图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,127
图片 104,953
书籍 19,401
相关文件 97,723
Video 1,402
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ئاردین ڕەحیم نژاد: مۆدێلی دەسەڵاتداریی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران مۆدێلی گۆتارێکی شکست خواردوو
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ماردین‌ ڕەحیم نژاد

ماردین‌ ڕەحیم نژاد
وتووێژ: ڕەحمان سەلیمی

هاوپەیمانیی ''فەتح'' بە ڕێبەریر ''هادی عامری'' و چەند هاوپەیمانیی دیکەی نزیک لە میلیشیاچەکدارەکانی عێراق کە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانە پشتیوانیان لی دەکرێت، لە پێنجەمین خوڵی هەڵبژرادەنەکانی عێراق ژمارەیەکی زۆر کورسییەکانی ئێستای خۆیان لە پارلمانی عێراق لەدەست دا.
ڕەوتی سەدر، بە ڕێبەریی ''موقتەدا سەدر'' بە 76 کورسی زۆترترین کورسی لە کۆی 329 کورسیی پارلمانی عێراق بەدەست هێنا.
لەو هەڵبژاردنانەدا هاوپەیمانیی ''ئەلتەقدۆم'' 38 کورسی، هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا 37 کورسی و پارتی دێموکراتی کوردستان 32 کورسیی پارلمانی عێراقیان بەدەست هێناوە.

لەم وتووێژەدا شکستی لایەنەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران لە هەڵبژرادنەکانی عێراق لەگەڵ بەڕێز ''ماردین ڕەحیم نژاد'' چالاکی سیاسی خستووە بەر باس کە سەرنجاتی بۆ خوێندنەوەی ڕادەکێشێن.

1-ئاکامی هەڵبژرادنەکانی پارلمانی عێراق، شکستێک بۆ ڕێژیمی ئێران و سیاسەتەکانی لە عێراق دێتە ئەژمار؟

لە دوای ڕووخانی سەرەکیترین نەیاری کۆماری ئیسلامیی ئێران، واتە سەدام و هاتنە سەر کاری گرووپە شێ=یعەکان هاوسەنگیی هێز بە قازانجی کۆماری ئیسلامیی ئێرانئێران گۆڕانکاری بەسەردا هات و کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاستەوخۆ بوو بە داڕێژەری سیاسەتی دەوڵەتی ناوەندی عێراق. کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ شکست دانی پڕۆژەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستی گەورە، لە عێراق دەستی کرد بە سازکردنی گرووپی توندئاژۆ و بەهێزکردنی بەرەی مۆقاومەت. ئاکامی ئەو هەموو گرووپە چەکدارە کە لەنێو عێراقدا سازی کردن دوو دەیە شەڕ و ئاڵۆزی و لێکترازان و وێرانی بوو. ئەمە بوو بە هۆکاری ماندووی و تووڕەبوونی خەڵکی عێراق لەو گرووپانە کە لە جیاتی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خەڵکی عێراق، کەوتبوونە گێژاوی شیعەئیزمی ویلایەتێ فەقیهەوە. کۆماری ئیسلامیی ئێران کە خۆی ئاڵترناتیڤ و بە نوێنەری گوتارێکی نە ڕۆژاوایی و نە ڕۆژهەڵاتی پێناسە دەکرد، تەنیا لە چوارچێوەیەکی پڕۆپاگەندەییدا بۆ فریودانی شۆنکەوتووەکانی خۆی، ماوەیەک ئێرزای ڕۆحی کران. بەڵام نە لە ئاستی گۆتاریدا توانای کێبڕکێی هەبوو لەگەڵ نەزمی نوێی جیهانی و لیبراڵیزم کە هەڵگری پەیامی دێموکراسی و ئازادی و بازاڕی ئازاد و.... و نە لە ئاستی خۆشبژێوی و گەشە پێشکەوتنیشدا نەیتوانی نوێنەرێکی سەرکەوتوو بێت بۆ هیوای دواڕۆژی خەڵکی عێراق. چوونکە کۆماری ئیسلامیی ئێران نەک بۆ عێراق بەڵکوو بۆ نێوخۆی ئێرانیش لە هەموو ڕەهەندەکاندا شکستی خواردوە و پووکاوەتەوە و دیارە وڵاتێکی پووکاوە ناتوانێت هیچ کاریگەرییەکی پۆزەتیڤی بۆ وڵاتانی دیکە هەبێت.
ڕەهەندێکی دیکەی شکستی ئێران لە عێراقدا مەرجەعییەتی شیعەیە کە هەم لە ڕووی هزری سیاسی و هەم لە ڕووی کێی؟ و کوێنە؟ مەرجەع بوونەوە جیاوازیان هەیە و کۆماری ئیسلامیی ئێران تەواوی هەوڵی ئەوە بوو کە قۆم ئۆمۆلقۆڕای دنیای ئیسلام بێت و نەجەفیش پەیڕەو و گوێڕایەڵی بێت.

