图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,497
图片 105,195
书籍 19,481
相关文件 97,495
Video 1,394
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
سەد دۆلارەکە
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سەد دۆلارەکە

سەد دۆلارەکە
سەد دۆلارەکە
#فەڕۆخ نێعمەتپوور#

ماوەیەکە ڕقی لە دایکیەتی. بۆیە هەوڵیدەدا زۆر ڕوو لە ماڵەوە نەکا و بە هۆ و بێ هۆ خۆی کەمێک دوور ڕابگرێ. یەکێک لەو شوینانە بازاڕی دۆلارەکە بوو. بازاڕێکی سەیر و پڕ لە ڕووداو. بازاڕێکی تازە کە سەرنجی هەموو شار چووبووە ئەوێ. دەچووە ئەوێ و کز لە شوێنێک هەڵدەترووشکا و دەیڕوانی. دیمەنەکان ڕقەکەیان لەبیر دەبردەوە!
رۆژێکیان کاتێک لە بازاڕی دۆلارەکە هاتە دەر و خۆی کرد بە کۆڵانی دەرۆزەکەرەکاندا، هێشتا سەد مەترێک تێنەپەڕیبوو سەد دۆلاریێکی لەسەر عەرزەکەی بەردەمی دۆزییەوە. پێی سەیر بوو کە چلۆن سواڵکەرەکانی ئەم کۆڵانە کە لە دووای دروستبوونی بازاڕی دۆلارەکە پڕی دەرۆزەکەر ببوو، چاوە تیژەکانیان بە ئەم سەد دۆلارییە خێرنەدیتووە نەکەوتبوو و هەروا بێ ناز لەسەر زەوی بە تەنیا مابوویەوە.
دووای ئەوەی بە دڕدۆنگی و بە ئەسپایی نەوی بووەوە و بە دوو پەنجە ئارام هەڵیگرتەوە، بە بێ ئەوەی سەیری ئەم لاو لای خۆی بکا، گێلیی ئەوانی تری لەسەر قەرباڵغیی کۆڵانەکە لێک دایەوە.
هەر کە ئەسکەناسەکەی هەڵگرتەوە، دەستبەجێ لە مشتیدا گرمۆڵەی کرد، بە پەلە خستیە ناو گیرفانی و هاوکات خۆشییەکی سەیر بە دڵ و دەروونیدا گەڕا. ئیستا لەم سەردەمەدا کە دۆلار پاشای وڵات و دونیا بوو، ئەو بە ڕێکەوت ببووە خاوەنی سەد دۆلار. سەد دۆلار! بیهۆ نیە دەڵێن دەکرێ خۆشبەختی لە ناو کۆڵانیش دا کەوتبێ، تەنیا ئەوەی بەختت هەبێ و بەسەریدا بکەوی و هەڵیبگریتەوە.
سەرەتا ئارام هەنگاوی هەڵێنا، بەڵام چەند هەنگاوێک دوواتر کەوتە پەلەپەل. هەتا کۆڵانەکەی تێپەڕاند بەتەمای ئەوە بوو کەسێک لە دوواوە دەنگی بدات. ئیستا نا ئیستا! بەڵام کەس وەک هەمیشە نەیبینی. سەد دۆلارەکەیش دۆخی ئەوی لەمبارەیەوە نەگۆڕی.
