图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,953
图片 104,843
书籍 19,330
相关文件 97,562
Video 1,401
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
شتێک هەڵەیە!
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شتێک هەڵەیە!

شتێک هەڵەیە!
شتێک هەڵەیە!
#فەڕۆخ نێعمەتپوور#

لێرە لە ناو ئەم ژوورە چیمەنتۆییە ڕەنگ خۆڵە مێشییە کە هیچ پەنجەرەیەک بە دونیای دەرەوەی نابەستێتەوە، من و ئەو پێکەوە بە یەک ئەندازە بیری ئەو ڕۆژە دەکەین. ئەگەرچی ئەو جل وبەرگی بەڵەکی سەربازی لەبەردایە و منیش جل و بەرگی ئاسایی ڕۆژانەی کوردی. ئەگەرچی ئەو دەگوڕێنێ، دەوەشێنێ، هەڕەشەدەکا و منیش داماو، ئارام، بێدەنگ و کز. هەر دووکمان ئەو ڕۆژەمان لەبیرناچێتەوە، ئەگەرچی ئەو تەنیا وەک ڕاپۆرت بینیویەتی و منیش وەک ڕاستی. هەردووکمان وەها نوقمی ئەو ڕۆژەین کە نە ئەو دەیەوێ من وەک خۆم ببینێ و نە منیش باوەڕم وایە تازە دەتوانم دونیا بگەڕێنمەوە ڕۆژی پێش ئەو ڕۆژە و نە ئەویش لە خۆم تێبگەیەنم.

ئەو دەڵێ ها پدرسوختە جانی، آن ڕوز کجا بودی؟ با مسلسلت کیف می کردی ها؟ عاشق کشتن بچەهای ما بودی، ها دیوس!؟ منیش پێی دەڵێم ئەو ڕۆژە بە پێچەوانەوە کاتێک ستوونەکە خۆی کرد بە شاردا من لە ناو خانووی بەرزترین گردی شار خەریکی سەیرکردنی ئەو دیمەنە دەگمەنە بووم کە کەمتر وەک خۆی لە مێژوودا دووپات دەبێتەوە، بەتایبەت مێژووی ئەم شارە. دەڵێم من کە لەوە پێش ئەم جۆرە شتانەم تەنیا لەناو کتێبەکاندا خوێندبووەوە، پێم وابوو ڕێک وەک کاتی خوێندنەوەی کتێب تەنیا دەبا لە شوێنێک دابنیشتنمایە و سەیرم بکردایە. دەڵێم لەوێوە ئاگام لە دەنگی تەقە و لە هات و هاوار و لە گڕ و لە دووکەڵەکان بوو، لەو مرۆڤانەی ڕاکەڕاکە لە ترسانا یاخود بە تەمای شتی تر خۆیان بە هەموو شوێن و کەلەبەرێکدا دەکرد. دەلێم دوواتر کاتێک تەقە تەواوبوو و شار دامرکایەوە، منیش وەک خەڵکی تر بەرەو کۆڵان و شەقامەکانی خوارووی شار خلۆر بوومەوە تا بزانم بەڕاستی چی ڕوویدابوو. وتم تازە دووای تەواوبوونی تەقە و هەراهەرای خەڵکی بوو کە زانیم ئەوەی لەبەر دەممدایە کتێب نیە و بەڵکو یەکێک لە ڕووداوە ڕاستەقینەکانی ژیانە. ئەویش بە مشت دەکێشێ بە دەمم دا و لە کاتێکدا قژە ئارەقاوی، چڵکن و ئاڵۆزەکانم بە چنگ دەگرێ و ڕایدەوەشێنێ، دەڵێ جون عمەت تو گفتی و ما باور کردیم!

