图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,044
图片 104,920
书籍 19,348
相关文件 97,663
Video 1,402
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
دووعاکەی پوورە ئایشێ
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دووعاکەی پوورە ئایشێ

دووعاکەی پوورە ئایشێ
دووعاکەی پوورە ئایشێ
#ڕەسوڵ سوڵتانی#

فایلەکەی لەبن پیلی نا و بەڕێ کەوت. لەمێژ بوو دڵی ئەوەندە خۆش نەببوو. لەوەتەی لە شاخ هاتبوونە خوارێ، ڕۆژێک نانی هەبوو دۆی نەبوو، ڕۆژێک دۆی هەبوو و نانی نەبوو. هەرشوکرانەبژێریش بوو. دەیگوت خودا بەشی منی وا داوە. شوکرانە بژێرم. دەیگوت: ئاه و دوعای دایکم گرتوومی. دایکم بە ڕەحمەت بێ هەموو جارێ دەیگوت: یاخوا ڕۆڵە ڕسقت سواری بای شەماڵ بێ. ئەوە دوعای دایکمە گرتوومی. خوایە کەس دایک دوعای لێ نەکا. ئێوە نازانن دوعای دایک چەند زوو گیرا دەبێت.
دایکی زۆر دوعای دیکەیشی لێ کردبوو. بەڵام هەر ئەوەیان گیرا ببوو. دایکی گوتبووی: بڕۆ کوڕم یاخوا دەردو مووت بەقەد یەک بن. یاخوا بەرت با بێ و پشتت کەندەڵان.
هەموو کەس دەیزانی ئەو دووعایانە دووعای پوورە ئایشێن. ئەگەر خەڵکیش ئەو دووعایانەیان کردبا، دەیانگوت: بە دەردی پوورە ئایشێ دەڵێ یاخوا.
پوورە ئایشێ ژنێکی تا بڵێی لەبز شیرین و قسە خۆش بوو. منداڵی گەڕەک لە دەوری کۆ دەبوونەوە و نەقڵ و هەقایەتی دنیای بۆ دەگێڕانەوە و ماندوو نەدەبوو.

جا پوور ئایشێ ئەو دوعایانەی هەر لەو کردبوو. هەموو جارێ لە بەردەرگای حەوشە بچووکەکەیان لەسەر تاتە بەردەکە دادەنیشت و تەشیی دەڕست. بەدەم تەشیڕستنەکەیەوە هەر نارەناری بوو. کەس نەیدەزانی دەڵێ چی. کە لێی دەچوویە پێشێ بێدەنگ دەبوو. هەندێ دەیانگوت: ئێستاش بە سوارەی مێردی هەڵدەڵێ و هەندێ دەیانگوت: لەوانەیە پێش سوارە یەکێکی دیکەی خۆش ویستبێ و برینی کۆنەی تەشنا بووبێتەوە. ئاخر مرۆڤ هەر لە ڕواڵەتدا پیر دەبێ. سوارەی مێردی کە بێسەروشوێن چوو، ئایشێ و ئەو تاقانە کوڕەی بەتەنیا و بێ سەرپەرشت هێشتەوە، نانی شەوێیان نەبوو. پوورئایشێ قۆڵی لێ هەڵماڵی و بەنانکەری و جلشۆریی ماڵان کوڕەی گەورە کرد. جاروبارە خاڵەکانی سەراسۆیەکیان دەکردن. ڕۆژی ڕەش بوو. کێ ئاگای لە کێ بوو. بەڵام هەمووان دەڵێن ئایشێ بە ڕووسووری کوڕەکەی بەخێو کرد و نایە بەر خوێندن. شایی دنیایەی بەو تاقانەیەی بوو. ناردیە