图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,826
图片 106,225
书籍 19,338
相关文件 97,334
Video 1,397
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕا 14
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕا 14

بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕا 14
بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕا 13
#شەماڵ بارەوانی#

کودەتای پەرستگا..!
کتێبێکە حەققەت شایەنی تێڕامان و هەڵوەستە لەسەرکردن و خوێندنەوەیە.
ڕوانگەی جوبران،
چارەسەرێکی بوونگەرایانەی ئاینە.
بە ڕێگەچارەیەکی وجودیانە بۆ ئایین و هەڵگەڕانەوە و وەرگەڕانەوە و کودەتاو شۆڕشێک، لە دژی کاهینەکان و مەعبەدەکان، لە دژی فێندەمێنتالیزم و سەلەفیزمی ئایینی، لە دژی کە لەپوورو ڕابردووگەرێتی، لە دژی تراژیدیای ئایدیۆلۆژیاکان، لە دژی دۆگم و تێگەیشتنە سەتحیەکان، لەدژی ئەو مەعبەدانەی پڕن لە دەمارگیری ئایینی و ڕاسیزم و ڕق، خاڵین لە خۆشەویستی و میهرەبانی و مرۆڤ دۆستی.
جوبران
پێمان دەڵێت دەبێت چارەسەرێکی وجودیانە بۆ کێشەکانی مرۆڤایەتی بدۆزینەوە و بە وجودیەت کێشەکانی مرۆڤایەتی چارەسەربکەین. شۆڕشێکی وجودیانە، شۆڕشێک ویژدان بنەمای بێت، شوڕشێک مرۆڤ بکات بە پێوەر، شوڕشێک تێگەیشتنێک بێنێتە بوون، چیتر بوونی مرۆڤ پێش ماهیەتی بخرێت، مرۆڤ پێش ئاین، مەزهەب، نەتەوە و ئیتن و خێڵ و ڕەنگ و ڕەگەزەکەی بخرێت و تەنها مرۆڤبوونی مرۆڤ بە پێوەر و ڕەچاو بکرێت و لە بەرچاوبگیرێت، مرۆڤ یەکەمین و دواهەمین شت بێت.
جوبران
پێمان دەڵێت پێویستمان بە ئاینێکیترە، ئاینێکی وجودی، ئینسانی و ئەخلاقی، ئاینێک پەرستگاکەی دڵ بێت و کەعبەکەی مرۆڤ و پێغەمبەرەکەی ویژدان.
ئاینێک وجودی مرۆڤ لە بەرچاوبگرێت، ڕەچاوی خواست و حەزو ئیرادە و ماف و ئازادیەکانی تاک بکات و بوونی مرۆڤ بە تەواوی مانا بەرز و پیرۆز بنرخێنێت. چیتر بە ناوی ئاینەوە لە ئازادی مرۆڤ نەدرێت، ئازادیەکانی تاک دەستی بەسەردانەگیرێت و سەربەستیەکانی ژن دەستبەسەرنەکرێت و مرۆڤبوونی مرۆڤ پێشێڵ نەکرێت. ئەقڵی مرۆڤ لە قاڵب نەدرێت و ویژدانی مرۆڤ خەفەنەکرێت.
چیتر لە ژێر ناوی مەزهەب و لە ژێر پەردەی ئاین و بە پاساوی ئاینی، مرۆڤ بە کۆیلە و بە کەنیزە نەکرێت. ڕەخنە بەبڤە و جیاوازیەکان دەمکوت نەکرێن.
ئاینێکی وجودی، وجودیەتێک، مرۆڤ بکات بە گەوهەری ژیان و سەنتەری بوون. ویژدانی مرۆڤ بکات بە ئایین و دڵ بە پەرستگا.
وجودیەتێک، هەڵگری پەیامێکی ئەخلاقی و ئینسانی بێت، لە خەمی مرۆڤەکان کەم بکاتەوە و ئازارەکانیان سڕبکات و لە کۆیلایەتی فیکری و جەستەیی و دەروونی ڕزگاریان بکات.
