图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,435
图片 105,005
书籍 19,489
相关文件 97,482
Video 1,397
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
د. سادق زیباکەلام: کورد پێشەنگی خۆپێشاندانەکانی ئێستای ئێرانن
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سادق زیباکەلام

سادق زیباکەلام
نووسەر و مامۆستایەکی زانکۆ لە ئێران دەڵێت، کورد پێشەنگی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکانی ئێستای ئێرانن و بە گوتەی ئەو خۆپێشاندانەکان لە شارە کوردییەکانەوە فراوان بوون، حکومەت تووشی شۆک بووە، لەبەر ئەوەی وایدەزانی چەند ڕۆژێکە و کۆتایی دێت، بەڵام ئەوە 11 ڕۆژە بەردەوامە و فراوانتریش دەبن.

لەبارەی تۆپبارانکردنی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان، [رۆژی سێشەممە 27-09-2022] د. #سادق زیباکەلام#، نووسەر و مامۆستای زانکۆی ئێران ئاماژەی بەوە کرد، ئێران بەو تۆپبارانانە دەیەوێت بڵێت سەرچاوەی کێشەکانی ئێران لە هەرێمی کوردستانەوەیە، ئەوەش لە کاتێکدایە هەمووان دەزانین سەرچاوەی کێشەکانی ئێران، حکومەت و دەسەڵاتدارانن.

د. سادق زیباکەلام لە کاتی بەشداریکردنی لە بوولتەنی کاژێر 8:00ی تۆڕی میدیایی ڕووداو، کە هەوراز گوڵپی، پێشکێشی کرد، تیشکی خستە سەر خۆپێشاندانەکانی 11 ڕۆژی ڕابردووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و گوتی، لەگەڵ ئەو هەموو مەترسیەی هەیە، خۆپێشاندانەکان بەردەوامن، خۆپێشاندەران سڵ لە کوشتن و بریندارکردن و دەستگیرکردن ناکەنەوە و شەوان دەڕژێنە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتی دەردەبڕن.

ئەو نووسەر و مامۆستایەی زانکۆی ئێران لە تارانی پایتەختی وڵاتەکەیەوە گوتیشی، حکومەت ویستوویەتی بەرامبەر خۆپێشاندەران هەندێک دان بەخۆیدا بگرێت و زیاتر هەوڵیداوە بڵاوە بە جەماوەر بکات. جێگرەوەش کە هیوادارم دەستی بۆ نەبەن، کوشتوبڕی بەربڵاوە.

دەقی هەڤپەیڤینی ڕووداو لەگەڵ د. سادق زیباکەلام:

