图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,940
图片 104,837
书籍 19,328
相关文件 97,650
Video 1,402
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
درۆ بوو
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

درۆ بوو

درۆ بوو
درۆ بوو
#فەڕۆخ نێعمەتپوور#

کە باران دەبارێ هەموو شتێک دەسڕێتەوە، سنوورەکان نەبێ. باران جێ هەنگاوەکانی من دەسڕێتەوە، فرمێسکی سەر ڕوومەت، ئارەقەی جەستە، تەنانەت خەمۆکیی نیگاکانیش، بەڵام سنوورەکانی بۆ ناسڕێتەوە. ڕەنگە هی ئەوە بێت لە ڕاستیدا هیچ سنوورێک بوونی نیە، یان ڕەنگە لەبەر ئەوە بێت سنوورەکان لە دەروون و لە زەینی ئێمەدان نەک لە دەرەوە.
کەچی من سنوورەکانم بڕیوە. جاری وایە هەستدەکەم هەڵخەڵەتاوم. من سەرتاسەری ژیانم بەسەر سنوورە خەیاڵییەکاندا بازم داوە و پێم وابووە لە نیشتمان دوورکەوتوومەتەوە. ئەو نیشتمانەی بە سنووری درۆینە دەستنیشان کراوە.
تەلەفۆنەکە هەڵدەگرم و بە باوکم دەڵێم درۆیە دەڵێن من ساڵانی ساڵە لەوێ نیم، دەڵێم من بەردەوام هەر لەوێم. سەرەڕای ڕۆیشتنم بەڵام هەر لەوێم. باوکم کە وەک هەموو باوکێکی تر حەزی بە دڵخۆشی دانەوەی منداڵەکەیەتی، دەڵێ بێگومان وایە! منیش لە خۆشیانا تەلەفۆنەکە دادەنم، دەست بە دەموچاومەوە دەگرم و پڕ بە ژوورەکە دەقیژێنم کە هە، کەواتە هەموو شتێک درۆبوو، هەموو شتێک! ئەوسا دەکەومە پێکەنینێکی شێتانە. مانگ لە دەرەوە بە تەوقی ئاسمانەوە بزەیەک دەیگرێ و دەریا ڕووناکتر دەکاتەوە. ئەوسا چاوەکانی شەرمێونانە بەلایەکدا دەخا. دونیا شەرمن دەبێ. گەر شەو درەنگ نەبایە دەستم دەبرد تەلەفۆنەکەم هەڵدەگرتەوە و بە باوکمم دەگوت تەنانەت مانگیش بەم حەقیقەتە دەزانێ. بە حەقیقەتی درۆینەبوونی سنوورەکان.
بەڵام نا، ئەی بۆ باران ناتوانێ بیانسڕێتەوە؟ ئەوسا خەمێکی قورس دامدەگرێتەوە. من هەڵەم. من وەک هەمیشە هەڵەم. من تەواوی ژیانم بە تەمای ئەوە بووم کە ئەمجارەیان ئیتر هەڵە نەبێ، بەڵام ئەویش دیسان هەڵەیە. تەورێک هەڵدەگرم و حەز دەکەم بچم بۆ دارستان و درەختەکان ببڕمەوە. ڕەنگە گوناهی درەختەکان بێت ناهێڵن باران سنوورەکان ببینێ. دەستدەکەم بە بڕینەوەیان. بەو شەوە درەنگانە دەنگی بەریەککەوتنی دەمەتەور و قەدەکان لەناو دارستاندا دەنگدەداتەوە. هەموو شوێنێ دەبێ بە خوێنی سەوز. باڵندەیەک کە نازانم چییە لە ناو هێلانەکەیەوە لە بڵیندایی یەکێک لە درەختە هێشتا نەبڕاوەکانەوە دەنگ هەڵدەبڕێ و دەڵێ حەک ماڵت نەشێوێ خەوی ئەمشەوت لێ زڕاندین. من هاواردەکەم و دەڵێم خەتای بارانە. مارەکان پێدەکەنن. فیسکە فیسکی کەنینیان لەگەڵ با تێکەڵ دەبێ. ئەوسا شەرم لە ماڵت نەشێوێ دەمگرێ و تەورەکە دەدەمەوە بە شانمدا و دەگەڕێمەوە بۆ ماڵەوە. گوێم لێیە باوکم پرخەی خەوی دێ. سنوورەکان بەری پێناگرن، دەیبیستم. بیردەکەمەوە گەر ساڵەکان یارمەتی بدەن من هەر دەگەمەوە.
