图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,864
图片 106,230
书籍 19,341
相关文件 97,345
Video 1,397
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
پەڕەسێلکەکانی کابول
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پەڕەسێلکەکانی کابول

پەڕەسێلکەکانی کابول
پەڕەسێلکەکانی کابول
#شەماڵ بارەوانی#

ڕۆمانێکیتری 198 لاپەڕەیی محەمەد مولسەهول نووسەری خاوەنی ڕۆمانەکانی (بەناوی خواوەند، خەونی گورگەکان، کۆتا شەوی سەرۆک، تارماییەکانی دۆزەخ، شۆک..تاد..)و بەڕەگەز جەزائیری تاراوگەنشینە و لەژێر ناوی خوازراوی (یاسمین ئەلخەزرا)و یەکەم چاپی لەساڵی 2002 لێ بڵاوبووەوە و توانی ناوی بچێتە ناو لیستی پڕ فرۆشترینی ڕۆمانەکان و دواتر بەهاوبەشی لەنێوان دەرهێنەرانی فەرەنسا و سویسرا و لۆکزەمبۆرگ فلیم کارتۆنێک لەچیرۆکەکانی ڕۆمانەکە بەرهەم بهێنن و بەهۆیەوە خەڵاتی(کان)بەدەست بێنن.

لەدوای هەردووک ڕۆمانی (کچانی کابول و هەزار خۆری درەوشاوە) سێهەمین ڕۆمانە لەسەر ڕەوشی ژیان لەسەردەمی دەسەڵاتدارێتی و حکومەتی تیوکراتیەکەی تاڵیبان (1996-2001) لەئەفگانستان بخوێنمەوە، لەو ڕۆمانەی نووسەر کۆمەڵەک کارەکتەری سەرەکی و لاوەکی ڕۆڵدەگێڕن، نووسەر لەڕێگەی چیرۆکە تاڵ و تراجیدیەکانی ژیانی هەردووک خانەوادەی موحسن ڕەمات و زونەیرەی هاوسەری و عەتیق شەوکەت و موسەڕاتی هاوسەری، ئەو خانەوادەیەی کەدەبن بەقوربانی دەسەڵاتی تیۆکراتی تالیبان و ژیانیان لەسایەی حوکمڕانی ئەو بزووتنەوە توندڕۆیە بەتراژیدیا کۆتایی دێت، بەرجەستەی جەحیمی ژیانی گەلی ئەفگانی دەکات لەژێر چنگی دەوڵەتە ئیسلامیەتیۆکراتیە پۆلیسیە پۆپۆلیستەتۆتالیتێرەکەی تاڵیبان و حەکایەتە ترسناک و دۆخە دۆزەخیەکەی ئەو وڵاتەدەگێڕێتەوە.
لەو ڕۆمانە لەپاڵ ئەو کارەتەرانە، کۆمەڵەک کارەکتەری سەرەکی و لاوەکی ڕۆڵدەگێڕن لەنموونەی:مەلا بەشیر، ئەو پیاوە ئایینیەی بەزۆر موحسن و پیاوانی شاری کابول دەبەن بۆ وانە ئایینیە درێژو بێزارکەرەکانی، ئەو پیاوە دینیەی لەوانەو وتارە ئاگرینەکانی هێریشی توند دەکاتە سەر ڕۆژئاواو مۆدێڕنەو ئازادی و مافێ ئافرەت و دارو بەردو تەڕو وشکی ئەوروپا، بێ جیاوازی دەداتە بەرو مێشک و ئەقڵی موجاهیدو ئامادەبووان بە بیری توندڕۆیی و هاندان بۆجیهاد بارگاوی و ژاراوی دەکات و بەخەیاڵی حۆری و چێژو ڕابواردنەکانی ئەودنیا، هەموان مەست و بێ هۆش و گێژو وێژتردەکات،

شێخ(عەراش) کارەکتەرێکی ترەو بەنهێنی و دوور لەچاوی تالیبان قوتابخانەیەکی تێکەڵاو بۆ هەردووک ڕەگەز دەکاتەوە و هەوڵدەدات فێری وانەکانی زانست و ئەدەب و هونەریان بکات و نەوەیەکی ناخەرەفاوی ڕۆشنبیرو هۆشیارو تەندروست درووست بکات، تاوەکو بتوانن لە ئاییندەدا، یاساو کۆت و بەندەکانی تالیبان تێک و پێک بشکێنن و خەڵکی لەو زیندان و دۆزەخەی ژێر دەستی ئەو گرووپە میلیشاییە ئیسلامگەرایا ڕزگارکەن.

