图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,676
图片 105,499
书籍 19,444
相关文件 97,472
Video 1,394
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
چێخەف لە پلاتۆنۆڤ-ەوە بۆ باخی گێلاس
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

چێخەف لە پلاتۆنۆڤ-ەوە بۆ باخی گێلاس

چێخەف لە پلاتۆنۆڤ-ەوە بۆ باخی گێلاس
چێخەف لە پلاتۆنۆڤ-ەوە بۆ باخی گێلاس
ڕانانی: #ئیدریس عەلی#

بابەتی ئەم کتێبە، لێکۆڵینەوەی شانۆییە لەسەر پێنج لە بەرهەمە شانۆییە بەنێوبانگەکانی نووسەری ناوداری ڕووسیا (ئەنتوان چێخەف) و لەلایەن نووسەر و هونەرمەندی بە ئەزمونی کورد (دانا ڕەئووف) نووسراوە. ئەم کتێبە لە ماوەی ڕابردودا لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمەوە چاپ و بڵاوکراوەتەوە.

گرنگی و بەهای ئەم کتێبە نەک تەنها بۆ شانۆکاران و هونەرمەندان و خوێندکارانی بەشی شانۆی پەیمانگا و زانکۆ، بەڵکو بۆ سەرجەم خوێنەران و هۆگرانی دونیا فراوانەکەی چێخەف، بە تایبەت کارە شانۆییەکانی سەنگی خۆی هەیە و دەبێت لە پێشەوەی لیستی کتێبە دڵخوازەکانمان بێت، چونکە نێوەندی هونەریی و ڕۆشنبیریی کوردی، دەمێک ساڵە ئاشنان بە بەرهەمە ئەدەبی و شانۆییەکانی ئەم نووسەرە مەزنە، بەڵام کەمترین لێکۆڵینەوە لەبارەی کارەکانییەوە بەم شێوە وردەکاری و فرەلایەنانە بینراوە. لە ڕاستیدا هەوڵەکان بۆ زیاتر ناساندنی کارەکانی چێخەف و دونیا فراوان و فڕە بەهرە و فرەڕەهەندەکەی، لە سنوور و مەودای چەند هەوڵێکی لێرەولەوێی وەرگێڕانی کارەکانی تێنەپەڕیوە، ئەگەرچی شانۆکارانی کورد درێغییان نەکردووە لە کارکردن لە تێکستە شانۆییەکانی چێخەفدا و لە ڕابردوو و ئێستادا چەندین شانۆنامەی ئەو لەسەر تەختەی شانۆ پێشکەش کراون، بەڵام ئەو بۆشاییە بەردەوام مەوداکانی فراوان بووەتەوە، کە لێکۆڵینەوەی زانستی و تیۆری و پابەند بە بنەما و میتۆد و بونیادە گشتییەکانی مەعریفیی لەسەر پێشکەش کرابێت.

خۆشبەختانە شانۆکار و نووسەرێکی بە ئەزموون و سەرقاڵی نێو دونیا و کایەی شانۆیی وەک (دانا ڕەئووف) بەم کتێبەی، ئەو بۆشاییە بۆ ئەبەد پڕ دەکاتەوە و بە شێوەیەکی هەمەلایەنە و پاڵپشت بە چەندین سەرچاوەی گرنگی جیهانی و میتۆدی لێکۆڵینەوە و هەڵسەندگاندن، کاری لەسەر پێنج لە شانۆنامەکانی چێخەف کردووە و بەم هەوڵەی وەڵامی بەشێکی ئەو پرسیارانەی داوەتەوە، کە هەمیشە لەسەر کارەکانی چێخەف درووست دەبن.

ئەم کتێبە، لە نۆ بەشی سەرکی و چەندین ناونیشانی لاوەکی پێکهاتووە، لەم کتێبەدا خوێنەر پەی بە دوورترین پنتە شاراوەکانی نێو کارەکانی چێخەف دەبات، نووسەری ئەم کتێبە هەوڵێکی زۆریشیداوە بە زمانێک و شێوازێکی ئەوتۆ چەمک و مانا و دلالات و تێگەیشتنە قووڵەکانی خۆی، لەمەڕ شانۆنامەکانی چێخەف بە خوێنەر بگەیەنێت، کە بێ ئەوەی لە ئاستی میتۆدی و بونیادی لێکۆڵینەوەکەی دابەزێت، بە زمانێکی ڕوون و سادە هەمووان تێدەگەیەنێت و لەگەڵ خۆیدا پەلکێشمان دەکات بۆ نێو دونیا فراوان و پڕ لە ڕەمز و نهێنییەکانی کارە شانۆییەکانی چێخەفی مەزن و زیاتر تووشی ڕامان و سەرسامیمان دەکات.

