图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,902
图片 106,236
书籍 19,341
相关文件 97,356
Video 1,397
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ڕانانێکی کورت بۆ چیرۆکی (لوتبەرزی)
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕانانێکی کورت بۆ چیرۆکی (لوتبەرزی)

ڕانانێکی کورت بۆ چیرۆکی (لوتبەرزی)
ڕانانێکی کورت بۆ چیرۆکی (لوتبەرزی)
#شەماڵ بارەوانی#

لوتبەرزی/ چیرۆکێکی خاتوو(#ڕۆزا حەمە ساڵح#)ی نووسەر و وەرگێڕکارە.
نووسەر لەو چیرۆکەدا باس لە کچێک دەکات بەناوی (ئاشنا).
ئاشنا، پاڵەوان و کارەکتەری سەرەکی چیرۆکی (لوتبەرزی)یە.

ئەو کچێکە گیرۆدەی پەتای لوتبەرزی و خۆبەزلزانی دەبێت و بەدەستەکانی خۆی قوڕ بۆ ژیانی خۆی دەگرێتەوە و ئەو لوتبەرزی و لەخۆباییەی کە سەرەتای هەموو ئەو کارەسات و ئافاتانەیە، دواتر بەسەری دێت و ژیانی لێدەکات به ژار و قوزەلقورت و دۆزەخ.

بەو چەشنە، ئاشنا لوتبەزی و غروریەکەی و گوێ نەگرتنی لە هاوڕێ دڵسۆزەکەی تووشی هەڵدێر و ماڵوێرانی دەکات.
لە (لوتبەرزی)دا خاتوو ڕۆزا، باس لە ئافاتێکی تری کۆمەڵی نێرسالار و خێڵەکی و عەشایەر بیر و باوەڕ دەکات، کۆمەڵێک کە لە ڕوانگەیەکی زۆر نزم و نامرۆڤانە و پیاوسالارانە لە ژن و کچ دەڕوانێت.
کۆمەڵێک، هێشتا وەکو پله دوو و سێبەر و کۆپی و پاشکۆی پیاو سەیری ژن دەکات.

لوتبەرزی/ دەیەوێت پێمان بڵێت کە کۆمەڵێکی پاتریارکی ناشارستانی، کۆمەڵێک کاتێک ژن جیا دەبێتەوە بەکەم سەیری دەکەن، لە کاتێکدا پیاو ڕۆژی لە سەت دانە جیابێتەوە عەیب و نەنگیەکی تیا نییە، وەلی بۆ ژن بەسە تا کۆتایی تەمەنی لەوەها کۆمەڵێکی عەشایەر ونێرسالارادا پێی بگوترێت:گەر باشبوایت تەڵاق نەدەدرایت و دووجار شوت نەدەکرد و تامردن لۆمە و سەرکۆنە بکرێت و وەکو خەجاڵەتیەک بە نێوچاوانی دابدرێتەوە و بکرێت بە لەکێکی عار و بەتەوێڵیەوە بڵکێندرێت.

لەوەها کۆمەڵێکدا، کە ڕەگی خۆی لەسەر بنەماکانی پێیاوسالاری داکوتاوە، کۆمەڵێک، بە جەستە و فیزێکی لەسەردەمی مۆدێرنەدا بژیت و غەرقی ناز و نیعەمەتەکانی جیهانی تازەگەزێتی بووبێت، وەلێ بە مینتاڵێنت و ئەقڵیەت و بیرکردنەوە، هێشتا سەدەکانی ناوەڕاستی تێنەپەڕاندبێت و گیرۆدەی دەستی ئەقڵیەتی پیاوسالاری بووبێت و بە پیاو بڵێت مادام ژنەکەت کوڕت بۆ ناخاتەوە، ژنێکی تری بەسەردا بێنە :(دایکم کوڕی نەبوو، هەمیشە بە چاوی وجاخ کوێر لێیان دەڕوانی، هەتا باوکم لەگەڵماندابوو بەردەوام هانیان دەدا بۆ ئەوەی ژنی دووەم بێنێت، تاوەکو کوڕی ببێت).

نووسەر لە لوتبەرزی/دا دەیەوێت پێمان بڵێت:لەوەها کۆمەڵێکدا، هێشتا ژن وەکو ئامڕازی وەچەخستنەوە و مناڵ بەخێوکردن و خزمەتکاری پیاو بۆ مەبەستی جنس لێی دەڕواندرێت، نەک وەکو ژنێکی خاوەن ئیرادە و بە هێز، وەکو مرۆڤێکی یەکسان و هاوشان لەگەڵ پیاو، وەکو کەسێکی خاوەن ماف و ئازادی و کەڕامەت و کەسایەتی.