2-ئاکامی گشتی ئەو هەڵبژاردنە چ پەیامێکی بۆ ڕێژیمی ئێران هەیە؟

دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا لەسەر ئابوورییەکی بەهێز و هێزی سەربازی بەهێز و تەکنۆلۆژی و زانست و گۆتار و فەلسەفەی سیاسی بەهێز بۆنیاد نەنراوە بەڵکوو دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر پەروەردەکردن و پڕچەککردنی کۆمەڵێک گرووپی تۆندئاژۆ دامەزراوە کە هەموویان لەسەر ئابوورییە نەخۆش و لاواز و ڕانتییەکەی ئێران بارگرانیین و شکستی ئەو گرووپە هاوپەیمانانەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانلە هەڵبژاردنەکانی عێراقدا کاریگەرییەکی بەرچاوی لە پاشەکشەیدا هەیە و مانۆڕی ئێران بۆ هێز نواندن لە گۆڕەپانی سیاسی عێراقدا بەرتەسک دەکەنەوە.
کاتێک سەیری هەموو ڕووداوەکانی ناوچەکە دەکەین بەڕوونی شکستی ستراتیژی ناوچەیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانهەست پێەکەین. لە لایێکەوە کێشەی ئازەربایجان و تورکیا لەگەڵ ئێران لەلایەکی ترەوە دەسەڵاتگرتنی تاڵەبان و ئەگەری چوونی هێزە تۆندڕەوەکان بۆ ئەفغانستان و ئێستایش شکستی هاوپەیمانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانلەعێراق ئەمانە هەموویان ئاماژەن بۆ لاوازبوونی کۆماری ئیسلامیی ئێرانلە ناوچەکەدا.
لاوازبوونی بەرەی مۆقامەت ئەتوانێت بۆ ئامریکا و هاوپەیمانەکانیشی لە ناوچەکەدا پەیامی تێدا بێت. یەکەم ئەوە کە ڕەنگە لە داهاتوودا ئامریکا لە دەوڵەتی عێراق داوا بکات کە ڕێکەوتنێکی نوێی سەربازی مۆر بکەن. دووهەم بە لاوازبوونی کۆماری ئیسلامیی ئێرانلە ناوچەکەدا گۆشارەکانی ئامریکا بۆ ڕێکەوتنی نوێی ئەتۆمی زۆرتر دەبن هەروەکوو چۆن چەند ڕۆژ پێش ئێستا ئانتۆنی بلینکێن وتی ئەگەر لەگەڵ ئێراندا دیپلۆماسی شکست بێنێت هەموو بژاردەکان لەبەر دەستدا دەبن. یان نەفتالی بنێت سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هەڕەشەکانی تۆندتر کردوەتەوە. ئەمانە هەمووی پەیامن بۆ لاواز بوونی کۆماری ئیسلامی.

3-گرووپەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران لە عێراق، بۆ چی دەڵێن ئاکامی هەڵبژاردنەکان قەبووڵ ناکەین؟

ئەو گرووپانە دەستپەروەردەی سپای قۆدسن و فەلسەفە و هزری ئەوان بۆ داڕشتنی کۆمەڵگایێکی دێموکراتیک دانەمزراوە و بڕوایان بە هیچ پڕۆژەیەکی دێموکراتیک نییە. ئەوان دەیانهەوێت لە ڕێگای هێزەوە دەسەڵات بسەپێنن و کۆمەڵگای عێراق کە کۆمەڵگایەکی فرە ڕەنگ و ناتەبایی یەکدەست بکەن کە بە بڕوای من مۆمکین نییە بتوانن ئەو کارە بکەن. ئەگەر سەیری هەڵبژاردنەکانی ئێرانیش لە ساڵی 88 هەتاویدا بکەین ئەحمەدی نژاد بە شێوەیەکی ڕوون و بەرچاو دۆاڕاندی بەڵام بە بەکار هێنانی سپا و بەسیج و هێزی سەربازی و سەرکوت سەرۆککۆماری دڵخوازی خۆیان بردە سەر کورسی. ئەم سێناریۆ لە عێراق دووبارە نابێتەوە نە مەرجەعی شیعە پشتی دەگرێت نە سەدریەکان، نە گرووپە میانڕەوەکان نە سونە و نەکوردیش. و ئەو ملیشیایانەیش دەسەڵاتی ئەوەیان نییە و بەهۆی سەرکوتی بێ بەزەییانەی ناڕازیانی عێراق و کوشتنی زیاتر لە 600 کەس، بێزراون و جارێکیتر ناتوانن لە گۆڕەپانی عێراقدا تەڕاتین بکەن.

