图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,881
图片 106,233
书籍 19,341
相关文件 97,356
Video 1,397
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
تۆتالیتاریزمی ڕۆحی و ئەرکەکانی ڕۆشنگەری هاوچەرخ 01
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

تۆتالیتاریزمی ڕۆحی و ئەرکەکانی ڕۆشنگەری هاوچەرخ 01

تۆتالیتاریزمی ڕۆحی و ئەرکەکانی ڕۆشنگەری هاوچەرخ 01
تۆتالیتاریزمی ڕۆحی و ئەرکەکانی ڕۆشنگەری هاوچەرخ 01
#شەماڵ بارەوانی#

تۆتالیتاریزمی ڕۆحی و ئەرکەکانی ڕۆشنگەری هاوچەرخ (هەڵسەنگاندنی ڕاپۆرتی ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامی) ناونیشانی کتێبێکی تری /262/لاپەڕەیی پڕبایەخ و گرنگی بەڕێز:(مەلابەختیار) نووسەر و بیرمەند و سیاسەتڤانی کوردە.
نووسەر تێیدا وڵامێکی تێرو تەسەلی زۆر بابەتیانەو لەجێ و لۆژیکیانەی(ڕاپۆرتی گشتی بۆ کۆنگرەی شەشەمی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان 01-05-2012)ی ئەمینداری حزبەکە دەداتەوەو شیکارییێکی تابڵێیت زانستیانەو واقعیانە بەدوورو درێژی بۆ ڕاپۆرتەکەی سەلاحەدین بەهائەدین دەکات و سەرلەبەری ناڕاستی و هەڵەو دژبەرو پارادۆکسەکانی ناو ڕاپۆرتەکە دەخاتەڕوو دێڕ بەدێڕو وشە بە وشەو، بەش بەش، بە دیقەت و سەرنجەوە، خوێندنەوەو لێکدانەوەی وردیان بۆ دەکات و وڵامی ناواخنی ڕاپۆرتەکە دەداتەوەو بەزمانێکی جوانی نووسینی ئەدەبیانەی بەرزو ئەفسوناوی لەمەحەکی ڕەخنەیان دەدات و بەفلتەری زانستیاندا دەبات و لەبۆتەی لۆژیک و واقع هەڵیاندەسەنگێنێت و تاوتوێی دانە بەدانەی پەرەگرافەکان دەکات و ڕقی مەزهەبی و سیاسی و ئایدیۆلوژی مەڵاسدراوی پشت ڕاپۆرتەکەی ئەمیندار ئاشکرادەکات و تیشک دەخات سەر عەقیدەو ئەدەبیات و ئەجێنداو ئایدیۆلوجیاو سیاسەت و ستراتیژ و تاکتیک و پەیڕەو پڕۆگرام و پڕۆژەی هێزە ئیسلامگەراکان و مشتومڕیان دەکات و دەستپێکی چونە ناو بابەتەکانیش له پێشەکی کتێبەکەی بە پرسیار کردن لەبارەی ئیسلامگەرایی دەست پێدەکات و پێمان: کاتێتی.. دەرگای تەواوی پرسیارە مەعریفیەکان بکرێنەوە.. ڕەخنەی خۆخواردنەوە، بەرامبەر ئیسلامگەرا قۆناغەکەی بەسەرچوو و لە و سەردەمی جیهانگیری و گۆڕانکارییەکانی کەلەگەڵ خۆی دێنێت لەهەموو ئاستەکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و فیکریدا. لەدوای تەواوبوونی جەنگی ساردەوە (1988) قۆناغێکی نوێی ئابوری، کۆمەڵایەتی، سیاسی، تەکنەلۆژی و کولتوری، دەستی پێکردووە و گۆڕانکاری ڕیشەیی لەپێکهاتەی کۆمەڵ و لەهزری خەڵک و بیرکردنەوەی تاکدا، بۆیە ئیدی قۆناغێکی ترو شێوازێکیتری جوایەز لەململانێی فیکری دێنێتە ئاراوە.. ململانێی دیموکراتخواز و ڕۆشنگەرەکان، لەدەستەبژێر (نخبە)وە بۆ زۆرانبازی کۆمەڵایەتی دێنێتە ئاراوە، ناکرێ لەسەردەمێکی ئاوادا، ڕەخنە لەناو بازنەی داخراوی سەدەی بیستەمدا، بمێنێتەوە، ئەم جۆره ڕەخنانە ئیدی سواون و ناتوانن، لایەنی کەمی دەرگای ئەقڵە داخراوەکان بکەنەوە. بەڵکو ململانێ لەگەڵ ئیسلامگەرا بەمیتۆدی تەمومژاوی سەدەی بیستەم، بۆ سەرخستنی ئەقڵگەرایی، دەچێتە خزمەتی ئیسلامگەراکانەوە، بۆیه ئەو چوارگۆشەیەی (عەیب)و (شەرم) و (حەرام) و(ممنوع) لەناو نەریت و کولتورماندا، وەکو زیندانی بیری کۆمەڵایەتی وان، ناکرێ ئەو چەمکانە و چەمکگەلی زۆری دیکەش، دوای هەزاران ساڵ، لێکدانەوەی لۆژیکی بۆنەکرێت، شەن و کەو نەکرێنەوە و کاژی کۆنیان فڕێنەدەین.
