图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,986
图片 106,356
书籍 19,330
相关文件 97,306
Video 1,399
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
مێژووی خوێناوی عێراق
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مێژووی خوێناوی عێراق

مێژووی خوێناوی عێراق
مێژووی خوێناوی عێراق
نوسینی: #شەماڵ بارەوانی#

مێژووی خوێناوی عێراق
کتێبێکی (432) لاپەڕەیی (باقریاسین) نووسەرو بیرمەندی عیراقیەو یەکەم چاپی ئەم کتێبەلەبەیروت و لەساڵی1999، لەچاپدراو بڵاو بووەوەو وەرگێڕی بەتوانا(حەمەساڵح گەڵاڵی)کورداندویەتی و بیرمەندوڕۆشنگەری کورد بەڕێز (مەلابەختیار)پێشەکی و پەراوێزی بۆ نووسیوە،

مێژووی خوێناوی عێراق
لێکۆلینەوەیەکە لەمێژووی پێنج هەزارساڵی بنج و بناوان داکوتانی ڕەگ و ڕیشەی توندوتیژی و خوێنڕێژیە له عیراق،
ئەو توندوتیژیەی شۆڕبووەتەوە بۆ هەموو کونج و کەلەبەرێک و خۆی خزاندووەتەوە ناو هەموو لایەکانی ژیان لەو وڵاتەی(عیراق). کە باقریاسین لێی دەدوێت، وەلێ
نووسەر لەمێژووی خوێناوی عێراقدا
باسی هەموو لایەنەکانی مێژووی ئەو وڵاتە ناکات، بەڵکە بەتەنها لەلایەنە سکانداڵ و خوێناوی و ڕەش و تاڕیکەکەی دەدوێت، کوشتن، تاڵان، کودەتا، پیلانگێڕی، ئەتکردن، خۆسەپاندن، ڕق و تۆڵە، نالێبوردەیی، بەکارهێنانی هێز بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەو ناکۆکیەکان، لێدان و ئازاردان، زیندان و بێ سەرو شونکردن، جینۆسایدو قەسابخانەکان، پیلانگێڕی و کودەتاکان ئیمپڕاتۆرە گەورەو ستەم کار و وردە دیکتاتۆرەکان، شەڕ، خوێن ڕشتن، تراجیدیا، نەهامەتی، سەربڕین، شێواندنی سیمای مرۆڤ و ئەتکردنی ژیان..تاد.
هەموو ئەوانەو دەیان کاریتری قێزەونی مرۆڤەکان کە بوونەتە ماک و بەشێک لەژیانی ڕۆژانەی دانیشتوانی سەر ئەو سەرزەمین و جوگرافیاو جەحیمەی پێی دەڵێن عیراق، چیرۆکی سەرەکی و تەوەرو ناوەڕۆکی باسەکانی مێژووی خوێناوی عێراق پێکدێنن.
نووسەر لەپاڵ پێشەکیەکە، کتێبەکەی بەسەر دەبەشدا دابەشکردووە، تێیدا تیشک دەخاتە سەر نەزعەی تووند و تێژی لەمێژووی پەنجا سەدەی ئەو وڵاتەی پێی دەڵێن عیراق، وڵاتێک بەپیڵانی سایکس پیکۆ و بەناتەندروستی و لەسەر حیسابی خاک و خوێن و کەڕامەتی نەتەوەی کورد درووست بوو،

نووسەر بەوردی و قوڵی لەڕەگ و ڕیشەی توند وتیژی و خوێن ڕشتن و ململانێ و ناکۆکیەکان و ڕووداوە خوێناویەکان و کارە وەحشیگەرێتی و ناشارستانیەتەکان دەدوێت، لەپێش زایینەوە تاسەردەمی سەدامی تۆتالیتار و تاکڕەو بەعسی فاشیسزم، بەو چەشنە مژووی پێنج هەزار ساڵ و پەنجا سەدە، زۆر لەسەردەمی پێش لەدایکبوونی مەسیح و بەدرێژایی مێژووی ژیانی، تاڕۆژگاری بەعسیزم، لەسەر زەمینی ئەو وڵاتەی بۆ ئێمەی بەزۆر پێوەی لکێندراوین و ناسنامەساختەکەی بەسەرمان دا سەپێندراوە، ئەو وڵاتەی هاووڵاتی تێیدا لەسەرەتاترین مەرجەکانی بوون و پێشمەرجەکانی ژیان بێ بەشە، ئەو وڵاتەی هیچ کات و هەرگیز ئاشنای چەمکی هاووڵاتی بوون نەبووە، بەمانا ڕاستەقینەکەی و شارستانی و مۆدێڕنێتەکەی،
ئەو وڵاتەی وەک پارک خانالەبارەیەوە دەڵێتشتێک نییە بەناوی هاوڵاتی عیراقی بێت، بەڵکە ئەوەی هەیەهاوڵاتی عەرەبی سونەو هاوڵاتی عەرەبی شیعەو هاوڵاتی کوردهاوڵاتی تورکمان..تاد.