ئەوەتەی لەبیرم دێ یەکێک لەو شتانەی لە زمانی فارسی سەرنجی ڕاکێشاوم ئەم بەکۆناساندنەی تاکە لە کاتی قسەکردن یان نووسیندا. شێوازێ کە لە کۆنەوە ماوەتەوە و بگرە پیاوە گەورەکان یەک لەوان پاشاکانیش پێی دوواون. ئەم خۆبەکۆناساندنە نەک تەنیا نیشانەی حورمەت و گەیاندنی جۆرێک لە خۆیی بوونە، بەڵکو دەستبەجێ بە جۆرێک وەها خۆت لەناو کۆمەڵە خەڵکێکی خەیاڵیدا، سەرەڕای تاکبوونی کەسەکە، دەبینیتەوە کە نازانی لە چاوانی کامیان بڕوانی! بۆیە جۆرێک لە هەستی متمانەت تیا دروست دەبێ. ئیتر هەست بە ترس ناکەی. کاتێک گوتی 'ما'، هەستم کرد نەک لەناو ژوورێکی چڵکنی ترسناکدا نیم، بەڵکو میوانی ئەوم کە ئیستاکە بە هەڵە یاخود بە داوای کەسێک بە بێ ئەوەی بۆخۆیشی بیهەوێ بووە بە جەللاد. جەللادی من. تازە ئەو ڕۆژە بوو زانیم دەکرێ ئەم 'ما' یە بە گاڵتە و بۆ سووکایەتیش بگوترێ.

تفە خوێناوی و لینجەکەم بە زەحمەت ڕۆکرد و، گوتم درو ناکەم. گوتم ئەو ڕۆژە چووم بۆ ئەو ڕاستە شەقامەی هەموو ماشینە سەربازی و زرێپۆشە سووتێنراوەکانی لێبوو، بە تەرمەکانی ناویانەوە. خراپ کەوتبوونە تەڵەوە. بە دەیانم لێ بینین. وتم من چاوم بەو تەرمە سووتاوانە کەوت کە بەسەر فەرمانەکاندا دانەویبوونەوە. هەروەها ئەو خوێنانەی سوور سوور و ڕەش ڕەش، لێرە و لەوێ لەسەر قیرەتاوی سەر جادەکە ڕێچکەیان بەستبوو، دەڵەمەیان کردبوو. کە ئەمەم گوت دەستی کێشایەوە. لێم دوورکەوتەوە و بەوردی لێمی ڕووانی. گوتی بگو پدرسوختە ضد انقلاب، بگو! منیش درێژەم دایەوە، ئەگەرچی ناو سک و پێستە سەرم لە ژانا دەبرژان. گوتم ئەو ڕۆژە چوومە مزگەوتیش، مزگەوتی شێخەلئیسلام. لەوێش لە نوێژخانەکە هەفدە تەرمم ژمارد. لە کاتێکدا ناوچاوانم بە شووشەکەوە نابوو، ژماردمن. هەموویان گەنج، بە کونە فیشەکەکانی لەسەر جەستەیانەوە. گوتم کە زۆر ترسام. لە ژیانمدا ئەوەندە تەرمم پێکەوە و لەیەک کاتدا نەبینیبوو، بگرە لە کاتی خۆپیشاندانەکانی سەردەمی شۆڕشیش دا. سەرەڕای ئەوەی هەفدە بوون، بەڵام لە سەدانیان دەکرد! گوتم سەر موزاییکەکان پڕی خوێن بوو، خوێن دەچۆڕایە ناو جۆگەی تەنیشت حەوزی دەستنوێژگرتنەکە. گوتم من قەت لە ژیانم دا ئەوەندە بەزەییم بە مرۆڤی نەگبەت دا نەهاتبووەوە. لێرەدا ڕایگرتم. بە ئارامی گوتی شیرین زبونی می کنی خواهر جندە حمال! خیال می کنی اگە اینو بگی باورت می کنم و آزادت می کنم؟ خر مادرزاد! ویستم بڵێم ئەوەی دەیڵێم نەک تەنیا درۆ نیە، بەڵکو هەمووی ڕاستییە. نەک تەنیا چیرۆکی ستوونەکە و تەرمەکان، بەڵکو ئەوەی من لە دەروونی خۆمدا هەستم پێکردبوو و بەردەوامیش هەر هەستی پێدەکەم، هەموویان ڕاستن، وەک ڕۆژی ڕۆشن. بەڵام نەمگوت. هەستم کرد چیرۆکەکە گەر خۆی لە خۆیدا نەتوانێ لەسەر جەللادەکەم کاریگەریی هەبێ، ئەوا هیچ ڕوونکردنەوەیەک ناتوانێ یارمەتیدەر بێت. وە چونکا من هەر لە منداڵیمەوە حەزم بە چیرۆک و چیرۆک خوێندنەوە بووە و ئاگام لە کاریگەرییەکانی لەسەر خۆم هەبووە، دڵنیا بووم هەمان کاریگەرییشی لەسەر ئەو دەبێ، بەتایبەت گەر چیرۆکەکە لە ڕەگەزی ناتورالیستی بێت. بەڵام وادیاربوو هەتا ئەم ساتەوەختە خەیاڵم خاو بوو. نەک تەنیا هیچ کاریگەرییەک نەدەبینرا، بەڵکو جەللادەکەم هەتا دەهات توڕە و توڕەتر دەبوو.

