图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,889
图片 104,825
书籍 19,321
相关文件 97,646
Video 1,402
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
دیمەنێکی سپی
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دیمەنێکی سپی

دیمەنێکی سپی
دیمەنێکی سپی
#فەڕۆخ نێعمەتپوور#

هەموو ساڵێک کاتێک زستان تەواو دەبێ، بەهار بە لەنجەولار دەگا و دونیا ڕەنگین هەڵدێ، ڕێک لەوبەری دۆڵەکە، لەگەڵ ڕووان و سەرهەڵدانەوەی سەوزی درەختەکان، خانوویەکی سپیش دەڕوێتەوە. خانوویەکی سپی بە پەنجەرە گەورەکان و دەرگا دوو تاکییەکەیەوە کە لەبەر تیشکی هەتاوی ئێوارەدا، کە لە پشت ماڵەکەی ئێمەوە دادەچێ، وەها دەدرەوشێتەوە چاو دەرەقەتی بینینی نایەت.
ئێمە هەموو زستانێک لە چاوەڕوانی ئەو خانووەدا کاتەکان بەسەردەکەین و کە بەهاریش دێ، خۆ تەرخان دەکەین بۆ سەیرکردنی، لێرەوە. لە بنەماڵەی چوار کەسیی ئێمە، لە ترسی درۆیینە بوونی ئەو خانووە، کەسمان ئەو ئیزنە بە خۆی نادا دۆڵەکە ببڕێ و بچێ لە نزیکەوە سەردانی خانووەکە بکا. ئێمە حەزدەکەین ڕووانی ئەو خانووە، وەک هاتنی بەهار و سەوزبوونەوەی درەختەکان ڕاست بێ. بۆیە لە نیگای ئێمەدا تەنیا دوو شت بەدی دەکرێ: ترس و سەرسوڕمان. کە جاری وایە وەها تێکەڵ بەیەکتر دەبن، ناناسرێنەوە. باوکم دەڵێ جوانترین و سەرنجڕاکێشترین شتەکانی دونیایش ئەوانەن لە ڕەگەزی تێکەڵێکی نەناسراو.
بەڵام تەنیا ڕووان و سپپیەتیی خانووەکە نیە بۆ ئێمە سەرنجڕاکێشە. چەند ڕۆژێک تێناپەڕێ کە دەبینین دوو منداڵی سپی پۆشی پێست یەکجار سپی، کە وەک خانووەکە لەبەر هەتاودا دەدرەوشێنەوە، بە ئێواراندا دەردەکەون و خەریکی یاری دەبن. منداڵەکان کە لە کوڕ و کچێکی تەمەن نزیک دە ساڵان دەکەن، لە هەڵاتن، تلانەوە، سەرکەوتن بە سەر درەختەکاندا و هەروەها لە پێکەنین تێر نابن. تریقەی ژیانیان دەگاتە ئێمە. دەنگیان وەک خوڕەی کانیاوێک گیانی پیری دایکم دەبوژێنێتەوە و دایکم دەکەوێتە پێکەنینێکی شێتانە و بەردەوام، هەتا هەتاو دادەچێ.
باوکم کە ڕۆژ تا ئێوارە لە باغەکەی تەنیشت خاونووکەماندا خەریکی ئاودان و پارێزگاری کردن و پێڕاگەیشتن بە سێوەکانیەتی، لە نێوان هەر دوو درەختێکدا بۆ چەند چرکەیەک ڕادەوەستێ و لادەکاتەوە و لە خانووە سپییەکە دەڕوانێ. لای ئەو، خانووەکە بۆن و تامی سێو دەدا و لە دەروونیدا داوا لە گەردوون دەکا هیچ ساڵێک لە ڕووانەوەی ئەو خانووە درێغی نەکا.
خوشکەکەیشم لە حەوشەکە، لە تەنیشت گوڵەکانی دادەنیشێ و لێی دەڕوانێ. لای ئەویش ئێمە خاوەنی سەیرترین و سیحراویترین دراوسێی دونیاین. کە دەنگی مندالەکان دەگاتە گوێی، میهرەبانانە پێدەکەنێ و دەستەکانی وەک باوەش دەکاتەوە و ئاسمان لە ئامێز دەگرێ. ئەو هەموو ڕۆژێک گۆنای لە گۆنای هەتاو دەسوێ و بە شەویش تریفەی مانگ دەبێ بە تیشکی نیگاکانی.
کە شەویش دێت، دەستێکی نادیار لەبەر هەموو پەنجەرەکاندا مۆم دادەگیرسێنێ. ئەو مۆمانەی ژوورەکان وەک ڕۆژ ڕووناک دەکەنەوە. ئەو ژوورانەی کەسیان تیا نابینرێ و کەچی پڕن لە هەناسە و ودمی ژیان.