قاسم عەبدولجەبار ئەمیر و کاربەدەستە جەلادەکەی تالیبان
ئەو پیاوە دووڕوو و هۆڤ و دڕندەو ویژدان بەبەردبوو و داماڵدراوەی لەهەموو بەهاو پڕەنسیپێکی مرۆڤایەتی، جێبەجێکاری سزا قێزەونەکانی تاڵیبان و دەوڵەتەسیوکراتیەکەی مەلا عومەر، ئەو بکوژو خوێنڕێژەی موسەڕات و عەتیقی هاوسەری لەگۆڕەپانی گشتی گوللەباران دەکات، لەهەمان کاتدا، دەبڵ مۆڕاڵ و داوێن پیسێکی ناوگەڵ پەرستەو سەردانی سۆزانیخانەکانی ناو دەوڵەتە دینیەکەی تالیبان دەکات.

ئیسلام جەلادێکیتری تاڵیبان، میرزاشاه، هاوڕێکەی عەتیق، نازیح..تاد. بەشداربووی چیرۆکەکانی ئەو ڕۆمانەن و سەکۆی سەرەکی چیرۆک و ڕووداوەکان کابولی پایتەختی ئەفگانستان و سەردەمی ڕووداوەکان کاتی فەرمانڕەوایەتی ناڕەوای بزوتنەوەی توندڕۆی تاڵیبانە، لەکۆتایی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو تا سەرەتای دوو هەزارەکان، نووسەر باس لە بیری توندڕۆیی و کێشەی تەتەڕوفی ئایینی و نەهامەتی و موعاناتی مرۆڤ بەگشتی و ژن بەتایبەتی دەکات لەسایەی ئەو برگەمێژووییەی ئەوسای ژێر دەسەڵاتە تۆتالیتارو حکومەتە تیوکراتیەکەی تاڵیبان.

پەڕەسێلکەکانی کابول
چیرۆکی شارێکی کەرامەت ورووشێندراو داگیرکراو بەزیندانیکراوە، چیرۆکی شارێکی بارگاوی بە تاریکی و لێوان لێو لەتوندو تیژی!
شارێک توندڕۆیی ئایینی دەستی بەسەر ئاسمانی شارەکەدا گرتوووەو بناژۆخوازو فەندەمێنتالیستەکان دەستیان ناوەتە گەرووی ژیانی خەڵک و هەناسەی ئازادی و جوانییەکانی بوون،
شارێک چیتر مۆسیقاو وێنەو تابلۆ و ماکیاج و هونەرو فەلسەفەو ئەدەب و سینەما، تێیدا تاوان و تابو و کفرەو جەژنی نەورۆز و کرێکاری و لەدایک بوون، هەمووی قەدەغەیە و تێکەڵ بوونی هەردووک ڕەگەز ڕێگە پێنەدراوە،
شارێک سیمای خەم و ماتەم و نیگەرانی و بێزاری دایپۆشیوەو دێوەزمەی ئیسلامگەرا ڕادیکاڵەکان جەستەی دەهاڕێت، شارێک دوای جەنگ بووەتە کەڵاوەیەکی بێ گیان و خەراباتێکی غەمگین.
لەو شارە چیرۆک و بەسەرهاتەکانی بەتەمەکان هەرباسی جەنگە و پاڵەوانێتی سەردەمی جەنگە، منداڵەکان لە یاریکردنەکانیان لاسایی حەقیقەتی شێوازی ژیانە ترسناکەکەی گەورەکان و ئیسلامگەرا توندڕۆیەکان دەکەنەوە لەجیهانی منداڵی و یاریکردندا، سەگەکان بەردباران دەکەن و وەک یاریکردنێک پەت هەڵدەواسن و یەکتری لەشێوەی یارییەکی کۆمێدی و تەقلیدی حەقیقەتێکی تراجیدی دەیان و سەدان ڕووداوی هەڵواسین و لەسێدارەدان و خنکاندن بەرجەستەدەکەن.
شارێک جگە لەزیندانێکی گەورەو مرۆڤەکان و دانیشتوانەکەیشی کۆمەڵێک زیندانی کراو دەست بەسەرکراو لەلایان گرووپێکی توندئاژۆی چەتەی ئیسلامگەرای لەنموونەی تاڵیبان چیتر نییە.
شارێک تەتەڕوفی دینی بووەتە مۆتەکەیەکی ترسناک و تۆقێنەر و بەربووەتەژیانی مرۆڤەکان.
ئەو زیندانەی هەر کەسێک بچێتەناویەوە چارەنووسی مەرگ و لەسێدارەدان دەبێت و هاتنەدەرەوەی تەنها ئەوکاتەدەبێت، کاتێک بەدەست و پێی بەستراو بەرە کوشتن و بەردباران کردن و ڕەمیکردن و مەرگ، یاخود وەک عەتیق وتەنی (بۆگۆڕستان).
شارێک دەیان دیمەنی تۆقێنەری گوللەبارانکردن و بەردبارانکردنی ژنی تێدا، بەپاساوی نائەخلاقی و لەژێر ناوی ئەخلاق و شەڕەف، زۆر بێ ئەخلاقانەو بێ شەڕەفانەو لەناو گۆڕەپانی گشتی و لەشێوەی فیلمە ترسناکەکانی هۆلیود، لەردەم ئاپۆڕای هەزاران خەڵک و پێش چاوی مناڵ و هەرزەکارەکان نمایش دەکرێت و ڕووبەڕووی هێرشی بەردو شەڵاڵی جوێن و خوێن دەکرێت و هەموو ئامادەبوان چ ئەوانەی لەترسان و بەزۆری و ناچاری هاتوون و لەدڵەوە دژی ئەو کارە وەحشیگەرییەو کوشتنی مرۆڤن بەو شێوازە دڕندانەیە لەنموونەی(موحسن)و
چیش ئەوانەی هەڵگری بیروباوەڕی ڕادیکاڵین و مێشکیان پڕەلەدۆگمی ئیسلامگەرێتی وخوڕافەی تالیبانی توندڕۆ، دەبێ هەمووان بەژداری پرۆسەی کوشتنەکە بکەن و سادیکانەو نەخۆشانە چێژ لەکوشتن و بەردبارانەکەبەرن (ئیسلامگەراکان بەتایبەت)و شاڵاوی تف و نەفرین وبەرد بۆ گیان وجەستەی ژنی داماو لێقەوماو بەرن و بەگاشەبەردی دەستیان لاشەی هەپرون هەپرون کەن!

