图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,497
图片 105,195
书籍 19,481
相关文件 97,495
Video 1,394
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ئیتر هیچ
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئیتر هیچ

ئیتر هیچ
ئیتر هیچ
#فەڕۆخ نێعمەتپوور#

ئەگەرچی لەم شەقامەوە گەلێک پیاو تێپەڕیبوون، بەڵام کاتێک هەواڵ هات کە دوواپیاو دەیەوێ لێرەوە تێپەڕێ، مقۆمقۆ کەوتە نێو خەڵکییەوە. هەموو دەیانویست ئەو پیاوە و تێپەڕینەکەی ببینن. دەبێ تێپەڕینی دوواپیاو شتێکی تر بێت. بۆیە ئەو ڕۆژە بەر پەنجەرە و دەرگا و شۆشتە بەرنەدەکەوت. جیهان جمەی دەهات.

خەڵک بۆ ئەوی بتوانن چێژێکی زۆرتر لەم تێپەڕینە ببینن، هەوڵیان دەدا تێپەڕینی پیاوەکانی تر بێننەوە بەرچاوی خۆیان. بەڵام هەرچیان دەکرد هیچ شتێکی تایبەتیان لەو تێپەڕینانەدا نەدەبینییەوە، جگە لەوەی ئەوان ڕۆیشتن و کاتێک لە سووچی سەرشەقامەکە ئاودیوبوون، ئیتر بۆ هەمیشە ئاودیو ببوون. ئەمەیش لەلایان زۆر گرینگ و عەجایەب نەبوو. مەگەر نەک ئەوەیکە ژیان بریتییە لە تێپەڕین؟

ئەو ڕۆژەی وا بەڵێن بوو ئەو پیاوە تێپەڕێ، ژیان وەک هەمیشە بەردەوام لە ژێر ئاسمانی شین دا خۆی دەخەمڵاند، بەڵام شەقام وەک هەمیشە ئاسایی نەبوو. خەڵکی، دوو دوو و سێ سێ و یان بەکۆمەڵ لەگەڵ یەکتر کۆببوونەوە و دەدوان و باسی پیاوەکەیان دەکرد. لەیەکتریان دەپرسی داخۆ دەبێ کێ بێت، سەروسیما و هەیکەلی دەبێ چۆن چۆنی بێت، باشە بۆ ئەو دوواپیاوە، بۆ دەبێ ڕێک لەم شەقامەوە تێپەڕێ، جگە لەمە بۆ لەگەڵ ئەوانی تر یەک نەکەوت و بە تەنیا دەڕوات. گەلێک پرسیاری تریش. بەڵام سەرەڕای ئەوەی دۆزینەوەی پرسیارەکان زەحمەت بوون، خەنی بوون لەوەی کە شەقامەکەی ئەوان هەمیشە شوێنی ڕوودانی ڕووداوە گەورەکان بووە. جا چ ڕووداوی بە کۆمەڵ و چ ڕووداوی تەنیا. ئەوان خۆشحاڵ لەمە خۆیان بە گەلێکی نەمر لەقەڵەم دەدا. ئاخر نەک ئەوەیکە گەلە مەزنەکان هەمیشە خاوەنی میژووی گەورە و پرشنگداری وەک ونبوونەکانن، نەک ئەوەیکە گەلە مەزنەکان هەمیشە لەوانەی کە تێپەڕین، تەنیا ڕووانیان و بەس. مەگەر نەک ئەوەی کە گەلە مەزنەکان ئیتر کاتێک چیرۆکەکە تەواو دەبێ، تەنیا وەک بیرەوەری ئەوانیان لە مێشکدا دەمێنێ و بەس، ئەویش بە گوێرەی هەڵکەوت!

ئۆتۆمبیل چییە لە ناو شەقام نەدەجوڵا. شەقام بۆ ئەو چۆڵ کرابوو. ئەو دەبا ڕێک لە ناو جادەکەوە تێپەڕێ لە کاتێک دا خەڵکی لەسەر شۆستەکانەوە لەم بەراوبەری جادەکەوە دەیانتوانی لێی بڕوانن. لەوە پێش ڕێگاکەشیان بۆ دیاری کردبوو. ڕۆژ هەتا دەهات زیاتر بەرز دەبووەوەو دونیا گەرم و گەرمتر دادەهات. باشە بۆ دیار نیە؟
کەس وەڵامێکی ئەوتۆی پێ نەبوو. منداڵێک خۆی بە قاچەکانی باوکیدا هەڵواسی و داوای چلورەی لێکرد. ژنێک بە دوو پەنجەی کراسەکەی لە جەستەی دوورخستەوە و بە فوو ناو سینگی بەفرینی فێنک کردەوە. پیاوێک لە کۆڵانەوەکەی پشتەوە بە پێوە بەپەلە میزی کرد.

لەناکاو جەوەکە گۆڕا. کەسێک هاواری کرد هات! شەقام بێدەنگ هەڵگەڕا. ئەوسا لەو سەرەوە کەسێک دەرکەوت. هەموو ملیان کێشا.

