图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,104
图片 106,709
书籍 19,299
相关文件 97,355
Video 1,392
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
خوێندنەوەی ڕۆمانی (کچانی دووکەڵ و ئاگر)
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
خوێندنەوەی ڕۆمانی (کچانی دووکەڵ و ئاگر)
文章

خوێندنەوەی ڕۆمانی (کچانی دووکەڵ و ئاگر)
文章

خوێندنەوەی ڕۆمانی (کچانی دووکەڵ و ئاگر)
#گۆران سەباح#

ڕۆمانی (کچانی دووکەڵ و ئاگر)ی ئاڤا هوما، لە وەرگێڕانی کاک شەفیق، ڕۆمانێکی سیاسی، کۆمەڵایەتی، کولتوری و فێمینیستییە.
پێش ئەوەی ڕۆمانەکە ڕاڤە بکەم، هەندێ باسی وەرگێڕانەکە دەکەم، کە بەڕاستی کاک شەفیق لێهاتووانە دەرەقەتی دەقە ئینگلیزییەکە هاتووە و بە کوردییەکی ڕەوان و شیرین ئاشنامان دەکات بە شاکارەکە.
کوردی و ئینگلیزییەکەم بەراورد کرد. وەرگێڕی بە توانا کارێکی ورد و بە سەلیقەی کردووە. زمانی دەقەکە ئینگلیزییەکی ئاست بەرز و قورسە، بەڵام کاک شەفیق وای کورداندووە تامی خۆی لە دەست نەداوە. دەست خۆشی لە کاک شەفیق دەکەم و سوپاسی ماندووبوونی دەکەم.
کەم ڕۆمان هەیە لە یەکەم دێڕەوە سەرنجت پەلکێش بکات. (کچانی دووکەڵ و ئاگر)ی ئاڤا هوما یەکێکیانە.
ئافرەتێک بتەنێ لەسەر چیا لە کاتی خۆرئاوابووندا.
کێشی ئەم دێڕە هێندە گرانە ناچارت دەکات بەردەوام بی لە خوێندنەوەی ڕۆمانەکە. لەم پاڕستەیەدا، ئاڤا کارەکتەرێک، شوێنێک و کاتێکمان پێشکێش دەکات. وشەی (ئافرەت) هێزی زیاتر دەدات بە کات و شوێنەکە.
وەک ڕۆماننووسێک، دەتوانم بڵێم ئەو پاڕستەیە وەها بە ئاسانی بەرجەستە نەکراوە، لەوێوە تۆن و تام و توخمەیلی سینەمایی ڕۆمانەکە دەست پێ دەکەن.
(کچانی دووکەڵ و ئاگر) گێڕانەوەیەکی ڕاستەقینە و بە ئازارە، چیڕۆکی شاراوە و بایەخدار دەگێڕێتەوە کە لەلایەن خانەیلی چاپی لۆکالی و ڕۆئاوایی هاتوونەتە پشتگوێخستن.
ڕۆمانەکەی ئاڤا، یەکەم ئەزموونیەتی، واقیعێکە بۆ جیهانە دیستۆپییەکەی ڕۆمانی (1984)ی جۆرج ئۆروێل. سیستمی کۆنتڕۆڵکردن، چەشتنی ئازار، دیکتاتۆری و سیاسەت لە ڕۆمانی (1984)دا واقیعی نین، بەڵام لە (کچانی ئاگر و دووکەڵ)دا واقیعین. ئەمە گرانایی دەخاتە سەر بوێریی ئاڤا بۆ باسکردنی ئەو بابەتە هەستیارانە. وەک (چیا) لە ڕۆمانەکەدا دەڵێت، دەبێ ئەوەم لە بیر بێ وشە گوناهە... بیرکردنەوە تاوانە...نووسین دژی خودایە و قسەکردن تیرۆرە. هەروەها لەیلا دەڵێت، هەر نیشتمانمان داگیر نەکراوە، بگرە خودی خۆشمان دەستی بەسەردا گیراوە.
بێ لە فرە شوێنی (مەریوان، تاران، هەڵەبجە، قەندیل، کەنەدا و تاد.)، ڕۆمانەکە فرە تێمایە. ئازاری ئافرەت لە ژێر چەپۆکی ئایین، وڵاتێکی ئایینی و پیاوسالاری، ناڵەی کوردی بێ دەوڵەت، بەسیاسیکردنی ئایین، تابۆی کۆمەڵایەتی و کولتووری، بەهای خێزانی، پیسیی سیاسەتی پاکتاوکردنی ڕەگەزی، هەموو ئەمانە و زیاتریش لە خۆ دەگرێ. (دەوڵەمەند) ئەو وشەیە دەتوانم ڕۆمانەکەی لە هەموو دیدێکەوە پێ وەسف بکەم. ڕۆمانێکی دەوڵەمەندە.
