图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,952
图片 104,840
书籍 19,330
相关文件 97,560
Video 1,401
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
مێشی سەر دیوار
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مێشی سەر دیوار

مێشی سەر دیوار
مێشی سەر دیوار
#فەڕۆخ نێعمەتپوور#

من مێشێکی سەر دیوارم. مێشێکی باڵ ڕوونی کەلە زلی لۆق درێژ کە حەزی لێیە سەر بە هەموو کونێکدا بکا. هەر لە کونی لووت و کونی گوێی مرۆڤەکانەوە بگرە هەتا کونی ئاودەست. من لە خانوویەکی قەرەباڵغدا دەژیم. خانوویەک بریتی لە ژن و پیاوێک و چەندین و چەندین منداڵی گەورە و بچوک، هەروەها لەگەڵ دەیان و دەیان مێشی تر. کە هەموومان پێکەوە دەبین بە بنەماڵەیەکی گەورە. لانیکەم لای من.
ئەگەرچی خانووەکە زۆر گەورە نیە، بەڵام بەخۆشییەوە بۆ منیش شوێن هەیە. منیش دەتوانم لێرە بژیم. جێگام دەبێتەوە. هەڵبەت بە سەر دیوارەکانەوە. ڕاستییەکەی ئەوەیە ئێمەی مێش لە کاتی حەسانەوە، ڕوودەکەینە دیوارەکان. پان و بەرینیی دیوارەکان هەمیشە بۆ ئێمە سەرنجڕاکیش بووە.
ئەگەرچی عومری من تەنیا دوو سێ هەفتەیە و عومری ئەوان بە دەیان و دەیان ساڵ، بەڵام دەبێ دیان بەوەدا بنێم ئەو دوو سێ هەفتەیەیش بۆ من وەک ئەو دەیان ساڵەیە. بۆیە من لە ماوەی تەمەنی خۆمدا دەتوانم زۆر شت لە سەر ژیانی مرۆڤەکان فێربم. دیارە ئەگەر دەرم نەکەن، یان بە مێشکوژێک پانم نەکەنەوە و، یاخود دەرمانم بەسەردا نەڕێژن. ئەوەی وا لە زمانی ئەواندا لە گۆڕانێکی غەریبدا دەبن بە: تاراوگە، قەتڵ و شیمیایی کردن.
با هەندێ لە زانیارییەکانم بۆ ئێوە لە سەر ئەوان بدرکێنم:
یەکەم شت کە لەسەریان دەزانم ئەوەیە ئەوان زۆر ڕقیان لە ئێمەیە، ... لە ئێمەی مێش. ئەوەندەیش لە هۆکارەکەی گەیشتبم دەڵێن پیسین، میکرۆب لەگەڵ خۆمان هەڵدەگرین و بڵاوی دەکەینەوە. مەبەستیشیان لە پیسی ئەوەیە ئێمە لەسەر هەموو شتێ بەتایبەت گووی ئەوان و پاشماوەی خواردنیان دەنیشین. هەروەها پیسین لەبەرئەوەی گوایا ئێمە خۆمان ناشۆین، غافڵ لەوەی ئەوان نازانن ئێمە هەموو کات و هەموو دەمێک بە قاچ و دەستەکانمان خەریکی خۆشۆردن و خۆپاکژکردنەوەین. مرۆڤە گەمژەکان!
هۆکارێکی تر ئەوەیە دەڵێن ئێمە زۆرین و ڕەزامان گرانە. ئەمە ئیتر زۆر نامەردانەیە! وەرن با ژمارەی ئێمە و ئەوان لەگەڵ قەوارەمان بەراوردبکەین و ئەوسا بیر لە ژمارە و زۆر و بۆری بکەینەوە. بەڕای ئێوە چەند مێش پێکەوە دەبنە قەوارەی مرۆڤێکی ئاسایی؟
ها چەند دانە؟
بێگومان بە دەیان هەزار، ڕەنگە سەدان و میلیۆنانیش. جا بەم حسێبە کێ جێگای زۆرتر لەسەر ئەم زەوییە نەگبەت و سنووردارە داگیردەکا؟
ها، کێ؟
باشە با وای دابنێین ئێمە ڕەزامان گرانە. بەڵام تو خۆت و ئیمانتان ئەمە ڕاستە؟!
