ئەوەی نیشتیمان و هاوزەوی خۆش بوێ، خۆشەویستی هەموو لایەک ئەبێ.
گەل بەرهەمی یەکگرتنی خێڵ و هۆزە لە مێژوودا، هەر گەلێکیش خاکێکی دیاریکراوی بۆ ژیان هەڵبژارد و بووە نیشتیمانی، بۆیە بەدرێژایی مێژوو، پەیوەست بوونێک لەنێوان ئەندامانی گەل و خاکدا درووست دەبێت کە ئەندامان لەپێناویدا تێدەکۆشن. پەندەکە مەبەستی لە کەسایەتی نیشتیمان پەروەرە کە تەمەنی خۆی بۆ پیشخستنی نیشتیمان بەکاردەخەن، ئەو کەسانە لە کۆمەڵگەدا کەسانی خۆشەویستن.[1]