图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,667
图片 105,764
书籍 19,400
相关文件 97,511
Video 1,396
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
لە ڕێوڕەسمێکی بەشکۆدا ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات یەکیان گرتەوە
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕێوڕەسمی یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان

ڕێوڕەسمی یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان
دوای 16 ساڵ دابڕان لە ڕیزەکانی #حیزبی دێموکراتی کوردستان# و دوای بەئاکام گەیشتنی وتووێژەکانی نێوان ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دێموکراتی کوردستان، دوولایەنی حیزبی دێموکرات یەکیان گرتەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، 30ی گەلاوێژ لە ڕێوڕەسمێکی بەشکۆدا کە بە بەشداریی سەدان کادر و پێشمەرگە و، کەسایەتییە سیاسییە دێرینەکانی حیزبی دێموکرات بەڕێوە چوو؛ حیزبە خۆشەویست و تێکۆشەرەکەی کۆمەڵانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان یەکی گرتەوە.
ڕێوڕەسمی یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان بە سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە یاد و بیرەوەریی شەهیدانی حیزب و گەل دەستی پێ کرد. دوایە بەیاننامەی هاوبەشی یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان لەلایەن خوشکە خەدیجە مەعزووری، ئەندامی ڕێبەری و تێکۆشەری دێرینی حیزبی دێموکرات خوێندرایەوە.
لە بەشێکی ئەو بەیاننامەیەدا هاتبوو کە گومانی تێدا نییە کە یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکرات، دەبێتە دەسپێکی قۆناغێکی نوێ لە خەباتی ئەم حیزبە لەدژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و لەدژی هەر عەقڵییەتێکی ناوەندگەرا کە فرەنەتەوەبوونی ئێران و مافە نەتەوەییەکانی پێکهاتە جیاوازەکانی ئێران ڕەت بکاتەوە. هەروەها هاندەر و ڕێخۆشکەر دەبێت بۆ ئەوەی بزووتنەوەی نەتەوەیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ببێتە هێزێکی شوێندانەری ئەوتۆ کە لە هەر ئاڵوگۆڕێکی سەرانسەریدا، حیسێبی تایبەتی بۆ بکرێت. ئەم یەکگرتنەوەیە پاڵپشت دەبێت بۆ پاراستن و بەهێزکردنی پرەنسیپە لەمێژینە و گرنگەکانی حیزب. بە دڵنیاییەوە ئەم ڕووداوە پیرۆزە دەبێتە هۆی گەشەکردنی بزووتنەوەی نەتەوەیی و ئازادیخوازی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. کەوتنەوە سەریەکی ئەو هەمووە سەرمایە مرۆیی و مەعنەوییە، پشت ئەستوور بە جێگە و پێگە و ئێعتبار و خۆشەویستیی کەم وێنەی حیزبی دێموکرات لەنێو خەڵکی کوردستان و، دڵگەرم بە دەرس وەرگرتن و وشیاری و ئەزموونی دەوڵەمەند و فرەڕەهەندی ڕێبەری، کادرەکان و سەرجەم تێکۆشەرانی دێموکرات، زۆر دەرفەتی نوێ بۆ حیزبی دێموکرات دەخوڵقێنن.
لەو ڕێوڕەسمەدا و دوای خوێندنەوەی بەیاننامەی هاوبەش، بەڵگەنامەی یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان لەنێو چەپڵەڕیزان و فرمێسکی شادی و دڵخۆشی ئامادەبوواندا لەلایەن بەڕێزان کاک مستەفا هیجری و کاک خالید عەزیزییەوە ئیمزا کرا.
