图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,830
图片 106,226
书籍 19,338
相关文件 97,344
Video 1,397
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕا 22
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕا 22

بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕا 22
بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕا 22
#شەماڵ بارەوانی#

مارکس فەقێ بوو..!
لە بەشی پێشووتر و بەشەکانی سەرەتا، باسم لەوە کرد کە من و کۆمەڵێک فەقێی تر تووشی گۆڕانی فیکری بووین. هەڵبەت وەک بیرمەندی هزری ئیسلامی د.محەمەد ئەرکون دەڵێت:دەبێ ڕازی بین بە هەموو ڕێچکە و گوزەرەکاندا بڕۆین و لە ونبوون سڵ نەکەینەوە، بەڵام دەبێ ئەو گەڕان و ڕۆیشتنە لە پێناو حەقیقەتدا بێت. نابێت لە هیچ گرفت و ئاستەنگێک، یان لە هیچ سەرکێشیەکی فیکریی ڕۆح بترسین. دەبێ خەبات و ململانێ بکەین بێئەوەی بڵێین ئێمە خاوەنی حەقیقەتین(1).

من وەک لە بەشەکانی تر ئاماژەم بەوە کرد کە فەقێیەکی زۆر فزوڵی بووم بۆ مۆتاڵا و خوێندنەوەی کتێب و هەرچی کتێب هەبوو، لەو سەری ڕاستەوە، بۆ ئەو پەڕی چەپ، لە هەموو ئەو کتێبانەی مارکس و نیچە و شۆنهاوەر و کافکا و سارتەر و کامۆ و هەرچی کتێبی سەبارەت بە ئیلحاد و مارکسیەت و عەدەمیەت نووسرابوون، تا زۆربەی ئەو کتێبانەی کە فێندەمێنتالیست و ڕادیکاڵەکانی لە نموونەی ئیبنولتەیمیە و ئیبنولقەیم ئەلجوزی و عەبدوڵلا عەزام و ئەبو ئەعلای مەودودی و سەید قوتب و محەمە قوتب و محەمەد عەبدولوەهاب و حەسەن بەناو کێ و کێیتر نووسیبوویان دەخوێندەوە.

لە دەرگای هەرچی قوتابخانەی فیکری و فەلسەفیە هەیه، دەچوومە ژووروە و سەرم دەکرد بە ماڵی هەموو شتێکی دژەبا و کتێبێکی جیاواز و ئایدیۆلۆژیا و بیر و باوەڕ و ئایدیایەکی جیهان، تا بزانم چی دەگووزەرێت و چی دەڵێن و چی هەیە.
هەرچی فەلسەفە و ڕێچکە و ڕێباز و مەزهەب و ئایینە هەوڵمدەدا بیانخوێنمەوە و لە بارەیانەوە زانیاری بەدەست بێنم.

وەکو ئەرکون دەڵێتبەڵکو هەوڵ بدەم تا دوورترین سنوور ئاسۆی تێگەیشتن و مەعقولیەت قووڵ بکەمەوە(2).
هەرچەندە سەرەتا زۆر دەترسام و فۆبیایەکیان لا درووست کردبووم سەبارەت بە مارکس و ئیلحاد و فەلسەفە و هەموو ئەو کتێبانەی باسی ئەوجۆرە بابەتانەیان دەکرد و لە قوتابخانە فیکری و فەلسەفیەکان دەدوێن.
دەترسام شوشەی یەقینەکەم بشکێت و دۆگمەکانم هەڵبوەشێتەوە و ئیمان و بیر و باوەڕەکەم لەق بێت و ئایینەکەم لەدەست بدەم و تووشی گوومڕایی و لادان و کفر و بێ بڕوایی و ئیلحاد ببم.
کاکە ئیسلامیەکان مارکس و شیوعیەت و فەلسەفەیان وەکو دەعبا و دێو دڕندەیەک پێناساندبووین!

وەلێ دواتر هێدی هێدی ئەو ترس و فۆبیایەم لا نەما و لەگەڵ دۆخەکە ڕاهاتم و کامە نووسەر و فەیلەسوف و ڕۆماننووس و وەرگێڕ و ڕووناکبیرە، کە بە خەتەر و هێڵی سوور و بۆمب و بڤە ناسراوبوون بۆ سەر بیر وباوەڕی ئایینی و پێیان دەگووتن: عەلمانی و ئشتراکی و مارکسی و مولحید(ئەتایست) و نهلیست و بێ دین و دژە دین، من دەڕۆیشتم نووسین و کتێب و بەرهەمەکانیانم دەکڕی و دەمخوێندنەوە.

لە نموونەی:شاکر نابلسی، محمەد ئەرکون، نەسر حامید ئەبو زەید، محەمەد عابد جابری، کەریم مەروە، هاشم ساڵح، نەوال سەعداوی، تەسلیمە نەسرین، ئەحلام مەنسور، عەبدولڵا ئەلقوسەيمی، فەرەج فۆدە، فوئاد زەکەریا، جۆرج تەرابیشی، سەلمان ڕوشدی، ڕیچارد داوکینز، نیچە، فرۆید، داروین، سارتەر، کامۆ، شۆپنهاوەر، مارکس و فیورباخ و کێو کێیتر.

کتێبەکەی مەریوان هەڵەبجەیی سێکس و شەرع و ژن لە ئیسلامد لە قۆناغی هەڵەنەبم دوو، یان سێی کۆلێژی شەریعە(زانستە ئیسلامیەکان)و لە حوجره خوێندمەوە.
ئەو کتێبەشم خوێندەوە، کە وەک وڵامێک بۆ ئەو کتێبەی کاکە مەریوان نووسرابوو.
ئەو کتێبەی ئەوکات ئیسلامیەکانی توڕەکرد و لە دژی خۆپیشاندانیان کرد و لە بارەیەوە دەیانگووت:هی خۆی نییە و نووسەرەکەی کەسێکی پارس نەژادە و مەریوان هەڵەبجەیی وەریگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی و بەناوی خۆیەوە بڵاوی کرووەتەوە.