ئەوەی مەلا بەختیار گەرەکیەتی ئازادی ئەقڵ و هزرە، پێش ئازادی جەستەو ئازادی بڕیاری سیاسی و ئازادی نیشتەجێ بوون و پێمان دەڵێت: هەتا ئەقڵ ئازاد و هزر ئازاد نەکرێ، بێگومان چاوگەکانی وەکو کوێرە کانی دەمێننەوە و ناتوانن تیشکی ڕاستەقینەی ئازادی بدەنەوە، و بەڕێزیان درێژەی پێدەدات و داوامان لێدەکات کە دەبێ ئیدی: مۆتەکەی ترسی دۆزەخ برەوێنینەوە.ترس و ترساندن، ترسناکترین دەسەڵاتی دیکتاتۆریەتی دەرونین.ترسناکترین دوژمنی کرانەوەی ئەقڵ و ئەقڵی داهێنەرن..بکوژی ڕۆح و گۆڕستانی زۆرینەی خەڵکن..تائەو ترسە برەوی پێ بدرێ، مەحاڵە ئەقڵ ئازادبکرێ..هەتا ئەو کێشه قوڵەی نێوان ئەقڵ و نەقڵ ساغنەکرێتەوە، مەحاڵە وەرچەرخانی کۆمەڵایەتی و سیاسی و شارستانی ڕوبدات.. هەتاترس وترساندن هەژمونیان بەسەر دەرون و ڕۆح و بیرکردنەوەی زۆرینەدا، بمێنێ، کۆمەڵ هەر بەدواکەوتویی دەمێنێتەوەو گەلانیش هەر کۆیلەی بیری دواکەوتوی سەدەکانی ناوەڕاست دەبن. ئەمەش بەبێ کایەی مەعریفی هەمەلایەنەی ڕەخنە، هەرگیز نایەتەدی. بۆیه پێویستە ئەقڵ و بڕیارەکانی لەپاشماوە دواکەوتوەکانی ڕابردوو، ئازاد بکرێ، چونکە هەتا ئەقڵ و هۆشی تاکەکان کاریگەری ئەو پاشماوە دواکەوتووانەی لەسەربێ، ناتوانێ ئازادبێ و ئازادانە بیربکاتەوەو بڕیاربدات، جا پاشماوەکە ئایین بێ، یان مەزهەب، یاخود نەریت، یان وەکو پەیوەندی کۆمەڵایەتی. جاهەر لایەنێکی ئەو پاشماوە زیان بەخشانەیە، کەسنورو سانسۆریان لەسەر ژیانی ئازاد داناوەو پانتایی ئازادیان بەرتەسک کردوتەوەو دەستی لەدواکەوتوویی هەبووە ڕێگرو کۆسپ بووە لەبەردەم پرۆسەی کرانەوەی ئەقڵ و کردنی بەچەق و سەنتەری بیرکردنەوە لەژیان و گەردون و کۆمەڵ، پێوێستە ئیتر ئەقڵ لەو تونێڵە تاریکەو زیندنی داخرانەدا ئازادکەین، وە بۆ ئەمە مەلا بەختیار پێمان دەڵێت: هەرگیز ئەقڵی مرۆڤ ناتوانێ ئازاد بێ، ئازادانە بیر لەگەردون و کومەڵ و گۆڕانکاریەکان بکاتەوە، ئەگەر بەشی زۆری ڕوبەری ئەقڵ، بەئەحکامەکانی ئایین و مەزهەب و نەریت و کولتوری ڕابردو، کوت و مت، (لایەنەنەگەتیڤەکانیان، نەک پۆزەتیڤەکانیان) ئاخنرابێ، بۆیه دەبێ ئێمەیش وەک وڵاتانی ڕۆژئاوایی، ڕاستە کە زۆرینەی ڕای گشتی ئەقڵیان وەکو نوسەرو ڕوناکبیران تەواو ئازاد نییە، بەڵام زۆربەی خەڵکی ئەقڵیان لەژێر ئاسەواری بیری سەدەکانی ناوەڕاست ئازادکراوە کاری گەری چەمکە کۆنەکانیان زۆرو کەم لەمێشکدا سڕاوەتەوە، ئەمە زۆر گرنگە، بۆ دیموکراسی و کرانەوەی ئەقڵ و تەواوی ئازادیەکان بۆیە بەڕێزیان پێمان دەڵێت لێرەیش سەرجەم پرسیارەکان پێویستیان بەنۆژەنکردنەوەو سەرەنجام بەوڵامی ئەقڵی ئازاد هەیە.