4-جەریان سەدر چییە و چ ڕۆلێک لە سیاسەتی عێراق دەگێڕێت و لەگەڵ ڕێژیمی ئێران چۆن مامەڵە دەکات؟

مۆقتەدا سەدر کوڕی سەید محەممەد سەدرە و ڕێبەری ڕەوتی سەدر کە دەتوانیین بەم چەند تایبەتمەندیانە ڕەوتی سەدر ئاماژە بکەین. یەکەم؛ ڕەوتی سەدر ڕەوتێکی شیعەی ملی- مەزهەبییە و بەپێچەوانەی ئایەتۆڵڵا سیستانی کە بڕوای وایە دەبێ ئایین ڕۆڵی ڕاوێژکاری ببینێت لە دەسەڵاتدا(کەفالەتی فەقێ)، سەدریەکان بڕوایان بە بەشداری ڕاستەوخۆ لەنێو دەسەڵات و دامەزراندنی حکومەتێکی ئیسلامی شێعی هەیە. دووهەم؛ ڕەوتی سەدر مەرجەعییەتی شیعی عەرەبیان قەبووڵە و نەجەف و کەربەلا بە ئۆمۆلقۆڕای دنیای ئیسلام دەزانن و دژی مەرجەعییەتی عەجەمن و ئەمە خاڵی دەستپێکی ڕوبەڕووبوونەوەیانە لەگەڵ ویلایەتی فەقێی ئێراندا. سێهەم؛ مۆقتەدا سەدر تا ئێستا دژبەرێکی سەرسەختی میلیشیاکانە و بڕوای بە دەوڵەتێکی مەدەنی هەیە و دەڵێت دەبێت چەک تەنیا لەدەستی حکومەتدا بێت و هەموو میلیشیاکان یان بچنە ناو سپای عێراق یان چەک بکرێن. و ئەگەر ئەم شتە بگەیێنێتە ئەنجام هەموو ئەو گرووپانەی کە قاسم سڵێمانی دایمەزراندن بۆ دەستێوەردان لە گۆڕەپانی عێراقدا کۆتاییان پێدێت و ئەمە ئێران بە لێدانی بەرژەوەندییەکانی خۆی دەیزانێت و دەیهەوێت چارەسەرێکی بۆ بدۆزێتەوە یان لانیکەم بەشێوازێکی سیاسی بگەڕێتەوە ناو کایەکانی عێراق و مل بە چەک داماڵینی میلیشیاکانی بدات. چوارەم؛ سەدر دەیهەوێت دژی دەستێوەردانی وڵاتانی ناوچەکەیە لە عێراقدا و دەیهەوێت هەم سەروەری و هەمیش شۆناسی عەرەبی عێراق پارێزراو بێت و لانیکەم هاوسەنگیێک لەنێوان ئێران و تورکیە و وڵاتانی عەرەبیدا هەبێت. چوارەم؛ ڕاستە مۆقتەدا سەدر ڕێبەرایەتی خۆپیشاندانەکانی خەڵکی عێراقی کرد دژی گەندەڵی و نەبوونی خزمەتگۆزاری و... بەڵام بەگشتی ڕەوتی سەدریش چوونکە ڕەوتێکی ئایینییە و بە خوێندنەوەیەکی ئایینی دەیهەوێت ساختاری سیاسی دابڕێژێت پێیناچێت ئاسۆیەکی ڕووناک لە بەردەم خەڵکی عێراقدا بێت.

5- بە سەرنجدان بە ئاکامی ئەو هەڵبژادنانە پێگەی کوردستانی باشوور لە دەسەڵاتی داهاتووی عێراق چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