شارێک پڕی لەچیرۆکی تراژیدی لەو شێوەیەی لەسێدارەدان و کوشتن و بەردبارانکردن، شارێک دەیان و سەتان ژنی تێدا ڕەجم دەکرێت و کەرامەتی ژنی تێدا ئەتکدەکرێت و ویژدان و ئەخڵاقی ئینسانی تێدا پێشل دەکرێت.

شارێک ڕەگەزی مێینە تێیدا سەرەتاترین مافی نییە، بەمنداڵی بەشودەدرێن، بەزۆر هاوسەرگیرییان پێدەکرێت، لەخوێندن و هاتنەدەرەوەو بەژداری کردنیان لە هەموو سێکتەرەکانی ژیان بێ بەشدەکرێن، نیوە میرات، ژێردەستەیی پیاو، خزمەتکاری حەزو خواستەکانی نێرینە، لێدان و توندو تیژی بەکارهێنان، هەموو ئەمانەو دەیان ڕفتاری تری نامرۆڤانەو هۆڤانە سیمای سەرەکی ژیانە، لەدژی ژن و کچ و مێینە پێڕەودەکرێت.
شارێکی ڕۆچوو لەنەریت و مێنتەڵێنتی خێڵەکی و دەسەڵاتی مەزەبی، شارێک هەموو شتێتک تێیدا لەبەرژەوەندی نێرو لەدژی مێیە، یاساکان پیاو دایان ڕشتوە لەپێناو ناوگەڵ و دەسەڵات و بەرژەوەندیەکانی خۆیان، ئەو یاسایانەی هەڵێنجراوی بیری نێرسالاری و هێزی تاریکی و تونێلی خوڕافەو دەسەڵاتی مەزەب و کابوسی نەریت و کوتەکی خێڵن، ئەویاسا نێرسالارو خێڵەکی و مەزەبیانەی گەردیلەیەک تێیدا ڕەچاوی کەرامەتی ژن و مافەکانیان نەکراوە، یاساگەلێک دژی پێشمەرج و پێوەرەکانی ژیانێکی شارستانی و پڕەنسیپەکانی مرۆڤایەتی و یەکسانی جێندەری و بەهاباڵاکانی بوونن، یاساگەلێک سەرچاوەکەی تاریکیەو درێژکراوەی بیرێکی دواکەوتووی سەدەکانی ناوەڕاستە، یاساگەلێک هێشتا ژن بە کەم ئەقڵ و نیوە مرۆڤ و نیوە گەواهیدەرو پەتی ئەهریمەن و تێکدەری ڕەوشتی کۆمەڵ و هۆکاری ئاژاوەنانەوە بۆ پیاو بە پاشکۆو سێبەرو ژێردەستەو خزمەتکاری نێر دەزانێت و چەمکی یەکسانی و ئازادی بەڕەوای ژن نابینێت و مافەکانی ئافرەت بە بەڕەڵایی و پیلانی ئەهریمەن دەزانێت و یەکسانی یەکسان دەکات بە سۆزانی بوون و ئازادی بە بەدڕفتاری پێناسەدەکات و مافی ژن بە لادان لەنەریتی خێڵ و پیرۆزیەکانی مەزهەب و دەسەڵاتی پیاو! بەو شێوەیە ژیانی ژن لەقاڵب دەدرێت و لەژێر ناوی نەریت و مەزهەب و خێڵگەرێتی دۆزەخی بۆ سازدەکەن و کۆمەڵێک دۆگم و ڕێساو یاسای سەردەمی ئەشکەوت و چاخەکانی ناوەڕاست و سەدەتاریکەکانی بەسەردا دەسەپێنن!