مرۆڤەکان لە ئەشکەوتی تێگەیشتن و بیری دۆگمایی و چەقبەستوویی دید و بەستەڵەکی ئەقڵ و لە دەستی پەرستگاکان ڕزگاربکات و مرۆڤ بێنێتەدەر و تێکەڵ بە فەزای ژیان و دنیای فراوانی مرۆڤایەتی بکات.
مرۆڤایەتی لە گۆشەی مەعبەدەکان قورتاربکات، ئەو مەعبەدانەی بەڕۆژ ناوی خوداوەند بەرز ڕادەگرن و بەشەو مرۆڤەکانی لێدەدزن!
ئەو پەرستگایانەی لە لایەک بانگەشەی خۆشویستنی خوداوەند و مرۆڤایەتی دەکەن، لە لایەکەیتر تۆی دەمارگیری ئایینی و ڕقی مەزهەبی و پەتای پەرتەوازەیی لە نێوان مرۆڤەکان بڵاو دەکەنەوە!
جوبران
پێمان دەڵێت مەعبەدەکان بنەمای هەموو کێشەکانن، بتەوێت باوەڕبهێنیت و باوەڕداربیت، مەرجی یەکەم بێ باوەڕبوونتە بە مەعبەدەکان.
کفرکردن بە مەعبەدەکان و جاڕدانی بێ باوەڕی لە هەمبەر مەعبەدەکان، ڕوکنی باوەڕ و پێشمەرجی ئیمانە.
جوبران
پێمان دەڵێت ژیانی ئێمە بە فیقه و فەتوا و تێگەیشتنی کاهینەکان لاقەکراوە. ژیانمان مەحکومە بە فیقه و بڕیار و ئەحکامی فەقێ و پیاوانی ئایینی و کاهینەکان. بە شافیعی و ئیبنولتەیمیەکان. بە عن عنە و قیلەو قالەکان.
نەک فەلسەفە و فەیلەسوفەکان، بە ئیبنولباجە و ئیبنولتوفەیلەکان. بە عیرفان و عاریفەکان، به مەولاناو هەلاج و ئیبنولعەرەبیەکان.
جوبران
وەکو کیرکگاردسۆرین پێمان دەڵێت (گرنگ نییە، باوەڕمان بە چی هەیه، گرنگ چۆنیەتی ئەو باوەڕهێنانەیە)،
تاچەند باوەڕەکەت، لە گەڵ مرۆڤ دۆستی، لە گەڵ ژینگە دۆستی، ژیان دۆستی و ئاژەڵ دۆستی، لە گەڵ مرۆڤ دۆستی دەگونجێت و بەرکەوتنی لە گەڵ ویژدان و مۆڕاڵ و ئەخلاقی مرۆڤایەتی نابێت.
تاچەند باوەڕەکەت جێگای فرە باوەڕی تێدا دەبێتەوە و ڕێز لە باوەڕەکانی تر دەگرێت. ڕێز لە ئازادی بیروباوەڕ و ئازادی ویژدان و هەڵبژداردنی ئەوانیتر دەگرێت. باوەڕەکەت تاچەند باوەڕی بە پێکەوە ژیان و بیری ناتوندوتیژی و تولەرەنس و ڕێبازی مرۆڤایەتی هەیە.
تاچەند باوەڕی بە پلوالیەتی ئایینی، کۆمەڵایەتی و سیاسی هەیە، ئەوە گرنگە. جا خوام دەکرد باوەڕ و ئەقیدەکەت، ئایین و ئیمانەکەت، مەزهەب و قەناعەتەکەت بەردێک، خاچێک، بتێک و درەختێک دەبوو. گرنگ ڕێز لە مرۆڤایەتی بگریت و باوەڕت بە خۆشەویستی و برایەتی و تەبایی و یەکگرتوویی نێوان مرۆڤەکان هەبێت.
نەک ئەقیدە و باوەڕێک بێت، لە پێناویدا، سەری مرۆڤەکان ببڕدرێت و خەڵکی پێ بکرێت بە کۆیلە و پێی لە مرۆڤایەتی و کەرامەت و ئازادی و ژیانی مرۆڤەکان و ئەقڵانیەت و مۆدێرنێتەو شارستانیەت و هەموو بەها و جوانیەکی بوون و مانایەکی ژیان بدرێت وجودی پێ وێران بکرێت.