زانکۆ. پوور ئایشێ نەیدەزانی بڵێ زانکۆ، هەر دەیگوت: قوتابخانە هەرە گەورەکە. دووەم ساڵی زانکۆی بوو، گیرا. کە گیرا، ئایشێ وەک شێتانی لێ هات. لە تاوان هەڵدەستێ ماڵ بە ماڵی چیی بەرپرسە دەگەڕێ. بەرۆکی مەرد و نامەردان دەگرێ. دەچێتە سەر بەڕەی مێرخاس و پیاوخراپان، بەشکم فریای کوڕەکەی بکەون. بەڵام کێ دەوێرێ خۆی لەو شتانە بەخاوەن بکا؟ ئاخرییەکەی شەریفە کوێرێک کە دەیانگوت پیاوی دەوڵەتە داوای پارەیەکی زۆری لێ دەکات. ئایشێ لە داری دنیایە ملوانکەیەک نەبێ هیچ شایەخودای شک نەدەبرد. ملوانکەکەیش بە دەماری ژیانییەوە بەسترابۆوە. کوولەکەی ڕۆحی بوو. لەو هەمووە گۆڵمەز و گێچەڵەی ڕۆژگار پاراستبووی. چەند ساڵان بە دەستکورتی ژیابوو هەر بە مێشکیشیدا نەهاتبوو بڵێ دەیفرۆشم. جارێکیان سوارەی ڕەحمەتی هەر ئەوەندە زمانی سووتابوو، گوتبووی: با ئەو ملوانکەیە بدەین بە چاوە خانووەک و تێیدا بحەسێنەوە. ئایشێ وەک فیشەکی پێوە بنێی دەرپەڕیبوو و شریخاندبووی بەسەریدا و گوتبووی: سوارە، ئیدی گووی وا نەخۆی. ئایشێ ئەوەیشی لەسەر دڵی ببووە داخ و گرێیەکی ئەبەدی. بەڵام نەیدابوویە. گوتبووی خانووم ناوێ. باسی ئەو ملوانکەیە مەکە. سوارەش قەت لێی نەپرسیبوو باشە ئەوەت لە کوێ بوو؟ جاروبارە بەدڵیدا دەهات و لەبەر خۆیەوە دەیگوت: باشە ئەوە دەبێ یادگاری چ سەگبابێک بێ؟ لەوەتەی دەیناسم لە ملیدایە. نەمدیتووە لە خەوتنێشدا دایکەنێ. تۆ بڵێی پێش من کەسێکی خۆش ویستبێ و بە یادگار پێی دابێ؟ نازانم.

سوارە زۆری بیر لەوە کردبۆوە و ئاخری وازی لێ هێنابوو و هەرگیز باسی نەکردبۆوە. کە سوارە بێسەروشوێن چوو، ئایشێ تاقە یەک جار گوتی: خۆزگە کۆرە ببوایەم و دڵیم نەشکاندبا.
ئاخریەکەی لەکەس ڕوون نەبۆوە کە پوورە ئایشێ وا دەنووزێتەوە و لەبەر خۆیەوە ورتەی دێ و بەردەوام دەست بە ملوانکەکەیدا دێنێ، ئاخۆ بۆ سوارە دەنووزێتەوە کە دڵی شکاندووە و ملوانکەکەی نەداوەتێ یان، بۆ ئەو کەسەی ملوانکەکەی بۆ کڕیوە.
شەریف گوتبووی، ئەو کارە ئەستەمە و پارەیەکی زۆری دەوێ. من دەبێ بەرتیل بە سەد کەس بدەم تا بزانم کوڕەکەت لە کوێ گیراوە. بڵێم چی دایکەکەم! با کوڕەکەت گووی وای نەخواردبا. تازە بەشکم خودا ڕوحم بکا منیش لە سۆنگەی ئەوەوە تێدا نەچم. خودا بکا ئەو ئاگرە بەرۆکی منیش نەگرێتەوە. من بەزەییم بەتۆدا دێ ئەگینا چیم بەو گۆڵمەزە داوە دایکم.
