图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,996
图片 106,683
书籍 19,298
相关文件 97,307
Video 1,392
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
بەیت و حەیران لە فۆلکۆری کوردی دا
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەیت و حەیران لە فۆلکۆری کوردی دا

بەیت و حەیران لە فۆلکۆری کوردی دا
بەیت و حەیران لە فۆلکۆری کوردی دا
#ڕەسوڵ بۆسکێنی#

بنکەی ڕۆشنبیری وهونەری لەڕانیه، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بەدیاری کراوی، لە17-6- 2022 لەئێوا ڕەیەکی ڕەنگاڵەییدا ئاهەنگێکی خۆش و پڕسۆزی بۆ(دووەمین دیداری بەیت و حەیران)سازکردبوو، بەشداری چەندین بەیتبێژ و حەیرانبێژی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاهەنگەکەیان جوانتر ڕازاندەوە، هەرچەندە من شارەزا و پسپۆڕی بواری هونەرنیم، بەڵام لەژێر ڕۆشنایی فەرموده و بیروڕای ئه و شارەزایانەی دەربارەی ئەم بابەتە دواون، بۆ گرنگی پێدانی زیاتری بابەتەکە، دەمەوێت بەم بۆنەیەوە هەندێک باری سەرنجی خۆم دەرببڕم.
دیارە هەڵکەوتە و سروشتی ڕازاوەی کوردستان، ئەم نیشتمانەی کردووە بەمەڵبەندی بەزم و ئاوازو گۆرانی، لەهەر ناوچەیەکی ئەم نیشتمانە خۆشەویستە سەرنج بدەی ئاوازو گۆرانی و بەیت و حەیران دەبیسترێت، سروشت و هەڵکەوتەی هەرناوچەیەک لەکوردستان شێوازێکی تایبەتی لەموزیکی کوردستان بەدیهێناوە، کەلەلایەن کەسانی نەخوێندەوار گوتراوه و دواتریش لەڕێگای چڕینەوە لەنەوەیەک بۆ نەوەیەکی دیکە گوازراوەتەوە و لەڕابردوویەکی زۆر دوورەوە بەئاوازخوێنانی ئەمڕۆ گەیشتووە، ئەمانە گەنجینەیەکی بەنرخن، سەرەڕای بەرزی هونەرە کە وشەگەلی زۆر ڕەسەنیان لەفەوتان پاراستووە، هەرئەمەش وای لەزانای بەرزی ئەڵمانی (ئۆسکارمان) کردووە، بەسەرسامیەوە بڵێت:پیاو واقی وڕدەمێنێ لەوە کەکوردەکان چۆن توانیویانە پارچە هەڵبەستەکانیان دەماودەم وا باش بەوردی و باشی بگێڕنەوە.
ئەگەر لەئاوازی کوردیدا بەیت و حەیران و لاوک و لاوژه و بەسته و مەقام و گۆرانی جۆراوجۆرهەبن، ئەوا بەشێک لەگۆرانییە کوردییەکان، تایبەتمەندی هەندێ ناوچەیان هەیە، وەک: لەهەورامان هۆرە، سیاوچەمانه و گۆرانی و ئاوازی #لوڕستان#...هتد، لەوێ لەدایک بوون و هەرلەوێش دەگوترێنەوە، سەبارەت بەحەیران و بەیتیش ڕای جۆراوجۆرهەیە، هەندێ کەس پێیان وایە حەیران تایبەتی دەشتی #هەولێر#ەو بەیت لەموکریان لەدایک بووە، هی واش هەن پێیان وایە: وڵاتی ڕەسەنی حەیران دزەییاتی و گەردیاتییە، لەوێوە پەڕیوەتەوە بۆ ناوچە شاخاوییەکانی #سۆران# و موکریان، ئەوێ زیاتر مەڵبەند و سەرچاوەی بەیتی کوردین، نەک حەیران، هەندێکیش دەڵێن: حەیران لەموکریان سەری هەڵداوە و گەشەی کردووە و بەناوچەکانی تردا بڵاوبۆتەوە.
بێگومان ئەو دابەشکردنە ناوچەییە زیاتر لەڕوانگەی ئەمڕۆوە بەپێی جوگرافیای کوردستان سەیردەکرێ، بەبێ ئاوڕدانەوە لەمێژوو و ڕابردووی ئەم نەتەوەیە، کەسەردەمانێک کورد بەبێ هیچ لەمپەرێکی سیاسی توانیویانە گەرمێن و کوێستان بکەن و شتێک بەناوی سنوورنەبووە، وەک ئەوەی ئەمڕۆ لەنێوان بەشەکانیداهەیە، هەردوور نەڕۆین سەدەیەک لەمەوبەر، ئەو خێڵەکوردە کۆچەریانەی زستانان لەدەشتی هەولێر ژیاون، لەوەرزی خێڵ بەرەوژوودا بۆ ناوچەکانی تری ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڵکشاون و لەوەرزی دواتر گەڕاونەتەوە #گەرمیان# و پێ دەشتەکان، بەمەش دەشتی هەولێر و موکریان و گەرمیان و کوێستان تێکەڵ بەیەک دەبوون، کەنەتەوە هەر یەک نەتەوە و داب و نەریت و کەلتوور، یەک داب و نەریتە، بەسانایی لەیەکیان وەردەگرت.
