图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,943
图片 104,837
书籍 19,328
相关文件 97,650
Video 1,402
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
کۆڵبەر
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کۆڵبەر

کۆڵبەر
کۆڵبەر
#فەڕۆخ نێعمەتپوور#

باوکم کاتێک بێکار بوو، کێشانی جگەرە و پێکەنین بە دەنگی بەرزی تەرک کرد. پێکەوە لە ڕۆژێکی پاییزیدا کە قورینگەکان لە ئاسمانی شارەوە تێدەپەڕین تەرکی کردن. بۆ ئەوەی خۆی لە نیگای ئێمە بدزێتەوە یاخود نیگای خۆی لە ئێمە، دەچوو لە قاوەخانەکەی بەر مزگەوت بە خواردنەوەی تاقەچاییەک تا درەنگان دادەنیشت. باوکم ئەوەندە تەسبێحی لەدەستەکانیدا گێڕابوو کە بەری دەستی هەمووی لووس هەڵگرابوو، ئەوەندەیش بۆنە جگەرەی خەڵکی تری گرتبوو کە کاتێک بە شەلەشەل بە گۆچانەکەیەوە دەهاتەوە بۆ ماڵەوە، بۆنی خانووەکەی ئێمە وەک قاوەخانەکەی بەر مزگەوتی لێدەهات.
باوکم کە لە سەر سفرە دادەنیشت تا دەیتوانی بە کاوەخۆ نانی دەخوارد. ئەو دەیزانی کاتێک پارووەکان زەمەنیان نێوان بکەوێ، بۆ تێربوون چیتر پێویست بە پارووی زۆرتر ناکا. ئەو بە کات تێردەبوو. کاتێک کە لە ئاو و بگرە لە هەوایش زۆرتر بوو. پاشان پاڵی دەدایەوە و بەیادی جاران بە لاچاو سەیرێکی تەپڵەکەکەی دەکرد کە هێشتا لەسەر لێواری پەنجەرەکە مابووەوە و دایکم لە کردەیەکی موعجیزەئاسادا کە زۆرتر لە فەرامۆشیی دەکرد لای نەبردبوو.
لە قاوەخانە زۆر نەدەدوا. هەمیشە لە دووای ئاشناکان هەڵدەستا بۆ ئەوەی بۆ کەسی حسێب نەکا. لەژێر چاویشەوە ئەوەندەی لە پاکەتە جگەرەی خەڵکی کە لەسەر مێزە چڵکنەکان دایاندەنان دەڕوانی کە لە بیری دەچوووە وەڵامی سڵاوی خەڵکی بداتەوە.
خەڵکی بەرەبەرە بە چاوی بەزەییەوە لێیان دەڕوانی. وای لێهات جگە لەوەی تاقە چاییەکەیان بۆ حسێب دەکرد، داوای چایی تر و نان و ماستیشیان بۆ دەکرد و بە ئەسپایی جگەرە یاخود چەند جگەرەیەکیان لەسەر مێزەکەی بەردەمی کە لە قوژبنی هەرە ژوورەوەی قاوەخانەکەدا بوو بۆ دادەنا.
باوکم ئیستا ئیتر کاتێکی زیاتری لە قاوەخانەکە بەسەر دەبرد.
رۆژێکیان وەک هەمیشە کاتێک لەوێ دانیشتبوو، دەنگی قەرەباڵغییەک هاتە گوێ. سەرنجی ئەوانەی وا دانیشتبوون بۆ دەرەوە گوازرایەوە، هێشتا چایچییەکە فریا نەکەوت سەردانێکی دەرەوە بکا کە کەسێک بەپڕتاو خۆی بە ژوورەوەدا کرد و، وتی خۆپیشاندانە. وتی کەسێکی کۆڵبەر لەسەر سنوور کوژراوە، کوڕێکی جەوان... خەڵکی تووڕەن و لەبەر فەرمانداری کۆبوونەتەوە. جەماعەتێک خێرا وەدەرکەوتن و ڕۆیشتن. ئەوەی مابوونەوە، مانەوە. یەکیان وتی گەڕەلاوژەی کەریەتی لەم دونیایە قەت تەواونابێ، تف لەم وەزعە! باوکم کە چاییەکی تازەیان خستبووە بەردەمی، دەستی برد و هەڵیگرت و بە دەمییەوەی نا. لەززەتی چاییەکە ڕژایە گیانییەوە و ئەو جگەرەیەیشی داگیرساند وا لەسەر مێزەکە بۆیان دانابوو. کە چەند مژی لە سیگارەکەی دا و گرژیی جەستەی ئارام بووەوە، لەبەر خۆیەوە وتی کۆڵبەر! ئەوسا دەستی برد و شوێنی برینە کۆنەکەی قاچی خوراند.
