图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,856
图片 106,228
书籍 19,339
相关文件 97,344
Video 1,397
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
بێشعووری
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بێشعووری

بێشعووری
بێشعووری
شەماڵ بارەوانی

ئەو کتێبەی کە ناونیشانی زۆر سەرنجی ڕاکێشام و بەپێویستم زانی بیخوێنمەوە و ڕانانێکی کورتیشی بۆ بکەم.
(بێشعووری)
ڕەنگبێت هەموومان بەشێک لەبێشعووریمان تێدا بێت، جا بەئاگایی و ئەنقەستەوەبێت و ئەو بێشعووریە وەکو نەریت و کولتوورێک لێهاتبێت و تێکەڵ بەشادەمارو خوێنمان بووبێت و ڕۆژانە بەبێشعووری و زۆر بێشعوورانە لەگەڵ دەوروبەر هەڵسوکەوت بکەین، یاخود بێشعووریەکی بێ ئاگایانەبێتن بێ ئاگابین و هەستی پێ نەکەین کە بێشعورین و زۆرجار بێشعوورانە لەگەڵ کەسانی تر ڕفتاربکەین و درکیشی پێنەکەین،
ئەمە ئەگەر بەتەواوی بێشعوورنەبین، خوداوەند پەنامان بدات لەنەخۆشی بێشعووری!، هەربەڕاست بێشعوور کێیە؟
ڕەنگبێت بەڕێوەبەرەکەت، هاوڕێکەت، خاوەنکارەکەت، مامۆستاکەت، قوتابیەکەت، منداڵەکەت، هاوسەرەکەت، خۆشەویستەکەت، سیاسەتمەدارێک، بەرپرسێک، ڕاگەیانکارێک، نووسەرێک، ڕۆژنامەنووسێک، شاعیرێک، پیاوێکی ئایینی، پۆلیسێک، پزیشکێک، هەموو خەڵکی یان زۆرێک، یان بەشێکی دەورو بەرەکەت، یاخود خۆت بێشعوور بیت!
ئەو کاتە تێگەیشتم عیشق لەژیانمدا نەماوە کە چیتر لەکاتی ماچکردنمدا جگەرە بەلێویەوە بوو.
ماری جین، هاوسەری بێشعوورێک...
کاتێک بەر لەخواردنی بەرچایی پشیلەکەی خنکاند زانیم ڕۆژگارم ڕەش بووە. جین، دایکی بێشعوورێکی چوار ساڵە،
خاوەن دڵێکی هێندە گەورەم، کە هەموو پارەی دنیای تێدا جێگا دەبێتەوە گروفشتاین، بێشعوورێکی ژێر چارەسەر...
گەورەترین نهێنی گەردوون ئەمە نییە کە خودا بۆچی جیهانی ئەفراندووە،
بەڵکوو ئەمەیە کە بۆچی بێشعوورەکانی هێندە بێشەرم و ڕوودار ئەفراندووە.نووسراوی سەر دەرگای کەنیسەیەکی بۆستۆن...
بۆچی بێشعوورەکان هێندە ماف بەخۆیان دەدەن، کە هێندە قێزەون ڕفتار بکەن؟ بۆچی لەبیرهێنانەوەی ئەم خاڵەدا هێندە دەڕەنجێن؟..سنت ئاراکلیوس

بۆ ئەوەی بەتەواوی بزانین بێشعوور کێیە و بێشعووری چییە، وەرن با پێکەوە لاپەڕەکانی (بێشعووری)هەڵدەینەوەو گەشتێکی خوێندنەوەی کتێبی (بێشعووری) بکەین!

(بێشعووری)
کتێبێکی دەروونناسی قەبارە مام ناوەندی 224 لاپەڕەیی جیاوازی (خاوێر کریمێنت)نووسەری ئەمریکیە و لەلایان وەرگێڕی کورد(جەبار عەبدلکەریم)وە، وەرگێڕدڕاوەتە سەرزمانی کوردی.

