图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,736
图片 106,014
书籍 19,350
相关文件 97,452
Video 1,396
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
دیالۆگی نێوان من و ئەهریمەن لە دۆزەخدا 02
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دیالۆگی نێوان من و ئەهریمەن لە دۆزەخدا 02

دیالۆگی نێوان من و ئەهریمەن لە دۆزەخدا 02
دیالۆگی نێوان من و ئەهریمەن لە دۆزەخدا 02
#شەماڵ بارەوانی#

ڕۆڵەکەی میتراو نەوەکەی مێد،
ئیتر تۆ وەکوو ئەو کەسەی پێشووتر کۆتاییت پێهات و مردیت، دووبارە و بە ناوێکیتر و بوونێکیتر و ڕۆحێکیتر و فیکرێکیتر و شێوازێکیترەوە لە دایک بوویتەوە و لەمەودووا من پێت دەڵێم:ئێزدین.
تەواو؟ پێی ڕازیت و قبوڵتە ئەم ناوە؟
باپیرەگیان: هەرچەندە من:باوەڕم بە مەزهەبی:(تناسخ الٲرواح: ئاڵوگۆڕ بوونی گیان لە پاش مردن) نییە.
وەلێ گەیشتووم بەو قەناعەتەی کە هەر لەو ژیانەدا و بەر لەمردن، دۆنادۆنێکی ڕۆحیانە و سایکۆلۆجیانە و فیکریانە و مەعنەویانە بۆ زۆرێک لە مرۆڤەکانی ئەو سەردەمە، ئەرک و ئەخلاق و تابڵێیت پێتڤی و گرنگە، بە تایبەتی ئەو مرۆڤانەی، کە بە کۆمەڵێک فاکتەر و هۆکار، لە مرۆڤایەتی دوورخراونەتەوە و لە ئینسانی بوون داچۆڕاون، ئەوانە پێویسته لەو بەرگە قێزەونەی فیکری فاشیتەت و دەمارگیری ئایینی و تۆندڕۆیی ئیدەلۆژی و پەتای مەزهەگەرایی و مێنتاڵێتی خێڵگەرایی بێنە دەر، پێویستە لەو شێوە ناشیرینەی بیرکردنەوە و فۆرمە قێزەونەی بوونیان بێنە دەر، ئەوانەی هەموو شتێکن تەنها مرۆڤ نەبێت، باشترە لەڕێگای دونادۆنەوە، بڕۆنە ناو بەرگی سەگ، کەر، پشیلە، جرجێک، یاخود مانگایەک، دڵنیام ئەوکات زۆر لەو مرۆڤبوونە نامرۆڤ و کارتۆنیەی ئێستایان بێ زیانتر و بەوەفاتر و بە سوودتر و باشتر دەبن.
زۆر ڕاستە، بەڵام تۆ وڵامی پرسیارەکەت نەدامەوە ڕۆڵەکەم؟
باپیرەگیان: ئاساییە، پێم دەڵێیت:ئاهۆرا، میترا، ماد، دیاکۆ، ئێزدین، ئەهریمەن، یان ناوێکی یارسانی و هەرچی، گرنگ ناوێکی کوردانەی ڕەسەن بێت و گوزارشت بێت لە ئازاری کوردبوون و ناسنامە و مێژووی کورد بوونم.
هەر چەندە من: سەبارەت بە ئايين کەسێکی لائیکم، وەلێ من بێ خوانیم و باوەڕدارم و ئینجا ئێزدیاتیش وەکو و زەردەشتیاتی و یارسانی مێژوو و ڕابردووی من و ئایینی باب و باپیرانی منە و پاشان من، هەرگیز، حاشا لەو مێژوو و ڕابردووەی خۆم ناکەم و شانازیشی پێوە دەکەم.
هەر کەسێک و نەتەوەیەکیش مێژووی نەبێت، ئێستا و داهاتووشی نابێت.