ئەو کرانەوە ئەقڵیەی بەڕێز مەلا بەختیار مەبەستیەتی و باسی لێوەدەکات کرانەوەیەکە بەمانای ئازادی ویژدان.. ئازادی هەڵبژاردنی عەقیدە و ئایین و مەزهەب، ئەوەی بەلاتینی پێی دەڵێن(لائیک). بەمانای سڕینەوەی تۆتالیتاریزمی ڕۆحی. ئەو تۆلیتاریزمە ڕۆحیە ئیسلامگەرایا ترسناکەی کە وەک بەڕێزیان ئاماژەی بۆدەکات و باسی لێوەدەکات: ئەندێشەی سەراپاگیری و دوژمنایەتی سەرسەختی ئازادی و دیموکراسی یە.
مێژووی مرۆڤایەتی لەپاڵ(تۆتالیتاری) سەلەفیزم و ئیسلامەگەرایی و ئیسلامیدا جۆری تۆتالیتاری زۆری بەخۆیەوە بینیوە، لەتۆتالیتاریزمی نازیزمی و ناسیۆنالیستی و نەتەوەیی، تۆتالیتاریزمی دیکتاتۆریەتی کۆمۆنیستی و پڕۆلیتاریا و چەپ و ستالینی-پۆلپۆتی، کەدواجار هەموویان وەک نووسەر دەیلێت ڕەوتی ئایدیولۆژی خەتەرناک و ترسناک بوون و کارەسات و تراژیدیای گەورەو ماڵوێرانکەریان لێکەوتەوە، ئەو تۆتالیتاریزمەی ئیسلامگەرایان لەڕێگەیەوە دەروون و ڕۆحی مرۆڤەکان داگیردەکەن و مرۆڤ دەکەن بەکائینێکی ترسنۆک و جەبان و لاوازو بەکۆمەڵێک چەمکی وەک: ترس لەدۆزەخ وسزای ئەو دنیا، ڕۆحی مرۆڤ داگیردەکرێت و بەردەوام ناچاردەکرێت لەدڵەڕاوکێدا بێت.. وکاریگەری زۆر نالەباری بۆ ئازادی و بڕیارو بیرکردنەوەی ئەقڵانی هەیە. بۆیە بەڕێز مەلا بەختیار ئەو خەمی بەئەقڵکردنی چەقی ئەندێشەو ڕزگار کردنی ڕۆح و ئەقڵ و کەسایەتی تاکەکان لەدەست کابووسی تۆتالیتاریزمی ئیسلامگەرایی و لەخەیاڵدانی ئەو دیوی ئەقڵ و ئەقڵی نەزانراو دەکات بە خەم و ڕۆڵ و ئەرکی تێکڕای ڕوناکبیران و نووسەرو ڕۆشنبیرەکان و هێزە سکولاریستەکان و پێمان دەڵێت: بەبێ ئازادی ئەقڵ و ڕزگارکردنی ڕۆح لەتۆتالیتاریزم، مەحاڵە سیستەمی دیموکراسی ڕاستەقینە، بونیات بنرێت و مرۆڤیش ئەندێشەی دیل و ڕۆحی بەکۆیلەیی دەمێنێتەوە.
