图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,946
图片 104,839
书籍 19,330
相关文件 97,559
Video 1,401
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
حەزێکی سەیر
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

حەزێکی سەیر

حەزێکی سەیر
حەزێکی سەیر
#فەڕۆخ نێعمەتپوور#

رەنگە پێتان سەیربێت، بەڵام من شێت و شەیدای ئەو ساڵانەم وا شەڕ بوو! دیسان ڕەنگە بپرسن بۆ؟
دەبێ بڵێم لەبەر ئەوەی ترسی زۆر، ژیان خۆشەویست تر دەکا و بۆیە بە جۆرێکی تر لە دونیا دەڕوانی. هەموو شتێک تام و بۆنێکی تر دەگرێ. لە بیرم دێ ئەو کاتانە وەها لە هەموو شتێ، هەر لە خشت و بەردی دیوارەکانەوە بگرە هەتا دوورترین پەڵەهەور بە وردی دەمڕوانی کە لە گەڵ هەر هەموویان هەستم بە نزیکایەتی و ئاشنایەتییەکی سەیر دەکرد. ئەو سەردەمە جگە لە ترس، هیچ شتێکی تر غەریب نەیدەنواند.
من جاری وابوو دەمتوانی لە بەر چرالامپایەکدا لە بێدەنگی و تەنیایی ژوورێکدا دابنیشم و بە چەندین سەعات، بە بێ پسانەوە، کتێب بخوێنمەوە. بگرە هەتا نیوەشەو. دەمتوانی بە دەم خەیاڵێکەوە ڕۆح و بیرم وەها فش ببنەوە و بکشێن کە جەستەم لەگەڵ دونیا ببن بە یەک. دەمتوانی لەناو تاریکیی کۆڵان دیسان بە سەعات لە لوتکەی تاریکی ئەو شاخەی بڕوانم وا لە ناو بێ ئەژمار ڕووباری ئەستێرەکاندا وەک پاپۆڕ بە ئارامی دەخشا. لای من ساڵانی شەڕ قووڵترین ساڵەکانی تەمەن لە باری ماناوە بوون.
هەڵبەت لەبیرم دێ چلۆن لە ترسی تۆپ و تەیارە و تەقە تفەنگ خۆم بە کەل و کون دا دەکرد بۆ ئەوەی بەر نەکەوم و گیان دەربەرم، بەڵام ئەمە نابێتە هۆی ئەوەی بڵێم ئەو ساڵانە لە ئیستاکە ناخۆشتر بوون. ناخۆشتر لە ئیستای پڕ دڵەڕاوکێی پوڵ و پارە و گوێنەدان بە یەکتری و پاشقوڵگرتن لە یەکتر. ئەو ساڵانە لە بیرمە کەس سەری نەدەپڕژایە سەر ئەمانە. پارەی چی و گوێنەدان و پاشقولگرنی چی. تەنیا پێت دەکرا خۆت دەربازبکەی و پاشان لە پاش هەر خۆدەربازکردنێک دونیا لەبەر چاوت دەبوو بە شتێکی تر، شتێکی وەها کە دەبا سەرلەنوێ خەریکی کەشف کردنەوەی بیت. واتە ژیان تەنیا بریتی بوو لە دوو قۆناغ کە بەردەوام بە شوێن یەکتردا دەهاتن: قۆناغی خۆدەربازکردن و قۆناغی بیرکردنەوە و ڕووانین بە شێوازی نوێ. هەر جارەی گیانت دەردەبرد، دیمەنەکان، ئەو دیمەنانەی هەموو ڕۆژێ بە درێژایی تەمەنت دووبارە دەبوونەوە، کتوپڕ دەبوون بە شتێکی تر. من زۆر جار مەجبوور دەبووم سەرلەنوێ دایکم و باوکم و حەوشە و ژوورەکان و ئاسمان و کە ئیستاکە لە دووای بوردوومانێک تەواو لەبەر چاومدا گۆڕابوون، سەرلەنوێ بدۆزمەوە و بە خۆم بڵێمەوە بەڵێ ئەوە باوکمە و ئەوە دایکمە و ئەوە ئەو ژوورەی وا ساڵانی ساڵ بوو تیایا دەژیام و ئەوەیش هەر ئەو ئاسمانەیە لە سەرەتای خڵقەتەوە لەوێدا بووە. بەڵام بەڕاستی ئەوان هەر ئەوانە بوون؟
من جاری وابووە لە ناو بنجۆیەکدا لە کاتێکدا فڕۆکەکان یەک لە دووای یەک بە دەنگی ترسناک و پڕ لە مەرگیانەوە دادەکشان و شاریان بوردوومان دەکرد بە دە خولەک ڕاکشاوم و دەستم بە سەرمەوە گرتووە و بە جوانی هەستم بە تێکەڵێک لە بۆنی خوێن و تۆز و دووکەڵ و دەنگە سامناکەکانی ئازار کردووە. کە هەستاومەتەوە سەر پێ بۆ ئەوەی دووربکەومەوە، کتوپڕ هەستم بە وەها حاڵەتێکی قووڵ و فەلسەفیم لە خۆمدا کردووە کە بۆ چەندین سەعات و بگرە چەندین ڕۆژ مانای مەرگ لە بەر چاومدا ون بووە و پێم وابووە ئەوەی لەم دونیایەدا هەیە تەنیا ژیانە و بەس! سەیر نیە؟ بێگومان سەیرە.