بەوپێیە، ئەگەر ئەمڕۆ، ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستان هەر کامە و لەڕووی کۆمەڵێک دابونەریتەوە لێک جیاوازن، ئەوە هۆکاری ئەو سنوورە دەستکردانەیە، ئەگینا لانیکەم لەداهێنان و بنەما کولتوورییەکاندا، دەگەڕێنەوە سەر یەک بنەماو بنچینە و هەمووان لەدروستکردنی ئەو شتەدا، کەناوی لێ دەنرێ فۆلکلۆر و کەلەپووری کوردەواری، دەستیان هەبووە، چونکە سەردەمانی پێش دابەشبوونی کوردستان، خەڵکی ئەو ناوچە لێکدابڕاوانەی ئێستا، بەبێ کۆسپ و لەمپەر هاموشۆی یەکتریان کردووە.
ئەدەب و هونەرو ئاوازی کوردستان، مێژووی سەرچاوەکەی دێرینە و بۆ سەردەمێکی دووردەگەڕێتەوە، پێویستە شارەزا و پسپۆڕانی ئەم بوارە توێژینەوەی وردی لەسەربکەن و لایەنە شاراوەکانی بدۆزنەوە و بۆمان ڕوون بکەنەوە، ئەگینا هەرکەس لەبەرخۆیەوە تایبەتمەندی هەریەک لەبەیت و حەیران و لاوژە و مەقام و لایەنەکانی تر بۆ ناوچەکەی خۆی بگێڕێتەوە، بۆ خۆمان هونەری نەتەوەی خۆمان دەشێوێنین و ئەوەی دوژمن پێی نەکراوە تێکی بدات، خۆمان تێکی دەدە ین، بەگێڕانەوەی سەرچاوەی هەریەک لەم ستران و ئاوازانە بێ لێکۆڵینەوە زیان بەهونەرەکەمان دەگەیەنین، کێ ئه و زانیاریەی پێداون، کەحەیران سەرچاوەکەی دەشتی هەولێر و بەیت سەرچاوەکەی موکریانە، ئەگەر لەم بابەتە وردبینەوە زۆر ئاڵۆز و ماندووکەرە، تەنیا توێژینەوە ئەمەمان بۆ ساغ دەکاتەوە، بنەما و سەرچاوەی ئه و ئاوازانە چۆن و لەکوێ سەریهەڵداوە، بۆ وێنە دەڤەری ڕاپەڕین یان هەرێمی (بیتوێن و پشدەر)، هەرچەندە واباوە سەربە موکریانی گەورەیە و بە(موکریانی چکۆڵه) ی ناودەبەن، بەڵام باواش بێت، ئەم دەڤەرە خۆی بەشێکی هەرە گرنگی کوردەواریە، لەباری کەلەپوور و فۆلکلۆرەوە ئێجگار دەوڵەمەندە، بەداخەوە تا ئێستا بەوجۆرەی شایانی بووە لێی نەکۆڵراوەتەوە و وەک پێویست ئاوڕی لێنەدراوەتەوە و نەناسراوە، ئەگینا زۆربەی بەیتە کوردییەکانی وەک: (بەیتی قەروگوڵەزەر، بەیتی کاکە میروکاکە شێخ، بەیتی شێخ فەرخ وخاتوون ئەستی، بەیتی خوڕشیدی خاوەر)، تەنانەت بەیتی ئاسۆسی کەسەید عەلی #سەردەشت#ی دانەرەکەیەتی شوێن و جێگا و کەرەستەی هەرێمی بیتوێنە، هەروەها بەیتەکانی (باپیر ئاغای مەنگوڕ، ئاوڕەحمان پاشای بابان، شاییە ئەجندان، بەیتی پیوازان، نازوخدر، شاییە دۆڵەبیە، ڕاوێ پاشای، بەیتێ داران، بەیتێ کیسەڵی و زۆری تریش)، هەموویان تایبەت بەم ناوچەیەن و عەلی بەردەشانی لەئاهەنگی خۆش و کەش و ڕیتمی تایبەت بەخۆی وتوونی و دواتر کەوتوونە سەرزاران و بەزۆر ناوچەی کوردستاندا بڵاوبوونەوە، ئەگینا سەرچاوەکەیان لەم دەڤەرە هەڵقڵیوە، لەراستیدا ئەمانە هەموویان بەشێکن لەمێژوو و فەرهەنگی ئەم ناوچەیه و باسی دابونەریتی کۆنی ئاهەنگی خۆشی و ڕووداوی کارەستباردەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا ناخوازم کەس بەم شێوەیە بدوێ، تەنیا ئەوەی مەبەستمە بەساغ کردنەوەی فۆلکلۆروهونەرو ئاوازوگۆرانی نەتەوەکەمان سوودی زۆر بەفەرهەنگی نەتەوەکەمان دەگەیەنین.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览766
HashTag
挂钩项目: 3
小组: 文章
书: 艺术
书: 文化
城市: 拉尼娅
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( زریان عەلی 23-07-2022
本文已被审查并发布( ڕاپەر عوسمان عوزێری )on23-07-2022
此产品最近更新( ڕاپەر عوسمان عوزێری ):23-07-2022
URL
此产品已被浏览766
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,996
图片 106,683
书籍 19,298
相关文件 97,307
Video 1,392
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!