بەرەو لای پارەکە بچووکەکەی شار لایدا و لەوێ لە گۆشەیەکی چۆل دا دانیشت. ئێرە کەم کەس ڕووی تێدەکرد، بەتایبەت لەو کاتەوەی دۆلار گران ببوو و نرخەکەی فڕیبوو. دووای ئەوەی کەمێک سەیری ئەم لاو لای خۆی کرد، بە دزییەوە و بە ئەسپایی دەریهێنایەوە. بۆ یەکەمین جار دۆلاری لە ماڵی زاواکەیان بینیبوو. کاتێک دەیژماردن و دوواتر کەژێکی باریکی لێدەئاڵندن و دەیخستنە باخەڵییەوە و دوواتر بەڕووی دەرەوەی کەواکەیدا چەند جارێک بۆ دڵنیایی زیاتر بە بەری دەست پیایدەکیشان. سەرەتا لە گۆشەیەکی و ئەوسا لەهەمووی ڕاما. لە سیمای ئەو پیاوە نیوەتاسە قژدرێژەی بە چاوە بۆق ئاساکانی لێی دەڕوانی. پیاوێکی ڕێش و سمێڵ تاشراوی ناشیرین. ئەم نەیدەزانی کێیە، بەڵام دەیزانی دەبێ کەسێکی موهیم بێت. ئەوسا لە ڕەقمی سەد و لە پیتە ئینگلیزییەکانی ڕووانی. ئەم تیکە کاغەزە چ دڵنیایێکی دەبەخشی. هەستی دەکرد هەموو دونیا لە پشت ملییەوە وەک ئەو لێی ڕاماوە و خەیاڵ سەری پێهەڵگرتوون. بزەیەک نیشتە سەر لێوەکانی. ئەو بزەیەی زۆری نەخایاند. پرسیارەکان مێشکیان ورووژاند باشە ئیستا چی لێبکا؟
بیبا بۆ بازاڕی دۆلارەکە و بیفرۆشێ؟
نا، نابێ. لێی دەپرسن ئەمەت لەکوێ بوو؟
ئەوسا دەزانن، نا نا، نابی، گاڵتەی پێدەکەن و دەڵین کاسبیی دایکت ساخ دەکەیتەوە! نا نا، نابێ!
چۆنە بیدەمە دەست زاواکەم، ئەو زاوایەی قەت سەردانی نەدەکردن و وەک بڵێی هەر نەیدەناسین، ئەو زاوایەی تەنانەت نەیدەهیشت خوشکەکەیشی سەردانیان بکا ئا، ئەو، ئەمیش نابێ، پێی وایە دزیومە، پێی وایە دایکم و ئەوسا زرم پیام دەکێشێ و پڕ جوێنم دەکا، وەک هەمیشە، نا نا، نابێ بەپەلە خستییەوە ناو گیرفانی. هەستی کرد گیرفانی ئیستاکە سەد کیلۆیە. واباشە بیبەم و لە شوێنێک بیشارمەوە، بەڵام لە کوێ؟
لە ماڵەوە لە ناو گیرفانی جلەکانم، لەژێر سەرینەکەم یاخود، یاخود لەبیری بە هیچ شوێنێک نەگەیشت.
بەکاوەخۆ هەستا و بەرەو ماڵەوە بووەوە. لە ژەمی نیوەڕۆ لایدابوو. بێگومان ئیستا دایکی نیگەران بوو. کە گەیشتەوە، دایکی پرسی ئەوە بۆ وا درەنگ؟
ئەم بە بێ وازی وتی وەڵلا هەنگاویشم هەڵگرت بەڵام نازانم بۆ ئەوەندەم پێچوو! دایکی پێی گوت نانەکەی بخوا. بەڵام ئەو ئیشتیای نەبوو. دووای ئەوەی کەمێک خۆی بە کەوچکەکەوە خەریک کرد، وازی لێهێنا و کشایەوە. بە خۆشییەوە سەد دۆلارەکە هەر لە شوێنی خۆیدا بوو. دایکی دەنگیدا کە بەتەمایە وەک هەمیشە بچێ بۆ سەردانی کچەکەی و بۆیە ئێوارە دیسان وەک هەمیشە درەنگ دێتەوە. ماڵە کچی! هە دایکی پێی وایە ئەم گێلە و نازانێ چ باسە! ماڵە کچی چی و شتی چی. ئەم ئاگای لێبوو کە خوشکەکەی لە ترسی مێردەکەی بە دزییەوە و ئەویش یەکجار دەگمەن سەردانی ماڵی ئەمانی دەکرد. کە دەهات هەمیشە چاوەکانی پڕ لە فرمێسک و پر لە دڵەڕاوکێ دەبوون. دایکی چارشێوەکەی بەسەردا دا و لە ماڵ وەدەرکەوت. بە ڕۆیشتنی، بە پێچەوانەی جاران هەستی بە خۆشییەک کرد. ئیستا دەیتوانی بە خەیاڵێکی ئاسوودەتر بیربکاتەوە. ئارام پاڵکەوت. باشە بەڕاست چی لەم پوڵە بکەم؟