جوان سەرنجمان بدەن، ئێمەی مێش هەر هەموومان سەرەڕای گەورە و بچووکیمان و ڕەنگی جیاوازمان، زۆر لەیەکتر دەکەین. کوت و مت. بەڵام سەیری ئەوان، سەیری مرۆڤەکان بکە، چەند دەتوانن لەیەکتر نەچن. بۆیە ئەمە بووەتە هۆی ئەوەی لە ناویاندا لەهەرە جوانەوە تا هەرە ناشیرین دەستکەوێ، بەڵام ئێمە هەر ئەوەین کە هەین. کە وایش بوو، ئیتر جوانی و ناشیرینی لە ناو ئێمەدا مانای نامێنێ. ئاخر نەک ئەوەیە جوانی و ناشیرینی هی ئەو کاتەیە وا جۆراوجۆری هەیە؟
جا بزانن ئەوان، مرۆڤەکان، چەندە گێل و نەزانانە جوانی و ناشیرینیش لێکدەدەنەوە! چەند نەزانانە دونیای خۆیان بۆ ناو دونیای ئێمە ڕادەگوێزن.
هەموو مێشێک دەزانێ، ئێمە لە هەوانتە و هەر لەخۆوە شتێکی وەک مێشکوژ بە دەستەوە ناگرین تا زیندەوەرەکانی تری دەورووبەرمانی پێ پان و پلیش بکەینەوە و بیانکوژین. یان پەڕۆیکی زل بە دەوری سەرماندا هەڵسوڕێنین و دەریان کەین، یاخود بە گاز، شیمیاییان بکەین و بیانخنکێنین. ئێمە وەک مێش خاوەنی مرۆڤکوژ نین. بەڵام هەر ئەوەندە بەسە ئەوان لە دووانیوەڕۆیەکی گەرمی هاویندا گوێیان لە دەنگت و لە ویزەویزی تۆ بێت! وەی وەی، جا وەرەو بیبینە! وەهات لێ ڕاست دەبنەوە، نەبێتەوە. ئەوسا تەنیا تۆ پان و پلیش ناکەنەوە، بگرە جاری وایە لە ڕقا لە ناو خۆشیانا لێیان دەبێ بە شەڕ و جگە لە هێنان و بردنی چەندین جوێن و قسەی ناشیرین لە ناو خۆیاندا، کار جاری وایە دەگاتە لێدان و دەنگ دابڕین لە یەکتر بۆ چەندین و چەندین ڕۆژ.
باسی زمانمان کرد. وەی وەی لە زمانیشیان! خۆ ئێوە گوێتان لە زمانی ئێمەی مێش هەبووە، ئێمە بە یەک شێوە و بە یەک ڕیتم و بە چەند وشە و ڕستەی تایبەت لەگەڵ یەکتردەدوێین و تەواو (ئەم زمانەی من ئەم چیرۆکەی بۆ ئێوەی پێ دەگێڕمەوە، لە مرۆڤەکانەوە فێری بووم و هی ئەوانە)، بەڵام ئۆف لە زمانی ئەوان! من قەت لەوە نەگەیشتووم و ناتوانم لێکی بدەمەوە چۆن چۆنی زمانێک کە ئەو هەموو داهێنانەیان تیاکردووەو ئەو هەموو شتە سەیروسەمەرەی پێدەکەن کە ئێمەی زیندەوەرانی تر پێی سەرسامین و بۆیە هەمیشە ڕوو لە ماڵیان دەکەین، ئاوا دەتوانێ هەڵبداتە قسەی پیس و جوێنی ناشیرین و ڕستەی پڕ لە هەڕەشە و یەکترکوشتنی بە کۆمەڵ؟!
بەڕاستی سەیرە!