دوواپیاوەکە داگەڕا. ڕێک بە ناو جادەکەدا. پیاوێکی ئاسایی، پیاوێکی باڵا مامناوەندی، بە کەواوپانتۆڵێکی ڕەش، جانتایەک بە شانەوە و کۆترێک بە سەر شانەکەی تریەوە.

ئەمە چ پیاوێکە؟ خۆ زۆر جیاواز نایەتە بەرچاو.

کۆتربازە!

جا کۆتر باز بۆ دەبێ دوواپیاو بێت؟
پیاوی تر دەست نەدەکەوت؟

کاکە کۆتربازی چی، پیاو بە کۆترێک نابێ بە کۆترباز.

پیاوەکە بە بێ ئەوەی سەیری ئەم لاولای خۆی و خەڵکەکە بکا تێدەپەڕێ. وەک بڵێی ئەم خەڵکە بۆ ئەو کۆنەبووبێتنەوە. کۆترەکەی سەر شانی جاروبارە بۆ ئەوەی باڵانسی دانیشتنەکەی ڕابگرێ، باڵەکانی دەکردەوە و نەیدەهێشت بترازێتە خوارەوە. شاباڵەکانی لە گوێچکە و لاڕوومەتی پیاوەکە دەخشا. کۆترەکە لە بینینی ئەو حەشیمەتە سەراسیمە بوو.

کۆترەکە سپیشە.

پێت وایە چی لە کۆترەکانی تر کردبێت؟

منداڵەکان هەوڵیان دەدا لە نێوان قاچە تێکترنجاوەکاندا شوێنێک بۆ خۆیان بکەنەوە. بۆنی ئارەقی ناو گەڵی گەورەکان گێژی کردبوون. گەرما و هەتاو ئەوەندەی تر ئەم بۆنەیان دەوروژاند. زەردەوالەکان ناو کونە لووتەکانیان کردبووە هێلانە.

جگە لە کۆترەکەی سەر شانی، هیچ شتێکی تر پیشانی نادا ئەمە کەسێکی تایبەت بێت.

کاکە خۆ تا ئەوەندەی من لە بیرم بێت ئەوانەی پێشوو کۆترێکیشیان پێ نەبوو، سەڵت و قوت تێپەڕێن!

من ئیستایش لەمە نەگەیشتم بۆ دەبێ هەندێ تێپەڕن و، بۆ هەمیشە بڕۆن.

پێویست ناکا تێبگەین، تەنیا ئەوەیکە ئەمەیش یەکێکە لە شێوازەکانی ژیان، فشەکردنیش خۆشە!

ژنێک کە گریانی منداڵە تینووەکەی تەواو توڕەی کردبوو، بەپەلە بە پلیکانەکاندا بۆ هێنانی ئاو سەرکەوت. مێردەکەی هاواری لێکرد ئەویش لەبیرنەکا.

پیاوەکە تەنیا لەبەر دەمی خۆی دەڕوانی. کەس نەیدەزانی بیر لە چی دەکاتەوە. کەس نەیدەزانی بۆ ئەوانەی تێدەپەڕین هەمیشە ئەوەندە بە بێدەنگی تێدەپەڕین، بە بێدەنگی و بە مێشکێکی پڕ لە خەیاڵ.

ئەمانە ئەگەر بدوانایە پێم وابێ تێنەدەپەڕین.

کۆترەکەیش وەک خۆی لێهاتووە، ئەویش بڕوا ناکەم لە تەواوی تەمەنیدا جارێک گماندبێتی.

کوڕە دە تێی هەڵدە! شتی وا هەر بۆ ئەوە چاکە بڕوا و لەبەر چاو ون بێ و قەت نەگەڕێتەوە. وەرە با بڕۆین، ئێمەیش بە چییەوە سەری خۆمان قاڵ کردووە!

نا نا ڕاوەستە بزانین بە کوێ دەگا.

کوڕە بە هیچ شوێنێک ناگا، ئەمیش وەک ئەوانی تر لەو سەر پێچە لە چاوان وندەبێ و بەس، ئیتر هیچ.

یەکێک لە شۆفیری ئەو ماشینانەی وا ڕایانگرتبوون جگەرەیەکی دەرهێنا و داگیرساند و تفێکی خەستی ڕۆکردە سەر زەوی. تفەکە تامی ویسکی دوێ شەو و ژنێکی سۆزانی دەدا. شۆفیرەکە بە چاوە بێ خەیاڵەکانی لە پشتە ملی ئەو پیاوەی ڕووانی کە پێی وابوو هەر لەخۆوە بووتە مەوزووعی خەڵکی. لای ئەو، خەڵکی ئەم شارە ئەوەتەی هەبوونە هەر خەڵکێکی سەیروسەمەرە بوونە. جارێکیان باوەگەورەی بۆی گێڕابووەوە کە لە سەردەمی ئەویش دا خەڵکی باوەڕیان وابووە ڕۆژێک لە ڕۆژان ڕزگاریان دەبێ. باوەگەورەی گوتبووی ئەو خەڵکە زۆرتر حەزیان بە خەیاڵە تا شتی تر. شۆفیرەکە بزەیەکی هاتێ. لەبەر خۆیەوە گوتی چی لەو ویسکیەی بۆ خەیاڵ باشترە، ئەو ویسکیەی وا لای ئەوان حەرامە!