ئینجا چۆن ئەو باپیرەی لە دۆزەخی ڕزگارکردم و لە هانای ڕۆڵەکەی خۆی هات، قسەی دەشکێنم؟
ئافەرین ڕۆڵەکەی من، داسنی ڕەسەن و نەوەی میترایی، ئاری ڕەگەزەکەی خۆم، تۆ هەڵۆی زاگرۆسی، زاگرۆس.
باپیرە دەزانی چی؟
چی؟
ئەوڕۆژه لە چات، بە هاوڕیێەکی یارسانیم لە شارۆچکەی خەبات وت:ناوێکی کاکەییانەم دەوێت، ناوێک، کە لەناو ئێوە پیرۆز بێت،
دەزانی چی ناوێکی بۆ نووسیم؟
چی؟
عەلی!
هاهاها یارسانیم ڕۆ، کوردبوونم ڕۆ، ئایین و مێژووی باب و باپیرانم ڕۆ.
پێم وت: عەلی چی کاکە، عەلی ناوێکی عەرەبی و ئیسلامیە و یارسانی ئایینێکی ڕەسەنی کوردە و مێژووەکەی بۆ هەزاران ساڵ بەر لە هاتنی ئیسلام بۆ کوردستان دەگەڕێتەوە.
ڕۆڵەکەم: سونە و شیعە، لەژێر ناوی مەزهەب و شتەوە سەتان ساڵە ڕۆڵەکانی من، کوردی ڕەسەن پەرت و وێران و بە تەعریب و بە مەزهەب گەرا دەکەن و هەوڵ دەدەن هەست و ڕۆح و هەموو شتێکی کوردانەیان لە ناخدا بکوژن.
ئینجا ئەو برادەرە کە ناوی عەلی داوە بە تۆ، لە نەشارەزایی و بێ ئاگایی و بەستەزمانی خۆیەتی سەبارەت بە ئایینی یارسان و، مێژووی یارسانیەت(بۆ سەردەمی میترایییەکان 4000–5000 هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەرێتەوە)
هەرچەندەسوڵتان سەهاک گۆرانکاری خستۆتە ناو ئەم ئایینە کوردییە کۆنە، بۆ پارێزگاری لە ئایینەکە و هەوڵدانی ڕواڵەتی ئاینەکەی بە عەلی کوری تالیب داپۆشیوە بۆ ئەوەی بتوانێت یار و یاوەرانی بپارێزێت. (1).
گەرنا ئایینی یارسانیەتیش، یەکێک لە ئایینە ڕەسەن و ئێزدانییەکان.
تۆسەیرکە هەریەک لە ئاینی زەردەشتی، یارسانی و عەلەوییەکانی باکور، لە چەندین ئەرک و شێوازدا لە یەک دەچن. کە هەموویان بە ئاینەکانی ئێزدانی ناسراون. لە:
-هەبوونی پیر
-ڕێزگرتن و پیرۆز زانینی سەرچاوە سروشتییەکان وەک ئاو، هەوا و ئاگر
-بەکارهێنانی موسیقا، وەک دەف و تەموورە، بۆ ڕێوڕەسمی ئایینی
-هێشتنەوەی سمێڵ-لەناو یارسانی و ئێزدیدا
هەر چوار ئایینەکە چوارشەم بە پیرۆزترین ڕۆژ دەبینن
لەبەرکردنی جلی و بەرگی ڕەنگ سپی بۆ پیاوانی ئاینی(2).
گیانەکەم، ئینجا ئەو برادەرە کەوا ناوی عەلی بۆتو نووسیوە ئەوەیە مەسەلەکە وەک گوتم.

ڕۆڵەکەم:
ئێستاش ئەوە کاریگەری شیعەگەرێتی و کاری شیعەیه، دەیەوێت یارسانەکان وەکو کوردانی فەیلی لێ بکات و بە هەمان دەردی مەزهەبگەرێتی ماڵیان وێران بکات.
