图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,386
图片 105,690
书籍 19,410
相关文件 97,514
Video 1,396
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
خەنجەری خێڵ 04
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

خەنجەری خێڵ 04

خەنجەری خێڵ 04
خەنجەری خێڵ 04
#شەماڵ بارەوانی#

ئێره سەر زەمینی ئەبێ و نابێکانە..!
بۆ ئەوەی بەهەشت بناسم
ئەبێ ڤۆدگا تەرک بکەم
ئەبێ ببمە ژنێکی باڵاپۆش
ئەبێ خۆشەویستی هاک کەم!!
ئەبێ و...
ئەبێ و...
ئەبێ....(1)
ئێرە مەملەکەتی ئەبێیەکانە.
لێره هەر ڕۆژەی دنیایەک ئەبێ و نابێ لە دایک دەبن و هەر ئەبێ و نابێیەی
ئەژدەهایەکە بۆ ژیانی مرۆڤەکان و ئازادی ژن.
ئەبێ وا پاڵکەویت، نابێ وا دایکەنیت، ئەبێ وا بیمژیت، نابێ وا میزبکەیت و ئەبێ وا بڕیت.
ئەبێ زەوقی مێردەکەت ڕابگریت و تێر گانی بکەیت و جوان ڕانەکانتی بۆ بەرزەوەکەیتەوە و بیگەیەنیت بە ترۆپکی ئۆرگازم،
گەرنا فریشە لە ئاسمانەکان، لە ئێوارەوە تا بەیانی نەفرینت بەسەردا دەبارێنن.
بە باش و خراپەوە، نابێ لە فەرمانەکانی باوکت بچیتە دەر، گەرنا تۆ کچێکی بێ حەیا و بەد ڕەوشتی.
ئێرەسەر زەوینی ئەبێ و نابێکانە!
لە ناو خێزاندا ژیانمان هەمووی بە کۆمەڵێک ئەبێ و نابێ تەنراوە.
ئەبێ و نابێیەکانی باوک، ئەبێ و نابێیەکانی برا،
ئەبێ و نابێیەکانی باپیرە...
لە کۆمەڵ هەر ئەبێ و نابێ!
ئەبێ و نابێیەکانی خێڵ، ئەبێ و نابێیەکانی نەریت، ئەبێ و نابێیەکانی کولتوور، ئەبێ و نابێیەکانی مەزهەب، ئەبێ نابێکانی ئایدیۆلۆژیا.
لە قوتابخانە دیسان هەرئەبێ و نابێ، ئەبێ تەنها مامۆستا لە شێوەی ئەفسەرێکی نازیزم قسەبکات و تۆ تەنها گوێی بۆ بگریت و نابێت جگە له بەڵێ هیچیتر بڵێیت.
ئەبێ هەموو وانەکانت توتی ئاسا و بە جوانی ئەزبەر بکەیت و گەر هیچیشی لێ حاڵی نەبیت، نابێت بڵێیت بێ زەحمەت دەتوانیت دووبارەی بکەیتەوە؟
ئەبێت لە هەر قسەیەکی گەورەکان، به باش و خراپەوە، نەچیتە دەر.
ئێرە نیشتمانی ئەبێ و نابێیەکانە، ئێرە ئەبێستانە.
ئەبێ و نابێکانی پیاوانی ئایین و مەزهەب و ئایینەکان،
ئەبێ تەبای عامێ بچیتە شامێ، ئەبێ دەمارگیربیت و کوێرانە شوێن ئاڕاستە و ئیدەلۆژیایەکی دیاری کراو بکەویت، ئەبێ لەسەر حزبی باپیرەت و ئاینی باوکت و مەزهەبی خێلەکەت بیت.
ئەبێ باوەڕت به یاساکانی خێڵ هەبێت،
ئەبێ به موو لە مێنتاڵێتی خێڵ لانەدەیت،
ئەبێ سوێند بە خەنجەری خێڵ و پیرۆزی خێڵ بخۆیت.
ئەبێ گوێ لە مۆزیک نەگریت، ئەبێ وێنە و تابلۆ نەکێشیت، ئەبێ نەڕۆیتە باڕ، ئەبێ سەما نەکەیت، ئەبێ قژت داپۆشیت، ئەبێ لە دووای سێبەری پیاو بڕۆیت، ئەبێ لە کاتی قسەکردنا دەنگت بەرزنەکەیتەوە، ئەبێ توخنی دڵداری نەکەویت، ئەبێ تەنها باوەڕت بە ئاینێک و مەزهەبێک هەبێت، ئەبێ وا بکەیت،
گەرنا تۆ دەچیتە دۆزەخ و دەتکەن بە کەباب!