شارێک بەو شێوە ژن تێیدا بێ ناسنامەو ژن بوون تێیدا ئەتدەکرێت و یەک جۆرو ستایل لەجل و بەرگ و عەقیدەو بیرو باوەڕی تێدا دەسەپێندرێت و هەموو ڕەنگە جیاوازەکان لەناو بۆتەی یەک ڕەنگی بەزۆر داسەپێندراو فەرزکراو بەپیرۆزکراودا دەتوێدرێنەوەو وندەکرێن و خاتو(زونەیرە)و زەنیرەکان لەسەر لەپێکردنی پێڵاوی ڕەنگ سپی جەڵدەو دارکاری دەکەن و ناچاریان دەکەن پڕ بەگەرو بگۆڕێنن و بڵێن بەسیەتی با تاڵیبان چیتر ناچارمان نەکات کفنی سەرشۆڕی و مەرگ(ئەو ستایلە جلو بەرگە سەپێندراوە) بپۆشین، ئەو جلو بەرگو ڕۆپووشەی بە بۆچوونی زونەیرەو هەموو ئازادی خوازێک جگە لەسڕینەوەی ڕوخساری ژن و موسادەرەکردنی کەسایەتی ژن چیترنییە، بەو شێوەیە ئەو تالیبانە توندئاژۆیەی خراپترینی کوالێتی ژیان، لەچەشنی کاسێک زەهر، ژیانێکی لێوان لێو لە جەهل و دواکەتوویی و نەزانی و سادەو سەرەتایی خاڵی لەهەموو پێشمەرجێکی ژیان و بنەمایەکی بوون و شایستەبە مرۆڤەکان، دەرخواردی خەڵک دەدەن، ئەو ئسولیانەی لەمێژوو ومرۆڤایەتی و شارستانیەت هەڵگەڕاونەتەوەو دەیانەوێ میلی کاتژمێری ڕۆژگارو ڕەوڕەوەی ژیان هەزارو چوارسەت بگەڕێننەوە دواوە.

ئەو گرووپە ژن کوژو جەلادو تاریک پەرستانەی لەزۆنگاوی ڕابردوودا چەقیون و دەقیان بەکۆمەڵێک تێکستی ماوەبەسەرچووی سەدەکانی ناوەڕاستەوەگرتووەو دەخوازن ئەژێندا بەربەریانەو ئایدیۆلۆژیا ڕاسیزم و توندڕۆیانەکەی خۆیان بکەن بەمۆدی هەموو مرۆڤێکی سەر ئەو زەمینەی سەردەمی مۆدێڕنەو پۆست مۆدێڕنەو جیهانگیریدا،
ئەو هۆڤانەی بەجەستەلێرەن ولەسەردەمی شۆڕشی تەکنەلۆجی و زانستیدا دەژین، وەلێ بە ئەقل و بیرکردنەوە، هێشتا سنوری سەدەکانی ناوینیان تێپەڕنەکردووە، ئەو گرووپە سەرلێشواوەی هەڵگری دۆگم و ڕوانگەیەکن، هەتا بڵێیت نزم و سەرەتایی و نامرۆڤانەو بەربەریانەیە، .
ماوەتەوە بڵێم:
-ەڕەسێلکەکانی کابول، پێمان دەڵێت لەژێر هەژموونی حکومەتێکی ئایینی وا، ژن دەبێ هەموو شوێنێکی جەستەی داپۆشێت و دەنگ وڕەنگ و بوون و هەموو شتێکی دەکرێت بەعەورەت و جوڵێنەرو داینەمووی هەڵسانی حەزو شەهوت پیاو، دەبێ چی بێت، جگە لەبوکەڵەکی سێکسی ترسناکی نەفرەتی و بوونەرێکی بێ ئیرادەکراوی بچوکراوی ترسێندراوی دەستەمۆکراو،