دانا ڕەئووف، لە پێشەکی ئەم کتێبەدا دەڵێت: “چێخەف هەمیشە وەک هێزێکی گەورە بەلای خۆیدا ڕایکێشاوم، لە چێخەفدا ژیانم جوانتر بینیوە، شانۆم لە چێخەفدا بە شێوەیەکی تر دۆزیوەتەوە، کە لای هیچ شانۆنامەنووسێکی تر بەو شێوەیە نەمدیوە، چێخەف بۆ من ئەو سەرەتایە بوو، کە هەمیشە دەگەڕێمەوە سەری و شتێکی تری سەبارەت بە ژیان لێوە فێر دەبم.”

لە دیدگای دانا ڕەئووف دا، چێخەف هەرگیز پرسە ئەدەبییەکانی لە تیۆردا ڕاڤە نەکردووە و مەسەلە تیۆرییەکان نە کاری ئەو بوون و نە سەرنجی ئەویان ڕاکێشاوە، بەڵام لە نێوەندی نووسینەکانیدا هەمیشە پێداگریی لە گرفتێک کردووەتەوە. ئەو شتەی هاوچەرخەکانی خۆی بە ڕیالیزم ئاماژەیان بۆ دەکرد، چیتر بۆ ئەو باسی لە واقیع نەدەکرد و لە ژیان نزیک نەدەبووەوە.

چێخەف سەرەتا لە ساڵەکانی 1888 و 1889 وە، بە چیرۆکەکانی توانی تەکنیکێکی نوێ و جودا بۆ ئەو ڕیالیزمە بدۆزێتەوە، کە لەنێو وردەکارییە ڕووکەش و ساکارەکانی دیوی دەرەوەی شتە ڕواڵەتییەکاندا، شتە گەوهەری و قووڵەکان بدۆزێتەوە و بەرجەستەیان بکات.

نووسەری ئەم کتێبە، بە گوتەی خۆی لە مێژە خەونی ئەوەی هەبووە بە کتیبێک زیاتر لە چێخەفدا قووڵ ببێتەوە، مەودا و بنەما و ستراکتۆرە هونەرییەکەی شی بکاتەوە و دەڵێت: “چەندە چێخەفیشم دەخوێندەوە، چەندە لەسەر شانۆکانی دونیا دەقەکانیم دەبینی و چەندە لەم نووسەرە نزیک دەبوومەوە، گرنگی و گرانی ئەو پڕۆژەیەشم زیاتر بۆ ڕوون دەبووەوە.”

بە گشتی ئەم کتێبە لێکۆڵینەوەیەکی شیکاریی نییە سەبارەت بە ژیان و دونیا و بەرهەمە زۆرەکانی چێخەف: چیرۆکەکانی، شانۆنامە ڤۆدڤیل و یەکپەردەییەکانی و دواتریش شانۆنامە درێژەکانی، بەڵکو هەوڵێکە بۆ ئاشنا بوون بە دیدی شانۆیی و خوێندنەوەیەکیشە بۆ هەر پێنج شانۆنامە گەورەکەی کە بریتین لە (نەورەس، خاڵە ڤانیا، سێ خوشک، باخی گێلاس) هاوکات یەکەم دەقی درێژی بە ناوی پلاتۆنۆڤ، کە ئەم کارەی لە تەمەنی بیست ساڵیدا نووسیوە.

ئەم کتێبە هەوڵێکی (دانا ڕەئووف)ە، بۆ ڕوونکردنەوەی مەودا بابەتی و دیدە هونەرییەکانی ئەم پێنج دەقە و دەستنیشان کردنی بنەما سەرەکییەکانی: ڕۆنانی درامی، هزر، ئەتمۆسفێر، هاوکات ئەو بەهایانەی چێخەف بەدوایاندا دەگەڕا و ئەو گۆڕانکارییە بنەڕەتییانەی چێخەف لە هونەری شانۆ و دەقی شانۆی جیهاندا کردوونی، ئەم لێکۆڵینەوەیە چەندە شیکارییەکی وردی دەقەکانی چێخەف و خوێندنەوەیەکی هەمەلایەنەی ڕۆنانی درامی و کارەکتەر و ڕووداوە، هێندەش دەروازەیەکی بەرینی ڕەخنەییە و یاریدەدەرێکی گرنگیشە بۆ هەموو ئەکتەر و دەرهێنەرێک، کە دەیانەوێت کار لە دەقەکانی چێخەفدا بکەن.

لەم کتێبەدا بەش بەش، لە پلاتۆنۆڤەوە بۆ باخی گێلاس، گەشەی چێخەفی شانۆنامەنووس دەبینین، تەنانەت لە هەندێک شتی ورد و کۆنکرێتیشەوە نزیک دەبینەوە، بۆ نموونە لە هەموو دەقە شانۆییەکانیدا کارەکتەری (دکتۆرێک) هەیە، جگە لە دوا دەقی کە هیچ دکتۆریکی تێدا نییە، چێخەفی پزیشک سوودی لە ئەزموونی خۆی بۆ وێناکردنی ئەم دکتۆرانە وەرگرتووە، شتێکی تر کە لە هەموو دەقەکانیدا گەڕاوەتەوە سەری و بەکاری هێناوە، تەقە کردنە، جگە لە دوا دەقی لە هەموو دەقەکانی تریدا تەقەکردن هەیە، لە هەموو دەقە شانۆییەکانی چێخەفدا وێنەی دایکێکی نێگەتیڤ، دایکێکی خراپ هەیە، دیارە چێخەف خۆی باوکێکی خراپی هەبووە، بەڵام دایکی کەسێکی میهرەبان بووە و پەیوەندییەکی باشی بە دایکییەوە هەبووە.