دوواپیاوەکە نیوەی ڕێگای بڕی. باشتر وایە بلێین نیوەی شەقامەکە. تا پێچەکە ئەوەندەی نەمابوو. کەس نازانێ بۆ، بەڵام لەناکاو بێتاقەتییەک خەڵکەکەی گرتەوە. وەک بڵێی حەزیان دەکرد ئەویش، وەک دوواپیاو، خێرا تێپەڕێ و ئیتر نەجات بێ. شتێک وەک دووپاتبوونەوەی مێژوو ئازاری دەدان.

ئەمە ئەگەر کۆترباز بێت و یەک کۆتری بە شانەوە بێت، مانای ئەوەیە ئەوانی تر کوشتووە و پاشان وەڕێکەوتووە.

ئەوی تر نیگای لە کابراکە بڕی و گوتی:

گەر وا بێ بەڕاستی ترسناکە!

ئەی بۆ ڕاست نیە، پێت وایە پیاوی کۆترباز تەنیا یەک کۆتری هەیە، ئەویش لە ڕەگەزی سپی؟
ئەوەندەی من بزانم کۆتربازەکان هەموو چەشنێکیان هەیە و زیاتریش حەزیان بە کەلەڕەشە.

ئەوسا بازێکی بەسەر بنجۆکەدا دا و پەڕییە سەر شەقامەکە و هاواری کرد:
خەڵکینە ئەمە فێڵەبازە، کۆترکوژە، ئێمە لەخۆوە لێرە کۆبووینەتەوە بۆ سەیرکردنی.

شەقام بێدەنگ هەڵگەڕا. تەنیا دەنگی هەنگاوی دوواپیاوەکە دەبیسترا. چرکە چرکە، قورس قورس.

خەڵکینە! ئەمە بۆیە دەڕوا چونکە قاتڵە، مەهێڵن دەرچێ، یاڵڵا مەهێڵن!

حەشیمەتەکە لە دوواوە لە پشت سەری دوواپیاوەکەوە کەمکەم دەهاتنە سەر شەقامەکە. دەنگ بەرز بووەوە:

راست دەکا، ڕاست دەکا!

ئەوسا هەر بەرد و تەماتە ڕزیو و زبڵی ناو بنجۆکان بوو بە ئاسماندا بەرەو دوواپیاوەکە دەفڕی. شەقام وەها بوو بە دەنگەدەنگ و هەراهەرا کە کەس دەنگی کەسی نەدەناسییەوە.

دووا پیاوەکە کە لە کۆبوونەوەی خەڵکی شار لە ئەمبەراوبەری شەقام نەدەگەیشت و قەت لە خۆیشی وەک دوواپیاوی نەدەڕوانی و بگرە هەر خەیاڵیشی بەمە نەدەگەیشت، بۆ دەربازکردنی خۆی دەستی کرد بە ڕاکردن. ئەو کە لێرەوە تێدەپەڕی بۆ ئەوەی ئێرەیش ڕێگایەک بوو وەک هەموو ڕێگاکانی تر، بە خۆشییەوە تا پێچەکە زۆری نەمابوو. هەر بگەیشتایەتە ئەوێ، ئیتر بۆ هەمیشە دەرباز دەبوو.

لە کاتێکدا بارانی بەرد و تەماتە و زبڵ بە ئاسمای سەرسەریدا دەباری، گەیشتە پیچەکە. ئەگەرچی چەند شتێکی بەرکەتبوو، بەڵام زەبریان ئەوەندە کاریگەر نەبوو بیخا. کۆترەکە کە ئێستاکە بەسەر سەریەوە دەفڕی و هەوڵیدەدا سپی سپی لێی جیا نەبێتەوە، بەردێک کردییە نیشانە و کەوت. بوو بە خاڵێکی سپی لە سەر قیرەتاوی ڕەش. بارانی شتەکان ئەوەندە چڕ بوو کە دوواپیاوەکە نەیزانی چی بەسەر کۆترەکدا هات.

کاتێک گەیشتە پێچەکە و ئاودیو بوو، تەرمی کۆترەکە لە سەر دووا هەنگاوی شەقامەکە سوور سوور کەوتبوو. دوواپیاوەکە تێپەڕی و بۆ هەمیشە ونبوو.

ئیتر لەوە بەدووا خەڵکی ئەو شارە بوون بە خاوەنی مێژووی سووریش![1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览568
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
挂钩项目: 1
小组: 文章
书: 故事
文件类型: 原文
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 96%
96%
添加( زریان عەلی 26-06-2022
本文已被审查并发布( ئاراس ئیلنجاغی )on29-06-2022
此产品最近更新( ئاراس ئیلنجاغی ):26-06-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览568
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,497
图片 105,195
书籍 19,481
相关文件 97,495
Video 1,394
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - 库尔德斯坦爱国联盟 传记 - 党 - K. D. P. 传记 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - Amed

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!