا و ڕێبازی قەتعی منە و وەکوو گەورە سۆفیزم و عاریفی مەزن(ئیبنولعەرەبی) دەڵێم:لقد صار قلبي قابلاً کل صورة فمرعي لغزلان ودير لرهبان وبيت لَاوثان وکعبة طائف وألواح توراة ومصحف قريَ نأدين بدين الحب أنّي توجهت ڕکائبه فالحب ديني وإيماني.
وەکوو مەولاناش دەڵێم(حەقیقەت جامێک بوو شکاو هەرکەسەو پارچەیەکی بەرکەوت). من باوەڕم بە پلورالیەت هەیە، بەڵێ پلورالیەت. من لە زومڕەی ئەوانە نیم کە تەنها خۆیان پێ ڕاست و بەهەشتی و، هەموو خەڵکی تر بە جەهنەمی و هەڵە دادەنێن. ئەو جاهیلانە جگە لە ڕوانگەی خۆیان هەموو شتێکیتر ڕەتدەکەنەوە!
تۆ سەیرکە هەر ئەو قورئانەی خۆیان باوەڕیان پێیەتی و دیارە لێشی حاڵی نەبوونە دەڵێت(الَّذِينَ يَسْتَمِعُونَ الْقَوْلَ فَيَتَّبِعُونَ أَحْسَنَهُ أُولَٰئِکَ الَّذِينَ هَدَاهُمُ اللَّهُ ؤأُولَٰئِکَ هُمْ أُولُو الْأَلْبَابِ)، ئەو القول)ە، هەر قەولێک و گوتنێکی جوانی هەر فەیلەسوف و بیرمەند و زانا و وێژەوان و کەسێک بیت، دەبێت سەرنجمان ڕابکێشێت.
کەچی ئەو فێندەمێنتالیزم و ناحاڵیانە جگە لە ئاین و قسەی گیرفانی خۆیان، حیساب بۆ قسەی گەورەترین فەیلەسوف و ئەکبەر واحید ناکەن.
ڕاستە کە من باوەڕم بە هیچ ئاینێک نییە و تەنانەت ئەو خودایەش کە من دەیناسم، وەکوو وتم: خودای ئایینەکان نییە.
بەڵام، هەڵبەت من گاتاکانی زەردەشت و دەقەکانی ئینجیل و فەلسەفەی ئەخلاق لای بوداو گووتەکانی ئۆشۆ و دالارمێ و مارکس و مەسیح و هەموو ئەو بیرمەند و ڕیفۆرمخواز و زانایانەش دەبینم، کە بە درێژایی مێژووی مرۆڤایەتی خزمەتی ژیان و شارستانیەت و مرۆڤایەتیان کردووە و گۆڕانکاریان دروستکردووە و شۆڕشێکی ڕۆشنبیری و فیکری و مەعریفی و زانستی و هۆشیاریان بەرپاکردووە.
ئینجا گەر(نیوەی پێغەمبەرانی تەورات بخەرە لایەک و بە تەنیا سوقرات بخە لاکەی تر، سوقرات قورسترە، نیوەی پێغەمبەرانی قورئان بخە لایەک و بە تەنیا کۆنفۆشیۆس بخە لاکەی تر، کۆنفۆشیۆس قورسترە، کەچی پێمانوایە ئەمان کەسی پیرۆزن و ئەوان کەسی ناپیرۆز، لە کاتێکدا ئەوانە هەر هەمان ناوەڕۆکن بە ناوی جیاوەو خۆ ئەگەر وا نەبێ، ئیتر خوا هی هەمووان نیەو هەر هی ئەم ناوچەیەبووە!
ئەسڵەن ناوەڕۆکەکە، لەدنیای نوێدا زیاتر دیارە، کەچی تۆ پێتوایە یارییەکە لە فڵاندا تەواوبووە! غاندی و مارکس و کانت و، (زەردەشت) و کێ و کێیتری خۆمان.. ئەمانە بە پێغەمبەر بیانپێوی، زۆر لە پێغەمبەری ئاسایی قورسترن و لە ئولی عەزمەکانی مرۆڤایەتیین!.(3).
زۆر خەتەره زۆر، مرۆڤ: ژیان و گەردون و مرۆڤایەتی، تەنها لە ڕوانگەی تاقە کتێبەکەوە ببینێت و بخوێنێتەوە.
دنیا زۆر لەو چاڵە فیکریەی کە ئێمە تێیدا خۆمان قەتیس و زیندانی کردووە، فروانترە.
ئینجا ئەوە فەلسەفە و پڕەنسیپی منە: کە هەرکاتێک گەیشتیت بە من، ئایین و مەزهەب و نەتەوەو هەموو شتێکت بۆخۆت و لەگەڵ من تەنها مرۆڤ بەو بەس، زیانت بۆمن نەبێت و دەست لە ژیانی تایبەتیم وەر مەدە و ڕێز لە هەڵبژاردنەکان و ئازادیەکانم بگرە و بەس.
بوودا وتەنی حەزدەکەیت:بەرد بپەرستە، من عیلاقەم چییە!؟ بە مەرجێک:ئەو بەردە مەگرە من، بەو بەردە لە کەسایەتی وئازادی بوونی من مەدە.
سەروین وای دەگووت.[1]

------
1-مەیخانەی ئۆرتینە، نەبەز گۆران، ل110.
2-هەمان سەرچاوە، ل62.
3-پەیکار عوسمان، ماڵپەڕی:ڕوانگە و ڕەخنە.
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览345
HashTag
挂钩项目: 13
小组: 文章
Publication Type: Born-digital
书: 故事
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( زریان عەلی 04-10-2022
本文已被审查并发布( ڕۆژگار کەرکووکی )on04-10-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览345
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,987
图片 106,356
书籍 19,330
相关文件 97,306
Video 1,399
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!