图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,862
图片 106,229
书籍 19,339
相关文件 97,344
Video 1,397
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
دیالۆگی نێوان من و ئەهریمەن لە دۆزەخدا 03
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دیالۆگی نێوان من و ئەهریمەن لە دۆزەخدا 03

دیالۆگی نێوان من و ئەهریمەن لە دۆزەخدا 03
دیالۆگی نێوان من و ئەهریمەن لە دۆزەخدا 03
#شەماڵ بارەوانی#

ئەو کتێبۆکەی ئەقڵی هاککردم..!
باپیرە گیان:
دەزانیت من سەرەتا نیمچە ڕقێک، لەگەل قێزێکی ئێجگار زۆرم لە جوو و گاور و ئێزدیەکان دەبوویەوە!
دواتر ئەو ڕق و قێزەم لە ڕێگای خوێندنەوەی کتێبێکەوە گەیشت بە تڕۆپک.

بۆچی ڕۆڵەکەم بۆچی؟!
ئاخر ئێمە هەر لە مناڵییەوە وا تێگەیەندرابووین کە ئێزدیەکان شەیتان دەپەرستن، خۆیان ناشۆرن، پیس و گڵاون و دروست نییە جەژنە پیرۆزانە و سڵاویان لێ بکەین و خواردنیان بخۆین !
لە دێیەکەی ئێمە، ئەگەر کەسێک: پیلانگێڕ و ترسنۆک، بێ ویژدان و دز، یان چاوچنۆک فێڵباز و خراپ و شەڕانی بوایە، پێیان دەگوت: جوولەکەی سندۆرێ(سندۆر: دێیەکە لە سنووری پارێزگای دهۆک و بەر لە گەڕانەوەی جووەکان بۆ ئیسرائیل، دانیشوانەکەی جوو بوونە).
من نەمدەزانی جوولەکەکان کێن و چین.
مرۆڤن، وەحش و دڕندە، یان جۆرێکیتر لە بوونەوەرن!
دایکم شەوانە گەر نەخەوتبام، دەیگوت:بخەوە ڕۆلەکەم، گەرنا مەنجەل بەسەر و جوولەکە دێن.
داپیرەم کاتێک بێ عاریەکەم بکردبایە، بە مامەکانمی دەگوت:بکوژن کوڕە بکوژن، ئەو جوولەکە پیس و نەفرەتی و سەرک ئەستوورەی.
باوک، کاتێک دەیویست پەلاماری کوڕەکەی بدات و لێی بدات، پێی گوت:هەی جوولەکەی بێ ئەخلاق، هەر دێیتەوە ماڵەوە، وڵاهی وەکوو جوولەکە بەو دەستانەی خۆم دەتتۆپێنم.
کەسێک هەڵەیەکی گەورەی بکردبا، خەڵکی دێ دەیانگوت:خوێنی حەڵاڵە وەکو خوێنی جوولەکە.

مەلای دێ، لە وتاری ڕۆژانی هەینی، بەردەوام هێرشی دەکردە سەر جووەکان و زۆر بە خراپی و نەرێنی باسی شوێن کەوتەی ئەوسێ ئاینەی(جوو، گاو و ئێزدی) دەکرد و کاتێک دەیویست قسە بە موسڵمانێک بڵێت و ئیهانەی بکات و بە لادەر و بێ ڕەوشت و خراپ وەسفی بکات، پێی دەگوت:ئەوە پیلانی جولەیەکەیە، دەیانەوێت داک و کچو خوشکەکانمان بێ ڕەوشت کەن. هەی جوڵەکەی عارەقخۆر، هەی گاوری گڵاو. هەی ئێزدی شەیتان پەرست.