نووسەر لە لوتبەرزی/دا لە میانی چیرۆکی هاوسەرگیری کردنی(ئاشنا) لەگەڵ(ڕێبوار)دا، دەیەوێت پێمان بڵێت، هەر پرۆسەیەک لەسەر لێک تێگەیشتن و خۆشەویستی و بەڵێنکی پاک و درووست، لەسەر بنەمای یەکترقبوڵکردن و ڕاستگۆیانە نەبێت، ئەوە بێگوومان پرۆسەیەکی شکستخواردوو بێ مانادەبێت.
هەر پرۆسەیەک لە پێناو ماڵ و سامان و پول بێت، چارەنووسەکەی هەڵوەشاندنەوە و نەمان دەبێت، هەمان شێوەی چیرۆکی هاوسەرگیری کردنی ئاشنا، لەگەڵ ڕێبواردا.

لوتبەرزی/ دەتوانین بڵێین ژننامەیەکە، چیرۆکی ئازارەکانی ژنێکە و نووسەر لە میانیدا خەم و خەون و ناخۆشی و نەهامەتیەکانی ژنی نووسیوەتەوە.

لوتبەرزی/ چیرۆکێکی 22 لاپەڕەییە. چیرۆکێکی بچووک بە قەبارە، وەلێ مەزن لە مانادا. چیرۆکێک هیچی کەمتر نییە لەو چیرۆک و ڕۆمانانەی نەوال سەعداوی و فەزیلە فاروق نووسیویانە، چیرۆکێک هەڵگری پەیامێکی جوان و مرۆڤانە و قوڵە.

لە لوتبەرزی/دا چەند کەسایەتی و کارەکتەرێک ڕۆڵ دەگێڕن، لەوانە:
ئاشنا/
پاڵەوانە شکستخواردووەکەی چیرۆکی لوتبەرزی.
ئەو کچەی کە خۆی قوڕدەکات بەسەر خۆیدا و بە هۆی لوتبەرزیەکەوە تەواوی ژیانی خۆی وێران دەکات.

سۆران/
کارەکتەرێکی فێڵباز و فریوەر و نامرۆڤ، ئەو پیاوەی تەنها وەکو ئامڕازی خۆ خاڵی کردنەوە و ئامێری سێکس لە ڕەگەزی مێ دەڕوانێت.
ئەو پیاوەی لەپاڵ لوتبەرزیەکەی، ئەمیش بەژدارە لە زیاتر خەستکردنی قوڕی ژیانی ئاشنا و ئاشا تووشی گەورەترین هەڵەی دەکات و وای لێدەکات ناپاکی لە پرۆسەی هاوسەرگیری بکات و بەڵێنی درۆینەی پێ بدات و دواتر لە هاوسەرەکەی جیای بکاتەوە و خۆیشی پشتی تێبکات و ئاشنا سەرگەردان و ماڵولێران و بێ کەس بکات، لە دوورە وڵاتی و تاراوگەدا.

ڕێبوار/
ئەو کوڕەی خاوەنی کارەکتەرێکی ئەرێنی و جوانە و زۆر بە پاکی ئاشنای خۆشدەوێت. ئەو ئاشنایەی تەنها لە پێناو ماڵ و سامان شووی پێدەکات و پرۆسەی هاوسەرگیری پێک دێنێت، نەک سۆز و خۆشەویستی.

ماوەتەوە بڵێم:
دڵخۆشم بەوەی کاتێک دەبینم، خانمێکی کورد لە جیاتی ئەوەی پیاو بێت باس لە ژن بکات و چیرۆک و ڕۆمانی لەسەر بنووسێت، ئەو خۆی بەو ئەرکە پیرۆزە هەڵساوە و خەم و موعانات و خەون و ئازارەکانی ژنی نووسیوەتەوە.
بێگوومان چیرۆکێک ژن، ژنی تێدا بنووسێتەوە زۆر جیاوازترە لەوەی پیاوێک دەیکات!
بە گشتی لوتبەرزی چیرۆکێکی کاریگەر و جوان و بەهێزە، چی لە ڕووی زمان و تەکنیک، چی له ڕووی سەرد و گێڕانەوە و نووسەر بەزمانێکی تابڵێیت ئەدەبی و پاراو جوان و دەوڵەمەند نووسیویەتی.
دڵنیام ئەو چیرۆکە یەک تۆزیتر لق و شتی بۆی زیاد کردبوایە، ڕۆمانێکی یەجگار ناوازەی لێدەردەچوو. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览568
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ڕێگای کوردستان
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication Type: Born-digital
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( زریان عەلی 13-08-2022
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on13-08-2022
此产品最近更新( زریان عەلی ):13-08-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览568
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,902
图片 106,236
书籍 19,341
相关文件 97,356
Video 1,397
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!