کاک مستەفا هیجری لە وتارێکی کورت لەو ڕێوڕەسمەدا باسی لەوە کرد کە ئەم یەکگرتنەوە و یەکڕیزییە هەنگاوێکی بوێرانەیە بۆ وەرزێکی نوێ لە خەبات و تێکۆشانی سیاسیی گەلەکەمان بەدژی کۆماری ئیسلامیی ئێران. بەتایبەت لە قۆناغێکدا کە لە نێوخۆی وڵات ناڕەزایەتییەکان و خەباتی جەماوەریی چین و توێژە جۆراوجۆرەکان تەنگیان بە کۆماری هەڵچنیوە و لە دەرەوەی وڵاتیش ڕێژیم پتر لە هەموو کاتێک بێزراوە و لەسۆنگەی پاڵپشتیی لە تێرۆریزمی دەوڵەتی و هۆکاری ناسەقامگیریی ناوچەکە ئێعتبار و متمانەیەکی لە کۆمەڵگەی جیهانیدا نەماوە. بۆیە یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان و یەکخستنەوەی وزەی خەباتگێڕیی ئەم حیزبە تێکۆشەرە هەم لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گیانێکی نوێ وەبەر خەباتی مافخوازانەی گەلی کورد دەنێتەوە، هەم لە ئاستی سەراسەریدا شوێنی کاریگەری خۆی لە هاوپەیمانییەکانی نێو ئۆپۆزیسیۆنی ڕێژیمدا دادەنێت.
بەڕێزیان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا تیشکی خستەسەر ئەو بابەتە کە دوای قۆناغی یەکبوونەمان، بە پشتیوانیی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و بە هیممەتی کادر و پێشمەرگە و ئەندامانی حیزبە تێکۆشەرەکەمان وەرزێکی نوێ لە خەبات و تێکۆشانی حیزبەکەمان لەپێناو دەستەبەری مافە نەتەوایەتییەکانی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەست پێ دەکا و ئەو یەکگرتنەوەیە دڵنیایی ئەوە دەداتە خەڵکە مافخوازەکەمان کە حیزبەکەیان هەتا دواتروپکی سەرکەوتن لە سەنگەری بەرگری لە مافەکانی ئەواندا دەمێنێتەوە.
لە بڕگەیەکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا کاک خالید عەزیزی، پیرۆزبایی ئەو یەکگرتنەوەی لە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد کە ئیلهامدەر و هەوێنی هەموو سەرکەوتنەکانی حیزب بوون و لە قۆناغە سەخت و ناخۆشەکانی خەبات و تێکۆشانی حیزبدا پشتی ڕۆڵەکانی خۆیان بەر نەداوە و بە هیممەت و توانای لەبن نەهاتوویان حیزبەکەیان هەستاندۆتەوە.
بەڕێزیان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی زەروورەتەکانی یەک بوونەوە و پەیامەکانی یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان کرد و تیشکی خستە سەر ئەو بابەتە کە یەکگرتنەوە دەرفەت بۆ پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دروست دەکا و هاوکات ئەرک و دەروەستیی زیاتر بۆ خەباتکارانی حیزبەکەمان دروست دەکا. هاوکات ئەو یەکگرتنەوەیە ئەو پەیامەش بە ڕێکخراوە سیاسییەکانی کوردستان و ئێران، چالاکانی سیاسی و مەدەنی وخەباتکار لە نێوخۆ و دەرەوەی وڵات ئەودەدا کە سەرکەوتن بە سەر کۆماری ئیسلامیدا پێویستیی بە یەکگرتن و پتەوکردنی ڕیزەکانیان و هاوکاری و خەباتی هاوبەش هەیە. لەگەڵ ئەوەشدا ئەو یەکگرتنەوەیە پشت قایمییەکی گرینگە بۆ پاراستن و بەهێزکردنی پرەنسیپە لەمێژینە و گرینگەکانی حیزبی دێموکرات. بە دڵنیاییەوە ئەم ڕووداوە مێژوویی و پیرۆزە بە پشتیوانیی لەبن نەهاتووی کۆمەڵانی کوردستان دەبێتە هۆی گەشەکردنی بزووتنەوەی نەتەوەیی و ئازادیخوازی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
ڕێوڕەسمی وەسەریەک کەوتنەوەی ڕیزەکانی دێموکرات بە چەند سروود و ڕیزەگۆرانییەک و گەڕی شایی و شادیی بەشداران ڕازایەوە.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览1,151
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | kurdistanmedia.com
挂钩项目: 21
文章
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 21-08-2022 (2 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 报告
文件类型: 原文
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هەژار کامەلا 22-08-2022
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on22-08-2022
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):22-08-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览1,151
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.170 KB 22-08-2022 هەژار کامەلاهـ.ک.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,667
图片 105,764
书籍 19,400
相关文件 97,511
Video 1,396
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - K. D. P. 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 广场 - 城堡 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒 传记 - 党 - 库尔德斯坦爱国联盟

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!