جاوەک ئاماژەم بۆ کرد، بەهۆی ئەوەی دەستم بۆ کتێبی بڤە و خەتەر دەبرد، بە تایبەت کتێبی مارکسی و چەپەکان. فەقێیەکمان لەگەڵدابوو، کە دەیبینی من خەریکی موتاڵا و خوێندنەوەی ئەو جۆرە کتێبانەم، بۆ شۆخی پێی دەگووتم:مارکس فەقێیەکی قشت بوو.
جا ئازیزان من چۆن گۆڕام و بە چی جۆرە کتێبێک گۆڕام و بووم بە فەقێیەکی گومڕا؟
لە میانی باسکردن لە چۆنیەتی بوونم بە فەقێیەکی گومڕاو سەر لێ شێواو لە دین دەرچوو، وەک هەندێک لە فەقێ و مەڵاکان وایان پێ دەگووتم.

یەکێک لەو نووسەرانەی کە کاریگەری زۆری لەسەر دید و تێڕوانینم دروست کردووە و بووە هۆکاری ئەوەی من بگۆڕێم و ببم بە فەقێیەکی گوومڕا، عەبدولکەریم سروش بوو. بە تایبەتی کتێبەکەی(ڕێگا ڕاستەکان).
جۆرج تەرابیشی سەبارەت بە کتێبەکەی محەمەد عابید جابیری(نقد العقل العربي) دەڵێتئەم کتێبە تەنیا مرۆڤ ڕوناکبیر ناکات بەڵکو دەیشیگۆڕێت، ئەوەی بیخوێنێتەوە چیتر دوای خوێندنەوەی وەک پێش خوێندنەوەی نابێت(3).

بەڕاستی ڕێگا ڕاستەکانیش بۆمن وابوو، ئەو بۆ من ڕاچڵەکینێک بوو، سەبارەت بە قۆناغی بەنج و غەیبووبە و دۆگمایی بوونی فیکری و بەستەڵەکی ئەقڵی و بیرتەسکی و ئاسۆداخراویم و تەنها بەڕاستی زانینی تاقە ڕێگایەک و قۆرخکردنی ڕاستیەکان و حاڵی نەبوون لە پیرۆزی چەمکی پلورالیزمی ئایینی.

سروش ئەو کەسەبوو، کاریگەریەکی زۆری لەسەر دروستکردم. دانراو کتێبەکانی(ڕێگا ڕاستەکان، نیوەی پەنهانی فەیلەسووف، کەلەپوور و سیکولاریزم، ئەقڵ و ئازادی، تەنها ئەزموونی پێغەمبەر، سیاسەت و ئایینداری، پلورالیزمی ئایینی، ئاینێکی سیکۆلار، ئاین لەسەردەمی مۆدێرنەدا) و بەتایبەتی (ڕێگاڕاستەکان)،

دەروازەیەکی زۆر گرنگ و باشبوون بۆ ئەوەی من تووشی کرانەوەی فیکری و توانەوەی ئەو بەستەڵەکەی ئەقڵ ببم و لەو تونێڵە تاریکەی ئایدیۆلۆژی بێمە دەر و لەوە تێبگەم، کە دنیای مرۆڤایەتی گەلێ لەو حوجرە داخراو چاڵە فیکریەی من تێیکەوتووم، فراوانتر و ڕێگاکانی ڕاستی و حەقیقەتەکانیش، زۆر لەو ڕاستیە ساختەیەی من بانگەشەی بۆ دەکەم و پێی تەڵقین و گەوج و گۆشکراوم زۆرترن.

گەر بیرتان بێت، لەیەکەم بەشی بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕادا باسم لەوەکرد کە بیگومان مرۆڤ تازیاتر لێکۆلینەوە و تێڕامان بکات و بیربکاتەوە و بەراوردکاری بکات و بخوێنێتەوە، ئاسوی بیرکرنەوەی فراوان تر و دیدی واڵاتردەبێت، تا زیاتر ئاشنای ڕوانگە و دیدی جیاواز و، قوتابخانەی فیکری و فەلسەفی زیاتر بێت و زێدەتر گوتەو تێزی زانایان و عاریفان و ئەندێشەمەندان و فەیلەسوفان بخوێنێتەوە، زیاتر تێدەگات و زیاتر هەڵەکانی پێشووی خۆی بۆ ڕۆشن دەبێتەوە و دەستبەرداری بیری دەمارگیری و تێگەیشتنی مەزهەبیانە و قاڵبی ئیدەلۆجیانە دەبێت.[1]

$پەراوێزەکان:$
1-دەربارەی عەلمانییەت و ئایین(هەڵبژاردەیەک لە بەرهەمەکانی ئەرکون، د. محەمەد ئەرکون، وەرگێڕانی:د.نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد، چاپی یەکەم-2018، سلێمانی، پ52.
2-سەرچاوەی پێشوو، پ86.
3-جۆرج تەرابیشی، گۆڤاری دابڕان، ژمارە4ی ئەیلولی2016، لاپەڕە86.
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览357
HashTag
挂钩项目: 39
传记
文章
小组: 文章
Publication Type: Born-digital
书: 故事
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( زریان عەلی 16-08-2022
本文已被审查并发布( ڕۆژگار کەرکووکی )on16-08-2022
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):16-08-2022
URL
此产品已被浏览357
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,830
图片 106,226
书籍 19,338
相关文件 97,344
Video 1,397
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!