图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,838
图片 105,970
书籍 19,372
相关文件 97,535
Video 1,395
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
داڤید لۆنمیولەر: ئومێد دەکەم خەڵکی کوردستان پارێزراو بن لەجەنگی تر
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

داڤید لۆنمیوله‌ر

داڤید لۆنمیوله‌ر
داڤید لۆنمیولەر: ئومێد دەکەم خەڵکی کوردستان پارێزراو بن لەجەنگی تر

ئا: هیوا ناسیح

داڤید میولەر ڕۆژنامەنوس و فۆتۆژۆرنالیستێکی ناسراوی ئەڵمانییە لە شاری فرایبورگ هاتۆتە دونیاوە، لە خێزانێکی هونەریدا گەورە بووە. حەزی بە سەفەرکردنی وڵاتان و ناسینی کەلتوری گەلان و فۆتۆگرافییە. ئه و بە کامێرایەک و کۆڵەپشتێکەوە مل دەننێت، زۆر وڵاتان گەڕاوە و هەزاران وێنە و گرتەڤیدۆی لەسەر وڵاتان و گەلانی سەرزەوی کۆکردۆتەوە. ئەم سەرەڕای ڕۆژنامەنوسیی فۆتۆگرافەر وەک ئارەزوو پیشەکەی، وەک خۆبەخشیش بەشداری کاریخێرخوازی و هاوکاری کۆکردنەوەش دەکات بۆ پەنابەران و لێقەوماوانی جەنگ و کارەساتەکان، چەندان مانگی لە نێو کەمپی ئاوارەکانی یۆنان بەسەربردوە. بەم جۆرە داڤید هونەرمەندێکی مرۆڤە ، مرۆڤ بەمانا مەعریفییەکەی، کە لەنێو و لەگەڵ ئازارەکانیشیاندا بژی، نەک هەر وەک دیمەنێکی ساتی چرکاندنی وێنەکانی لە پێش چاوی بێت و دواتر فەرامۆشیان بکات. بە کورتی ئه و هاوکات بەدوای جوانی و ئازارەکانیشدا وێڵە و بە دۆکیۆمێنتیان دەکات.

داڤید ساڵی پار سەردانێکی چەند هەفتەیی بۆ باشوری کوردستان ئەنجامدا و زۆربەی کەمپی ئاوارەکان و ناوچەی شەنگال و هەر سێ پارێزگاکە ی هەرێمیش گەڕا، ئەمساڵ و لەمانگی دوودا لە چەندان شاری سویسرا ئێوارەکۆڕی نمایشی وێنە و ڤیدیۆکانی لەسەر باشوری کوردستان بە ناوی (عێراق، سەفەرێک بەره و کوردستانی نەناسراو) سازکرد ، نزیکەی دوو سەعات و نیوی دەخایاند، تێیدا ناوبراو سەدان وێنە و دەیان گرتەی ڤیدیۆیی، بە کوالیتی بەرز و لەسەر شاشەی سینەمایی، لە سەر باشوری کوردستان نیشانی ئامادەبووان دا، وێنە و فیلمەکان لەسەر شاخوداخ و سروشتی کوردستان، ژیانی ڕۆژانە، کەلتور، مێژوو، گیانی بەرەنگاری کورد بوون، بە گشتی پۆزەتیڤ بوون و ناساندنێکی باشی ئه و بەشەی کوردستان بوو بە خەڵکی ئە وروپی. جێگەی ئاماژە یە بە سەدان خە ڵکی سویسری ئامادەی سیمینارەکانی دەبوون. ئەم چاوپێکەوتنەی لێرەدا دەیخوێننەوە، لە ژمارە 18ی گۆڤاری (explora) دا کە گۆڤارێکی وەرزییە و دەزگای ئیکسپلۆرا به زمانی ئەڵمانی له سویسرا دەریدە کات، بڵاوکراوەتەوە، کە لەسەر بابەتی سیمینار و سەفەرەکەی بۆ باشوری کوردستان لەگەڵیدا سازکراوە، منیش کردومە بە کوردی.