گوتی آن ڕوز از چە تفنگی استفادە کردی، ها چە تفنگی؟... ژ 3 بود، یوزی یا کلاشینکوف؟ ئەوکات بەسەرمدا داموکایەوە و ڕوخساری ڕیشن و پڕ لە چین و چروکی کە گەڵ لەتەمەنی گەنجیەتییەکەی نەدەهاتەوە، لێم نزیک کردەوە و گوتی البتە کە کلاش بودە، شما کثافت ها همە عاشق کلاشیت، عکساتونو دیدم، دیدم با چە کیفی باهاش قیافە می گیرید، آرە بعث هم کە فقط کلاش دارە! دیسان بە توندی قیڕاندییەوە ها!... بگو چە بود؟ گوتم ئەو ڕۆژە یەکێک لە ڕۆژە خۆشەکانی هاوین بوو، ئاسمان ساماڵ، ئاربەبا ڕەنگین و جوان، سەرەڕای دۆخی ناخۆشی شار و دڵەڕاوکێی خەڵکی، بەڵام لام لەوە نەدەچوو شتێکی ناخۆش ڕووبدات، لای خۆم دەمگوت سەرئەنجام ئەم هەوا و سروشتە جوانەیە گرەوەکە دەباتەوە، نەک مرۆڤەکان. کتوپڕ لاکەلەکەم گڕی گرت. وەک تەلیسە خوری نەرم نەرم بەلادا کەوتم. ژان، جێگای جەستەمی گرتەوە. ژان بوو بە جەستەم. گوتی داری برام شاهنامە می خوانی ایکبیری؟ بچە ننە قرمساق!... ها؟ کاری می کنم مرغان هوا بەحالت گریە کنند، ... حالا تازە اولشە! پاش ماوەیەک بەهەر دوو دەست یەخەی کراسەکەی گرتم و بەرزی کردمەوە و، خستمییەوە سەر کورسییەکە. بەزەحمەت خۆم ڕادەگرت. بەربەرە هەستم بە جەستەم کردەوە. ژانەکە کەلەکەمی جێدەهێشت و دەگەیە قەراخەکان. لە ناو ژان و جەستەدا هێشتا دابەش بووم. گوتی بە قیافەت نمی آد، با آنکە هنوز دهنت بوی شیر می دە، اما نیروهای ما درست بعد از درگیری، در دهنە ورودی شهر، یعنی تنها نیم ساعت بعدش دستگیرت کردند. چکار می کردی ها؟ خوب اگە آن ڕوز توی خانە ڕوی آن تپە داشتی تماشا می کردی، امروز چی؟ توی بچە ننە کە بایست پیش ننەجونت می بودی، ها؟ با این حساب جزو همون بی شرفهایی، ... ها؟... گروە امداد!... ها حتما گرو امدادشون هستی، ... مگە نە؟... فرستادند، یا موندی برای اینکە کمتر کسی می تونە بهت مشکوک بشە، اما خودت خری، ... خودتان خرید!