رووداو: خۆپێشاندانەکانی ئێران و دۆخی ئێستای ئەو وڵاتە چۆن لێکدەدەیتەوە؟

سادق زیباکەلام: پێموایە خاڵی هەرە لەپێشینە ئەوەیە کە سیستمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە هیچ شێوەیەک ئامادەیی نەبوو بۆ ناڕەزایەتییەکی لەو شێوەیە و بەسەرداکەوت، ئەوە ڕەنگە گرنگترین دەستەواژە بێت کە بۆ کاردانەوەی حکومەت بەکاری بهێنین؛ لەبەرئەوەی حکومەت وایدەزانی ئەو ناڕەزایەتییانە سنووردارن و لە ماوەی یەک دوو ڕۆژدا تەواودەبن، بەڵام ئێستا 11 ڕۆژە، دروستترە بڵێم ماوەی 11 شەوە بەردەوامە، واتە ڕۆژانە ناو شارەکان ئارامن، بەتایبەت شارە گەورەکان، مرۆڤیش وا بیردەکاتەوە ئیدی تەواو بووە و بابەتەکە کۆتایی پێهاتووە، لانیکەم حکومەت وا بیردەکاتەوە ئیدی کۆتایی پێهاتووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەی تاریک دادێت، کاژێر 08:00 و 09:00 شەو لە تاران کە من دەیبینم، لە هەندێک ناوچەی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات و باکوور و باشووری تاران، خەڵک دێنە دەرەوە و سەرباری ئەو مەترسییەی هەیە، هەر لە مەترسیی تەقەکردن و برینداربوون تاوەکو مەترسیی دەستگیرکردنیان، دیسانیش دێنە دەرەوە و ناڕەزایەتی دەردەبڕن و دژی حکومەت دروشم دەدەن. هەرچەند لە هەندێک لە شارەکان، لەوانە شارە کوردنشینەکانی ئێران، وەکو سنە و مهاباد و شنۆ و سەقز و دیواندەرە، ئەو خۆپێشاندانە بەرچاوترە و خەڵکێکی زیاتر هاتوون و ناڕەزایی دەردەبڕن. بە هەمان ئەو ڕێژەی بەشداریکردنە، خەساری ئەو ناوچانە زیاتر بوون، ئەو خەسارانەی لە سنە و سەقز و دیواندەرە و شنۆ بووە، زۆر بەرز بووە، بەڵام سەرباری هەموو ئەوانە وا پێدەچێت لانیکەم لە ماوەی ئەو 11 ڕۆژەدا هیچ نیشانەیەک نابینرێت کە دەریبخات خەڵک ماندوو بوون و داویانەتە دەستەوە و دەڵێن، ئیدی هەرچەند ناڕەزایەتی دەرببڕین، هیچ سوودێکی نییە. نا بەو شێوەیە نییە و ئەوەی ڕوودەدات ئەوەیە کە ئەمشەویش دووبارە هەمان شت ڕوودەدات. ئەمڕۆ کە سێشەممەیە و کاژێر 09:30 بەیانییە لە تاران و پشووی فەرمییە، بەڵام بێگومان ئەمشەویش دیسان پێدەچێت خۆپێشاندان بکرێتەوە و خەڵکی بێنە دەرەوە. خاڵێکی دیکە ئەوەیە کە بەردەوام کۆمەڵێک شاری زۆر دێنە ڕیزی خۆپێشاندانەکانەوە، واتە هەموو ڕۆژ و هەموو شەوێک ئێمە دەبینین شارێک یان دوو شاری نوێ کە پێشتر شتێکی ئەوتۆیان لەناودا ڕوونەدابوو، ئەوانیش دێنە ناو ڕیزی خۆپێشاندەران. بۆ نموونە لە ماوەی سێ بۆ چوار شەوی ڕابردوودا شیراز و ئیسفەهان هاتنە ناو ڕیزەکەوە.

رووداو: پێتوایە چارەنووسی خۆپێشاندانەکان چی دەبێت و تاوەکو کەی بەردەوام دەبن؟

سادق زیباکەلام: پێموایە جگە لە خودا هیچ کەسی دیکە ناتوانێت بە دروستی بڵێت چی ڕوودەدات، باسم کرد کە هەموومان و بەتایبەت حکومەت، پێمانوابوو کە وردە وردە خەڵک ماندوو دەبن و دۆخەکە دادەمرکێتەوە، بەڵام ئێستا 11 شەوە ئەو بابەتە ڕووینەداوە. وا پێدەچێت و بە ئەستەمی دەبینین وا بە سانایی دامرکێتەوە، بێگومان چەند شەوێکی دیکەش درێژەی دەبێت و بە دڵنیاییەوە پێش دامرکانەوەی شایەتی خۆپێشاندانی زیاتر و بەربڵاوتر دەبین. ڕووداوێکی گرنگ کە ڕەنگە ڕووبدات و ئەگەریش ڕوویدا دەبێتە خاڵێکی وەرچەرخان و سەرجەم هاوکێشەکان تێکدەدات، مانگرتنەکانە. زانکۆکان پەیوەستی ئەو ناڕەزایی و مانگرتنانە بوون، خوێندکارانی زانکۆ پەیوەست بوون، ئەگەر دامەزراوە دەوڵەتییەکان و کۆمپانیا گەورەکان کە دەنگۆی هەبوو، مان بگرن و پەیوەستی ڕەوتەکە ببن، ئەوکات چارەنووسی ئەو ناڕەزایەتییانە بە دڵنیاییەوە دەگۆڕێت.