ژن لەناو دەوڵەت وشارێک، ئیسلامگەراکان حوکمی تێدا بکەن و دەست بەسەر هەموو کونج و کەلەبەرێک و دارو بەردو عەرد و عاسمانیشی دابگرن و تاکڕەهەندانەو تۆتالیتێرانەو دیکتاتۆرانەو فاشیانە، بەناوی پیرۆزی و ئاسمان و ئایینەوە بڕیاربدەن و حوکمی خەڵک بکەن و خۆیان بسەپێنن و هەموو جیاوازیەکان بسڕنەوەو بێ ڕێزی بە ئازادی تاکەکان و هەلبژاردنی خەڵک و خواستی مرۆڤەکان و قییەمەکانی تۆلێرانس و فرەیی (پلۆرالیزم) بکەن، دەبێ ژن و مرۆڤەکان چی مەوقعێکیان لەئیعرابدا هەبێت و چ واتایەک بۆ بوونیان بمێنێتەوە!؟
ئەو هۆڤانەی ئاوات و خەونەکانی موحسن و زونەیرە، لەگۆڕ دەنێن و زونەیرەی پارێزەرو دەرچووی کۆلێژی یاساو نیگارکێش لەپارێزەری و وێنەکێشان قەدەخەدەکەن و بەپاساوی حەرامێتی لە کونجی چوار دیواری زیندانی ماڵەوەدا زیندانی دەکەن!
پەڕەسێلکەکانی کابول پیمان دەڵێت ژیان و هەناسەدان، لەشارو وڵاتێکدا، ئیسلامیگەراو ڕادیکاڵەکان دەستی بەسەر دابگرن و بیخەنە ژێر هەیمەنەو هەژموونی خۆیان و دۆگم و ئایدیۆلۆژیای خۆیانی تێدا بسەپێنن و هەموو شتێک بەفیکرو تێڕوانینەتەسک و کۆن و داخراو ناشارستانی و ناسەردەمی و نامرۆڤانەکەی خۆیان لەقاڵب بدەن، ژیان لەشوێنێکی وادا مەحاڵەو جگە لە دۆزەخێک هیچیتر نییە.
ئەو فەندەمێنتالیستانەیبوون لەهەموو ماناو بەهایەک خاڵی دەکەنەوەو ژیانی ئەفگانستان وەک نوسەر دەڵێت دەکەن بە ژووری چاوەڕوانی مەرگ و گەڕانەوە بۆ ئەودنیا، و هیچ جیاوازیەک نامێنێت، تۆ لەبازاڕدابیت، لەچێشتخانە، یاخود لە چایەخانە ماڵەوە یان هەرشوێنێکیتربیت، دواجار هەمووی جگە لەزیندانێک زیاتر نییە، بگرە عەتیق وتەنی لەزیندانیش خراپتر!

ئەو توندئاژۆیانەی هەموو خانەکانی مێشکیان دەگرن بەخەیاڵ و بیرکردنەوە لەگەڵ چوارژن و کۆمەڵەک کەنیزەو مەمکی پەری و غیلمان و هەموو ڕابواردنیەکانی تری ئێرەو دنیاکەیتر.
ئەو گرووپە ئیسلامیەڕادیکاڵە تۆتالیتێرەی ژیان پڕدەکەن لە خوڕافەو تەسەوری خەیاڵی و بیری ڕادیکاڵی و تێگەیشنی نازانستی و نالۆژیکی و کابوس و قەڵەق و نیگەرانی و کوشتن و تیرۆرو تۆقاندن و فۆبیا..تاد.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览248
HashTag
挂钩项目: 1
小组: 文章
Publication Type: Born-digital
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( زریان عەلی 25-08-2022
本文已被审查并发布( ڕاپەر عوسمان عوزێری )on26-08-2022
此产品最近更新( ڕاپەر عوسمان عوزێری ):25-08-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览248
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,864
图片 106,230
书籍 19,341
相关文件 97,345
Video 1,397
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!