قەزاتمە جۆرێک شلەیە لە کەرەستەی سادە و کەم ئامادە دەکرێت و تامێکی خۆشی هەیە و کاتی زۆری ناوێت، لێرەدا چۆنێتی ئامادەکردنەکەی دەخەینە ڕوو.
$کەرەستەکانی$
نەرمەی گۆشتی گا
کەوچکێکی بچوک زیرە
کەوچکێکی بچوک حەوت دەرمانە
خوێ بەپێی ئارەزوو
ئاو
زەیت
دۆشاوی تەماتە
$ئامادەکردنی$
سەرەتا گۆشتەکە دەشۆرێتەوە و لەناو ڕۆنەکەدا بە جوانی سور دەکرێتەوە
زیرە و بەهاراتەکانی تری تێکەڵ دەکرێت، دواتر دەخرێتە بوخارەوە و ئاو لەگەڵ دۆشاوی تەماتەکەی تێدەکرێت.
کەگۆشتەکە نەرمبوو بە جوانی کوڵا لەسەر ئاگر دادەگیرێت و بە گەرمی لەگەڵ برنج پێشکەش دەکرێت.
[1]