ئێکسپلۆرا: ئێمە عێراق لە میانەی میدیاوە دەناسین، کە هەواڵەکان دڵخۆشکەر نین، پێویستە چی لەسەر ڕەوشی ئێستای عێراق بزانین؟

داڤید: عێراق لە دەیان ساڵەوە گیرۆدەی دەستی جەنگەکانە. شەڕی کەنداو لە هەشتاکانەوە، دواتر جەنگی دووەمی کەنداو و پاشانیش شەڕی جیهادییەکانی داعش خەڵکی ئەم وڵاتەی توشی تراوما (زەبری دەروونی) کردوە. تەنانەت پاش تێکشکانی داعش و ڕێگیری لە جیابوونەوەی باکور واتە کوردستان، وڵاتەکە بە قوڵی لە ڕووی سیاسی و ئیتنی و مەزهەبییەوە دابەشبووە. پاشماوەکانی داعش وەک گروپی تیرۆر هەر جێگای مەترسین. لە زۆر جێگای وڵاتدا خزمەتگوزارە بنچینەییەکان دەیانساڵە تازەنەکراونەتەوه. خراپی بەڕێوبردن و گەندەڵی هەیە. بەرئەنجامی ئەمانە بریتییە لە دەربەدەربوون، کۆچکردن، بێکاری و هەژاری. دەنگی نارەزایەتی و بێزاریی خەڵک بەرامبەر حکومەت زۆر زیاتر بووە. کوشتنی بە ئامانجی قاسم سولەیمانی لە لایەن ئەمریکاوه لە بەغدا سەرەتای ساڵی 2020 ڕەوشی سیاسی تەواوی وڵاتەکەی ئاڵۆز کردوە. سولەیمانی گرنگترین فیگەری ڕژێمی ئێران بوو، که وا هەژموونێکی زۆری لە عێراقدا هەیە.

ئێکسپلۆرا: لەم سیمینارەدا تۆ تیشکۆ (فۆکەس)ت خستۆتە سەر ناوچە ی کوردستان، کە بەشێکه لە عێراق، ئایا چی کوردستان تایبەتە؟

داڤید: پێشە کی گرنگە بزانین، که کوردستان لە ڕوخانی عوسمانییەوه بەشێکی لە عێراقە، له تورکیا، له ئێران، سوریا و بەشێکی تریشی لە ئەرمینیایە. کوردەکان گەلێکن بێ وڵات، بۆیە هەوڵی سەربەخۆیی دەدەن. لەم بوارەدا ناوچەی خۆبەڕێوبەری کوردستان له باکوری عێراق ڕؤڵێکی گرنگ دەگێڕێت.

لە دوای کەوتنی ڕژێمی بەعسی سەددام حوسێن لە جەنگی کەنداوی دووەم، ئەمریکا ناوچە ی دژ ە فڕینی دابینکرد. لە ژێر ئەم چەترەدا کوردەکان توانیتیان جۆرێک لە سەربەخۆیی بنیاد بنێن. سوپای پێشمەرگە هۆکار بوو، کە داعش ناوچەکەی داگیرنەکرد وە سەدان هەزار کەسی پەنابەری ناوچەکانی تر لە کەمپی ئاوارەکانی ئەوێدا بپارێزرێن. من لە سیمینارەکەمدا ویستومە تیشک بخەمە سەر ئەوە، که هەواڵنێرەکان زۆرکەم دەیڵێن. دواجار لەوێدا خە ڵکانێک ژیانی ڕۆژانەی خۆیان لە سروشتێکی زۆر جواندا بەڕێدەکەن، جۆراوجۆریی ئاینی، شاری جوان، خەڵکانێک کە پێدەکەنن، کاردە کەن، گفتوگۆ دەکەن و ئاهەنگ دەگێڕن، ئەمانە پۆزەتیفن.