با ئەوەیش بڵێم من بە نیوەشەوان لە بێدەنگی شەو و تاریکیی نووتەکدا گوێم لێبووە ئەو پیاوەی کە بە ڕۆژ چەند نەگبەت و پیس بووە، یاخود ئەو ژنەی وا لە تەنیایی خۆیدا چی بە پیاوەکەی وتووە، زمانیان دەگۆڕدرێ و وەها بە قوربان و بەسایەقەی یەکتر دەبن نەبێتەوە! جا خۆزگە هەر ئەمەیش بێت، جەدد و ئابای یەکتریش بە قوربانی یەکتر دەکەن! پەککوو لەم زیندەوەرە دوو قاچە! هەڵبەت من نازانم بەو نیوەشەوە خەریکی چین، ناتوانم بیانبینم، بەڵام لەو گۆشەیەی سەر دیوارەکە وا بە بێدەنگی هەڵتووتاوم ئاگام لە سووڕی خێراتری خوێنی جەستەیانە. لەم کاتانەدا بۆنی ئارەقی جەستەیان جوانتر دەگاتە من. ئەو ئارەقەی شێتم دەکا و حەزدەکەم هەڵفڕم و بیگەمێ و لرفێکی شێتانەی لێبدەم. بەڵام بەو نیوە شەوە نووتەکە چ حەزێکی بێ فایدەیە. کە سبەیش دەبێتەوە ئیتر ئەو ئارەقە وشک بووەتەوە و من بۆ هەمیشە لە تام و چێژی بێ بەری بوومە.
توخوا لێم گەڕێن با شتێکی تریشتان بۆ بگێڕمەوە. جاری وایە ئەو نەگبەتانە ئاگام لێیە هاوڕێکانم دەگرن، ئەوسا باڵ یان هەر دوو باڵیان لێدەکەنەوە و بەرەڵڵایان دەکەن. بەستەزمان هاوڕێکانم. بەڕەڵلایان دەکەن و پاش ماوەیەکی کورت لە بیریان دەکەن و ئیتر لێدەگەڕێن ئەو داماوانە لە ژوورەکەدا بۆخۆیان بێن و بچن تا بە ژێر لاقەوە دەبن، یاخود تا ژان و نەفڕین بیانکوژێ و بۆ هەمیشە ببڕێنەوە و نەتوانن ئەو دوو سێ هەفتەیە کە لە ئەزەلەوە بۆ ئێمە دابینکراوە بژین. من یاخود ئێمە وەک مێش قەت ئەمە ناکەین، نە لەگەڵ خۆمان و نە لەگەڵ زیندەوەرانی تر. من وای بۆ دەچم کە ئەوان، واتە مرۆڤەکان، حەزدەکەن تەنیا و تەنیا خۆیان بن و بەس، نەک تەنیا لە ژوورەکانیان و لە ناو خانووەکانیان، بەڵکو لەم دونیا پان و بەرینەی دەرەوەشیاندا. ئەوان چاویان بە زیندەوەری تر و بگرە تەنانەت بە کەسی تری وەک خۆشیان هەڵنایە.
بەڵام با بۆ خوایش بێت قسەیەک بکەم و لە حەق لانەدەم، کە لادان، لە عومر کەمدەکاتەوە. ئەششەموبیللا شتێکیان دروستکردووە کە بۆ خۆشیی مێش و ڕەگەزی مێش موو لێ نادات! حەتمەن دەزانن باسی چی دەکەم؟... ها؟ گەر نازانن دەبێ بڵێم مەبەستم ئەو شتە ساف و لووس و ڕوونەیە کە بۆخۆیان ناویان ناوە شووشە. ئەوەی وا بە پەنجەرەکانەوەیە. ئەی کە خۆشە دەچیتە سەری و هەڵدەخزی، ... خززززز... خزززز، ... لێرەوە بۆ ئەوێ و لەوێوە بۆ ئێرە، لە سەرەوە بۆ خوارەوە و لە خوارەوە بۆ سەرەوە، گۆشە بۆ گۆشە، لە ناوەڕاستیشیدا و... گڤڤڤ گڤڤڤ، ... حەک کە خۆشە، ... ماڵیان ئاوا! لای ئێمەی مێش لەمە خۆشتر دەستناکەوێ. ڕەنگە بپرسن بۆ ئێمە ئەوەندە کەیفمان بە شووشە دێت؟ دەبێ بڵێم بۆخۆیشمان بە تەواوی نازانین بۆ. هەر ئەوەندە دەزانین زۆر زۆر خۆشە. ڕەنگە هۆکارەکەی ئەوە بێت کە پێمان وایە ئیستا نا ئیستا دەگەینە دەرەوە و دەگەینە ئەو دیوی، بەڵام هاوکات ناشیگەینێ! ڕێک وەک خەون و خولیاکانی خودی مرۆڤەکان. ئیتر شێتانە دەکەوینە ویزەویز. یان ڕەنگە هۆکارەکەی ئەوەیە چاوی ئێمە کە هاوکات هەزاران چاوە لە دوو چاودا، بە هۆی تیشک و ڕووناکیی دەرەوە وەها دەکەوێتە باق و بریق کە چاومان لە هیچ شوێنێک نامێنێ و ئیتر بە تەواوی خۆمان تەسلیمی جووڵەیەکی ئەبەدی دەکەین. بەڵام با ئەوەیش بڵێم بەدبەخت نەوەکانی کۆن کە قەت شتی وایان بە خۆیانەوە نەبینی و هەروا نامورادانە سەریان نایەوە. با دیان بەوەدا بنێم کە من بۆخۆم یەکێک لەو مێشانەم یەکجار حەزم بە خلیسکێنی سەر شووشەیە. بەختیشم هەیە کە تا ئیستاکە پێوە نەبووم و پانیان نەکردوومەتەوە.