ئەبێ وانان بخۆیت، ئەبێ وا ڕێبکەیت، ئەبێ وا بخەویت، ئەبێ وا پێبکەنیت، ئەبێ وا بگریێیت، ئەبێ ڕەنگی جڵەکان و پێڵاوەکانت و میکابەکەت وابێت، ئەبێ ستایلی ژیانت، هەمووی بە پێی ئەبێ و نابێکان بێت، ئەبێ وا پەرستش ئەنجام بدەیت و نابێت وا کڕنۆش بەریت.
هەر لە یەکەم چرکەساتی لە دایکبوونت و پێخستنە سەر ئەم سەر زەمینە، فرچکت بە ئەبێ ونابێ دەگرنەوە و دنیایەک ئەبێ و نابێ تێکەڵ بە شیری دایکت و خوێن و خۆراک و دەمارەکانت دەکەن.
ئیتر ئەو ئەبێ و نابێیانە تا کۆتایی تەمەنت و خستنە ناوگوڕ، لە دوو قنت نابنەوە؟و هەر لەگەڵت دەمێنمەوە.
ئێستا دوو فریشتەی ترسناک دێن و ئەبێ بەو شێوازە وڵامیان بەیتەوە.
ئەبێ وا دایبی بکەیت، ئەبێ ئەو جۆرە پانتۆل بکەیتە بەر،
ئەبێ تەنورەکەت تا خوار ئەژنۆت بێت، ئەبێ سمێڵ و ڕیشت وابێت.
لێره تۆ لە دایەنگاو باخچەی ساوایانەوە، فێری ئەبێ و نابێ دەکرێیت و بە ئەبێ و نابێکان تەلقین دەدرێیت و لەسەر ئەبێ و نابێ پڕۆڤەت پێدەکرێت.
هەر کەسەو کۆمەڵێک ئەبێ و نابێی لایه و دەبێت لێی وەرگریت و قبوڵی ئەبێ و نابێکانی بکەیت.
وڵاتی ئەبی و نابێ، خێڵی ئەبێ و نابێ،
گەڕەکی ئەبێ و نابێ، حزبی ئەبێ و نابێ، ڕۆژنامە و گۆڤار و ماڵپەڕی ئەبێ و نابێ، چایخانەی ئەبێ و نابێ، پەرستگای ئەبێ و نابێ، باڕی ئەبێ و نابێ، دادگای ئەبێ و نابێ، کتێبخانەی ئەبێ و نابێ، کۆڵانی ئەبێ و نابێ، چێشتخانەی ئەبێ و نابێ، کەبابخانەی ئەبێ و نابێ، نەخۆشخانەی ئەبێ و نابێ، دەرمانخانەی ئەبێ و نابێ، خێزانی ئەبێ و نابێ، خاڵە ئەبێ و مامە نابێ، باوکم ئەبێ و مامۆستا نابێ، شێخ ئەبێ و ئاغا نابێ، حاجی ئەبێ و بەڕێوەبەر نابێ، هونەرمەند ئەبێ و وەزیر نابێ، جەنابی ئەبێ و بەڕێز نابێ، ئارایشتگای ئەبێ و هاوسەرگیری نابێ، جەماعەتی ئەبێ و ژمارە یاسای نابێ،
وەزارەتی ئەبێ و نابێ، ئاواز و میلۆدی و گۆرانی ئەبێ و نابێ، ڕۆمان و شیعر و چیرۆکی ئەبێ و نابێ، کەناڵی ئەبێ و ڕادیۆی نابێ، فرۆشگای ئەبێ و یاریگای نابێ، سەرتاشخانەی ئەبێ و کابینەی نابێ، سیاسەتی ئەبێ و
تەوالێتی نابێ، دیوەخانی ئەبێ و کافتریای نابێ،
وێستگەی ئەبێ و بازگەی نابێ، فەرمانگەی ئەبێ و پارکی نابێ، باخچەی ساوایانی ئەبێ و قوتابخانەی بنەڕەتی تێکەڵاوی نابێ، پەیمانگای ئەبێ و زانکۆی نابێ، کۆلێژی ئەبێ و بەشی نابێ، و وانەی ئەبێ و خوێنەواری نابێ.
ئێره مەملەکەتی ئەبێ و نابێکانە.
لێره نابێ خەونەکانت باس بکەیت،
ئەبێ ئاواتەکانت بکوژیت.