وە لە ڕۆژی دوواترەوە هەتا یەک مانگ باران نابارێ. لە ڕقی منە یاخود بە هۆی دەست تێوەردانی مرۆڤ لە سروشتدایە نازانم. باران بۆ زیاتر لە چوار هەفتەی ڕەبەق خۆی دەشارێتەوە. من ئاگام لێیە سنوورەکان دەکشێن، دەفشێن و باڵادەکەن. ئەوسا بۆگەنیان وڵات دادەگرێ. بۆگەنی کەلاکی مردارەوەبوو دێت. سنوورەکان بە درێژایی خۆیان پڕدەبن لە مێش و مەگەز. مێشوولەکان شایی لۆغانیانە. هەرچی کەر و ئەسپ و بەگشتی چوارپێی وڵاتە ئەوەندە کلکیان هەڵسووڕاندووە، بڕستیان لێ بڕاوە. ئەمەیش دادیان نادا و ئەوانیش لە ئاسمان دەڕوانن و دەزانن خەتای بارانە. تەنیا مێشخۆرەکان، مەگەزخۆرەکان و مێشوولەخۆرەکان لە ژیان و لە خڵقەت ڕازین. گەر بەوان بایە بە چەندین میلیارد ساڵ پێش بڕیاری خودایش 'بوون'یان دەخوڵقاند.
من کە هەمیشە، جا بە ڕێکەوت بووبێت یاخود بە بڕیارێکی نەزانانە، خانووکەم لە تەنیشت سنوورەکان بووە؛ بڕیاردەدەم بگوێزمەوە بۆ ناوەوەی وڵات. بۆ شوێنێک یەکجار دوور لە سنوورەکان. هەرچی کەلوپەلە دەیانپێچمەوە و سواری ماشینێکی باری گەورەیان دەکەم و دەڕۆم. پشت لە سنوور و ڕوو لە ناوەڕاست. جەغزێکی خەیاڵیش دەکێشم و قامکم دەخەمە سەر ناوەڕاستەکەی و دەڵێم ئائێرە! خۆشحاڵم کە لە دووای ئەو هەموو ساڵە سەرئەنجام ڕێگاچارەیەکم بینیوەتەوە. نازانم بۆ تا ئیستا ئەقڵم پێی نەشکاوە.
کە دەگەم، لە دووای کردنەوەی کەلوپەل و دامەزراندنیان یەکەم کار کە دەیکەم تەلەفۆنکردنە بۆ باوکم. پێی دەڵێم ئیستا گرینگ نیە لە کوێم، گرینگ ئەوەیە چیتر نامەوێ بیر لە سنوورەکان بکەمەوە. باوکم وەک هەمیشە خۆشحاڵی خۆی دەردەبڕێ و دەڵێ بێگومان وایە! منیش بە بێ خواحافیزی تەلەفۆنەکە دادەنێم و بەری دەستەکانم لێک هەڵدەسووم و بەخۆم دەڵێم ئەمڕۆ دەچم بۆ مەلە.