رووداو: حکومەت دەبێت چی بکات بۆئەوەی دۆخەکە هێور ببێتەوە و نەگاتە مانگرتن، جگە لە بەکارهێنانی هێز و تووندوتیژی، بژاردەکانی بەردەمی چین؟

سادق زیباکەلام: حکومەت لە لایەکەوە هەوڵیداوە ئەو هەڵسوکەوتەی لە خەزەڵوەری ساڵی 2019 کردی، دووبارەی نەکاتەوە و دەست بۆ کوشتوبڕی گەورە نەبات، بەتایبەت لە شارە گەورەکانی وەکو تاران، ئیسفەهان و شیراز و مەشهەد. حکومەت ویستوویەتی هەندێک دان بە خۆیدا بگرێت و زیاتر هەوڵیداوە بڵاوە بە جەماوەر بکات. شوێنگرەوەش کە هیوام وایە دەستی بۆ نەبەن، کوشتوبڕی بەربڵاوە. ئەوە شوێنگرەوەیەکی حکومەتە. شوێنگرەوەیەکی دیکەش ئەوەیە هەوڵ بدات هەندێک بیر لەوە بکاتەوە کە چی بکرێت؟ بۆچی بەو شێوەیەی لێهاتووە؟ بۆ ئەوەندە بوغز و ڕق و تووڕەیی بەتایبەت لە ناخی نەوەی گەنجدا پەنگی خواردووەتەوە؟ بەڵام لەوە دەترسێن ئەگەر بەرەو ئەو بابەتە و بەرەو دۆزینەوەی ڕێگەچارە دوورمەوداکان بڕۆن، ڕەنگە ئەوە هاندەر بێت و گرووپگەلی دیکە و شارگەلی دیکە پەیوەستی ناڕەزایەتییەکان ببن، پێموایە حکومەت واقی بەدەم ئەوەوە وڕماوە کە چ ڕێگەچارەیەک و کامە بژارە بگرێتەبەر. زیاتر ئارەزووی ئەوە دەکات کە خەڵک ماندوو ببن و وردە وردە ناڕەزایەتییەکان کەم ببنەوە.

رووداو: ڕیفۆرمخوازەکان لەسەر ئاستی بەرپرسەکان و هەمیش لەسەر ئاستی لایەنگرانیان، لە کوێی دۆخەکەدان؟

سادق زیباکەلام: ماوەیەکی زۆرە ڕیفۆرمخوازەکان ئەو ڕۆڵە سیاسی و کۆمەڵایەتییە، یان دروستتر بڵێم، ئەو بەها سیاسی و کۆمەڵایەتییەی هەیانبوو، بەتایبەت لەناو توێژی خوێندەواردا، لەدەستیانداوە و بە کردەوە ئەو گەنجانەی لەم شەوانەدا لە شارەکانی ئێران دێنە سەر شەقام و ناڕەزایی دەردەبڕن، حورمەت و بەهایەکی ئەوتۆیان بۆ ڕیفۆرمخوازان و کەسایەتییەکانی ئەو ڕەوتە، وەکو خاتەمی و کەسانی دیکە نییە. لەگەڵ ئەوەی ئەو سەرکردانەی ناو ڕیفۆرمخوازەکان لەترسان بێت یان کۆنەپارێزبن، یاخود بە هەر هۆیەکی دیکە هەوڵیانداوە بێدەنگبن و وا پێشانی بدەن کە لەگەڵ ناڕەزایەتییەکان نین. بۆیە ئەگەر بە کورتی وەڵامی پرسیارەکەت لەبارەی ڕیفۆرمخوازان و ناڕەزایەتییەکان بدەمەوە، دەبێت بڵێم، ڕیفۆرمخوازەکان جێگەیان لە هیچ شوێنێکی ئەو ناڕەزایەتییانەدا نابێتەوە.