هەم گۆڕانکارییەکانی بەغدا و هەم گۆڕانکارییەکانی هەولێر بە ئاراستەیەکدا چوونکە دەتوانن سەنگ و قورسایی بۆ باشووری کوردستان بگەڕێننەوە. جیا لە ڕەوتی سەدر کە بە وردی باسمان کرد کۆتلەی ئەلحەلبووسیش کە سوننەیە و 37 کورسی هێناوە لە دەوڵەتی داهاتوودا دەتوانێت ڕۆڵی بەرچاو بگێڕێت. ئەگەر سوننیەکانیش بتوانن کۆدەنگیێک درووست بکەن ڕەنگە دوور نەبێ ئەوانیش بەپێی یاسا داوای سیستمی فیدراڵی بکەن بۆ ناوچەکانیان و ئەمە دەتوانێت خاڵێکی وەرچەرخان بێت لە عێراقدا. لە باشووری کوردستانیش هەر وەکوو بینیتان پارتی دێموکراتی کوردستان کە پارتێکی نەتەوەییترە 32 کورسی هێنا و هەموو پارتەکانیتر تێکڕا تەنیا 27 کورسیان هێناوە. خاڵێکی دیکەی جێی سەرنج ئەوە بوو گۆڕان کە هەڵبژاردنی پێشوو هێزی دووهەم بوو هیچ کورسی نەهێنا لەجێی ئەو نەوەی نوێی 9 کورسی بردەوە. خاڵێکی دیکە کە جێگای ئاماژە پێکردنە لە ناوچە دابڕێنراوەکان زۆرینەی کورسیەکان بۆ پارتی دێموکراتی کوردستان بوون. بەتایبەت شنگال و کەرکووک و ئەمە هەمووی لە سیاسەتدا حیسابیان لەسەر دەکرێت و خاڵی بەهێزن. بەگشتی من پێموایە ئەم جارە کورد زۆر ئاسانتر بتوانێت لە پاڕلەمانی عێراق هاودەنگ بێت و چوونکە زۆرینەی کورسیەکان لای پارتی و یەکیەتییە و پارتە عێراقییەکانیش ئەوە باش دەزانن دەبێ لەگەڵ ئەوان مامەڵە بکەن. تا ئێستا جۆرێک تارمایی لەسەر شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا هەبوو و هەندێ دەنگی کوردی نەشازی دژە کورد لە بەغدا هەبوون کە بە پاڵپشتی نەیارانی کورد شێوازی مامەڵە و بابەتی نەتەوەییان دابەزاندبوو بۆ بودجە و مووچە، هەموویان شکستیان هێنا و ئێستا بە بەرچاوڕوونییەوە دەتوانن بچنە بەغدا و بەغدایش بەردەنگی کوردی و پەیامی کوردی ڕوونتر دەبینێت.

6-ئایا ئەو دۆخەی کە لە عێراق بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران هاتووەتە پێش ئەگەری هەیە لە وڵاتای دیکەی وەکوو لوبنان دووپات بێتەوە؟

لەمێژە لوبنان زەرفیەتی دژایەتی ئێران و شکاندنی پڕۆژەی ئێرانیان تێدایە. لوبنان تا پێش لە چوونی کۆماری ئیسلامیی ئێران و دامەزراندنی حیزبۆڵڵا لەلایەن عەلی ئەکبەر مۆحتەشەمی پوورەوە وەکوو بووکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەناسرا و ساڵانە هەزاران کەس لە سەرتاسەری دنیاوە بۆ سەفەر و ڕابواردن دەچوون بۆ لوبنان و ساڵانە سەدان کۆنسێرت لەلایەن هۆنەرمەندانی بەناوبانگی عەرەبی و غەیرە عەرەبییەوە لەوێ بەڕێوە دەچوون، یەکێک لە کۆنترین و بەناوبانگترین زانکۆکانی ئامریکا لە لۆبنان دامەزرا و.... بەڵام دوای دەستێوەردانی سپای قودس هەموو ئەو چالاکیانەی کە ئاماژە بوون بە هەبوونی ژیان لەو وڵاتەدا وردەوردە کۆتاییان پێهات و ئێستا لوبنان یەکێک لە هەژارترین وڵاتەکانی ناوچەکەیە و تووشی هەڵاوسان و گەندەڵی و هەروها کە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بینیمان خەڵک بە چەکەوە هاتبوونە ناو شەقامەکان و ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕی نێوخۆیی و... هەمووی لە ئارادایە. و ئەگەر بڕیار بێت گۆڕانکاریێک بێتە ئاراوە بەدڵنیاییەوە خەڵک مۆدێلی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەڵنابژێرن و وەدەری دەنێن چوونکە هەم مۆدێلی گۆتارێکی شکستخواردوە هەم بێجگە لە کارەسات و ماڵ وێرانی هیچ خاڵێکی پۆزەتیڤی بۆ هیچکام لەو وڵاتانە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستێوەردانی تێدا کردن، نەبووە.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览547
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | kurdistanmedia.com
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication Type: Born-digital
文件类型: 原文
Technical Metadata
项目质量: 95%
95%
添加( هەژار کامەلا 21-08-2022
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on23-08-2022
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):23-08-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览547
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,127
图片 104,953
书籍 19,401
相关文件 97,723
Video 1,402
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!