گوێم لێ دەبوو دەیانگوت: دیسان کەڕ و کاس بووەوە!
بەڵام هەر ئەوەندە نەبوو من لە بیری مەرگ بە هۆی حوزوری زۆریەوە بەتاڵ دەبوومەوە، نا، من جاری وابوو لەو ساڵانە لە بیری ژیانیش بەتاڵ بەتاڵ دەبوومەوە. جەستەم دەبوو بە قاپوڕێکی بەتاڵ و خاڵی لە ماناکان. ئەوسا بیرم لەوانە دەکردەوە کە پێیان وابوو مردن بەشێکی جیانەکراوەیە لە پرۆژەی سیاسیی گۆڕانی دونیا لە ئاراستەی خەونەکانیاندا. وە زۆر جار بیرم دەکردەوە گەر ئەم ئاواتە سەرکەوتایە من لەو ڕۆژانەی وا دەهاتن، کێ و چی دەبووم؟ قاپوڕێکی بەتاڵ، یاخود بوونەوەرێک کە دەکرا ڕابردوو فەرامۆش بکا و لە هەنووکەدا بژیت؟
ناگەمە هیچ شتێک. لاوازترین بەشی من، بەشی خوێندنەوەی داهاتووە. من بە پێچەوانەی شۆڕشگێڕەکان داهاتوو لە لام شتێکی ئەوەندە ناڕوون و نادیارە کە بۆ ئەوەی بیهێنمە بەرچاوی خۆم ناچارم تەنیا وێنای مەرگی خۆمی تیابکەم و بەس. ئەو مەرگەی وا بە خۆشییەوە ساڵانی شەڕ نەیتوانی بە سەر بوونی مندا بیسەپێنێ.
رەنگە بۆ ئەوانەی ئەو ساڵانەیان نەبینیوە، لاشە لەت و پەتەکان و قیژەی ژن و منداڵ ناخۆشترین دیمەنی مومکین بێت، بەڵام دەبێ پێیان بڵێم کە وانیە، ئەمە خراپترین دیمەن نیە، خراپترین دیمەن ئەوەیە تۆ لە ژیان بەتاڵ دەبیتەوە لە کاتێکدا قووڵترین بیرەکان ڕووت تێدەکەن. خراپترین دیمەن ئەوەیە تۆ دەبێ بە بوونەوەرێک لە نێوان ژیان و مردن دا. نە ئەمی و نە ئەوی تریان. کە نە ئەم بوویت و نە ئەویش، ئەی کێیت؟
بڕۆن لە شەڕ بپرسن!