ئایشێ لە داری دنیا ئەوەی هەیبوو و نەیبوو ئەو ملوانکەیە بوو. ئاخری ئاگری جەرگ هەڵیگرت و دڵی لێ بەردا و لە مستی شەریفی نا. شەریف ڕۆیشت. مانگێکی پێچوو، دوو ڕابرد هەر خەبەر و سۆراغێک نەبوو. ئاخری ڕۆژێک لە پڕ لە دەرگا درا. دڵی وەک باڵی چۆلەکە فڕەی دەهات. بە قۆنەقۆن خۆی گەیاندە دەرگای حەوشە. کە کردییەوە پیاوێک ڕدێنی هەتا سەر ئەژنۆی هاتبوو. بەو حاڵەش دەسبەجێ ناسییەوە. حەمەی کوڕی بوو. ئامێزی لێ دا. بەسەریدا گریا. لۆمەی کرد، دیسا ماچی کردەوە. ئیتر حەمە نەیتوانی بچێتەوە خوێندن. ناچار بوو عارەبانەیەک بکڕێ و تەڕە و میوە بفرۆشێ. ساڵێک دواتر کتوپڕ حەمە بزر بوو. گوتیان چووەتە شاخ. ئیتر دوعاکانی پوور ئایشێ دەستیان پێ کرد.
ئەی سەت خۆزگە لە زیندانێ ڕزیبای هەتیوە کەرە. ملوانکەکەشم چوو. پەکوو... بەخوای کوڕێکی شیرینی دێنا. وەڵاهی خوێنی سەد کوڕی وەک حەمە بوو. پەکوو. هەتیوە کەرە، ئەوە دایکت بەخێو کرد. دەی وەڵاهی زانیبام ئاقڵ نابی، ملوانکەکەم نا، تەرسی کەرێم بەرتیل نەدەدا. تووتکی سەگ، چووەتە شاخ! تاجەگوڵینەی لەسەری داکی دا. ئەوە بەخێر نسحەتم کرد، پێم گوت، هەتیو، کەر مەبە، قوون بدە سەر دەرپێی خۆت و دەست بە کڵاوەکەتەوە بگرە با نەیبا. تۆ من بەخێو بکە، وەبزانە دنیات ڕزگار کردووە. یاخوا گوللەی نەدەبەدیت وێ کەوێ.
پوور ئایشێ هەموو جارێ کە ئەم دووعایەی دەکرد، دەسبەجێ پاشگەز دەبۆوە و دەیگوت: خوایە تۆبە گووم خوارد. خوایە سەگی بەر قاپیەتم و گووم خوارد لەگەڵ جەمیعی موسوڵمانان.... خوایە گووم خوارد، خوایە بیپارێزی.

پوور ئایشێ کە دادەنیشت هەر دووعای لێ نەدەکرد، بەڵکو وەک حەمەی لە تەنیشتی دانیشتبێ، ئامۆژگاریی دەکرد. بەدەنگی بەرز قسەی دەکرد، دەیگوت: ڕۆڵە، تۆ منداڵی. تۆ ساویلکەی. چووزانی... من دەزانم. خوێندنەکەت لە خۆت سووتاند. خەڵک خوداخودایانە بگەنە قوتابخانە گەورەکە... تۆ چووی و بە ملی شکاوت نەتخوێند. ئەوەتا باوکیشت تێداچوو، بزانە کەس دەرگام لێ دەکاتەوە. تۆ بۆ ئەوەندە کەری. ئێرە وڵاتی دز و چەتە و جەردە و پیاوکوژانە. هەتیوە کەرە، ئەم وڵاتە هەرگیز سەرکردەی دڵسۆزی نابێ. وەڵاهی ئەوە من مردوو و تۆ زیندوو، ئەم وڵاتە لە جەردە و دز بەولاوە بەخۆیەوە نابینێ. بۆ خۆتت کەر کردووە. کوڕە هەتیوە وەرەوە و ئاقڵ بە، لە وڵاتی جەردە و دزاندا هەر کەرەکان دڵسۆزی دەکەن. چونکە کەرن و نازانن. دڵسۆزی لە وڵاتی جەردە و دزاندا کەرێتییە بەخوا. دەست هەڵگرە. وەرە سبەی ڕۆژێ ئەوانە بە ئەقڵت پێ دەکەنن. ئەو تاڵانچییانەی من دەیانناسم، هەر بە ئێسکوپرووسکی هەزارانی وەک تۆ باڵەخانەی سەد نهۆم دروست دەکەن. باڵەخانەی وا هەڵدەچنن، دایکت مافی ئەوەی نەبێ هەر بە دووربینیش سەیریان بکا.