جوبران
پێمان دەڵێت ئێمە نوێژخوێنمان بەدەست هێنا، وەلێ نوێژەکەمان لەدەستدا.
مەعبەدمان ڕۆنا، ئەفسوس مرۆڤایەتیمان ڕماند، “
جوبران
وەکوو هێرمان هسە دەڵێت(ئەوەی دوێنێ خەمربوو، ئەمڕۆ بووە بەخەل).
ئەوەی پێشووتر تابۆ بوو، ئێستا ڕەوایە.
مرۆڤ لە جیاتی ئەوەی بە ناوی خوداوەندە ئازادبکرێت، کەچی بە پێچەوانەوە دەکرێت بە کۆیلە.
ئایین لە ئایینی خوداوەند و مرۆڤایەتیەوە، بووە بە ئایینی کاهین و فەقێکان.
مەعبەدەکان بوون بە جۆرێک لەفرۆشگا و دووکانی سیاسی و ماڵی بازرگانی کردن. باوەڕ بووە بەبێ باوەڕی.
جوبران
پێمان دەڵێت دەبێ لە مەعبەدەکان بێینەدەر و بڕۆین بۆناو وجود، تەنها بەدەرچونت لە مەعبەد نەبێت، لە وجودی خۆت تێناگەیت.
جوبران
پێمان دەڵێت گەڕان بە دوای ئیسلامدا لە بێدەنگی سەلمان فارسییە، نەک لە ناو دووتوێی کتێبەکانی ڕازی، لە مەنفای ئەبی زەڕە، نەک لە قوڕەیشی بوونی خەلیفەکان، لە کۆخەکەی عەلییە، نەک لە ناو کۆشک و تەلاکانی موعاویه.
لەسەر خاچەکەی حەلاجە، نەک لە ناو ئەقڵیەتی ئیبن سینا.
جوبران
پێمان دەڵێت خوداوەند پێویستی بە دروستکردنی مەعبەد نییە، بەڵکو ئەو پێویستی بە دروستکردنی مرۆڤە.
جوبران
پێمان دەڵێت لە تێکستەوە بۆ وجود، لە مێژووەوە بۆ واقیع، لە داخران و تاکڕەهەندی جیهان بینیەوە، بۆ ناو ئاپۆڕای ماناکان، لە خەتمی نبووەت و قفڵکردنی فیکر و قەدەخەکردنی تەئویلکردن و داخستنی دەرگای تەفسیرە نوێکان، بۆ کرانەوەی ئەقڵ و کردنەوەی لوغز و کۆدی چەمکەکان و سەرەتاو دەسپێکێکیتری خوێندنەەوەی دەقەکان.
لە تۆتالیتاریەتی ئایینیەوە، بەرەو پلورالیزمی ئایینی.
جوبران
پێمان دەڵێت کێشەکە ئەوە نییە، کە، مرۆڤەکان لە ئایین دەرچوون، بەڵکو تراژدیدیاکە دەرچوونی ئایینە لە مرۆڤ بوون.
جوبران
پێمان دەڵێت:سودی چییە ئاینت هەبێت و ویژدانت نەبێت. مەزهەبت هەبێت و مرۆڤ بوونت نەبێت!؟ سودی چییە ئایین لە جیاتی ئەوەی مرۆڤ ئازاد بکات و بەرگری لە ئازادیەکانی تاک بکات، بە پێچەوانەوە مرۆڤ بە ئاین بکرێت بە کۆیلە و لە ئازادیەکانی بدرێت!
جوبران
بانگەوازیکردنە بۆ ئایینێکی تر و ئاشنابوون بە خوداوەندێکیتری جیاواز لەوەی کاهینەکان و مەعبەدەکان بە خەڵکیان ناساندووە. ئەو مەعبەدانەی ڕێگەی خودا ناسی و ئینسانیەتیان لە بەردەم مرۆڤەکان شێواندوە و وندکردووە.
جوبران
داوای ئایینێکیتردەکات، ئاینێک مرۆڤ تێیدا گەوهەربێت.