ئەو لە بازاڕی دۆلارەکە ئاگای لە ژاوەژاوی خەڵک بوو، لە تووڕەبوون و شەڕەجوێن و جاری وایە شەڕی ڕاستەقینەیش. لە پێکەنینی بەرزی هەندێ لە دۆلارفرۆشەکان و لە کزی و بێدەنگیی هەندێکی تریان. ئاگای لێبوو خەڵکی باسی هەڕەشەی حکومەتیان دەکرد، باسی ئامریکا و پیاوێک بە ناوی ترامپ و گرانی و بێسەرەوبەریی و شتی لەم بابەتە، ئەوەیکە هەرکەسێک لەم پارچە کاغەزەی زیاتر هەبووایە ئەوا دەبووە کوڕی باوکی خۆی. کەواتە من ئیستاکە کوڕی باوکی خۆمم ئەگەرچی تەنیا یەک دانەی پێبوو و قەتیش باوکی خۆی نەبینیبوو. بیری باوکی کەوتەوە. ئەگەرچی قەت نیگای لە نیگای نەچەقیبوو، بەڵام دەیتوانی قەڵافەتی پیاوانەی ونی بێنێتە بەرچاوی خۆی، مەگەر نەک ئەوەیکە هەموو باوکانی دونیا لەیەکتر دەچن! لە بازاڕی دۆلارەکە بەڕێکەوت گوێی لێبوو کەسێک گوتبووی هەتا ڕایگری باشترە، پوڵی زیاتر دەکا و ئەوسا کە دەیفرۆشیتەوە دەتوانی شمەکی زیاتری پێبکڕی. کەواتە دەبێ ڕایگرێ. ئەوەندەی ڕاگرێ کە بتوانێ دوواتر ئەوەندە شتی پێ بکڕێ کە ئیتر قەت دایکی هەموو ڕۆژێک دووانیوەڕۆیان ناچار نەبێ بچێ بۆ سەردانی کچەکەی و هەتا ئێوارە درەنگان نەیەتەوە! بەڵام لە کوێ؟
پرسیارە ئازاراوییەکە دیسان ڕۆحیان گووشییەوە. هەستا و هەموو ماڵەکەی بەسەر کردەوە، ژێر فەرشەکان، سەر تاقچەکان، پشتی تەلەفزیۆنە کۆنەکە، پشتی پشتییەکەی دایکی، و زۆر شوێنی تر بەڵام عەقڵی پێی دەگوت هیچی ئەمانە بەکەڵک نایەن. دیسان پاڵیدایەوە. سەرئەنجام گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە گیرفانی، دڵنیاترین شوێنی دونیایە، بەو مەرجەی نەهێڵێ کەس دەستی بگاتێ. کێیش دەستی دەگاتە ئەوێ؟
بێگومان کەس. بزەیەکی هاتێ. دیسان هەستی کرد کێشی لەناکاو قورسی لەشی دابەزییەوە و سووک سووک بووەوە. ئارامییەک بوو بە میوانی. کەوتە سەر شان و لەو دووانیوەڕۆیەی ڕۆژێک لە ڕۆژەکانی گەلاڕێزان دا خەوی لێکەوت.
ئەوەندەی پێنەچوو لەدەرگایان دا. لەدەرگادانێکی شێتانە و بەپەلە، وەک بڵێی کەسەکان یەک چرکەیش چییە نەیاندەتوانی چاوەڕوان بن. بەپەلە هەستا و ئەگەرچی ترسێکی سەیر سەرتاپای جەستەی لەخۆگرتبوو بەرەو دەرگای حەوشە بەهەڵەداوان و بگرە بە هەڵاتن ڕۆیشت. نەک دەرگاکە، بەڵکوو هەموو حەسارەکەیش بە کوتانی دەروازەکەوە دەلەرییەوە. دەرگاکەی کردەوە، بینی سێ کەس، سێ پیاو لە پشت دەرگاکەن. کە ورد بووەوە لە ناویانا دەستبەجێ زاواکەی ناسییەوە، پێی سەیر بوو لێرە لەبەر ماڵەکەی خۆیاندا دەیبینی، بەڵام، بەڵام دووانەکەی تر کێ بوون؟
لەبەرچاویدا زۆر ئاشنا بوون، بەڵام هەرچی کرد خەیاڵی نەدەچووەوە سەریان. تا کتوپڕ هاتەوە بیری. لە تەلەفزیۆن زۆری بینیبوون. ئیستا دەزانێ عەبا درێژ لەبەرەکە بەو عەمامەی سەرسەرییەوە و، ئەوەی تریش بەو قاتە جوان و قژە زەردە خاو و شاشەوە کێ بوون. ئەم کە پێی سەیر بوو کتوپڕ زاواکەی و سەرۆکی دوو وڵات هاتبوونە بەر دەرگای ماڵەکەی، بە چاوی پڕ لە پرسیار و لە هەمان کاتدا تەژی لە ترسێکی دیار و نادیار لێیان ڕاما.
