图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,881
图片 104,818
书籍 19,319
相关文件 97,641
Video 1,402
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
خەوی ژێر مانگەشەو
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

خەوی ژێر مانگەشەو

خەوی ژێر مانگەشەو
خەوی ژێر مانگەشەو
#فەڕۆخ نێعمەتپوور#

ئەو شەوەی گەیشتینە ئەوێ، یەکێک لە شەوەکانی ساڵی 1397 بوو کە من لامکردەوە و بە هاوڕێکەم گوت کە من ڕێک لێرەدا لە ژێر تیشکی ئەم مانگەشەوەی پاییزدا پەتووەکەم لەسەر زەوی ڕادەخەم و، دەخەوم. هاوڕێکەم بە لاچاوێکی پڕ لە مانا و سەرسوڕمانەوە سەیری کردم. گوتم ئەرێ من لێرەدادەخەوم. وتی بۆ پێت وایە مانگ تەنیا ئەو شوێنەی تۆ ڕووناک دەکاتەوە و تیشکی ناگاتە سەرتاسەری ئەم لێڕەوار و دۆڵ و شاخانە، بگرە گەلێک واوەتر لێرەیش. منیش گوتم نا وانیە من دڵنیام کە مانگ تەنیا ئەم شوێنەی وا من بەڵێنە تیا بخەوم ڕووناک دەکاتەوە و بەس. ئەوەی کە چاوەکانیشت پێت دەلێن کە نەخێر وانیە، باوەڕبکە هەڵەدەکەن. سەرێکی ڕاوەشاند و بە تەوسەوە گوتی دەی باشە من لێرەدا لە ناو ئەم تاریکە سەلاتە لە دراوسێتی تۆدا دەخەوم!
خەوتین. من ئەگەرچی تیشکی مانگەشەو تەواو جێگاکەمی ڕووناک کردبووەوە، بەڵام ئەوەندە ماندووبووم کە زۆر بە ئاسانی و بە خێرایی خەوم لێکەوت. نازانم چەندە لە کات تێپەڕیبوو کە هاوڕێکەم بە پڕتاو خەبەری کردمەوە. وتی بەڕاستی جێگاکەی من زۆر تاریکە و دەترسم، دەکرێ لە تەنیشت تۆدا بخەوم؟
من بە سەر ئاماژەم پێدا کە وا بکات، ئەوسا کەوتم بەسەر تەنیشتدا و لە کاتێکدا گوێم لە ڕاگواستنی جێگاکەی بوو، گوتم سەرئەنجام باوەرت کرد، دیسان خەوم لێکەوتەوە.
نازانم چەندەی تر گوزەرا کە دووبارە کەسێک بەئاگای کردمەوە. دیسان هاوڕێکەم بوو. گوتی مێشکم ئەوەندە مەشغوڵە خەوم لێناکەوێ. ئاخر چۆن دەبێ ئەو مانگە زل و زەبەنە کە بە درێژایی مێژوو کاتێک هەڵدێ هەموو دونیا ڕووناک دەکاتەوە، ئەمشەو تەنیا ئەم شوێنەی تۆ ڕووناک دەکاتەوە، ئەمە شکاندنی یاسای سروشتە، تێکدانی قانوونێکی ڕوون و ئەبەدییە. لەژێر لێوەوە گوتم پیاو لە کاتێکدا ماندووە و دەبێ بخەوێ پرسیار لە خۆی ناکا، چونکە نە ئەو کاتە وەڵامی بۆ دەدۆزرێتەوە و نە سبەیش کاتێک لەخەو هەڵدەستێ، جا بۆیە وا باشترە بخەوی.
گوێم لە دەنگی لوورەی گورگ بوو کە لەو دوورانەوە لە شوێنێکەوە هەوای دەبڕی و لە ناو گەڵاکانەوە دەگەییە ئێمە. گوتم لە جیاتی پرسیار، گوێ لە دەنگی لوورەی گورگ بگرە، ئا، لوورەی گورگ. پێشم وایە ئەوان قەت شتێکیان بەناوی پرسیار لە ژیانی خۆیداندا نیە. هاوڕێکەم گوتی باشە ئێمە بەڕاستی مەجبوور بووین لێرەوە بێین، لێرەوە لە ناو ئەم دارستان و کێو و شاخە چڕ و ترسناکانەوە؟
ها؟
گوتم دیسان پرسیار؟
ئاگام لێبوو بێدەنگ بوو، کەمێک خۆی لەناو جێگاکەیدا ئەم لاو ئەولا پێکرد و سەرئەنجام دەنگی جووڵانی جەستەیشی مرد. ئیتر تەنیا دەنگی تیشکی مانگەشەو بوو لە گەڵ لوورەی ئەو گورگە بێتاقەتە کە دەهاتە گوێ. ئەو گورگەی کە بێگومان تەنیا نەبوو. دڵنیا لەوەی هیچ گورگێک ناتوانێ لە دونیادا تیشکی خڕەوەبووی مانگ لە یەک شوێندا بدۆزێتەوە، خەوم لێکەوتەوە. تازە گەر بیشیدۆزێتەوە ناوێرێ خۆی لێبدا. ترسناکە.