واتا عیراق ئەو وڵاتە وێرانەو لێوان لێو لەکارەسات و بارگاوی بە هزری فاشستی و ڕەگەزپەرستی، کەس خۆی بەهاولاتی و خاوەنی ڕاستەقینەی نازانێت و، تاک ناتوانێت هەناسەیەکی ئارامی تێدا هەڵمژێت و هەست بە مرۆڤ بوونی خۆی بکات، ئەو وڵاتەی نوسەر وتەنی لەئەزەلەوە پزیشکی ئاگرێکی گڕگڕتوو تێیدا دادەگیرسێت و کپ نابێت و دانامرکێتەوە، فتیلی کڵپەی ئاگرێکی ماڵوێرانکەر، پێنج هەزار ساڵە داگیرساوەو لەگڕو جۆشی بەردەوامی بێ بڕانەوە دایه، ئاگری توندوتیژی و توندڕەوی و خوێن ڕشتن، ئەو ئاگرەی پێی دەڵێن ئاگری ئەزەڵی، ئەوڵاتەی دەڵێیت بەر نەفرینی ئاسمان کەوتووە، وڵاتێک هەرکەناوی دێت، تەرۆر، ئاژاوە، کوشتن و ڕفاندن، نەبوونی دادگاو دادپەروەری، تەقاندنەوەو سەربڕین، بۆشایی ئەمنی و بێ سەروبەری، یاساشکێنی و گەندەڵی، شۆڤینیەت و چەوسانەوە، ئەنفال و کۆچ و کیمیاباران، میلیشیاو گرووپەئیسلامیەفەندەمێنتالیست و بناژوخوازەکان و جۆرەها جۆری تری دیکتاتۆرو چەوسانەوەو تاوان و دیاردەی قێزەون و بابەتی ناشارستانیمان بیردەکەوێتەوە،
عیراقێک بۆ عیراقیەکان و بەتایبەتی ئێمەی کورد، جگە لەنەهامەتی و تراجیدیاو موعانات چیتر نەبووەو ناشبێت، خوێنەر لەپاڵ ئەو کتێبە دەتوانێت بۆ زیاتر شارەزابوون و ئاشنابوونی ژیان، لەو دۆزەخەی پێی دەڵێن(عیراق)بگەڕێتەوە سەر هەریەک لە ڕۆمانەکانی:
-کوژرانی کتێب فرۆشەکە
-نەوە ئەمریکیەکە
-توتنەوانەکە
-باباسارتەر
-مامۆستایانی وەهم
-باخچەکانی سەرۆک
-کۆماری مەریەم
-خورمەی سەرپەنجەکان
-عێراقیەک لەپاریس
-ئاودێری دڵان
-فرانکشتاین لەبەغدایە
-کۆماری ترس
-سەمەرەکانی بەغدا
-ژنەکافرەکە
-هەور ژەن
-قسمەت..تاد.
کەهەموویان ڕۆمانی نووسەرو ڕۆمان نووسە عیراقیەکان خۆیانن.