من ئەو ساڵانە زۆر جار هەوڵمداوە لە گەڵ شەڕ بکەومە قسەوە. بیدۆزمەوە و لێی بپرسم کێیە و چییە و چۆن دەڕوانێتە خڵقەت. بەڵام لەگەڵ ئەوەی ئەو لە هەموو شوێنێک هەبوو، قەت نەمتوانی بیدۆزمەوە. ڕەنگە هۆکارەکەی ئەوە بێت شتێک کە لە هەموو شوێنێک هەبێ ناتوانێ لە یەک شوێنی تایبەتدا هەبێ. کە نەیشیتوانی لە یەک شوێنی تایبەتدا هەبێ، ئیتر ئەوا دەست خستن و قسەکردن لەگەڵیا مەحاڵە. من چرکە بە چرکە و هەنگاو بە هەنگاو هەستم بە بوونی دەکرد. بۆیە بۆ ئەوەی بتوانم پەیامی خۆمی پێبگەیەنم و دەست بکەم بە وتووێژێکی یەکلایەنە، لەبەر خۆمەوە بە چرپە دەدوام.
من تەواوی ئەو ساڵانە بە چرپە دووام.
نازانم قەت ئەو ساڵانە لە کۆڵانەکانەوە تێپەڕیون یان نا. بە پێچەوانەی ئیستا، ئەو ساڵانە پەنجەرەکەن بە سەر کۆڵاندا دەیانڕوانی و پەردەکان هەمیشە لادرابوون و بۆیە هەمیشە دەتتوانی بە تووش چاوەکان و نیگاکانی ئەو دیو پەنجەرەکانەوە بیت. ئەو چاوانەی وا بە پرسیارەوە لە تۆیان دەروانی، بە هەمان ئەندازە کە تۆ لەوانت بە هەمان پرسیارانەوە دەڕوانی. تۆ کێی؟ ناوت چییە؟ چی دەکەی؟
ژیانت چۆن دەگوزەرێ؟
لە چ خەیاڵاتێکدای؟
داخۆ ژیان و مردن لای تۆ چییە؟
بەڵام نا، ببوورن ئەم پرسیارەی ئاخر بە مێشکی کەس دا نەدەهات. ئەم پرسیارە ئاخر تەنیا لە کاتی شەڕدا سەری هەڵدا. بەهەرحاڵ، ئەو ساڵانە بەم پرسیارانەوە بە تووش نیگای پشتی پەنجەرەکانەوە دەبوویت. کە شەڕ هات، ئەمانە ئیتر ون بوون. کە تووشیان دەبووی، نیگاکان لە یەکتریان دەپرسی: ماوی؟
داخۆ کەستان لێ نەکوژراوە؟
بەتەمان لە شار بچنە دەرەوە؟
زۆر دەترسن؟
سەرئەنجام پرسیارە خۆش و ترسناکەکە داخۆ ژیان و مردن لای تۆ چییە؟
هەڵبەت نە ساڵانی پێش شەڕ و نە ساڵەکانی شەڕ، کەس وەڵامی هیچ پرسیارێکی وەرنەگرتەوە. لەم شارەی منی تیا دەژیم تەنیا پرسیار دەست دەکەوێ، پرسیارە سادە بێ وەلامەکان. بیر دەکەمەوە داخۆ گەر وەڵام هەبایە داخۆ قەت بە تووش شەڕەوە دەبووین؟
شەڕ شتێکی تریشی لەگەڵ خۆی هێنا: کات و بیرکردنەوە لە کات. ئیتر چرکەکان بوونە خاوەن مانا. بەڵام هاوکات 'کات'یش لە مانا بەتاڵ بووەوە. ئیتر تێدەگەیشتی (جا لە هەر تەمەنێکدا) کات چەندە بێ مانا و پڕوپووچە. وەرە هەر چرکەیەک خاوەن مانا بێت و کەچی کات لە گشتیەتی خۆیدا لە هەر چی مانایە بەتاڵ بێتەوە! من وەها بووم. جاری وایە بیرم دەکردەوە شەڕ خاوەنی نهێنی ترین و پڕماناترین پێوەندییەکانە لەگەڵ کات. هیچ شتێک بە قەدەر شەڕ کاتی بەرجەستە نەدەکردەوە و لە هەمان کاتدا لە مانا بەتاڵی نەدەکردەوە. شەڕ گەورەترین دۆست و گەورەترین دوژمنی کات بوو. کاتیش ئەمەی وەک دیاردەیەکی ئاسایی وەرگرتبوو. وەک هەمیشە. ئاخر خۆ دەزانن هیچ شتێک بە قەدەر کات خۆی لەگەڵ دیاردەکان ناگونجێنێ.