بەڵام لەو ناوەدا هەر منم جۆرێکی تر بیردەکەمەوە. لای من، خانوو، درەخت نیە بڕوێتەوە، لای من ناکرێ منداڵەکان هەموو ساڵێک هەر لەو تەمەنە و هەر لەو قەوارەدا بن، لای من ناکرێ دوو منداڵ ساڵانی ساڵ لە ماڵێک دا بژین بە بێ دایک و باوک، لای من ناکرێ هەموو ئێوارەیەک تەنیا گوێم لە دەنگی تریقەی پێکەنین بێت، بەلام لە هەمان کاتدا نە دەوێرم ڕۆژێک لە دۆڵەکە بپەڕمەوە و بچم لە نزیکەوە ڕاست و دروستیی تاقی بکەمەوە و نە دەوێرم باوەڕ بە خۆم بێنم کە هەموو ئەو دیمەنەی هەموومان دەیبینین تەنیا خەونە و بەس. من لە گەڵ ئەوەی جۆرێکی تر بیردەکەمەوە، بەلام زیاتر لە دایکم و باوکم و خوشکەکەم حەزدەکەم ئەو خانووە بە دوو منداڵەکەیەوە لەوێ بن، هەموو ساڵێک.
من دەزانم نەک لای ئێمە وەک بنەماڵە، بەڵکو لای هەموو مرۆڤەکان شتێک هەیە بە ناوی بێتاقەتی و دووپاتبوونەوە کە هەموو لێی بێزارن. خانووە سپییەکە لەو دیوی ئەم سنوورانەوەیە.
کە هەوا بەرەو ساردی بادەداتەوە و بای پاییزیی لە نووکی شاخەکەوە بە دۆڵەکەدا سەرەوخوار دەبێتەوە، لەگەڵ ڕووتبوونەوەی هەموو ڕۆژەی لقی درەختەکان و سیس بوون و وەرینی گەڵاکان، هەر ڕۆژەی بەشێک لە خانووەکەیش وندەبێ. ونبوونێک کە لە بانەکەیەوە دەست پێدەکا، تا دەگاتە پەنجەرە و دەرگاکانی و ئەوسا دیوارەکان. دووا شت کە ون دەبێ، منداڵەکانن. بە هەمان جل و بەرگی بەهارەوە. لای خۆم بیردەکەمەوە ونبوونیش هەر لەوان جوانە.
کە ڕەنگی ئاسمانیش دەگۆڕدرێ و هەورەکان دادەبەزن و دونیا دەبێ بە خۆڵەمێشی، ئاگام لێیە منداڵەکانیش نیگایان دەگۆڕدرێ و لەوبەرەوە بە حەسرەتەوە سەیری ئێمە دەکەن. جاری وایە حەزدەکەم بچم و لە ئامێزیان بگرم و بڵێم ئەمساڵ ناهێڵم بڕۆن، بەڵام دایکم بەرم دەگرێ و دەڵێ گەر نەهێڵی ئەوا ساڵێکی تر ڕەنگە لە چەشنی بەهار نەگەڕێنەوە.
بەڵام ساڵێک خانووەکە لەگەڵ سەوزبوونەوەی درەختەکان، نەڕوایەوە. باوکم لە ناو باخی سێوەکانییەوە، دایکم لە پشت پەنجەرەکەوە، خوشکەکەم لە تەنیشت گوڵەکانییەوە و منیش لێرەوە بە خەمینی لەوبەر دەڕوانین و چاوەڕوانین. ڕۆژەکان تێدەپەڕن و خانووەکە هەر دیار نیە. باشە چی ڕوویداوە؟
باوکم دەڵی ڕەنگە ئێمە هەڵە بین و بەهار هێشتا نەهاتبێ، دەڵی بەوە نیە بەفر توواوەتەوە، تەنیا نیشانەی زستان بەفر نیە. دایکم دەڵێ ڕەنگە هەر وێنەی زستان بێ بەسەر شووشەکانەوە مابێتەوە. بۆیە هەڵدەستێ و بە تەمای هێنانی پەڕۆیەکی خاوێنکردنەوە، ڕوو لە ژوورەکەی تر دەکا. خوشکەکەم دەڵی ڕەنگە گوڵەکانی من هەموو هەناسەی بەهاریان قۆستبێتەوە. بۆیە بڕیاردەدا باخچەکەی تێکبدا. لەو ناوەدا تەنیا منم جۆرێکی تر بیردەکەمەوە. دەڵێم ڕاوەستن! ئێوە هیچ کامتان هەڵە نین، ئەمساڵ ئەو خانووە نەڕواوەتەوە چونکە خانوو ناڕوێتەوە. بە سەرسوڕمانەوە لێم دەڕوانن و دەڵێن ئەی بۆ جاران دەڕوایەوە؟
دەڵێم جاران ئێمە تەنیا پێمان وابوو شتێک بە ناوی خانووی سپی بە دوو منداڵەوە دەڕوایەوە. ئەوان سەرم لێ بادەدەن و دەڵێن مەگەر هەر خۆت نەبوویت خراپتر لە ئێمە پێیەوە سەرقاڵ بوویت؟
دەڵێم گەر جارێک بتانهێشتایە من لە دۆڵەکە بپەڕمەوە و بچم تاقی بکەمەوە، ئەوا بەتووش ئەم ڕۆژەوە نەدەبووین. دەڵێم ئیستایش درەنگ نیە. ڕەنگە بچم و لە نزیکەوە بیبینم باشتر بێت.