ئەو کوردە داماوەیش هێندە دڵپاک و سادە لەوح و خەشیم حاڵە، هەزا ساڵە بەسەر عەلی و عومەر و کێ دابەش بووەو شەڕێکی خۆ تڕێن و بەتاڵ و بێ مانا و بۆش بۆ کلتور و مێژوو و زمانی خەڵکی تر دەکات و وازی لە مێژوو و ڕابردووی خوی هێناوە.
ئاخ ڕۆڵەکەم ئاخ، ئەو کوردە تاکەی ئاقڵ نابێت؟!
هێندەی پاشکۆیەتی و شەڕی بۆ عەلی و عومەر و کێ و کێ کرد و خۆی بۆ خەڵکیتر کرد بە قۆچی قوربانی، چارەگی ئەمە، شوێن کەیخوسرە و دیاکۆکانی خۆی کەوتبوایە و شەڕ و بەرگری بۆ خاک و زمان و شەڕەفی خۆی بکردبوایە، ئێستا نەک دەوڵەت، بەڵکو خاوەنی ئیمپڕاتۆڕێکی مەزنی کوردی بوو لە نموونەی ئمپڕاتۆڕیەتی مێد بوو.
وەلێ ئەفسوس ڕۆڵەکەم،
دوژمنانی ئایین و مێژوو و هەموو شتێکی کورد هاتن و لەسەت ڕێگاوە هەوڵیان دا لە ڕابردووی خۆمان نامۆمان بکەن و مێژوو و ئایین و کولتوور و زمان و هەموو شتێکمان بە عەرەب و تورک و پارس بکەن.
تۆ سەیرکە،
ڕۆڵەکانی من(ئێزدیەکان) سەرەڕای زیاتر لە هەفتا و سێ فەرمان و جینۆساید، وەلێ ئەوان ڕادەستی هیچ هێزێکی تاریکپەرست و گرووپێکی هۆڤەکان نەبوون، دەستبەرداری زمان و نەریت و ئایین و کولتوور و ڕابردوو و مێژووی کوردانەی خۆیان نەبوون.
گەرچی دووژمن: عەرەب، تورک و پارسە ڕاسیزم و شۆڤێنی و ڕەگەزپەرستەکان، بە چەندین ڕێگەی جۆر بە جۆرەوە، سەتان ساڵە، هەوڵدەدەن هەستی نەتەوەیی ئێزدیەکان لاوازبکەن و کوردبوون لە ناخیان بکوژن و لە کورد بوونیان جیابکەنەوەو بیان کەن بە عەرەب، یان هەرهیچ نەبێت، وایان لێبکەن بڵێن ئێمە کورد نین!
گەرچی لەو هەوڵە نەزۆکەیان توانیان وا لە هەندێک لە ڕۆڵەکانی میترایی و نەوەکانی ماد و کوردانی ئێزدایی لە چەشنی (نادیەموراد) بکەن، بڵێن ئێمە کورد نین، بەڵام نەیان توانی بەو پیلانە شۆڤێنی و نەگریسە و هەوڵە فاشیستەیان تۆی ئەو قەناعەتە باتل و بەتال و بۆشە، لە دڵ و دەروونی زۆربەی ئێزدیەکان بچێنن، بۆیە شکستیان خوارد.
باپیرە گیان زۆر ڕاستە.
نادیه خان، ڕاستە دڵشکاو، بریندار و ماتەمدارە، ئێمە لە ئازار و موعاناتەکانی تێدەگەین و وەکو کوردێک هاوبەشی خەم و ئازارو فرمێسکەکانی ئەوین، بەڵام دەبێ ئەوەش بزانێت، هەر هەوڵێک، جا هەر کەسێک بێت بۆ جیاکردنەوەی کوردانی ئێزدی لە کوردبوون و دابڕانی شنگال لە کوردستان، ئەوە پیلان و ئەجێندای نەیارە و لە بەرژەوەندی ئامانجە گڵاوەکەی دوژمنانە و بە زیانی کوردانی ئێزیدی دەشکێتەوە و چاکە و فەزل و حەسەناتەکەی هەمووی دەچێتەوە سەبەتەی گلێشی نەیار و گیرفانی دوژمنانی خاتو نادیە و هەموو کوردەوە
ئەو دوژمانەی (تورک وپارس و عەرەب)ە ڕەگەز پەرست و دەمارگیرەکان، گەر لە هیچ شتێک تەبا و یەک و یەکگرتوو نەبن، ئەوا بۆ پەرتەوازکردن و لاوازکردن و پاکتاوکردن و لێدان و لەناوبردن و جینۆسایدکردن و فەرمانکردن و قڕکردن و ئەنفالکردن و دووژمنایەتی کردنی کورد تەباو براو زۆر یەکگرتوون و ئەوەی لە دەستیان بێت و هاتبێت، کەمتەرخەمیان لێ نەکردووەو ناشیکەن هەرگیز.