نووسەر لەو کتێبدا لەڕوانگەیەکی دەرونناسیانەو بە پشت بەستن بە زانسی دەروونناسیداو بەخستنە ڕووی چەندین دەقی جوان و تێکستە شیعری بەرزو کۆمێدی سەبارەت بە بێشعووری و بەهێنانەوەی چەندین بەڵگەی واقعی و ئەزموون و بەسەرهاتەکانی قۆناخ و زەمەنی بێشعووری ژیانی ڕۆژانەی خۆی و چیرۆکی کەسانی ترەوە، لە بێشعووری دەدوێت و باس لەچەمکی بێشعووری و تایبەتمەندی کەسی بێشعوورو بنەماکانی بێشعووری و جۆرەکانی بێشعووری و نیشانەکانی بێشعووری و پێناسەی بێشعووری دەکات و کەسی بێشعوورمان پێدەناسێنێت و پێمان دەڵێت بێشعووری چییەو کێ بێشعوورە، .

بەوردی قسە لەسەر خەسڵەت و ساڵ و خەتی مرۆڤی بێشعوور دەکات و لە نەخۆشی بێشعوی دەدوێت و ڕێنمایی سەبارەت بە بێشعووری دەدات و باسی دەرمان و چارەسەری پەتای بێشعووری و ئەو کردار و دیاردە ترسناکەی ناوجڤات و دیرۆکی مرۆڤایەتی دەکات و ڕووی ڕاستەقینەو مەعدەنی کەسە بێشعوورەکانمان بۆ دەخاتەڕوو پێمان دەڵێت بێگومان بێشعووری نەخۆشییەو دەبێت وەکو کەسێکی دەروون نەخۆش مامەڵەی کەسی بێ شعوور بکرێت و، ڕاستە بێشعووری کە نەخۆشییەو بەدڵنیاییەوە کەسی بێ شعووریش نەخۆشە، وەلێ گرفتی گەورە ئەوەیە، کە کەسی بێشعوور قەت قبوڵی ئەوە ناکات تۆ پێی بڵێیت نەخۆشیت و خراپترین ئاڵوودەبوونی بێ شعووری ئەمەیە کە کەسی بێشعوور تۆزقاڵێک ئاگای لە بێشعووری خۆی نییەو درک بەو نەخۆشی بێ شعووریەی خۆی ناکات و بابای بێشعوور هەر بەوە ڕازی نابێت کەنازناوی بیشعووری بدەیتێ و پێی بڵێیت کاکە تۆ بێشعووریت! ئەو درک نەکردن و پەینەبردنەیش بە بێشعووری لای کەسی بێشعوور، گەورەترین تەگەرە و کۆسپی بەردەم زوو چاکبوونەوە و چارەسەرکردنی نەخۆشی بێشعووری و چارەسەرکردنی کەسی بێشعوورە، بۆیە هەرکاتێت بێشعوور درکی بە بێشعووریەکەی و نەخۆشی بێشعووری خۆیکردو هەستی بەوەکرد کەبووەتە هەڵگری ڤایرۆسی نەخۆشی بێشعووری، ئەوە چانسی چارەسەری و زوو چاکبوونەوەو بەرەو باڵایی بوون و دوورکەوتنەوە لەو پەتایەی زیاتر دەبێت.

(بێشعووری)
پێمان دەلێت هەرچەند زوو و خێرا گرفتی نەخۆشی بێشعووری دیاری بکرێت و نیشانەکانی لە کەسی بێشعوور دەربکەوێت، ئەوا چارەسەری ئەو پەتایەش خێراتر و ئاسانتر دەبێت.

(بێشعووری)
پێمان دەلێت بێشعووری مەترسیدارترین نەخۆشی مێژووی مرۆڤایەتیە و هیچ بەڵایەک هێندەی بێشعووری ماڵوێرانکەر نییە. بێشعووری وەکو شێرپەنجە وایە، هەرکاتێک ڤایرۆس و نەخۆشییەکە بەتەواوی لەجەستەی کەسی بێشعووردا بڵاو بووەو تەشەنەی سەند، ئەوە چارەسەری زۆر زەحمەت و بگرە مەحاڵ دەبێت.