ئەوسا بە بێ ئەوەی کەسێک ڕێگام لێبگرێ، لە دۆڵەکە دەپەڕمەوە، بە سەر ئەو جۆگە ئاوەدا بازدەدەم کە پێچ و لوول دەخوا و لە شوێنێک لەو خوارانە ون دەبێ، بە سەر بەردە وردەکان و گیا شینە نەرمەکاندا هەنگاو هەڵدێنم و، دەگەمە نزیک شوێنی خانووەکە. سەرم نەوییە کە گوێم لە دەنگی تریقەی پێکەنین دەبێ. سەرهەڵدەبڕم و بە سەرسوڕمانەوە دەبینم دوو کەس، دوو کەسی گەورە ساڵ، لەبەر دەممدان، بە هەمان خانووی سپییەوە لە پشت سەریاندا. دوو کەسەکە چەند هەنگاوێک بەرەوڕووم دێن. یەکیان دەڵێ دەتناسینەوە، ئەوە ئەمساڵ بۆ خانووەکەتان دیار نیە؟ ئەو خانووەی لەکاتی هەڵاتنی هەتاودا دەبێ بە تۆپە گوڵە سپی و لە کاتی داچوونی هەتاویش دا دەبێ بە بەشێک لە زەردەپەڕی ئێوارە؟ ئەو خانووەی هەموو ساڵێک لەگەڵ بەهار دەڕوێتەوە؟
بە سەرسوڕمانەوە سەیریان دەکەم. حەزدەکەم بپرسم ئێوە هەر ئەو دوو مندالە نین، ئێوە هەر، بەڵام ناپرسم. بە پێچەوانەوە دەڵێم چیتر باخی سێوەکەی باوکم خێر و بێری ئەوەی پێوە نەبوو ژیانمان دابین بکا، بۆیە بارو بنەمان پێچایەوە و ڕۆیشتین، وەک ئاوی ئەو جۆگەلەیە، ئیستایش هەر بۆ یادکردنەوەیەک ڕووم کردووەتەوە ئێرە. یادی جاران. یەکیان دەڵێ یادکردنەوە؟
ئەها یادکردنەوە! ئەوسا ڕوو لە هاوڕێکەی دەکا و دەڵێ خۆ بێگومان دەزانی کە یادکردنەوە بەشێکە لە ژیان؟
خۆ دەزانی؟
ئەوی تریان دەڵێ با بچین مۆمەکان هەڵکەین. ئەمە دەڵێن و دەڕۆن. هێشتا چەند هەنگاوێک دوور نەکەوتوونەتەوە کە یەکیان لادەکاتەوە و دەڵی باخی سێو، باوکت؟
مەگەر جگە لە دوو منداڵ کەسی تر لەوێ دەژین؟
من لادەکەمەوە و سەیری خانووەکەی خۆمان دەکەم. هیچ نابینم. نە خانوو، نە باوکم، نە دایکم، نە خوشکەکەم و نە باغی سێوەکە و باخچەی گوڵەکان.
نادڵنیا، دیسان لە دۆڵەکە دەپەڕمەوە، بە سەر جۆگە ئاوەکەدا، بەسەر بەردەکان و گیا شینە نەرمەکاندا. ئەگەرچی دڵنیا نیم، بەڵام دەزانم لە ناو نادڵنیاییش دا شتێک هەیە دیسان بتوانی ڕووی تێ بکەیتەوە. دەروونی کات ئەوەندەیش بەتاڵ نیە. لانیکەم خۆمی جاران لەوێم.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览272
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
挂钩项目: 1
小组: 文章
书: 故事
文件类型: 原文
普罗旺斯: 东库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 98%
98%
添加( زریان عەلی 27-06-2022
本文已被审查并发布( ئاراس ئیلنجاغی )on29-06-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览272
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,889
图片 104,825
书籍 19,321
相关文件 97,646
Video 1,402
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!