ئێکسپلۆرا: تۆ خۆت چ شتێک دەتبەستێتەوه به کوردستانەوه، بۆچی ئه و ناوچەیە جێگەی بایە خە بۆت؟

داڤید: من ساڵی 2006 بۆ چەند مانگێک وەک خۆبەخشێک لە ڕێگای بەڵکان بووم. لەوێ کاتێکی زۆرم لەگەڵ خەڵکانی کۆچبەر بەسەر برد، کە هەموو شتێکی خۆیان بەجێهێشتبوو. ئەمە بەردەوام کاریگەرییان لەسەر من دانا. بەتایبەت ئەوەی لە دڵمدا جێگەی گرت، خێزانێکی کورد بوون له باکوری عێراقەوە، که پاش داخستنی سنور لە کەمپی ئیدۆمان له سنوری یۆنان-مەکەدۆنیا لەنگەریان گرتبوو، کاتێکی زۆر لەگەڵیاندا بووم. تا ئێستاش پە یوەندیم لەگەڵیاندا ماوە. بۆیە ویستم بە هەر جۆرێک بووە نیشتمانەکەیان بناسم، وێنەیەکی ڕاستینەی ئەوێم هەبێت. جگە لەمە کارکردن و ڕاگۆڕینە وە لەگەڵ زۆر له و یەزیدیانەی له دەستی داعش لە عێراقەوە هەڵاتبوون، بە هاوکاری خۆبەخشانی تر لەوێ کاری خێرخوازیمان بۆیان دەکرد له چادرگەکانیاندا، له ڕەوشێکی زۆر خراپدا بوون، واتە ئەم کارە خێرخوازیانە هۆکار بوون کە من ساڵی 2018 یەکەم سەفەرم بۆ کوردستانی عێراق بکەم.

ئێکسپلۆرا: چ شتێک زۆر لە کاتی سەردانەکا نتدا سەرسامی کردی؟

داڤید: لە یەکەم سەردانمدا بۆ ئەوێ بە دیمەنی سەوزایی سروشتی ئەوێ زۆر سەرسام بووم، چونکە پێشتر له خەیاڵدانی خۆمدا وێنای عێراقم وا کردبوو کە بیابانێکی تۆزاوی و وشکە. باکوری عێراق لە ڕاستیدا ئە مباری دانەوێڵەیە بۆ وڵاتەکە، شاخی زۆر، مێرگ و پاوان و کێڵگەی زۆر. لەسەرەتای ساڵدا ئەو ێ زۆر جوان و پڕ لە گوڵە.

ئێکسپلۆرا: چی لە هەموو زیاتر شۆکی کردیت؟

داڤید: مرۆڤ ناتوانێت بێنێتە بەرچاوی، کە لە ڕابردوویەکی نزیکدا چ تاوان و کارەسات و نەگبەتی بەسەر مرۆڤی ئەوێدا هاتوە. زیندانە ترسناکەکەی سەددام حوسێن لە سلێمانی (ئەمنە سورەکە)، کەمپی زۆر و گەورەی ئاوارەکان، کە وا بەسەر وڵاتدا دابەش بووە، یان شاری وێرانکراو لە شەڕی داعشدا، ئەم دیمەنانە شۆککەرن. لە هەمووی زیاتر کاریگەر بووم بە گێڕانەوەکانی ئەوانەی ئه و کارەساتانەیان بینیوە، یان بەسەر خۆیان هاتوە، کە وا مرۆڤ هەرگیز ناتوانێت لە بیریان بکات.

ئێکسپلۆرا: لە سیمینارەکەتدا باست لەوە کرد، کە ژمارەی کریستیانەکان لە عێراقدا زۆر کەمیان کردوە، چییان بەسەر هاتوە؟

داڤید: دیارە که ژمارەی کریستیانەکان له و وڵاتەدا زۆر زۆر لە ئێستا زیاتر بوون، بە ڵام بەهۆی فشاری زۆری سەریان و ململانێ و چەوساندنەوەی کەمینەکان و دواتریش هێرشی داعش ڕوویان لە دەرەوە کرد. ئه و بەشەی لەوان ماونەتەوە ئێستا لە ئارامیدا لە باکوری عێراقدا دەژین. لە مانگی سێی 2018 کاتێک پاپا سەردانی عێراقی کرد، پاش ساڵانێکی زۆری دەربەدەربوون و فەرامۆشی کریستیانە کانی خۆرهەڵات خۆشحاڵ بوون. بۆ تیشک خستنە سەر کەمینەکان و جیاکاریی له عێراقدا، چەند بە قازانج بۆیان گەڕاوەتەوه، هێشتا دیار نییە.