نابێ بە فلان قاچ بڕۆیتە تەوالێتەوە،
ئەبێ بە فیسار دەست نان بخۆیت.
نابێ وا ڕابکشێیت، ئەبێ لەسەردەم پاڵکەویت.
ئەبێ، نابێ، ئەبێ، گوتم نابێ کاکە، ئەبێ، نابێ، ئیلا ئەبێ، بیلا نابێ، ئەبێ، نابێ، گوتم:ئەبێ، نەخێر نابێت.
ئێره کیشوەری ئەبێ و نابێکانە!
لێره مێژووی هەمووی شەڕ و ناکۆکی نێوان ئەبێ و نابێکانە.
دەیان جار مناڵەکان لە گەڕەک لەسەر ئەو ئەبێ و نابێیە
دەمانکرد بەشەڕ، ئەوان دەیانگوت:نابێ لێره پەنارتی لێبدەن، ئێمە دەمانگوت:ئەبێ، نابێ، ئەبێ، نابێ، ئەبێ، سەرەنجام ئەبێ و نابێ دەستیان دەخستە گەرووی یەکتری و شەڕ دەستی پێدەکرد.
لە گەڕەکەکەی ئێمە، پیاوێک لەسەر ئەبێ و نابێ کوژرا.
دوو خێڵ لەسەر ئەبێ و نابێ بوو بەشەڕیان.
:ئێوە سەرەتا ئەبێ سەرەتا داوای لێبووردن بکەن لەسەر ئەوەی جوێنتان بە خێڵەکەی ئێمە داوە، نەخێر ئەوە نابێ هەرگیز،
ئەبێ، نابێ، ئەبێ، نابێ.
ژنێک هەر لەسەر ئەو ئەبێ و نابێیە تەڵاقدرا.
پیاوەکەی سەعات دووی شەو گووتی: هەرئێستا دەمەوێت.
ئەویش گووتی:چاویشت دەربیێت من بەو درەنگەی شەو تاقەتی دانێم نییه و نابێ، ئەبێ، نابێ، ئەبێ نابێ.
بیرمە مناڵ بووم و لەگەڵ هاوڕێ کچەکانم یەکەو گوڵێکمان دەهێناو هەر یەکەو کوڕێکمان دەخستە ناو خەونەکانمانەوەو لە ڕێگەی پەڕەی گوڵەکانەوە بەختی خۆمان تاقیدەکردەوە و دەمانویست بزانین کە ئەو کوڕەی بۆخۆمان داناوەو کەی گەورەبووین ببێت بەهاوسەر و هاوبەشی ژیان و سوارچاکی نێو خەونەکانم، دەهاتین و
گوڵەکانمان دانە دانە هەڵدەوەراندو لەگەڵ هەر دانەیەک دەمانگوت:ئەو کوڕه بۆمن ئەبێت، نابێت، ئەبێت، نابێت، ئەبێت، نابێت، گەر کۆتا پەڕەی گوڵەکە بە ئەبێ بووایه، ئەو دەمانکرد بە قاقا و تلیلی لێدان و چەپڵە کوتان، گەریش نابێ بووایە، بە خەم و نیگەرانییەوە دووبارە بەختی خۆمان لە ڕێگای دوو سێ دانەیتر تاقیدەکردەوە.
هاهاها
ئێرە هەسارەی ئەبێ و نابێکانە!
خودایه:
ئەو هەموو جەهننەم ئەبێ و ژەهر نابێ و قوزەلقورت ئەبێ و بە نەفرەت نابێیانە چین؟
ئێرە ئەبێخانە و نابێخانە!
ئەزانیت چی بەهار گیان؟
ئەبێ کەرێتی بتگرێت و یاخی بیت و جڕتێک و جوتەیەک بەیت لەو هەموو ئەبێ و نابێیە پڕوو پووچ و بێ مانایانە. بەڵێ، ئەبێ وا بکەیت و نەڵێیت نابێ هاهاها
سەروین وای دەگووت.[1]

----
1-هەنار موفتی، شینی شەوان، ڕۆژنامەی هەولێر، ژماره(3720)، 2022/9/14٫ ل10.
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览307
HashTag
挂钩项目: 12
小组: 文章
Publication Type: Born-digital
书: 故事
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( زریان عەلی 23-09-2022
本文已被审查并发布( سەریاس ئەحمەد )on23-09-2022
此产品最近更新( زریان عەلی ):23-09-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览307
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,386
图片 105,690
书籍 19,410
相关文件 97,514
Video 1,396
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 广场 - 城堡 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒 传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - 库尔德斯坦爱国联盟 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!