ئایینێک لە جیاتی ئەوەی ڕق فێری مرۆڤەکان بکات، فێری خۆشەویستی یەکتریان بکات. لە جیاتی ئەوەی داوای بە کۆیلەکردنی مرۆڤەکان بکات، مرۆڤەکان لە کۆیلایەتی ئازادبکات.
ئاینێک، ڕێز لە جیاوازیەکان بگرێت و باوەڕی بە ئاشتی و پێکەوژیان هەبێت. ڕەگەزپەرستی ڕەتبکاتەوە و بە چاوێکی یەکسان سەیری هەموو مرۆڤەکان بکات.
ئایینێک، لە بەر بۆچونی جیاواز و لەسەر ئایینی جیاواز، بەکەم و گڵاو پیس، سەیری هیچ کەسێک نەکات.
جوبران
پێمان دەڵێت مەعبەدی پێغەمبەر مرۆڤە.
پێغەمبەر ئایینی بۆ خزمەتی مرۆڤ هێنا...کاهینەکان مرۆڤ دەکەن بە خزمەتکاری ئایین.
پێغەمبەر لە مرۆڤایەتی دەگەڕا لەناو ئاییندا.. وەلێ کاهینەکان لە خشتی پەرستگا.
پێغەمبەر دەڕۆشتە هەموو پەرستگایەک...... کاهینەکان تەنها دەڕۆن بۆ یەک پەرستگا.
جوبران
پێمان دەڵێت گرنگ نییە تۆ ئاینداربیت، ئەوەی گرنگە تۆ مرۆڤ دۆست بیت، گرنگ نییە تێکستە ئایینیەکان ئەزبەر بکەیت، گرنگ مرۆڤایەتی و مرۆڤ بوونت لە بیرنەکەیت.
جوبران
خوداوەندێکیترمان پێدەناسێنێت،
خوداوەندێک، نەپێویستی بە ترساندن و نەیش بە تیرۆر و کوشتن و تۆقاندنی مرۆڤەکانە.
نە پێویستی بە گوتەبێژ و نە بە فەقێ و کاهین و پیاوە ئاینیەکانە. نە پێویستی بە شمشێر و نە بە دۆزەخ و نە بە زۆر لێکردن و ناچارکردنی مرۆڤەکانە.
خوداوەندێکی میهرەبان، لە سەر ڕیشی درێژ و شەرواڵی کورت و لەچک و باڵاپۆشی هیچ کەسێک سزانادات. لەسەر ئەنجامنەدانی نوێژو نەپەرستنی خۆی، لێپێچینەوە لە هیچ کەسێک ناکات.
خودایەکی بە سۆز و میهرەبان، خودایەک هەموو مرۆڤەکانی خۆشدەوێت. بە جیاوازی دروستی کردوون، بۆیە جیاوازیەکانیشی خۆش دەوێت. خودایەک لە ڕەخنە و بیری ئازاد و لە پرس و گومان و ئایین و دیدی جیاواز ناترسێت.
خودایەک، ڕقی لە بەرتەسکردنەوەی سنووری ئازادیەکانە، ڕقی لە قوتکردنەوەی بت و درووستکردنی مەعبەدەکانە، ڕقی لە سانسۆر و بە کافرکردنی عەلمانیەت و بە تابۆ کردنی دیموکراسیەت و بە بڤەکردنی مۆدێڕنێتە و بە هەرتەقەکردنی ئازادیەکانە. ڕقی لە دەستوەردان لەژیانی تایبەتی مرۆڤەکان و بیروباوەڕی خەڵک و هێڵکێشانە.
جوبران
پێمان دەڵێت فیقهی فەقێکان و
قسەی کاهینەکانمانکرد بە ئایین و ئاینی خوداوەندمان کەمرۆڤایەتییە لەدەستدا.
خوداوەند ئەقڵ و ئیدراک، ئازادی و ئیرادەی بە ئێمە بەخشی و مرۆڤەکانی بە ئازادی دروستکرد و ئازادی پێدان، وەلێ فەقێ و کاهینەکان، ئاخوند و مەعبەد و پیاوە ئایینیەکان، ئەو ئازادیەیان لە مرۆڤەکان زەوتکردو بە ناوی ئاسمانەوە، دەستیان بەسەر زەوی و مرۆڤ بونی مرۆڤەکان داگرت.