ویستم بڵێم کە دایکم ناردبوومییەوە بۆ شار بۆ ئەوەی کەمێک ئازوقە لەگەڵ خۆم بەرمەوە. ویستم بڵێم کە گرتیانم کۆڵەکەیشم پێ بوو، چەند کیلۆیەک برینج لەگەڵ لوبیا و نۆک و هەندێ پیاز. بەڵام نەمگوت. بە پێچەوانەوە لە کاتێکدا دیسان بە زەحمەت وشەکان لە دەممەوە دەهاتنە دەر، گوتم ڕێک لە تەنیشتی ئەو شەقامەدا وا شەڕەکە تیای ڕووی دا، درەختێکی قەدیمی لێیە، بە هێلانەی حاجی لەقلەقەکان بەسەرییەوە. دووان بوون. ئەوەتەی نەک من، بەڵکو خەڵکی شاریش لەبیریان دێ ئەوان هەر لەوێ بوون. ئەو ڕۆژە سەیری ئەوانیشم کرد. لەوێ نەمابوون. تەنیا، درەختێکی نیوە وشک کە دوواتر وتیان سەر لقەکانی ئەویش سەنگەر بوون، ... ئەو ڕۆژە. وتم کتوپڕ ئاسمانی شار گۆڕابوو. سروشت نەیبردەوە. هەرچەند دەبوایە هەر زۆر زووتر بمزانیایە، هەر لە نیوەڕۆکەیەوە، کاتێک هەواڵ هات، پێش ئەوەی ستوونەکە بگاتە شار، لە هەژدەدۆڵان بەتووش شەڕێکەوە دەبێ و ئەوانەی لەوێ دەکوژرێن یەکەمین کوژراوەکانی ئەو ڕۆژە خەمینە دەبن. ئەوانەی وا بە تەناف ڕایانکێشان! چی؟... با طناب؟... کی، ... ها، ... کی؟ من کە لێرەدا بووم هەستم کرد بە تەواوی هەڵەم کردووە، بەڵام چیرۆک زاڵتر بوو، گوتم وام بیست، ... ئیتر نازانم کێ بوون، وام بیست. گوایا ستوونەکە تەرمەکانیان ڕاکێشابوو. شهر شما بوی مقدس خون شهدای مارو گرفتە، هر جا میری این بو ڕا احساس می کنی. فکرشو بکن شهر شما لجن ها بوی مقدس شهدای ما ڕا گرفتە، افتخاری کە نمی بایست نصیب شما می شد کە شد. لعنت بە شما!؟... می خاید بگی همەچی از برادرهای ما شروع شد؟... لامذبهای خدانشناش!... یا ابالفضل! گوتم تا ماوەیەکی زۆر ماشین و زیلە سووتاوە سەربازییەکان لەوێ مانەوە. من تا ئەوان مانەوە کەمتر سەردانی ئەو بەشەی شارم دەکردەوە. هەموو شتێ چەند سامناک بوو، چەند سامناک! بی شرف قرمساق، باز ننە من غریبم بازی درمی آرە، ... ها؟ چەند مشتێکی تر ڕوخسارمی پێکا. گڕ، بووەوە بە کەلەسەرم. گوتم قەت پێم وانیە لەم بۆنە ڕزگارم بێت، لە بۆنی خوێن و خۆڵی تێکەڵ بە یەکتر. لە بۆنی تەگەر و جەستەی سووتاوی تێکەڵ بە یەکتر. باوەڕم نەدەکرد ئەوەندە سامناک بن، باوەڕم نەدەکرد! هەتا ئیستایش جاروبار لە خەو دامدەچڵەکێنن.

جاروبارە، بە گوێرەی عادەت، سەرم بەرزدەکردەوە و لە ناو لێڵیی چاوەکانمدا دەمتوانی سیمای ببینمەوە. ئەم لەوان نەدەچوو، لە سەربازەکانی ئەو ڕۆژەی سەرپرد لە گەڕەکی خواروو. ئەم ڕیشن و ئەوانەی ئەو ڕۆژە، ئەو تەرمانەی من بینیبووم هەر هەموویان دەموچاو تاشراو. لەبەر خۆمەوە گوتم بەڕاست بڵێی ئەمە بە شوێن تۆڵەی ئەوانەوە بێت، ... یان ئەمە تەنیا بیانووە؟ لەبیرم دێ چ لە چیرۆکەکانی دایکمدا و چ لە چیرۆکی ئەو کتێبانەیدا کە خوێندبوومەوە باسی ئەوە دەکرا ئەوەی بۆ تۆڵە و بۆ حەق سەندنەوە دێ، خاوەن ڕوخسارێکی تایبەتە، ڕوخسارێک کە لە هەمووانی جیادەکاتەوە، نەک ڕوخسارێکی ئاسایی، ئەویش بە ئاساییترین شێوازی خۆی! گوتی شما ڕشیدترین فرزندان این ملت ڕا قتل و عام کردید، فرزندانی کە فقط می خواستند وارد پادگان شهر شما بشوند و در واقع کاری با مردم نداشتند، اما شما جنایتکاران آنان ڕا بە شهادت ڕساندید، شما پست فطرتان! گوتم ئەو ڕۆژە من هەر ئەوەندەم بینی. نە تفەنگم پێ بوو و نە قەت تفەنگیشم پێ بووە، قەت قەت. گوتم ئەوەی ناهێڵێ من لە سیاسەت بگەم هەر ئەمەیە، ... ئەم ڕووداوانە. گوتم نەک تەنیا لەم ژوورەی من و تۆی تیاین، بەڵکو لەم شارە و لەم وڵاتە هەست دەکەم شتێک هەڵەیە، ... هەڵەیەکی کوشندە، ئەگەرچی نازانم چییە، بەڵام دەزانم هەیە! گوتم هەم ئەو ڕۆژە هەڵە بوو و هەم ڕۆژەکانی پێش ئەو ڕۆژە و هەم ڕۆژەکانی دوواتریشی. گوتم لە ساڵی ڕاپەڕینەکەوە هەتا ئیستا نە لە شار ئارامین و نە لە دێ. خولێ لێرە و خولێ لەوێ، گرتن و تەقە و هەڵاتن، قسەوباسی زیندانەکان. گوتم هەست دەکەم چارەنووس دراوەتە دەست دەستێکی بەهێزی گەورە کە ئەویش تەنیا حەزی بە ڕووداوە، ئەویش ڕووداو لە خراپترین و کارەساتاویترین چەشنی. ئاگام لێبوو چاوەکانی بچووک کردنەوە. تەواوی ڕوخساری سوور سوور هەڵگەڕا. بەپەلە و بەپڕتاو بەرەورووم هاتەوە. چاوەکانم قونجاند، جەستەم قونجاند، هەرچی هێز و وزەم تیا مابوو وەها گوشیمن کە ڕەق ڕەق دەوری هەموو پەیکەریان دام، ڕێک وەک قڵغانێک.