شەش چاوەکە بە پیچەوانەی بەپەلە دەرگا کوتانەکەیان، زۆر ئارام بوون و ورد لێی ڕامان. ئەم وەک ڕێز کشایە کەنار و ڕێگای بۆ کردنەوە، بەڵام وەک بڵێی ئەوان نیازی هاتنە ژوورەوەیان نەبێ. کەچی هەر کە زاواکەی و عەمامەلەسەرکە ویستیان پێشکەون و بێنە ژوورەوە، قژسوورەکە بە دەست بەری پێگرتن و لایدان و بۆخۆی بە دەماغ بەرزییەکی سەیرەوە پێشیان کەوت. سەرئەنجام هەرسێکیان ئەم دیو کەوتن. ئەمیش بە ئارامی دەرگاکەی پێوە دایەوە. ئەم کە قەدی تا سەر سینگی ئەوان دەهات، سەری بەرزکردەوە، هەتاوی درەنگ وەختی دووانیوەڕۆی پاییز لە نێوان سێ سەرە زلەکەوە لە ناوچاوانی چەقی. هەر کە سەری داخستەوە، بینی هەر سێکیان دەستێکیان پێش خستبوو بە تەمای وەرگرتنی شتێک. وەک سواڵکەر. بە سەرسوڕمان لێیان ڕاما. هەر سێکیان بەیەکەوە گوتیان یاڵڵا دەی، یاڵڵا! ئەم هەروا مابووەوە. دۆلار، سەد دۆلارەکە! ئارەقێکی سارد نیشتە نێوچاوانی. بیری کردەوە کەواتە ئەمانە بوونە وا سەد دۆلارەکەیان لە کۆڵانی سواڵکەرەکان لێکەوتبوو. دەستی برد بۆ گیرفانی، بەڵام بیدا بە کامیان؟ لەم بیرانەدا بوو کە زاواکەی گوتی هی منە چونکە من زاواییم! عابالەبەرەکە گوتی نەخێر هی منی چونکە ئەوە ئەرزی نیشتیمانییە، سەرسوورەکەیش گوتی بێخود، دۆلار لە ڕاستیدا لە لای ئێمەوە دێت، بۆیە ئەمە لە ڕاستیدا هی منە! زاواکە هەڵیدایە و گوتی قسەی لابەلا، ئەمە ماڵە خەزوورانی منە و بۆیە ئەم قسانە ناخوا، عابا لەبەرەکە گوتی ماڵی خەزووری تۆ لە وڵاتی مندایە و سەرسوورەکەیەش بە تووڕەییەوە گوتی وڵاتی تۆیش لەو دونیایەدایە وا من سەرۆکیم، دەی یاڵڵا با بێت!
ئەم دەستی برد بۆ گیرفانی، سەد دۆلارەکەی لە مشتیا گووشی. زاواکەی گوتی گەر نەیدەی بە من ئەوا خوشکەکەت تەڵاق دەدەم، مێزەرلەسەرەکە گوتی دەتخەمە زیندانەوە بە تاوانی خەیانەت بە نیشتمان، بگرە دایکیشت لەسەر داوێن پیسی لەسێدارەدەدەم، سەرسوورەکەیش گوتی ئابڵۆقەت دەخەمە سەر، خۆ ناتەوێ دایکت لە برسانا بمرێ، ڕەنگە بشزانی کە من ڕێزی تایبەتم بۆ کەسانی وەک دایکت هەیە!