ئەوسا خەوم بینی. ساڵی 1371 بوو. کۆتاییەکانی بەهار. کەمێک زیاتر لە بیست و شەش ساڵ لەوە پێش. پێم وابێ تەنیا هەفتەیەکی بۆ هاوین مابوو. لە خەوما هەر وەک ئەمشەو شەوێکی خۆشی مانگەشەو بوو. لە حەوشە درەختە گوێزەکە ئەوەندەی گەڵا گرتبوو کە نەیدەهێشت تیشکی مانگەشەو، بگرە بەقەدەر سەرەدەرزییەکیش بگاتە عەرزەکەی ژێری. ژێر دارگوێزەکە تاریک تاریک بوو. سێبەرێکی قورسی بێ جوڵە کە جاری وابوو قەدی درەختەکەیشی لەخۆیدا وندەکرد. من کە تاکی پەنجەرەکەم کردبووە و لەوێوە سەیری ئەو دیمەنەم دەکرد، لەبەرخۆمەوە گوتم بێگومان کاتێک گوێزی گرت لەمەیش خراپتر دەبێت. ئەو شەوە لە حەوشەکەی ئێمە تەنیا ژێر درەختی گوێزەکە بوو کە تیشکی مانگەشەوی نەدەگەیشتێ. لە خەوەکەمدا کتوپڕ بوو بە پاییز و ئەوسا گوێم لەدەنگی باوکم بوو کە گوتی بەخوا سەیرە ئەمساڵ سەرەڕای جوانی و پاراویی ئەم درەختە جوانە، هیچ بەری نەگرت.
هێشتا دەنگی باوکم لە گوێمدا دەزرینگایەوە کە خەبەرم بووەوە. جەستەم شەڵاڵی ئارەق ببوو. دەنگی باوکم ئەوەندە زیندوو بوو کە هەستم دەکرد لەم دەورووبەرە لە شوێنێک بە دەوری تیشکی مانگەشەوەکەوە هێشتا ماوە. ئەوسا هاورێکەم بینی نوقمی خەو. دانیشتم و قۆلەکانم بە دەوری ئەژنۆکانمەوە ئاڵاند و پەنجەکانم گرێ دان. سەیری دەورووبەم کرد. هێشتا من و هاوڕێکەم نوقمی تیشک بووین. هاتەوە بیرم کە من ڕێک لەو تاریخەدا ڕۆیشتبووم. بیست و شەش ساڵ لەوە بەر. دەستم برد بۆ جانتاکەم، ئاوەکەم دەرهێنا و قومێکم لێدا. لە دوورەوە هیشتا دەنگی لوورەی گورگەکە دەهات. ئەو گورگەی وادیار بوو مەیلی جوڵانی نەبوو و هەر لە هەمان شوێنی خۆیەوە لەگەڵ دونیا بەردەوام بە زمانی تایبەتی خۆی دەدوا. سەرم هەڵبڕی و سەیری ئاسمانم کرد. مانگ ئەوەندە گەش و جوان بوو، نەبێتەوە. جۆبارێکی خەستی نوور کە نیگا بەرگەی نەدەگرت. نیگا لێی تێرنەدەبوو.
پاڵ کەوتمەوە. هەوڵم دا بخەومەوە، بەڵام خەونەکە هەر وازی نەدەهێنا. درەختە گوێزەکەی بیست و شەش ساڵ لەوە پێش، وەک خۆی وەها لە نیگامدا چەقیبوو کە بە لێکنانی پێڵوەکانیش نەک تەنیا بزر نەدەبوو، بەڵکو زیاتر لە گلێنەکام جووت دەبوو. باشە بۆ خەونێکی وەها؟
ئەویش دووای ئەو هەموو ساڵە و لەم شوێنە پەرپووت و لابەلایەیش کە شوێنێکە لە چەقی ناو مەوداکان.
پێم وابێ خەوم لێکەوتەوە. چونکە بە دەنگەدەنگی هاوڕێکەم خەبەرم بووەوە. بینیم شێتانە بۆ من دەگەڕێ. هاورێکەم لە ناو تیشکێکدا کە دونیای جگە لە سێبەری بن دارگوێزێک ڕووناک ڕووناک کردبووەوە، شێتانە هاواری دەکرد و داوای لە من دەکرد کە داخۆ لە کوێم. من کە سەرم لە گێلیەتی ئەو سوڕمابوو، چەند جارێک هەوڵمدا کە پێی بڵێم ئەوەتا لێرەم، لە تەنیشتی دا، ڕێک لە بەر مانگەشەوەکەدا، بەڵام، بەڵام لە جیاتی دەنگی خۆم، لە جیاتی دەنگە هەمیشەییەکەم گوێم لە خشەی بە ئاستەمی هەزاران گەڵای دارگوێز بوو کە بە دەم باوە دەدوان. ئەو گەڵایانەی سێبەرێکی وەها قورسیان لەسەر زەویی ژێرخۆیان درووست کردبوو کە تیشکی مانگەشەو بەقەدەر یەک نووکە دەرزی چییە نەدەگەیشتە سەری.
گوێم لە باوکم بوو کە دووبارە دەیگوت بەخوا سەیرە!... ئەمساڵیش ئەم درەختە جوان و پاراوە دیسان بەری نەگرت![1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览464
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
挂钩项目: 1
小组: 文章
书: 故事
文件类型: 原文
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 96%
96%
添加( زریان عەلی 26-06-2022
本文已被审查并发布( ئاراس ئیلنجاغی )on29-06-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览464
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,881
图片 104,818
书籍 19,319
相关文件 97,641
Video 1,402
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!