ئەو ساڵانە لەگەڵ ئەوەی دونیات لێدەبوو بە ئاگر، کە تێیدا یەک ڕووبار لە ئاوی زوڵاڵ چییە دەست نەدەکەوت، کەچی هەستت دەکرد دەتتوانی لەگەڵ نامومکین ترین شتەکان ببیتە ڕفیق و ببیتە هاوڕێی گیانی بە گیانی. بۆ وێنە لەگەڵ مانگ و لەگەڵ هەتاو. من ئەو ساڵانە خاوەنی ئەم هاوڕێیەتییە بووم. ئەم هاوڕێیەتییە سوکنایی و ئارامی پێدەبەخشیم. فڕۆکە بچووەکانی ناو ئاسمانیان پێ لە بیردەبردمەوە و فێری دەکردم واوەتر لە شەڕ هێشتا شتی خاوەن مانای گەورە ماون و دەستدەکەون، ئەگەرچی تەنیا من بووم لەگەڵ ئەوان دەدوام و، تەنیا من بووم لە ئەوانم وەک هاوڕێی خۆم دەڕوانی.
ژیان شتێک بوو وەک خەیاڵێکی گەورەی نێوان فڕۆکەکان و ئاسمانی ئەو دیوی ئەوان.
بەڵام بە خۆشی یان ناخۆشی شەڕ سەرئەنجام ڕۆژێک کۆتایی هات. لەبیرم دێ زۆر خۆشحاڵ بووم. پێم سەیر بوو کتوپڕ ئەو هەموو بیرە فەلسەفییە لە من ونبوون. من زۆر خێرا گەڕامەوە سەر قاچەکانی خۆم، ئەو قاچانەی وا منیان بە زەوییەوە دەبەستەوە، بەڵام ئەوەندەی پێ نەچوو گەڕامەوە هەمان دۆخی سەردەمی شەڕ. زۆر خێرا تێگەیشتم من لەوێ بەجێ ماوم. لەمێژ بوو بەجێ مابووم. بۆیە قاچەکانم دیسان لە زەوی جودابوونەوە و هەڵکشان و منیان بەرەوە ئەوێ، لە شەوێکی ئارام و بێدەنگ دا، بردەوە. ڕۆح و دەروونی من لەوێ جێمابوو. من لەوێ لە ماناکاندا قووڵتر بووم، ژیان لە ماناکاندا قووڵتر بوو. مەرگ لە ماناکاندا قووڵتر بوو. ئەو مرۆڤانەی وا لە چاوەکانیاندا هەزار پرسیارت لە سەر کات و لەسەر ژیان و مەرگ دەخوێندەوە، کتوپڕ وەها لەم شتانە بەتاڵ ببوونەوە پێت سەیر بوو. چاوەکان پڕببوون لە تەماتە، لە پەتاتە، لە نان و لە گۆشت و هەڵبەت دەبێ هاوکات ئەوەیش بڵێم کە ژیانی ڕاستەقینە ئەمەیە. شەڕ، منی خراپ فێرکردبوو، شەڕ منی گۆڕیبوو، منی وەک خۆی لێکردبوو: بەتاڵ لە نان و پڕاوپڕ لە خیاڵە میتافیزیکییەکان.
بۆیە پێتان سەیر نەبێ گەر بڵێم من ئیستایش شێت و شەیدای ئەو ساڵانەم. ئەو ساڵانەی لەگەڵ ئەوەی بەردەوام لە سەر زەوی بوویت و بە سەر پێستە دەرەکییە ڕەقەکەیدا هەنگاوت هەڵدێنا، بەڵام هاوکات لە شوێنێکیشدا بوویت وەک قوولاییەکانی ناو زەوی و قووڵاییەکانی ناو ئاسمان.
ئاسمانی پشتەوەی فڕۆکە بێڕەحم و ترسناکەکان دەڵێم.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览266
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
挂钩项目: 1
小组: 文章
书: 故事
文件类型: 原文
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 96%
96%
添加( زریان عەلی 26-06-2022
本文已被审查并发布( ئاراس ئیلنجاغی )on29-06-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览266
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,946
图片 104,839
书籍 19,330
相关文件 97,559
Video 1,401
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - 库尔德斯坦爱国联盟 传记 - 党 - K. D. P. 传记 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 广场 - 城堡

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!