مەلا بەختیار دەبێژێت : ئازادی ڕاستەقینە، جیهانبینیەکی فراوانی ڕەخنەیی یە لە لایەنە زیانبەخشەکانی کۆی کلتور، نەریت، کەلەپورە ئایینی، مەزهەبی و ئەو زەمینە کۆمەڵایەتیانەی دەسەڵاتەکانی کۆیلەکردنی ئەقڵیان سەپاندوووە.. ئەمانەش تێکڕای بەربەستی بلۆک ئاسان، لەبەردەم پرۆسەی دیموکراسی و دیموکراتیزەکردنی سیستەمی سیاسی و پەروەردەی مۆدێڕنی خەڵک، مەلا بەختیار بەو شێوەیە داوامان لێدەکات، لەپێناو پرۆسەی دیموکراسی و کرانەوەی قفلی ئەقڵ و بنیات نانی کۆمەڵێکی عەلمانی و دیموکراسیخوازو ڕۆشنگەر، ڕەخنەی بنچینەی ئەندێشەچەقبەستوەکانی ڕابردو بکەین، ئینجا بەئاڕاستەی گۆڕینی نەریت و کولتوری ڕابردوو، لەپێناو کولتوری نوێ گەری، ڕەخنەکانمان بەردەوامی پێبدەین و کۆڵنەدەین و هاوشانی خەباتی ڕزگاری و ئەرکی هۆشیاری هاوچەرخی نەتەوەیی.. کەسەلەفیەکان بەتوندڕەو میانڕەویانەوە تەواوی وزەیان بەگرتنە بەری ڕێگای جۆراوجۆری دوژمنایەتی دیموکراسی و ئازادی، هەتا سەپاندنی تیرۆرو تاوانیش، کۆکردۆتەوەو ڕێکیانخستووەو چۆنیشیان ویستبێ، بۆ ئاراستەکردنی درێغی ناکەن ئەو ئیسلامگەرایانەی: کوت و مت پاپەندی سوننەت و شەرعن، و هەموو توانای خۆیان خستوتەکار بۆسەپاندنی عەقیدەیەکی دیاریکراو و خەون و خەیاڵی ئایدیالیستانەی : ژیاندنەوەی شانازیەکانی سەدەکانی ناوەڕاستی قەڵەمڕەوی ئیسلامیان هەیه.
فۆبیای نوێگەری و تازەگەرییان هەیەو دەیانەوێ : ڕێڕەوی مێژوو بۆ سەدەکانی ناوەڕاست بگێڕنەوەو قۆناغەگانی گەشەکردنی کۆمەڵایەتی و پێویستییە سیاسیەکەی دیموکراسی هەڵبگێڕنەوە و ڕێڕەوی ئەقڵ و گۆڕانکاریەکان و شارستانیەت و ئایندە بەدەیان و سەدان ساڵ قفڵ دەن، بۆ ئەمەیش شەوڕۆژیان خستووەسەریەک و لەهەولدان و لەڕێگای: چاپکردنی ملیۆنەها کتێب و نامیلکە و چاپەمەنی، ئینجا لەڕێگەی حزبایەتی، دەوڵەت، بزوتنەوەی چەکداری، تیرۆرستی، ڕێکخراوی پیشەیی، مەدەنی، مزگەوتەکان و سەرباریش لەڕێگەی تۆقاندنی خەڵکیشەوە، هەزاران نووسەر بیرمەندیان پێبەروا هێرش دەکەنە سەر دیموکراسیەت و چەپ و سیکولاریستەکان، بەچەکی کۆن و نوێ پەلاماریان دەدەن و بچوکترین بواری ئازادیان لێ دەتەنن.
دەبێ ئێمەیش درێژە بەو خەباتە ڕۆشنگەری و مللانێ شارستانیەبدەین و بە وشەو قەڵەم و بیری تازەگەری شەڕی شمشێری نەزانی و بیری تاریکپەرستی و هێزی شەڕانگێزی کۆنەپەرستان بکەین،
ئەوانەی لەحەققەتدا وەک بەڕێزیان دەیڵێن دوژمنی دیموکراسی و ڕۆشنگەرینەو لەژێر فشاری گۆڕانکاریەکان خۆیان بە پرۆسەی دیموکراسیشەوە هەڵواسیوە.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览333
HashTag
挂钩项目: 3
小组: 文章
Publication Type: Born-digital
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( زریان عەلی 21-08-2022
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on21-08-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览333
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,881
图片 106,233
书籍 19,341
相关文件 97,356
Video 1,397
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!