رووداو: هەندێک دەڵێن ئەمە شۆڕشە بۆ گۆڕینی دەسەڵات لە ئێران، بۆچوونی تۆ چییە؟

سادق زیباکەلام: ئێستا زۆر زووە بۆئەوەی بڵێین ئەوە شۆڕشێکە و دەبێتە هۆی ڕووخانی ڕژێم. بەدڵنیاییەوە ئەوە ڕوونادات و ڕژێم پتەوتر و لەسەرپێتر و شێلگیرترە لەوەی بڕووخێت، بەڵام دوو پرسیاری گرنگتر دێنە پێشەوە، یەکێکیان ئەوەیە کە ئاخۆ لە بنەڕەتەوە ئەگەر داماننا ڕژێمیش ڕووخا، ئایا ئەوە بژارێکی شیاوە کە ئێمە بەرەو ئەوە بڕۆین شۆڕشێکی دیکەی وەکو شۆڕشی ئیسلامی 22ی ڕێبەندانی ساڵی 1358 دووبارە بکەینەوە؟ ئایا ئەو شۆڕشە سەرکەوتوو بوو؟ ئایا ئەو شۆڕشە توانیی لە ئێران دا بەرەو دیموکراسی و سەروەری یاسا بڕوات؟ وەڵامەکەی نەخێرە. ئێستا هەر وێنایەکمان لە شۆڕشی ئیسلامی هەبێت، نەبوو بە هۆی دامەزرانی سیستمێکی دیموکراسی لە ئێران و یاسا سەروەر نەبوو، بۆیە پرسیارەکە ئەوەیە، ئەو شۆڕشە دەبێتە هۆی دروستبوونی حکومەتێکی دیموکرات و یاسا سەروەر؟ من زۆر بە گومانم.

رووداو: ئەو خۆپێشاندانانە چ کاریگەرییەکیان دەبێت لەسەر مافی پێکهاتەکان بەگشتی و بەتایبەتیش مافی کورد؟

سادق زیباکەلام: ئەگەر کەسێک بڵێ ڕۆڵی کوردەکان لەو ناڕەزایەتییانە پێشەنگایەتی بووە، پێموایە قسەیەکی هەڵەی نەکردووە. بەڕاستی شارە کوردنشینەکان و شارە کوردنشینەکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، بەڕاستی پێشەنگ بوون و ڕەنگە ناڕەزایەتیی کوردەکان بووبێتە هۆی ئەوەی لە شوێنەکانی دیکە خەڵک بێنە سەر شەقام، بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە، لە ماوەی 43 ساڵی ڕابردوودا هیچ هەنگاوێکی کاریگەر لە ئاراستەی گەشەکردنی سیاسی و بەشداریی زیاتری کوردان لە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی نەنراوە.

رووداو: پەیامەکانی ئێران لەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەی لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە چییە؟

سادق زیباکەلام: پێموایە هەرێمی کوردستان و گروپە کوردەکان، جا پژاک یان کۆمەڵە یان حزبی دیموکراتی کوردستان، لە بنەڕەتەوە هیچ ڕۆڵێکیان لەو ڕووداوانەدا نەبووە، پێشموایە هێرشی درۆن و تۆپبارانکردنی ناوچە کوردنشینەکانی هەرێمی کوردستان جێی داخە، لەبەرئەوەی تەنیا زمانێک کە کۆماری ئیسلامی لەبارەی هەرێمی کوردستانەوە دەیزانێت، ناردنی مووشەک و درۆن و تۆپ و تانکە. لە کاتێکدا ڕیشەی کێشەکان لە نێوخۆی ئێراندایە و ئەوەش بۆ بەلاڕێدابردنی ڕای گشتییە و وا نیشاندەدات کە سەرچاوەی کێشەکان هەرێمی کوردستانە. بەڵام هەموومان دەزانین سەرچاوەی کێشەکان کردار و سیاسەتەکانی خودی کۆماری ئیسلامییە لە ماوەی 43 ساڵی ڕابردوودا.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览1,150
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | www.rudaw.net
挂钩项目: 5
小组: 文章
Publication date: 27-09-2022 (2 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 政治
文件类型: 翻译
普罗旺斯: 伊朗
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هەژار کامەلا 02-10-2022
本文已被审查并发布( ئاراس ئیلنجاغی )on02-10-2022
此产品最近更新( هەژار کامەلا ):02-10-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览1,150
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,435
图片 105,005
书籍 19,489
相关文件 97,482
Video 1,397
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 广场 - 城堡 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒 传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - 库尔德斯坦爱国联盟 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!