ئێمە لە دێیەکەمان بەو شێوەیە بیرکردنەوە و ئەدەبیاتی قسەکردن و فەرهەنگی قسەکردنمان تژی بوو لە بەکەم سەیرکردن و نزم ڕوانین و جوێندان و دەمارگیری و ڕق، بەرامبەر شوێنکەوتەی ئایینەکانی تر.
هەرچی کاری دزێو خراپە و شەڕانگێزییەک هەبوو، دابوویانە پاڵ شوێنکەوتەی ئەو سێ ئایینە و هەر بە مناڵی و لە تەمەنێکی زۆر زووەوە، مێشک و دەروونی مناڵیان لەبەرامبەر شوێنکەوتەی ئەو سێ ئایینە پڕی دەکرد لە ڕق و دەمارگیری و جوێن و بیری نالێبووردەیی و دژە پێکەوەژیان.
بیرمە لەگەڵ مناڵانی دێ، هەرکاتێک سەگێک، یان پشیلەیەکمان دەبینی بە بەرد هێرشمان بۆی دەبرد و دەمانگوت:داکی بگێن ئەو جوولەکەیە، قورتاری نەبێت و لێیدەن.
بەداخەوە:
ڕۆڵە شیرینەکەم، ئەوەیە کارەساتەکە، لەجیاتی ئەوەی مناڵ، فێری خۆشەویستی و لێبووردەیی و تولەرەنس و پێکەوەژیان و مانای یەکتری قبوڵ کردن بکەن، دێن و هەر لە مناڵییەوە مێشک و دەروونی مناڵ دەشێوێنن و مناڵ لە سەر ڕقی مەزهەبی و دەمارگیری ئایینی پەروەردە دەکەن و جیهانی مناڵی مناڵ و هۆش و ئەقڵی وێران دەکەن!

ئازیزەکەم:
گووتت لە ڕێگای کتێبێکەوە ڕق و قێزت لە خوشک و برا و هاوخوێنەکانی خۆت، لە ڕۆڵەکانی میترا و مید گەیشت بە تڕۆپک! کامه کتێب؟
ئایە دەزانی جوولەکەکان کێن؟
ئەو کتێبەی منی کرد بە کەسێکی فێندەمێنتالیست و دەمارگیر.. ئەو کتێبەی ڤایرۆسی فیکری ڕادیکاڵی لە مێشکمدا چاند و سەراپای تێڕوانین و بیرکردنەوەکانی گۆڕیم. ئەو کتێبەی پڕی ناخی ڕق وکینە کردم، ئەو کتێبەی وای لێکردم پەیوەندی لەگەڵ باشترین و ئازیزترین هاوڕێم، کە کوردێکی ئێزدی(خەلەف میرزا) و خەڵکی (باعەدرێ) بوو، بپچڕێنم و ژمارە تەلەفۆنەکەی بسڕمەوە و چەندین جار تێلم بۆ بکات وڵامی نەدەمەوە، بە پاساوی ئەوەی ئێزدیەکان کافر و گڵاو پیس و ئەهریمەن پەرستن و دروست نییە هاوڕێیەتییان بکەیت و سەلام و چاک و چۆنی و تێکەڵاوییان بکەیت !