کە جەستە زۆر لە ناو کوچە و کۆڵانەکانی شاری ئازار مایەوە، هەست بەوە دەکا هیچ کۆڵان و شەقامێک نایگەیەنێتە دەرەوەی ئەم شارە، ئەوسا مرۆڤ هەوڵدەدا بگەڕێتەوە بۆ ناو خۆی. بۆ ئەو شوێنەی کە تەنیا هی ئەوە و بەس، شوێنێک کە دەستی کەس نایگاتێ. لەوێ شوێنێ هەیە دەتوانی خۆتی تیا بشاریتەوە. گرمۆڵە گرمۆڵە. دوور دوور.
مەودا کەمە. پێش ئەوەی ئەو لەوەی کە هاتووە زیاتر بگاتە من، دەبێ من بگەمە ئەو شوێنە. دەبم بە قەڵغانێکی ڕۆحیی ڕووت. تا دەتوانم بە ناو خۆمدا شۆڕ دەبمەوە. شۆڕ شۆڕ، هیچ دەستێک تازە ناگاتە من، هیچ دەستێک، تەنانەت خۆیشم.
بەڵام ڕاوەستن! بەڕاستی ئەو هاتووە تۆڵەی ئەوانەی ئەو ڕۆژە بکاتەوە؟ باشە دەکرێ جەللاد بیت و لەخەمی مردووەکاندا بیت؟ دڵنیام ئەمەیش یەکێک لە هەڵەکانی ترە.
گوێم لێیە لەو دووردوورانە دایکم لە شوێنێک لەو گوندەی من ئەم بەیانییە جێم هێشت، لە کاتێکدا بە چەندین ژنە دراوسێ و خەمخۆر کە هەمیشە لە گەڕەکەکانی نیشتمانی ئێمە پەیدا دەبن، جا لەهەر شوێنێک بژی، دەورەیانداوە. دایکم خۆی دەڕنی، بە چەپۆکە قورسەکانی بە خۆیدا دەکێشێ و هاوار دەکا ئەی هاوار بۆ کوڕە جوانەکەم، ... بۆ کوڕە کتێب خوێن و هەرزەکارەکەم، ئەی هاوار چ بکەم، ... چ بکەم؟... خوایە گیان بۆ کوڕە سپیکەلە و ترسنۆکەکەم، ... ئەی خوایە گیان!... بیپارێزی، ... بیپارێزی!
منیش دڵنیام گەر خوایەک هەبێت بێگومان دەیپارێزێ. ئاخر نە دەکرێ جەللاد حەق ستێن بێ و نە ترسنۆکێکیش سەرەداوی ساخکردنەوەی هۆکاری ڕووداوی ئەو ڕۆژە.
ئەگەر ئەمەیش هەڵە نەبێ! [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览328
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
挂钩项目: 1
小组: 文章
书: 故事
文件类型: 原文
普罗旺斯: 东库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 98%
98%
添加( زریان عەلی 29-06-2022
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on30-06-2022
此产品最近更新( زریان سەرچناری ):30-06-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览328
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,953
图片 104,843
书籍 19,330
相关文件 97,562
Video 1,401
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!