(مێژووی خوێناوی عێراق). بەسەرهاتی توندوتژییە لەعیراق، عیراقێک نووسەر وتەنی هەموو جۆرێک لەشێوازی حوکمڕانی و سیستەمی ئەزمونکرد لەماوی پێنج هەزار ساڵ:
سۆمەری، بابلی، ئاشۆری، ئەکەدی، پارسی، ئەسکەندەری مەکەدۆنی، ساسانی و مونازیرەکان، ئیسلامی ڕاشدی، عەلەوی، ئەمەوی، عەباسی، بوەیهی، سلجۆقی، مەگۆل، سەفەوی، عوسمانلی، مەزهەبی، ئینگلیزی و فیوداڵ و دەرەبەگایەتی، پاشایەتی، کۆماری، شیوعی، ئشتراکی، کەپیتاڵیزم و سەرمایەداری، قەومی..تاد.. بەڵێ هەموو ئەو نموزەجانەی تاقیکردەوە، هەموو جۆره دیکتاتۆرێک، ڕق و ڕگەزپەرستی و فاشییەتێک، هەموو جۆرە دەسەڵاتێکی تۆتالیتارو داپڵۆسێنەر، هەموو جۆره ئیستبدادو توندوتیژیەکی خوێناوی، تراژیدیاو برسیەتی، تیرۆر، کۆکوژی و ئەنفال و کیمابارانکردن، سوتاندنی پێنج هەزار دێی کوردستان و شەهیدکردنی دووسەت هەزار کوردی بێ تاوان..تاد. بەڵێ هەموو ئەوانەی تاقیکردەوە، وەلێ ئەفسوس نەیتوانی ڕێزگرتن لەخواست و ئیرادەی سەربەخۆیی نەتەوەی کورد و مافەڕەواکانی،
ئارامی و ئاسایش، ئازادی و دیموکراسیەت، یەکسانی و مەدەنیەت، مافی مرۆڤ و هاوڵاتی بوون، دابینکردنی خۆشگوزەرانی، تۆلەرەنس و فرەیی و پلۆڕالیزم و خۆشەویستی..تاد. تاقی بکاتەوە!.
ماوەتەوە بڵێم:
/مێژووی خوێناوی عێراق/ کتێبیکی بایەخدارو دانسقەیەو شایەنی خوێندنەوەیە، توندوتیژینامەیەک و ئینسایکلۆپیدیایەکە لەبارەی توندوتیژییەوەو نووسەر بەوردی لە ڕەنگدانەوەی تووندو تیژی خوێناوی لەسەر سروشتی کۆمەڵی عیراقی دەدوێت و لەو عەوامیل و فاکتەرانە دەدوێت کە مۆتیڤ و هۆکارگەلێکی سەرەکین، لەدرووستکردنی نەزعەی توندوتیژی و چاندنی ئەو توندتیژیەیە لەسایکۆلوجیەت و کەسایەتی و هەست و کۆنەستی تاکی عیراقی، ئەو عونف و توندتیژیەی دواتر شۆڕدەبێتەوە ناو کۆنەست و میزاجی زۆربەی تاکی عیراقی و دەبێت بەبەشێک لە ساڵوخەت و مۆڕاڵ و پێکهاتەیان و ئیدی بەو چەشنە تووندو تیژی دەبێتە سروشتی مرۆڤەکان، دەبێت بەنەریت و کلتور، دەبێت بە بەشێک لەژیانی ڕۆژانەی مرۆڤەکان، توندوتیژی لەناوخێزان، قوتابخانەو پەروەردە، لەدام و دەزگاکان، لەهەناوی حزب و سیاسەت و حوکومڕانی، لەناو ئایین و مەزهەب، لەهەموو جومگەکانی ژیان و تەواوی کۆمەڵ خۆی نمایش دەکات و ڕیشەو ڕەگی خۆی دادەکوتێت! ئینجا نووسەر دوای ئەوەی لەمێژووی توندوتیژیەکان و چیرۆک و ڕووداوە تراژیدیک و واقیعە خوێناویەکە و مۆتیڤ و پاڵنەرەکانی دووا، باس لەچارسەرەکەش دەکات و ناخوازێت بەبێدەنگی لاپەڕەی کتێبە خوێناویەکەی دابخات و بێ دۆزینەی هیچ ڕێگاچارسەرێک