ئەو هاوڕێیەی دوای چەندین ساڵ، دوای ئەوەی هاتمەوە هۆش و ئەقڵ و درکم بۆ گەڕایەوەو لە غەیبووبەی فیکری بێداربوومەوە و لە تونێلی ئایدیۆلۆژی هاتمە دەر و لە بەستەڵەکی تێڕوانین ڕزگارم بوو، چەندە هەوڵمدا بیدۆزمەوە و داوای لێبوردنی بکەم، ئەفسووس نەمدۆزیەوە و هەرهێندە زانیم ڕۆیشتووە بۆ ئەڵمانیا، ئەو هاوڕێیەی ئێستاش هەرکاتێک بیرم دەکەوێتەوە، هەست بە خەجاڵەتی و تەریق بوونەوە و ئازاری ویژدان دەکەم و ڕێژنەی فرمێسک لەسەر گۆنام ڕێچکە دەبەستێت.
سوپاس بۆ ئێزدان ڕۆڵە داسنیەکەم، لە کۆتاییدا حەقیقەتت دۆزییەوە و بە باوەشی باب و باپیران و مێژووی خۆت شاد بوویەوە.
دەی زیاتر سەبارەت بەو کتێبە بۆم بدوێ..
ئایە دەزانی جوولەکەکان کێن؟
ئەو کتێبەی هەستی کوژاندمەوە و مرۆڤ بوون ویژدان و باشترین و ئازیزترین هاوڕێی لێ سەندمەوە.
ئەو کتێبەی وای لێکردم ببم بە کەسێکی ئایدیۆلۆژیست و بچمە ڕیزی یەکێک لە حزبە ئیسلام گەراکان، کتێبێک ڕێک مێشکی هاککردم و ئەقڵی قفڵ دام. وای لێکردم تەنها ڕەنگی ڕەش-سپی ببینم و دنیا بەسەر بەرەی ڕاست و هەلە، کافر و بڕوادار، بەهەشتی و جەحنەمی، دۆست، یان دووژمنی خوداوەند، دابەشکەم.
کتێبێکی بچووک و لە قەبارەی نامیلکەیەک، ئەو کتێبۆکەیەی جوەکانی وەکو مار پیشان دەداو وێنەی مارێکی کوبرای لەپاڵ ناوی جووەکان دانابوو، ئەو کتێبۆکەی وای لە مێشک چاندم، کە هەموو دنیا دژی ئەو مەزهەب و ئیدەلۆژیا و ئایینەی من باوەڕم پێی هەبوو، لە دژایەتی کردن و پیلاندان.
کتێبێک زۆر لە کتێبەکەی(خەباتی من)ی هیتلەر، بە نەفەسێکی نامرۆڤانەتر و ئیدەلۆژیانەو ڕاسیزمانەتر نووسرابوو و زیاتر لەو کتێبەی ئەدۆلف هیتلەر دەمارگیری و ڕاسیزم گەرێتی و ڕەگەزپەرستی و ڕقی تێدا حەشاردرابوو، لەبەرامبەر جووەکان.
کتێبۆکەیەک، تابڵێیت لە دیدەنیگایەکی نزم و ڕاسیزمانە و فێندەمێنتالیستانەوە نووسرابوو.
ئەو کتێبەی خۆزیا، وەزارەتی ڕۆشنبیری ڕۆژێک دا بهاتبا، هەر نامیلکەو کتێبک تۆی دوو بەرەکی و دەمارگیری ئایینی و بیری ڕاسیزمگەرێتی و ڕقی مەزهەبی و لێکترازان لە نێوان مرۆڤەکان دروست دەکات، سانسۆر و قەدەخە دەکرد. خۆزیا فلتەرێکی دادەنا، بۆ ئەو بەرەڵایی و فەوزا و بێ سەر و بەریەی جیهانی کتێب و کتێبۆکە و نامیلکە لە چاپدان. بە تایبەتی ئەوانەی ئایینی و مەزهەبین و ئیسلامگەرا و فێندەمێنتالیست و سەلەفیگەراکان دەیاننووسن و بەو پەڕی ئازادی و بێ هیچ فلتەرێک چاپی دەکەن و بڵاوی دەکەنەوە. ئەو کتێبانەی لەسەدەی بیست و یەک و چاخی ڕۆشنگەری و سەردەمی شۆڕشی تەکنەلۆژیا و زانست و چوونە سەرمانگ و ڕۆبۆتدا، باس لە گەڕانەوە بۆ حوکم و دەوڵەتی سیوکراتی و دۆزخی سەدەکانی ناوەڕاست دەکەن!
ئەو کتێب و نامیلکۆکانەی ڕەوایەتی بە کۆیلایەتی و بە کەنیزەکردنی مرۆڤ دەدەن. ئەو کتێبانەی جیهان بەسەر دوو بەرە و دوو ڕەنگدا، دابەش دەکەن، بەرەی کفر و ئیمان و سپی و ڕەش.
ئەو کتێبانەی دژی خۆشەویستی و لێبوردەیی و فرەیی و ڕۆحی پێکەوەژیان و دیموکراسیەت و مافەکانی مرۆڤ و هەستی نەتەوەیی و مرۆڤ دۆستی و بنەماکانی سیکۆلاریزم و ژیانێکی شارستانی و کۆمەڵێکی کراوە و لۆژیک و ئەقڵانیەت و دەوڵەتی مەدەنین.
ئەو نامیلکۆکە و کتێبانەی پڕن لە ڕقی مەزهەبی و موقەبیلات و پێشەکین بۆ بوون بە فێندەمێنتالیست و داعش. بۆ شۆرینەوەی دەماخی ڕۆڵەکانی کورد و شێواندنی ئەقڵ و هۆشی تاک و ناشیرینکردنی مرۆڤ.
ئەو کتێبانەی پڕی لەو فەتوایانەن، کە لە ئاستێکی زۆر نا ئینسانی و نزمدان، ئەو فەتوایانەی جەژنە پیرۆزەی ئایینەکانی تر حەرام دەکات و سڵاوکردیان بە کفر دەزانێت و تێکەڵاوییان بە لادان. ئەو کتێبانەی مرۆڤ بوونی مرۆڤ دەشێوێنێت و ناخ و بیری خوێنەر ژەهراوی و زەینی کوێر دەکات. ئەو کتێبانەی مێشکی خوێنەر هاک و ئەقڵی بە بەستەڵەک و هێزی بیرکردنەوەی تیرۆر دەکەن. خۆزیا هەر هەر کتێبێک و کتێبۆکەیەک، باس لە توندو تیژی دەکات و هانی دەمارگیری و ڕق و ڕاسیزم بوون و جیاکاری ڕەگەزی دەدات، ڕێگری لە بڵاوکردنەوەی بکرابا و ئەوەی بڵاویش بووتەوە قەدەخە بکرابوایا.