(بێشعووری)
پێمان دەلێت ئەو نەخۆشی بێشعووریە گەر بەلەز فریای نەکەوین و زوو چارەسەری خێراو بەپەلەی بۆ نەدۆزینەوە، ئەوە تەشەنە دەسەنێت و بەتەواوی جەستەی وڵاتدا بڵاو دەبێتەوەو تێکەڵ بەخوێن و دەماری مرۆڤەکان دەبێت و دەبێت بەنەریت وکلتوور لەکۆمەڵ و خوو لای تاکەکان و هەموان ئاڵوودەی ئەو پەتای بێشعوورییە دەبن و ئەو نەخۆشییەی بێشعووری، لەشێوەی ڤایرۆسێک دواتر لەباوانەوە بۆ مناڵەکان و نەوەکانی داهاتوو دەگوازرێتەوەو مناڵەکان لەدایک و باوکانیانەوە ئەو نەخۆشییەی بێشعووری و هاوسەرەکانیش لەیەکتری دەگرن.

(بێشعووری)
پێمان دەلێت دەلێت مروڤی بێشعوور ئەو کەسەیه، کە ژیان لەڕوانگەو دیدەنیگایەکی زۆرنزمەوە دەبینێت و کەسی بێ شعوور هەڵگری کۆمەڵێک ئادگارو تایبەتمەندیە، کە لەکەسانیتردانییە، بۆنموونە کەسی تووشبوو بە پەتای بێشعووری هەمیشە سەبارەت بە بێ شعووریەکەی دەمارگیرە.
-خەریکی داتاشینی بیانوو هێنانەوەو ئازاردانی خەڵکە بۆ پەردەپۆشکردنی بێشعووریەکەی.
-بێشعوور هەمیشە کارو ڕفتارەچەوتەکانی خۆی بە بیانوو پاساوی چەوتەوە ئەنجام دەدات
-بێشعوورەکان بەردەوام هەوڵدەدەن خۆیان لەکەسانیتر بەهێزترو باڵاوترو گڕنگترو باشتر پیشان بدەن و لوتبەرزن و خۆیان لەوانیتر بەگەورەتر دەزانن
-لەکەم و کورتی خەڵک دەکۆڵنەوەو دەست لەکارو بارو ژیانی تایبەتی و تایبەتمەندی ئەوانیتر وەردەدەن
-بێشعوورەکان ئیرەیی بەتەبایی و یەکگرتوویی نێوان مرۆڤەکان و دڵسۆزی و پشتیوانی و خەمخۆری مرۆڤەکان بۆ یەکتری دەبەن و پێیان ناخۆشە و ناڕەحەت و پەست و قەڵس دەبن کاتێک دەبینن مرۆڤەکان خەمخۆرو پشتوانی یەکترین
- ئەوان بە کێشەو گرفت و ناخۆشی ئەوانیتر دڵخۆش و شادومان دەبن و بۆ داڕماندنی کەسانیتر درۆدەکەن
-حەزیان لێیە دایمە کەسانی تر خۆیان بەقەرزاری ئەوان بزانن
-بێشعوورەکان شەیدای پارەو دسەڵات و ڕکابەرین و پولپەرستن (خاوەن دڵێکی هێندە گەورەم، کە هەموو پارەی دنیای تێدا جێگا دەبێتەوە-گروفشتاین)
-بێشعوور ژیانی هەموو لەسەر درۆبەڕێدەکات و ڕاستیەکان دەشوێنێت و دەڵێت (ئامانجی ڕاستەقینەی خۆت بەپەرژینێکی درۆ لەخەڵکی حەشاربدە.)
-بێشعوور دەیەوێت بەشێوازێک کار بکات، کەس سەری لێدەرنەکات و نەزانێت بابای بێشعوور خەریکی چییە (بەجۆرێک کار بکە بێجگە لەخۆت کەس سەری لێدەرنەکات)، تەنانەت بێشعوور لەخەونیشدا ناهێڵێت هیچ کەسێک سەر لەکارەکەی دەربکات و تێکڕای کاروکردەوەکانی، ڕفتار و جووڵەکانی بە تاکتیک و درۆ و ساختە ئەنجام دەدات