جێمان بێڵێت. نووسەر دەپرسێت چی شتێک دەتوانێت ئەو ئاگرە ئەزەلیە سوتێنەرو ماڵوێرانکەرە ڕابگرێت، و چیتر بزیسکەکەی کەس نەسوتێنێت، لەوڵامدا هەرخۆیشی پێمان دەڵێت دیموکراسی، لەپاڵ یەکترقبوڵکردنی سیاسی و فیکری و ڕۆشنبیری، تاقە چەکی سەرەکییە، بۆکوژاندنەوە، یاخود ڕاگرتنی ئەو ئاگرە، بەچەند مەرجێک. جێگیری سیاسی و ئازادیەکی ڕاستەقینە، سەروەری یاساو دادپەروەری لەپاڵ چارەسەریە پێشنازکراوەکە، باقریاسین لە(مێژووی خوێناوی عیراق). پێمان دەڵێت: تاوەکو هزری داخراو کۆنەخوازباو مۆدبێت، ئەندێشەکانی سەدەکانی ناوەڕاست حوکممان بکات و بیری مەزهەبگەرایی و ڕەگەزپەرستی لەناوماندا زاڵبێت، لەچەقی ئایدیۆلۆژیا سواو نامرۆڤەکان گیربخۆین و لەژێر هەژمونی سێبەری خوڕافەو بیری میتۆلۆژی ڕزگارمان نەبێت و پەروەردەو بیری داعشگەرێتی لەڕۆح و مێشک و هۆش و دەروون و ژیانی کۆمەڵایەتیمان دەرنەهێنین و بەتێگەیشتنێکی زانستیانە لەژیان و مرۆڤ و گەردوون و ژیانی کۆمەڵایەتی نەڕوانین، بەرەو ئاراستەیەکی پێشکەوتووی سەردەمیانە هەنگاو نەنێین، نەبین بەلایانگرو هەڵگرانی چەمک و کۆنسێپتە هاوچەرخەکان، لەپەنگخواردووی هەناوی تێگەیشتنە مەزەبگەرایی و نەریتگەراو خێڵگەراو هزره کۆنینەکان نێینەدەر، بەتەواوی ئاوێتەی پرنسیپەکانی عەدالەتی کۆمەلایەتی و یەکسانی جێندەری و سیستەمێکی دیموکرسی عەلمانی و لیبڕالی نەبین.دەست بەرداری پاشماوەی نەریتەکۆن و دواکەوتوەکان نەبین، بەتەواوی بۆ باوەشی دنیای تازەگەری وەرنەچەرخێین و ڕابردووگەرێتی و مێژوو جێ نەهێڵین و وەک کەوشی دڕاو نەیانکەین بەئەنتیک و بەمۆزەخانەی فەرامۆشییان نەسپێرین.دان بە پلۆڕالیزمی ئایینی، سیاسی، کۆمەڵایەتی دانەنێین، ئەوە مەحاڵ و خەیاڵە، لەو وڵاتەی هێشتا داگیرکردنی خاکی کورد، دەستبەرداگرتنی زەوی و زاری جوتیار و هاووڵاتی کورد، پرۆسەی تەعریب، ئەقڵیەتی فاشیەت و میلیشیاو تائیفییەت..تاد.هەیه ئارامی و ئاسایش و ژیانێکی مرۆڤانە بەدی بێت.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览431
HashTag
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication Type: Born-digital
党: ISIS
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( زریان عەلی 10-08-2022
本文已被审查并发布( ئاراس ئیلنجاغی )on11-08-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览431
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,986
图片 106,356
书籍 19,330
相关文件 97,306
Video 1,399
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!