خۆیان لە هەموو شتێکی مرۆڤەکان هەڵقورتاند و دەستیان لە هەموو تایبەت مەندیەکی مرۆڤەکان وەردا.
لە مۆسیقا ژەنین، جڵ و بەرگ و چۆنیەتی خەوتن، سمێڵ کورتکردن و ڕیش تاشین، شێوازی نان خواردن و ڕێکردن، چونە سەرئا و سێکسکردن، لە خۆشۆردن و فتبۆڵێنکردن، ئابوری، زانست و خوێندن، سیاسەت و حوکم کردن، لەیەکەم چرکەساتی لە دایکبوونتەوە، تاکۆتا هەناسە و مردن، تاخستنە ناو تابووت و ژێر خاککردن، لە هەموو شتێک وازت لێناهێنن و دەست لەبونت وەردەدەن.
جوبران
پێمان دەڵێت کاتی ئەوە هاتووە ئایین لە دەست کاهینەکان و پێغەمبەر لە ئایینی مێژوویی و خوداوەند لە مەعبەدەکان دەربێنین و مۆنۆپۆلکردنی پیرۆزیەکان و ڕاستیەکانیان لێ بسەنینەوەو دووبارە پێناسە بۆ چەمکەکانی باوەڕو پەرستش و ئایین و ئەخلاق و ئەقیدە و بەهاکان بکەینەوەو پێناسەکان دابڕێژینەوەو وشەی کفر و کۆیلایەتی و تۆی ڕق و بیری ڕەگەزپەستی و ناوی جەنگ، لە فەرهەنگی مروڤایەتیدا بسڕینەوە و لە جیاتی ئەوەی هێندەی خەریکی باسکردنی تەوحیدی خوداوەندبین، هەوڵی تەوحیدکردن و یەکگرتنی مرۆڤەکان بدەین.
لە جیاتی ئەوەی هێندەی شەڕ بە ناوی ئاسمانەوە بەرپابکەین و ژیانی ئێرە بە ناوی بەهەشتەکەی ئەولاوە بە دۆزەخ وێران و مرۆڤایەتی خەڵتانی خوێن بکەین،
با ئاشتی لەسەر زەوی بەرقەرار و بەهەشتێک بۆ مرۆڤایەتی لێرە دروست بکەین.
مرۆڤایەتی ئاشنای چەمکی ڕێژەیی بوون و ئاشنای تولەرانس و لێبوردەیی و پێکەوژیان و خۆشەویستی و یەکترقبوڵکردن بکەین.
ماوەتەوە بڵێم
عەبدولڕەزاق جوبران/
مرۆڤێکی مرۆڤ دۆست و نووسەرێکی جوان نووسە.
ئەو لەکتێبەکان و نووسینەکانیدا،
داوای بە مۆدێڕنەکردنی ئاین و بە سەردەمیکردنی ئایین و گونجاندنی ئایین لەگەڵ دنیای تازەگەریدا دەکات.
داوای شۆڕش و کودەتا بە سەر کاهین و مەعبەدو فیقه و مێژوو و کەلەپووری ئایینی و دووبارەو
پێداچوونەوەو هەموارکردنەوەو خوێندنەوەی تێکستەکانی ئایێندەکات.
لە ڕێگەی وجودیەتێکی ئینسانی ئەپستراکت و ڕووت، وجودیەتێک لەگەڵ بەهاکانی ئینسانیەت و پڕەنسیپەکانی مرۆڤبوون یەکدەگرێتەوە و مرۆڤ دەکات بە ماک و بنەما و پێوەرو سەنتەر.
جوبران
داوای خوێندنەوەیەکیتری ئایین، دوور لەو خوێندنەوە:فقهیه، کلاسیکیه، دۆگماییە، مەزهەبیە، ئیدەلۆژیە، سیاسیە مێژووییەی پێشووتری ئایین دەکات.