ئیتر لە نێوانیاندا بوو بە مشت و مڕێکی سەیر. کەس نۆرەی قسەی بەوی تر نەدەدا. نەڕەنەڕی نێوانیان حەوشەکەی زیاتر تەنی. دونیا تەنیا بوو دەنگ. ئەوەندەی پێنەچوو دراوسێکان بۆ سەیرکردن هاتنە سەربانی. پاش کەمێکی تر سەر حەسارەکە پڕ بوو لە چەکدارە جل و بەرگ بەڵەکەکان و ئاسمانی حەوشەکەیش فڕۆکەیەی شەڕکەری لێ پەیدا بوو و بەو سەرسەرەوە چەق ڕاوەستا. کەس بە تەما نەبوو بکشێتەوە. هەراهەرا، چەخماخەی میل هێنانەوەکان و دەنگی فڕۆکەکە تێکەڵ بوون. کەس ئیتر گوێی لەکەس نەبوو. هەموو شتێک تەنیا ببوو بە دەم. ئەم دەستی بە گوێیەکانییەوە گرت، چاوەکانی قونجاند و لە جێی خۆی هەڵتروشکا. لەوە نەدەچوو کەس بیەوێ بکشێتەوە. نازانێ چەندەی خایاند. تا کتوپڕ بڕیارێکی سەیر بە مێشکیدا هات. بەپەلە دەرگای کردەوە و هەتا هێزی تیا بوو دەستی کرد بەڕاکردن. ڕانەوەستا هەتا کۆڵانی دەرۆزەکەرەکان. ڕێک گەیشتەوە هەر ئەو شوێنە، ئەو شوێنەی سەد دۆلارییەکەی دۆزیبووەوە. لەوێ ڕاوەستا، ئارام دەستی کرد بە گیرفانیدا و فڕێی دایەوە سەر زەوی. ڕێک سەر هەمان شوێن. سواڵکەرەکان ئەمجارە بینیان و هوروژمیان بۆ هێنا.
کە خەبەری بووەوە، هەتاو داچووبوو. دایکی هێشتا لەسەردانی ماڵی کچەکەی نەگەڕابووەوە. چاوێکی بە ناو ژوورە نیوەتاریکەکەدا گێڕا. دەستی برد بۆ گیرفانی. بەدەم خەوەوە سەد دۆلارەکەی ئەوەندە گووشیبوو کە بەقەد کەللا شووشەیەکی لێهاتبوو. هەستا پەنجەرەکەی کردەوە و هەتا هێزی تیابوو فڕێی دا. کەللا دۆلارەکە لە ناو کٶڵان لە شوێنێک ئۆقرەی گرت.
خەنی لەوەی نە سێ کەسەکە لە حەوشێ مابوون و نە خەڵکی لەسەر بانەکان و نە چەکدارەکان لە سەر حەسارەکە و نە فڕۆکە بە ئاسمانەوە، بزەیەک نیشتە سەر لێوەکانی.
کتوپڕ وەڕەزییەکی سەیری دایکی کرد. ئەگەرچی وەک هەمیشە کەمێک درەنگ کەوتبوو. بەڵام عەیبی نەبوو، هەر دەگەڕایەوە. ئەم وەک هەمیشە دەیتوانی لە ژوورەوە نیوە تاریکەکانی ئێوارەدا چاوەڕوان بێ. گرینگیش نەبوو کە بەڕاستی لە ماڵی کچەکەیەتی یان نا.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览281
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
挂钩项目: 1
小组: 文章
书: 故事
文件类型: 原文
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 96%
96%
添加( زریان عەلی 26-06-2022
本文已被审查并发布( ئاراس ئیلنجاغی )on29-06-2022
此产品最近更新( ئاراس ئیلنجاغی ):26-06-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览281
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.196 KB 26-06-2022 زریان عەلیز.ع.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,497
图片 105,195
书籍 19,481
相关文件 97,495
Video 1,394
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 广场 - 城堡 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒 传记 - 党 - K. D. P. 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 性别 - 男 传记 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 党 - 库尔德斯坦爱国联盟

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!