هەرچەندە چێخەف، بە کورتەچیرۆک دەستی بە نووسین کردووە، بەڵام شانۆ ئەزموونێکی گرنگی ئەم نووسەرەیە، چێخەف هەر لە دەقە یەکپەردەییە کورتەکانیەوە بە دوای فۆڕم و شێوازێکی نوێدا گەڕاوە، ئەم فۆڕمەیشی لە سەرەتادا نەدۆزیوەتەوە، هەمیشە جۆرە جیاوازییەک لەنێوان شێوازە تازەکان و ناوەڕۆکێکی کۆندا هەبووە، گەڕان بەدوای شێوەی تازە، کارەکتەری جودا و ئامڕازە جیاوازەکاندا، پەیوەندییەکی گرنگی بە بەها و دیدە تازەکانیشەوە هەبووە.

بە بڕوای دانا ڕەئووف وەک لە پێشەکی کتێبەکەیدا ئاماژەی پێکردووە، ئەو ئەزموونە دەوڵەمەندەی چێخەف، وەک سیستێمێکی تەواو وایە، یەکەیەکی هونەری چڕ و سەراپاگیڕە، لەم ئەزموونەدا شانۆ، چیرۆکەکانی تەواو دەکات و چیرۆکەکانیشی مەودا هزری و هونەری و کۆمەڵایەتییەکانی نێو شانۆنامەکانی قووڵ و هەمەلایەن دەکەن… لە کۆتایی پێشەکییە دەوڵەمەند و پڕ لە زانیاریەکەیدا، نووسەری ئەم کتێبە گرنگە دەڵێت: “دەتوانین بڵێین چێخەفی شانۆنامەنووس هێڵێکی جیاواز دەدۆزێتەوە و هێدی هێدی گەشەی خۆی دەکات، گەشەی پڕۆسە شانۆییەکە، گەشەی چێخەف.”

ئەنتوان چێخەف، لە 29 ی مانگی یەکی 1860 لە ڕووسیا لەدایکبووە، ساڵی 1886 یەکەم کۆمەڵەچیرۆکی خۆی لە کتێبێکی سەربەخۆدا بڵاو دەکاتەوە، ساڵێک دواتر یەکەم شانۆنامەی بەناوی (ئیڤانۆف) کە بە دە ڕۆژ دەینووسێت، لە مۆسکۆ دەخرێتە سەر شانۆ، ساڵی 1888 لە ئەکادیمیای زانستی ڕووسی پاداشتی پوشکین، کە یەکێکە لە پاداشتە ئەدەبییە هەرە گرنگەکانی ڕووسیا، بە بۆنەی بڵاو بوونەوەی کۆمەڵەچیرۆکی (لە ئێوارەدا)ی پێ دەبەخشرێت، ساڵی 1904 بۆ چارەسەری نەخۆشییەکەی (سیل) سەردانی وڵاتی ئەڵمانیا دەکات و هەر لەوێ لە تەمەنی چلوچوار ساڵیدا کۆچی دوایی دەکات و هەفتەیەک دوای مردنەکەی لە مۆسکۆ بەخاکی سەپێرن.

ئەم کورتە نووسینە هەوڵێکی سادە و خاکەڕایانەیە بۆ ناساندنی لایەنێکی گچکە لە دونیا فراوانەکەی ئەم کتێبەی کە لەسەر یەکێک لە گەورە نووسەرانی جیهانە، خوێنەر لەنێو ئەم کتێبەدا لە شوێنێکدا ڕاناوەستێ، بەڵکو بەردەوام لە گەشتێکی قووڵدا دەبێت و لەو گەشتە دا بەردەوام بەر شتی نوێ دەکەوێت، ئەو چێخەفەی لەم کتێبەدا دەیناسین، جودایە لەو چێخەفەی لە دەقە شانۆییەکان، یاخود لە چیرۆکەکاندا ناسیومانە، لێرە بە چێخەفەێک ئاشنا دەبین، کە لە هزر و ئەندێشەی یەکێک لە باشترین هونەرمەند و نووسەرە جدییەکانی بواری شانۆدا لەدایک بووە…![1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览503
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | مالپەڕی دانا رەئوف
挂钩项目: 3
小组: 文章
Publication Type: Born-digital
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 90%
90%
添加( زریان عەلی 19-08-2022
本文已被审查并发布( ئاراس ئیلنجاغی )on19-08-2022
此产品最近更新( ئاراس ئیلنجاغی ):19-08-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览503
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,676
图片 105,499
书籍 19,444
相关文件 97,472
Video 1,394
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 方言 - 库尔德 - Sorani 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - 库尔德斯坦爱国联盟

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!