دەبێ بڵێم کە ڕێک لەوێ، لەسەر ئەو شووشانەیشە ئێمە زۆرتر پێوە دەبین و، پانمان دەکەنەوە. خۆشیی خلیسکێن مەترسیی دەرەوەمان پێ لەبیردەکا. لەبیرمان دەچێتەوە مرۆڤێک بە مێشکوژێکەوە چاوی لێتە و دەستی لەگەڵتا بە ئاستەم دەگەرێ تا دەرفەتێک بەگیربێنێ و زرم ئاودیوت بکا! ئەوێ هاوکات قەتڵگا و گۆڕستانی ئێمەیە. گەر سەردانی ماڵانتان کردبێ کەمێک سەرنجی بەر شووشەکان بدەن، بە دەیان تەرمی ئێمە دەبینن، لە سەر شان، لەسەر پشت، لنگەوقووچ و دەمەوڕوو. مێشە نامورادەکانی دەستی بەشەر. لە هەموویان زیاتر من تەرمە دەمەوڕووەکانن ئازارم دەدەن. دەڵێی زیندوون و هەر لە ژیاندا ماون، کە نەماون. دەبێ بڵێم لای من لە مرۆڤ بێڕەحمتر لە دونیادا دەست ناکەوێ.
رەنگە بپرسن بۆچی سەرەڕای ئەم هەموو زوڵم و زۆرەی مرۆڤەکان، ئێمەی مێش ئەوەندە حەزمان بە ماڵەکانیانە و بەردەوام خومانیان تێدەهاوین. دەبێ بڵێم جگە لە وردە نان و وردەخواردن و خودی جەستەی مرۆڤ کە هەمیشە شتێکی بۆ خواردن لەسەر دەستدەکەوێ، شتێکی تر کە دەبێتە هۆی ڕاکێشانی سەرنجی ئێمەی مێش ئەوەیە خانووەکانی ئەوان ئەمینە، خەتەری کەمتر تیایە. لە باڵندەی جۆراوجۆر و جاڵجاڵۆکە و قرپۆق و مارمێلک و شتی لەم بابەتە خەبەرێک نیە. ڕاستە جاروبار لێرە و لەوێ بە هەڵکەوت، ئەویش ئەگەر کەدبانووی ماڵەکە تەمبەڵ بێت و ژوورەکان خاوێن نەکاتەوە، هێلانە جاڵجاڵۆکە دەبینرێ، بەڵام لە چاو دەرەوە هەر ناتوانی لەگەڵ یەک هەڵیانسەنگێنی. خانووی مرۆڤەکان بۆ ئێمەی مێش سەرەڕای هەبوونی قەتڵ و شیمیایی کردن و بۆ تاراوگە ناردنمان، هێشتا خۆشترین شوێنی دونیایە. هەڵبەت لانیکەم لای من.