مەلەوانگەکە پڕی خەڵکە. منداڵ بە قیژوقاو ڕادەکەن و خۆ بە ناو ئاوەکەدا دەکەن. بڵیندگۆکە هاواردەکا و دەڵێ ڕاکردن قەدەغەیە، بەڵام ئەوان هەر ڕادەکەن. مندالێک دەکەوێ و دەگری. پیرەپیاوێک حەزی کەوتنێکی سەردەمی منداڵی دەیگرێتەوە. من ئاخێکی بۆ هەڵدەکێشم. ئەوسا خۆم فڕێ دەدەمە ناو ئاوەکە و شێتانە هەزار میتر مەلەدەکەم. بێگومان ئەم ئاوەیش هەر ئاوە بارانە. ئەو بارانەی کە دەتوانێ هەموو شتێک بسڕێتەوە سنوورەکان نەبێ. بەڵام من خۆشحاڵم چیتر بیر لەمە ناکەمەوە. ئاو وەک سنوورە دەبێ پیایا بڕۆی و بەناویا گوزەربکەی. ئیتر هیچی تر نا. سنوور، ئەوەندەی بۆ پەڕینەوەیە بۆ بڕین نیە. لەژێر ئاوەکە لەناو چاویلکەی مەلەکەوە چاو زیت دەکەمەوەو لە دەورووبەرم دەڕوانم. جیهانێکی کپ و مەند پڕ لە جووڵەی هێواشی مرۆڤەکان، ئەو قاچ و قولانەی هەریەکە و بەلایەکدا دەڕۆن. دنکە بارانەکانی ناو مەلەوانگە، کۆمێدی ترین بەشی بارانن. زەمەن چەند قورسە.
بیرم دەکەوێتەوە من ساڵی شەست و چوارم لەهەموو ساڵەکانی تر خۆشتردەوێ. هی ئەوە نیە تێیدا بووم بە بیست. نا، پێم وابێ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لەو کاتەدابوو هەستم بە هێزێکی سەیر لە خۆمدا کرد. هێزێک وەک سەروگەردنێک کشاوەتر لەزەمەن. ئەو ساڵەی زەمەن نەک قورس نەبوو، بەڵکو وەک کاژیلەیەکی دابڕاو لە دایکی هاتەبەرچاوم کە بەناو مێرغوزارا ڕادیدەکرد و داماوانە دەیباعاند و ترسی تەنیایی وەها سەرتاپای جەستەی داگرتبوو هەر نەبێتەوە. من ئەو ساڵە لە سنوورەکانیش نەترسام. لایشم گرینگ نەبوو باران دەتوانێ بیانسڕێتەوە یان نا. من ئەو ساڵانە بیرم لە تەلەفۆنکردنیش بۆ باوکم نەدەکردەوە. دڵنیایشم چاوەکانی مانگ شەرمن نەبوون.
کتوپڕ مەلەوانگەکە دەشێوێ. خەڵکەکە ڕادەکەن. سەرم لەناو دنکە بارانە یەخسیرەکانەوە هەڵدەبڕم بزانم چە باسە. هەموویان بەرەو لایەک ڕادەکەن. منیش بەپەلە دەچم. ژنێک کەوتووە و چەند کەسێک خەریکن یارمەتی دەدەن. خەریک بووە بخنکێ. هەناسەی دەهێننەوە جێ. لەسەر کورسییەک دادەنیشێ. بەڵام حالی هەر تەواونیە و داوادەکا ئامبوڵانسی بۆ بێنن. کچە هاوڕێکەی دەڵێ مەلە زۆر چاک دەزانێ نازانم بۆ وای لێهات. من کە دڵنیام گوناهی ئەو دنکە بارانانەیە وا لە بێدەسەڵاتیی خۆیان لە ئاست سنوورەکاندا تووڕەن و داخی دڵی خۆیان بەسەر ئەو ژنە گەنجەدا ڕشتووە، دەگەڕێمەوە بۆ شوێنەکەی خۆم. دەبێ ئاگام لەخۆم بێت، گەر دنکەکان بزانن چ خەیاڵاتێک لەمێشکی مندایە، ئەمڕۆ دوواڕۆژی ژیانم دەبێ! نا، ئەو ڕیسکەیش ناکەم. واز لەمەلەکردن دێنم و یەکەوڕاست دەڕۆمەوە بۆ ماڵەوە. قاوەیەک سازدەکەم، لەسەر کورسییەکەی سەر باڵکۆنەکەم دادەنیشم و سەیری دەریاچەکە دەکەم. ئاو، لە دوورەوە جوانە.