ئێکسپلۆرا: ئێستا داعش له عێراقدا چ ڕۆڵێک دەبینێت؟

داڤید: دیاره سوپای عێراق توانی دەوڵەتی ئیسلامی به هاوکاریی نێودەوڵەتی و لە نێویشیاندا ئەمریکا بە سەربازی تێکبشکێنن. ڕەوشی ئەمنی لەوکاتەوه باشتر بووە، بەڵام هەر تەواو جێگیر نەبووە، چونکه شانەی تاکوتەرای تیرۆریستەکان هێشتا هەر چالاکن و جاربەجار کاری تێکدەرانە ئەنجام دەدەن.

ئێکسپلۆرا: ئایا کوردستان دەبێتە ئامانجێک بۆ گەشتی ئەوروپییەکان؟

داڤید: ئەمە زۆر جێگەی ئومێدە، چونکە ناوچەکە نەک هەر زۆر جوانە، بەڵکو لە ڕووی پێکهاتەییشەوە مۆزائیکییە، لە پێش هەموویشەوە میهرەبانی خەڵکەکەی وا دەکات ئەوە بهێنێت سەفەری بۆ بکرێت. له ڕاستیدا کوردستانی عێراق ناوچەیە یەکی زۆر سە ڕنجڕاکێشە بۆ خەڵکی باشوری عێراق و بگرە وڵاتانی تری عەرەبی. چونکە هەوای پاکی شاخەکانی ئەوێ لە هاویندا گەشتکەران بۆ خۆی کێش دەکات. بەڵام بۆ خەڵکی ئەوروپا بۆ جارێ زووە، ڕەنگە بۆ داهاتوویەکی نە زانراو، چونکە دۆخی نا سەقامگیری ئەمنی لە ئێستادا ئه و ئومێدە فەراهەم ناکات.

ئێکسپلۆرا: ئومێدی چی دەکەیت بۆ کوردستان؟

داڤید: له پێش هەموو شتێکدا ئومێد دەکەم کە خەڵکی ئه و ناوچەیە پارێزراو بن له جەنگی تر، هەروەها لە چەوساندنەوە و ڕاوەدوونان، هەروەها بتوانن لە وڵاتێکی خۆیاندا بێ ترس و لە ئاسایشدا بژین. گفتوگۆیە کم لەگەڵ کارمەندێکی پێشوازیکردن له ئوتێلێکی دهۆکدا سەرسامی کردم، کاتێ پرسیارم لێکرد، چ داهاتوویەک بۆ خۆت لەعێراقدا د ەبینی؟ گوتی: باپیرم لە جەنگدا ژیا، باوکم له جەنگدا ژیا، خۆشم لە جەنگدا ژیام، دەبێت مناڵی من لێرە چی لێرە ببینن؟

ئێکسپلۆرا: چی هانت دەدا سەفەر بۆ ئه و جێگانە بکەیت و هاوکارییان بکەیت؟

داڤید: لە سەفەر و گەشتەکانمدا بە جیهاندا زۆر هاوکاریی و میواننوازیم بینی. پێشتر سەفەری سوریام کردبوو، کاتێکیش ساڵی 2015 سەدان هەزار کەس لەوێ هەڵاتن، بیرم لەوە کردەوە کە ئێستا دەبێت شتێک له و قەرزەیان بۆ بگێڕمەوە، له و جێیانە مرۆڤ دەتوانێ بە توانا و ماندووبوونێکی کەم هاوکارییەکی زۆر بکات، کە ڕێخکراوە خێرخوازییەکان ئەنجامیان نەداوە. مرۆڤ دەبێت له و دۆخانەدا نەوەستێت و شتێک هەر بکات. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览685
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | www.awene.com
挂钩项目: 2
传记
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 09-03-2022 (2 年份的)
党: ISIS
Technical Metadata
项目质量: 95%
95%
添加( هەژار کامەلا 18-07-2022
本文已被审查并发布( ئاراس ئیلنجاغی )on18-07-2022
此产品最近更新( ئاراس ئیلنجاغی ):18-07-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览685
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.159 KB 18-07-2022 هەژار کامەلاهـ.ک.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,838
图片 105,970
书籍 19,372
相关文件 97,535
Video 1,395
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!