جوبران بانگەوازی بو ڕوانگەیەکی مرۆڤانە و وجودیانەی ڕبوبیانە دەکات، وجودیەتێکی باوەڕداری لە شێوەی وجودیەتەکەی کیرکەگاردسۆرین،
نەک وجودیەتە بێ باوەڕیەکەی سارتەر، وەڵێ ئەو ڕوانگەیەکی زۆر باڵاو ئەخلاقی و مرۆڤ دۆستانە و جوانی هەیە بۆ مرۆڤ بوون، ئەو لە جوغزێکی تەسک و گۆشەیەکی دخراو ڕوانینێکی ئایینی و دیدێکی تاریکی ئایدیۆلۆژی و مەزهەبی و لە سەر بنەمای ڕەش-سپی، باوەڕ-بێ باوەڕ، بەهەشتی و دۆزەخی..
لە مرۆڤ ناڕوانێت، بەڵکوو جوبران لە دیدێکی هیومانیستانە و مرۆڤ دۆستانە مرۆڤ دەبینێت. ئەو بۆچونی وایە کە هەرگیز خوداوەند لە سەر بێ باوەڕی مرۆڤ سزا نادات و کێشەی خوداوەند کێشەی باوەڕهێنان، یاخود بێ باوەڕی نییە لەگەڵ مرۆڤەکان،
بەڵکو کێشەی ئەو زاتە ستەم و دادپەروەریە، کێشەی نوێژنەکردن و نەچونە مەعبەدنییە، بەڵکو کێشە بابەتی باپەندنەبوون بە ئەخلاق و مۆڕاڵی مرۆڤدۆستی و جێبەجێکردنی بەهاکانە لە ناومرۆڤدا.
بۆیە ئەو بە پیاوەئاینیەکان و فەقێ و کاهینەکان دەڵێت بەسیەتی چیتر خۆتان لە خۆتانەوە مەکەن بە نوێنەری خوداوەند و سێبەری ئاسمان و دەرگاوانی دۆزەخ و پسوولەی چونە بەهەشت و دۆزەخ بە مرۆڤەکان مەفرۆشنەوەو بەهەشت و حەقیقەتەکان تاپۆی سەرخۆتان مەکەن.
بەهەشت و ڕەزامەندی و میهری خوداوەند زۆر لەوەگەورەترە کە، ئێوە لەو سنوورەتەسک و ڕوانینە مەزهەبی و ئایدیۆلۆژیە داخراوە دەیبینن.
میهرو سۆزو لێبوردەیی و بەهەشتی خوداوەند، تەنها تایبەت بەکەسانێک و ومولکی ئایینێک و گرووپێکی فەندەمێنتالیست و مەزهەبێکی دیاریکراونییە، بەڵکو هی هەموو مرۆڤەکانە، بوودی، جو، مەسیحی، سابیئە، زەردەشتی، کاکەیی، ئێزدی و موسڵمان..تاد.، هی هەموانە.
سیکولەرو ئەتێست و گومانگەراکانیش، بەڵێ هی ئەوانیشیە. خوداوەند، هیچ کات لایەنگری گرووپێک، لە دژی گرووپێکیتر نییە، شەڕی ئایینێک لە دژی ئاینێکیتر ناکات و لە بەر جیاوازی مەزهەب، ئیدەلۆژیاو ئایین و ڕەگەز و نەتەوە، جیاکاری لە نێوانی مروڤەکان
ناکات و ڕقی لە مرۆڤ نابێتەوەو جاڕی جەنگ و نەفرەت و کەرب وکینە و لایانگری بۆ کەسانێک،
لە دژی ئەوانیتر نادات و دەرگای ڕەحمەت و بەهەشتە فراوانەکەی بۆ خەڵکانێک بخاتە سەرپشت و بە ڕووی ئەو هەموو ملیارەی تری مرۆڤایەتی دابخات.![1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览360
HashTag
挂钩项目: 39
传记
文章
小组: 文章
Publication Type: Born-digital
书: 故事
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( زریان عەلی 09-08-2022
本文已被审查并发布( ڕۆژگار کەرکووکی )on10-08-2022
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):09-08-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览360
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,826
图片 106,225
书籍 19,338
相关文件 97,334
Video 1,397
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!