نیوەشەو کتوپڕ تەلەفۆنەکەم زەنگ دەدا. من کە خەوم یەکجار قورسە، دەست دەبەم و وەڵام دەدەمەوە. ژنێک بە دەنگێکی ئارامی پڕ لەترسەوە دەڵێ فریام کەوە! ڕادەچەنم. دەڵێم کێی؟ دەچپێنێ دراوسێکەتم، دز هاتووەتە ماڵەکەم! من کە تەنیا یەک دراوسێم هەیە و ئەویش ژنێکی تەنیای ناو خانوویەکی گەورەیە، بەپەلە دەچمە دەرەوە. ڕێک بەرەو خانووەکەی. لە زەنگی درگاکەی دەدەم. گوێم لە زرمەی خۆفڕیدانی کەسێک و هەڵاتنیەتی. هاواردەکەم دەڵێم هەڵات! ژنەکە درگاکە دەکاتەوە و باوەشم پیادەکا و دەگری. جەستەی وەک چۆلەکەی خووساوی بەرباران و درەختەکانی بەر دەمی تەورەکەی من دەلەرزێ. دەڵێم هەموو شتێک تەواوبوو. دەڵێ دەتوانی ئەمشەو لێرە بخەوی؟ دەڵێم نا، بەڵام تەلەفۆن بۆ پۆلیس بکە! گڵۆپی شین و سپیی پۆلیس خانووەکەی منیش ڕووناک دەکاتەوە. ئەو شەوە تا خەوم لێدەکەوێتەوە هەر لە بیری ئەوەدام داخۆ لای ئەو دزە سنوور چۆنە، هەیە یان نیە.
لەسەر موبایلەکەم وێنەی هەر دوانزە مانگەکەی ساڵ ئەوەندە بچووک دەکەمەوە تا هەموویان پێکەوە ببینم. ساڵ چەند بچووک دەبێتەوە. ئەوسا بەپەنجە ساڵەکان پاڵ پێوەدەنێم. لەچەند چرکەدا دەگەمە چل ساڵ دوواتر، یاخود چل ساڵ بەرەودووا. بەپەلە پەنجەم ڕادەگرم. خەریکم دەڕشێمەوە. سەرم لەگێژەوە دێت. هەناسەم سواردەبێ. بەو نیوەشەوە ڕادەبم و هەڵدێمە باڵکۆن. پێویستم بە هەوای تازەیە. وە دەرەوە چەند دڵ سەخاوەتانە یارمەتیم دەدا. سییەکانم پڕدەبنەوە لە هەوا. ئەوسا کتوپڕ سنوور وەها لەبەر چاومدا بێ مانا دەبێ کە بڕیاردەدەم سەرلەنوێ بگەڕێمەوە بۆ خانووەکەی پێشووم، ... بۆ سەر سنوور.
لە ڕۆژێکی باراناویدا کەلوپەل دەپێچمەوە و دەگەڕێمەوە. لەدووای کردنەوە و دامەزراندنیان لە خانووە تازەکەدا دەست دەبەم تەلەفۆنەکە هەڵدەگرم و زەنگ بۆ باوکم لێدەدەم؛ دەڵێم ئیتر گوێ نادەمێ، لە ژیاندا شتی یەکجار گرینگتر لە سنوور و... لە سنوور و لە باران هەن. باوکم وەک هەمیشە دەڵی وایە، ... بێگومان وایە!
کاتژمێر چواری بەیانی خەوم لێدەکەوێ. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览445
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
挂钩项目: 1
小组: 文章
书: 故事
文件类型: 原文
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 96%
96%
添加( زریان عەلی 26-06-2022
本文已被审查并发布( ڕۆژگار کەرکووکی )on29-06-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览445
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,940
图片 104,837
书籍 19,328
相关文件 97,650
Video 1,402
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!