ئە ودوژمنانەی چۆن لە ڕۆژهەڵات، لەمێژە هەوڵدەدەن کوردانی بەختیاری لە کوردبوون دوور بخەنەوەو وایان لێ بکەن بڵێن: ئێمە کوردنین، لە باکوری کوردستانیش هەوڵدەدەن وا لە کوردە عەلەوی و زازاکیەکان بکەن. لە ڕۆژئاواو لە باشوری کوردستانیش ئێزدیەکان و کوردانی شەبەک و فەیلی.
جا بە پیلانی ئایینی، یاخود مەزهەب، یان ترساندن و تیرۆر و بە زۆر سەپاندنی ئایین، یان داگیرکردن و گۆڕینی دیموگرافیاو جوگرافیای کوردستان، یاخود بە شۆرینەوەی دەماغ و ئەقڵ بێت، ئەوە دوژمنانمان لەهەوڵدان ناکەون و بەردەوامن لە جێبەجێکردنی پیلانە دۆزەخیەکانیان.
لە دەرەنجامی ئەو هەوڵە بەردەوام و نەفرەتاوی و نەزوکەیان، گەر بەڕێژەیەکی کەمیش بێت، توانییان بەشێکی کەمی کوردانی ئێزدی، شەبەک، فەیلی، (تەنانەت لەناوکوردانی هەورامیش دەنگێکی نەشاز درووست بووە دەڵێت ئێمە کورد نین) والێ بکەن لە خشتەبەرن و فریوی نەیاران بخۆن و بڵێن:ئێمە کورد نین!
بەڵام دواجار ئەوە کەمێکی زۆر کەمن و زۆرینەی ئەوانەیتریان شانازی بە کوردبوونی خۆیانەوەدەکەن.
بەداخەوە ڕۆڵە شیرینەکەم، زۆر ڕاستە هەندێک لە ڕۆڵەکانی منیان وا لێکرد کە فریو بخۆن و بڵێن ئێمە کورد نین، نەخێر، ئێمە کوردی ڕەسەنین، چاوگی کوردایەتین، دوژمنان هەزاران ساڵە هەوڵی کوشتن و ئایین گۆڕینمان دەدەن، بەڵام چەندمان لێ بەزۆر و لە ژێر فشار و هەڕەشە و فەرمان و کوشتن بکەن بە هەر ئایینێکی تر، لەوانەی خۆ ڕاگرنەبوون
دەنا ئێزدی نابێت ئیرادەی لاواز بێت و چۆک دابدات و سەری خۆی بۆ پیلانی دووژمن و هۆڤان بچەمینیت و دەبێ وەکوو پیاو ژنە قارەمانەکانی کۆجۆ بن و مەرگ هەڵبژێرن، مەرگ، نەک دۆڕان و ئایین گۆڕین.[1]

-----
1-یارسانەکان کێن و یارسانی چییە ؟، ماڵپەڕی:کوردستان پۆست، زانیار 7\2\2022،
2-هەمان سەرچاوەی پێشوو.
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览297
HashTag
挂钩项目: 7
小组: 文章
Publication Type: Born-digital
书: 故事
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( زریان عەلی 03-10-2022
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on03-10-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览297
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,736
图片 106,014
书籍 19,350
相关文件 97,452
Video 1,396
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!