--بێشعوورەکان بۆ بەرژەندی خۆیان و لەپێناو شعووری خۆیان هەموو هەڵێک دەقۆزنەوەو لەهەموو دۆخێکدا سوود دەبینن و بێشعوور زۆر نەرسس و خۆپەرستەو هەمووشتێکی هەر بۆخۆی دەوێت و هەموو هەنگاوێک تەنها بۆ بەرژەوەندی و قازانجی خۆی دەهاوێژێت و لەپێناو گەیشتن بە ئامانجەکەشی زۆر بێبەزەییانەو دڵڕەقانەو بێشعوورانەکاردەکات و ماکیاڤیلی ئاسا، ئامانجەکان لای بێشعۆور ئامڕازەکان ڕەوا دەکەن و بەو شێوەیە بێشعوور هەموو ڕێگایەکی دروست و نادروست دەگرێتە بەر، لەپێناو گەیشتن بە ئامانجەکان و بەرژەوەندیەکانی
-بێشعوور بەخراپ کەڵک لە وەزیفەکەی وەردەگرێت و وەک ئامڕازێک بۆ بەرژەوەندی تەسکی خۆی و چاوچنۆکی خۆی دەیقۆزێتەوە بەکاریدێنێت و ئەوەپڕنسیپی بێشعوورە(هەموو هێزەکان بۆخۆت قۆرخ بکە)
-بەجۆرێک کۆمەکی و یارمەتی کەسانی تر دەکەن کە لەوە بەدوواوە ئەو کەسانە هەرگیز داوای هیچ یارمەتی و شتێکیتریان لێ نەکەن
-کتێبی پیرۆزی بێشعوورەکان ناوی(هونەری دزی)ە.
بێشعوورەکان هەرگیز بیروبۆچوونی کەسێک وەرناگرن، مەبەستیان دزینی بیرووڕای ئەو کەسە بێت و بیرۆکەی کەسانی تر دەدزن و بەردەوام هەوڵی ئەوە دەدەن لەلوتکەدابن و ڕکابەرەکانیان تووشی مایە پووچی لەناو چوون بکەن
-بەهۆی بێشعوورییانەوە سەرکەوتوودەبن.
-بێشعووری کەرێتیی نییە و بێشعوورەکان گەمژە نین، بەڵکو ئەوان لەچاوکەسانی ئاساییدا خاوەن هۆش و ژیرییەکی باڵاترن
-هیچ کەس بەدرێژایی مێژوو بەقەد کەسانی بێشعوور مرۆڤایەتی ئازارنەداوە،
تاوانبارەگەورەکانی مێژوو هەموویان کەسانی زنگ و بێشعووربوون کەدەستدرێژییان کردووەتە سەر مافی کەسانی تر، نەک کەسی گێڵ و ئاست نزم و نەزان،
-دەسترێژی بەئەنقەست بۆسەر مافی کەسانی تر، لەخۆبایی بوون و لوت بەرز، بێ حەیایی بنەمای بێ شعورین
-بێشعوورەکان هەمیشە هەڵەو تاوانەکانی خۆیان دەخەنە ئەستۆی ئەوانیتر،
-لەپێناو زاڵبووندا بێشعوور بۆ هەزار شتی جیاواز بەسەد ڕێگای جیاواز بیانوو دێنێتەوە
-بێشعوورەکان بەردەوام سەرزەنشتی هەموان و گلەیی لەمرۆڤەکان دەکەن بەوەی تەواوکاتیان بۆ تەرخان ناکەن و ئەوەی ئەوان(بێشعوورەکان) دەیخوازن بۆیان جێبەجێ ناکەن و هیچ کەسێک وەکو پێویست خۆشی نەویستوون
-بێشعوور دەخوازێت هەمیشە ڕێز لەکارەکانی و بێشعووریەکانی بگیرێت
-مرۆڤە بێشعوورەکان هەموو ڕوژێک تائێوارە بیر لەوە دەکەنەوە چۆن خۆیان لەئەرک و کارەکانیان بدۆزنەوەو
لەسەر لۆمەکردن و سەرزەنشتکردن و دەرکردنیان لەکارەکانیان، دەستکەن بەکاری سەیرو سەمەرەو هەڕەشەو سکاڵاتۆمارکردن لەخاوەنکارەکانیان و هەرکاتێک هەست بەوە بکەن حەقیان خوراوە گێرە شێوێنی و کێشە دەنێنەوە
-بێ شعوورەکان حەزیان بە مشەخۆری و زەوتکردنی مافی کەسانی ترەو هەرکاتێک کەسێک پێ بزانێت بێشعوور هەقی خواردووە یان ستەمی لێکردووە بێشعوور خێرا بابەتەکە دەگۆڕێت