هۆی تر هەن وات لێ دەکەن هەر دەبێ ئەو ڕۆمانە بخوێنییەوە. زۆربەی چیڕۆکەکە لەیلا دەیگێڕێتەوە بە شێوازی کەسی یەکەم و دەمی ڕابردوو. بەشێکی چیا دەیگێڕێتەوە، کەسی یەکەم و دەمی ڕانەبردوو. هەندێ بەشیش کەسی سێیەم بە دەمی ڕابردوو. لەبەرئەوەی یەکێک لە ئەرکەیلی دەمی ڕانەبردووی سادە بۆ کاری دووبارەبوونەوەیە، سەرنجڕاکێشتر دەبوو بێو هەموو ڕۆمانەکە بە دەمی ڕانەبردووی سادە بهاتبا گێڕانەوە، چونکە ئەو ئازارانەی هوما باسیان لێوە دەکات ئێستەش بەردەوامن.
زمانی تێکستەکە هۆکارێکی ترە. بێ لە تێماکان و گێڕانەوەکە، من چێژم لەو زمانەش وەرگرت ئاڤا چیڕۆکەکەی پێ چنیوە. سادەیە بەڵام دەوڵەمەند، ڕوونە بەڵام قووڵ.
فەلسەفەی زمان، هەردەم دەڵێم، لە سادەییەکەیدایە. ئەستەمە بابەتگەلێکی وەها ئاڵۆز و دژوار بە زمانێکی وەها نەرم بێنە باسکرن. بەڵام ئاڤا وەستایانە وای کردووە. ئەی ئەگەر زمانەکە ئیگلیزی بێ؟ ئەوە هەر باس ناکرێ چونکە نووسینی ڕۆمان بە زمانی دایک ئاسانترە لەوەی بە زمانی دووەمت بینووسی. ئینگلیزییەکەی ئاڤە، کە زمانی سێهەمیەتی دوای کوردی و فارسی، هاوشانی ئینگلیزیی پاولا هۆکین، کۆلین هووڤەر و جومپە لاهیرییە.
ریتمی ڕۆمانەکە خێرایە و بە یەک دانیشتن تەواوی دەکەی. بەشی کورت، پەرەگرافی کورت، ڕستەی کورت. وێڕای خێراییەکەی، ناوە ناوە شتێکی چاوەڕوەننەکراو (تویست) ڕوو دەدات، ئەمەش وات لێ دەکات چیڕۆکەکە و کارەکتەرەکانت خۆش بوێت.
ئەم چیڕۆکە زۆر شتت بیر دێنێتەوە: کولتور، خەبات، خواردن، سروشت، ژیانی ڕۆژانە، کەسایەتیی و پرس و ئازارەکانی گەلی کورد. لە ڕووی ناساندنی پرسی کوردەوە بە دنیا، ئەم ڕۆمانە زیاتری کردووە لەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سی ساڵی ڕابردوو پێی نەکراوە.
لەیلا، لە شەش ساڵییەوە دەناڵێنێت بە دەستی پێودانگی ئایینی و حیجابەوە، دەست لە خەونی بوون بە دەرهێنەر هەڵدەگرێت و سۆراخی براکەی (چیا) دەکات کە لە تاران بزر دەبێت. هاوڕێیەکی نیوە کوردی فارس-کەنەدی دێتە فریای. لەیلا تژییە لە ترس و هیوا.
ئاڤا هێزی ئافرەتی کوردمان پێ نیشان دەدات، هەرچەندە ڕێژەیەکی بەرچاو ساڵانە خۆیان دەسووتێنن. لەیلا دەڵێت، کاتێ کورد سەرکردە و حوکمڕانی ئافرەتی هەبووە، تورک و فارس نەیانبووە، بەڵام ئەو ڕێژە زۆرەی خۆکوشتن بە ئاگر لەپای چی؟ چی بەسەر ئافرەتی کورددا هاتووە؟
توانستێکی بەهێزی گێڕانەوەی دەوێ تا بابەتگەلی ئاڵۆزی چوار دەیە لە ڕۆمانێکی کورتدا بگێڕیتەوە. هەر ڕستەیەک، پەرەگرافێک و بەشێک زانیاری نوێت پێ دەدەن. وەک لەیلا دەڵێت، تراژیدی لە تای تەرازوو نایەتە کێشان، بەڵام ئەم ڕۆمانە پێت دەڵێ تراژیدیای واقیعی چۆنە.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览320
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ئادان
挂钩项目: 3
小组: 文章
Publication Type: Born-digital
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 90%
90%
添加( زریان عەلی 17-08-2022
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on17-08-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览320
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,104
图片 106,709
书籍 19,299
相关文件 97,355
Video 1,392
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!