رەنگە حەز کەن بپرسن ئێمەی مێش کاتێک لەسەر جەستەی مرۆڤەکان دەنیشینەوە، زیاتر حەزمان بە چ بەشێکیەتی. دەبێ بڵێم خراپییەکی ئەوان ئەوەیە کە شتێک بە ناوی جل و بەرگ دەپۆشن و بۆیە دەرفەتێکی زۆر بۆ ئێمەی میش نامێنێتەوە، بەڵام من وەک خۆم حەزم بە قولاپەی قاچیانە، لەبەر ئەوەی تا دەیانەوێ دامووکێنەوە و خوانەخواستە بەڵایەکت بەسەردا بێنن، دەرفەت هەیە بۆی دەرچی. بەڵام وەک لە نەوەکانی پێشتر من و مێشەکانی تر بیستوومانە (ئەو چیرۆکانەی وا دەم بە دەم هاتووە و گێڕاویانەتەوە)، خۆشترین کات ئەو کاتەیە وا بە سەر تەرمەکەیانەوە دەنیشی. کە دەبن بە تەرم هەموو جەستەیان وەک تام دەبێ بە یەک شت و ئیتر فەرق ناکا بە کوێوە دەنیشی. وەک گێڕاویانەتەوە لە کاتی شەڕەکاندا ئەم تەرمانە وەها زۆر دەبن کە سەرت سووڕدەمێنێ. من کە نازانم ئەوان بە چی یەکتر دەکوژن کە ئاوەها لە یەک چرکەدا بە سەدان و هەزارانیان لێدەکەوێ، کارم بەسەر هۆکاری شەرەکەیانەوە نیە، هەر ئەوەندە دەزانم لەم کاتانەدا ئێمە دەگۆڕدرێین و دەبین بەو مێشە زل و سەوزانەی وا مێشەکانی تر و بگرە خۆێشمان لە خۆێشمان دەترسین. ئەیچۆن، تەرمی ئەوان ئاوایە.
هەڵبەت با ئەوەیش بڵێم من پێم وایە هۆکاری ئەوەی ئەوان ئەوەندە ڕقیان لە ئێمەیە، هەر ئەمەیە، ئەوان دەزانن کاتێک دەمرن، بە تایبەت لە کاتی شەڕەکانیاندا، ئەوا ئێمەین کە لە پێش هەر کەس و هەر زیندەوەرێکی تردا لێیان دەنیشین، بە دەوریاندا دەئاڵێین و ورد ورد بە بێ پەلە دەیانتوێنینەوە.
شتێکی تر کە من سەرم لێی سووڕدەمێنێ ئەوەیە کە بە گوێرەی ئەزموونەکانی ژیانی خۆم دەبینم هیچ زیندەوەریک بە قەدەر ئەوان لە مردن ناترسێ. ئێمە زۆر ئاسانتر مل دەدەینە مەرگ. لە سەرتاسەری ژیانمان بیری لێناکەینەوە، کە مەرگ هات ئیتر دێت و تەواو. نە شیعری لەسەر دەنووسین، نە چیرۆک و ڕۆمان و نە مۆسیقا. ناشگرین. دەزانین وەک چۆن ئێمە مافی ئەوەمان هەیە ئەوانی تر بخۆین، ئەوانی تریش مافی ئەوەیان هەیە ئێمە بخۆن، مل دەدەین، ملدان واتای مەرگە و لای ئێمە قبوڵکردنی ئەمە بەشێکە لە حەقیقەتی شتێک بە ناوی ژیان. بەڵام لەم مرۆڤە هیچ و پووچتر دەستناکەوێ. نەک تەنیا ئەوانی تر دەخۆن، بەڵکو پیش خواردن دەیانکوژن و بە دەیان ڕۆژ و بگرە بە ساڵیش لە یەخچاڵ و لە قوتوویان دەهاون تا نۆرەی خواردنیان دێت.
پەککوو!
ئا، مرۆڤە نەگبەتەکان دەڵێم، ئەرێ ئەوان! ئەوانەی وا نازانن من مێشێکی سەر دیوارم و زۆر شت لە سەر ژیان و لە سەر ڕابردووی ئەوان دەزانم. منێک کە زۆر شتیش، سەرەڕای قەتڵ و تاراوگە نشینی و بە شیمیایی کردنم، ... دەتوانم![1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览374
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
挂钩项目: 1
小组: 文章
书: 故事
文件类型: 原文
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 96%
96%
添加( زریان عەلی 26-06-2022
本文已被审查并发布( ئاراس ئیلنجاغی )on29-06-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览374
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,952
图片 104,840
书籍 19,330
相关文件 97,560
Video 1,401
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!