-لەخراپ بەکارهێنانی زمان و هونەری زمان لووسیدا، بێشعوورەکان زۆر پسپوڕو کارمەو لێهاتوون و هێندە شێنەیی کاردەکەن کە شەیتانۆکە لەبەرامبەریاندا وەکوو فانتۆمە
-لەشوێنی ئیشکردندا هەموو کەسێک لەچاوەڕوانیدا دەهێڵنەوەو، گرنگترین کارامەییان ئەمەیە هەمیشە گیرۆدەو سەرقاڵ دەردەکەون. هاوکات هیچ کارێکیش ئەنجام نادەن
- گەلێ زیرەکن لەتاکتیکی خۆنوواندن و زۆر فێڵبازانە نمایش دەکەن، بەجۆرێک ڕۆڵ دەگێڕن ڕەنگە ئەکتەرەکانی براوەی خەڵاتی ئۆسکار نەتوانن ئەو ڕۆڵە بگێڕن، زۆر زیرەکانە خۆیان لەبەرگی ستەم لێکراو چەوساوەو مافخوراوێک دا دەردەخەن و هێندە کاراماییانە دەدوێن کە بەزەییت پێیاندا بێتەوە، تەنانەت بۆ سەرنج ڕاکێشانی خەڵکی سل لەمەرگیش ناکەنەوەو زۆر جار دەست بۆ خۆکوژی دەبەن و دیارە هەمیشە پێشتر ئامادەکاری بۆ دەکەن دڵنیان لەوەی کەسێک و فریاد ڕەسێک بەهانایانەوە دێت و فریایان دەکەوێت و ڕزگاریان دەکات
-بێشعوورەکان هەوڵدەدەن خەڵک بەبیانووی مەحاڵ بگەوجێنن
-لەگەڵ کرێکارو کارمەندەکانیان وەکو کۆیلەکانی ئەفریقیا لەکەشتیە سەوڵییەکاندا زۆر نامرۆڤانە ڕفتار دەکەن،
-بێشعوورەکان دایمە یاساشکێنی دەکەن و حەزیان بە دیسپڵین ویاساو ڕێکو پێکی و ڕسمیات نییە،
بۆ نموونە کەسی بێشعوور هیچ کاتێک و بۆ هیچ کارێک و هیچ شتێکدا، وەکو ئەو خەڵکە لەڕیزدا ناوەستێت و سەرەناگرێت و هەوڵدەدات جێگاو ڕێگایەک بۆ دەربازبوونی خۆی بدۆزێتەوەو سنوور بەزێنی و سەرەبڕی و یاسا شکێنی بکات
-مرۆڤی بێشعوور ئەوکەسەیە، هێندە بێشعوورەو کورد وتەنی لەهەشتا ئاو بدات تەڕنابێت
-بێشعوورچەرمی ڕووی هێندە قایمە هیچ شتێک نایبڕێت و(ئەوان وەک کڕێشیئەسپێی سەروان، ئەگەر بەزۆر لەو شوێنە بکرێنەوە لەماوەی چەند خوڵەکێکدا دەگەڕێنەوە.)
بێشعوور هەرچی پێ بڵێیت و چی بۆ بکەیت، لەبەر کپبوونی شعوور و مردنی شعوور و بێشعووری هەستی پێناکات،
بێ شعوور شعوری بووە بە بەرد و هەزار جار لۆمە و سەرزەنشت بکرێت، هیچ قسەیەک کاری تێناکات...[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览1,141
HashTag
挂钩项目: 2
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 98%
98%
添加( زریان عەلی 15-07-2022
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on15-07-2022
此产品最近更新( زریان سەرچناری ):15-07-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览1,141
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,856
图片 106,228
书籍 19,339
相关文件 97,344
Video 1,397
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!