ڕۆڵەکەم:
لەوەوە تێدەگەین کە قۆناخی هەرزەکاری چەندە هەستەوەرە، هەرزەکار چەندە زوو دەکەوێتە ژێر کاریگەری ئەو شتەی گوێی لێ دەبێت و دەیخوێنێتەوەو دەیبینێت. لەو قۆناخەی هەست و سۆز زاڵە و لۆژیک و بیرکردنەوەو ئەقڵ ونە.
زۆر ڕاستە باپیرە.
بۆیه دەبێت ئاگاداری ئەوە بین، چی دەخوێنینەوە و چۆن دەخوێنینەوە. من لەو قۆناخەدابوو ئەو کتێبۆکەیە وای لێ بەسەر هێنام. ئینجا گوتراو(کتێب باشترین هاوڕێیە). وانییە و بەو ڕەهاییە نییە، هەرگیز، هەندێک کتێب هەن، لە جیاتی ئەوەی باشترین هاوڕێ بن، خراپترین دووژمنن. بۆیە دەبێت ئەوە بزانیت مەرج نییە خوێندنەوەی هەموو پەرتوکێک سود بەخش بێت. کتێب هەیه مرۆڤ دەکات بە فاشیست و بە تیرۆرست. مرۆڤ لەمرۆڤ بوون دەخات و ویژدانی لێ دەسەنتەوە و دەیکات بە بابایەکی بێ هەست و ئامێرێکی بێ گیان و وێرانکەر. کتێب هەیە هۆش دەگوشێت و ئەقڵ لە قاڵب دەدات و هێزی بیرکردنەوە دەکوژێت و مرۆڤ دەکات بە بوونەوەرێکی مەزهەبی و ئایدیۆلۆژیست و بیرتەسکی ئەقڵ داخراو وای لێدەکات دوو بست ئەوڵاتری لوتی تێڕوانینی خۆی نەبینیت. کتێب هەیه، مرۆڤ دەکات بە هۆڤ، مازۆکی و سادیک. کتێب هەیه، هونەری کۆیلێتی، ڕاسیزم بوون، ترس، توڕەیی، ڕق، جینۆساید، جەنگ، سوتان، کوشتن و تیرۆر فێری مرۆڤ دەکات.
کتێبیش هەیه فێری تۆلەرانس، ئیشق، لێبوردەیی، ئەزموون، مەعریفە، نەتەوە پەروەری، مرۆڤبوون و مرۆڤ دۆستی، خۆشەویستی ژیان و ئەوانیتر، ئاژەڵ دۆستی و ژینگەدۆستیت دەکات. مەولانا، شێرکۆ، مەلای گەورە، هەژاری موکریانی، هێمنی شاعیر، مارکس، گاندی، تۆلستووی، هیتلەر، ستالین، سەدام، بەغدادی و بن لادنیش کتێبیان دەخوێندەوە و لە منداڵدانی کتێب و هەناوی کتێبخانەکانەوە هاتنە دەرە.

ڕۆڵەکەم:
دەڵێن کەسێک زۆر کتێبی لەسەر ئاژەڵان خوێندەوە، ئاخریەکەی بوو بە گیا خۆر. بۆیە بزانە چی کتێبێک و بۆچی و چۆن دەخوێنیتەوە.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览297
HashTag
挂钩项目: 7
小组: 文章
Publication Type: Born-digital
书: 故事
党: ISIS
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( زریان عەلی 03-10-2022
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on03-10-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览297
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,862
图片 106,229
书籍 19,339
相关文件 97,344
Video 1,397
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!