کە دەروجیران گوێیان لەو قسانە دەبوو، دەیانگوت: ئەرێ ئەوە باسی چی دەکا؟ تۆ بڵێی شێت بووبێ؟ بڵێی باسی کام سەردەم بکا؟ سەرکردەی دز و چەتە کێن؟
ساڵانی بەسەردا تێپەڕیبوو، خەڵکەکە تازە بیریان لە قسەکانی پوورئایشێ دەکردەوەو وەک نەزیلە باسیان دەکردەوە و قسەکانیان دەگێڕاوە و دەیانگوت: یاخوا جێگەت بەهەشت بێ پوورە ئایشێ، وەڵاهی دەڵێی لە غەیبەوە ئەو قسانەی پێ گوتراوە، ئەوەتا هەمووی ڕاست دەرچوون. دووعاکانیشی لەبیر کەس نەچووبوونەوە.
پوور ئایشێ تەنیا لەو دوعایانە پاشگەز دەبۆوە کە دوعای مەرگ بوون. ئەگینا ئەوانی دیکەی دەکرد و بە تەنیشتیاندا تێدەپەڕی. لە هەموو دوعاکانی پوورئایشێ تەنیا یەکێکیان گیرا ببوو. ئەویش ئەوەیان کە گوتبووی: ڕەبی ڕسقت سواری بای شەماڵ بێ.
حەمە دەیگوت: دایە خۆزگە دوعای مەرگەکەت گیرا بوایە. زۆر باشتر بوو. خۆ پیاو بمرێ باشترە و دەستکورت نەبێ. لە بنەوە زەردەخەنەیەکیشی دەهاتێ و دەیگوت: بەخوای دایکم ڕاستی دەکرد. دەتگوت ودمی پێیە. ئاخ دایە گیان کوێراییم دایێ بۆ وا دیدار ئاخرت بووم. سەرێکی ڕاوەشاند. فایلەکەی بەدەستەوە بوو. هەموو بەڵگەکانی تێدا کۆ کردبۆوە. بە تەکسییەکەی گوت: تکایە لەبەردەم ڕێکخراوی زیندانییە سیاسییەکان بۆمی ڕاگرە.
کە لە نهۆمی یەکەم چووە سەرێ، فێنکایی سپلیتەکان ئۆخژنێکیان بەدڵیدا هێنا. گوتی: خوایە ئەمڕۆ بە دووعای دایکمی نەکەی. هەر بۆخۆشی گوتی: کوڕە جا دووعای چی؟ خۆیان گوتوویانە ئەوانەی زیندانیی سیاسیی بوون، بەڵگەکانیان کۆ بکەنەوە و بێن پارە وەرگرن. شانی لە شانی کابرایەک کوتا. سەری هەڵێنا، لە پاسەوانەکەی پرسی: ژووری مودیر کامەیە؟
گوتی: دانیشە بەڕێت دەکەین.
کە چووە ژوورێ مووچڕکێک لە بەری پێیەوە هات و لە تەپڵی سەری دەرچوو. فایلەکانیان لێ وەرگرت. گوتیان تەواوە. بەڵام دەبێ یەکێکیش بێ و شایەتیت بۆ بدات. گوتی: جەنابی مودیر، خۆت باشترین شایەتی. پێم وایە کەس لە خۆت باشتر نامناسێ. مودیر چاوی زەق بوونەوە. گوتی؟ بەڕێزت؟ کێی جەنابت؟
گوتی: من حەمەم. لەبیرت نییە ئەو ساڵەی گیرابووم بەسەر جەلادەکانەوە ڕاوەستابوویت و دەتگوت: تێی هەڵدەن لەو سەگبابە؟
مودیر چاوی چووە پشتە سەری. فایلەکەی بە دەموچاوی دادا و دەریانکردە دەرەوە... دیسان دوعاکەی پوورەئایشێ گیرا بوو.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览368
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
挂钩项目: 1
小组: 文章
书: 故事
文件类型: 原文
普罗旺斯: 东库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 98%
98%
添加( زریان عەلی 19-07-2022
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on19-07-2022
此产品最近更新( زریان سەرچناری ):19-07-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览368
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,044
图片 104,920
书籍 19,348
相关文件 97,663
Video 1,402
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!