دایکم دەیگوڕاند و دەیوت بەقەدەر منداڵە ورتکەکانی سەرسنووریشت پێنەکرا! باوکم لە پشت مێزە کۆن و ڕەنگ هەڵبزرکاوەکەی قاوەخانەکەوە بزەیەکی غەریب دەنیشتێتە سەر لێوەکانی. نازانم تاڵە یان شیرین، ... نازانم بزەی سەرکەوتنە یان شکستێکی تر. شەپۆلی دووکەڵێک لەلاتەنیشتییەوە دێت و بزەکەیش وەک باوکم دادەپۆشێ. باوکم دیسان قاچەکەی دەخورێنێتەوە.
لە دەرەوە هەتا دێت دەنگی خەڵکی بەرز و بەرزتر دەبێتەوە. بەر قاوەخانەکە قەرەباڵغتر دەبێ. سێ سێ و چوار چوار، ڕەنگە زیاتریش لەدەوری یەکتر کۆدەبنەوە. دیسان جەماعەتێکی تر لە قاوەخانەکە دەچنە دەرەوە. ئەوسا دەنگی تەقە دێت. نە یەک و نە دوو و... بەڵکو بە ڕەگبار. بۆنێکی ناخۆش لە لووتی باوکم دەئاڵێ. ناوچاوانی گرژدەکا و زیاتر خۆی بەو سووچەوە دەچەسپێنێ وا هەمیشە لێی دانیشتووە. چاوەکانی بچووک دەبنەوە و قەتیس ڕادەمێنن. چایچییەکە هاوار دەکا و دەڵێ دەیەوێ دووکانەکەی دابخا. چەند دانەیەک لە مشتەرییەکان دەڵێن کاتی نیە و واباشترە لێرە نەجووڵێن و چاوەڕوان بمێننەوە، ... بەڵام چایچییەکە مکوڕە. بەپەلە سەماوەرەکان دەکوژێنێتەوە، دەرگاکەی پشتەوە دادەخا و ئەوسا ئەو هێڵکەوڕۆنەیش وا لەسەر گازەکەیە لایدەبا، دەیڕێژێتە ناو زبڵدانەکە و گازەکەیش دەکوژێنێتەوە. کەس لە قاوەخانەکە نەماوە. سووچەکەی باوکم کە جگە لە دووکەڵە جگەرە سێبەری داخستنی درگاکەی دوواوەیشی بەسەرداکەوتووە، بەشی ئەوەندە تاریکە چایچییەکە بەجوانی لەو هێنان و بەرەیە و دڵەڕاوکێیەدا نەیبینێ. دەڕابەکان دادەدرێنەوە و ناو قاوەخانەکە تاریک و بێدەنگ هەڵدەگەڕێ.
دایکم دەڵێ شوکور ئەو شەلە نەگبەتە ئەمڕۆ ڕێگای لێ هەڵەبووە و ناگەڕێتەوە. من کە دەزانم باوکم لە پشت دەڕابەکان ماوەتەوە، هیچ ناڵێم. بەڵام بە تێپەڕینی کات دایکم بێ قەرار دەبێ. دەچێتە بەر پەنجەرەکەو سەیری دەرەوە دەکا. لەبەر خۆیەوە دەبۆڵێنێ، کەس نازانێ چی دەڵێ. هەوا خەریکە تاریک دەبێ. حەوشەی پشتەوە بۆن و تامی ڕۆژئاوا دەگرێ. لە ناو شارەوە دەنگەکان بەردەوامن. دایکم کە تیایا ماوەتەوە چی بکا، پاش هێنان و بەرەیەکی زۆر سەرئەنجام ڕووم تێدەکا و دەڵێ بڕۆ بزانە ئەو باوکە تۆپیوەت لە کوێیە! بەڵام دەستبەجێ پەشیمان دەبێتەوە، بۆ خۆی چارشێوەکەی هەڵدەگرێ، لەسەری دەکا و بەپەلە دەڕوا. بە چاوە پڕ لە فرمێسکەکانییەوە ئەوەندە خێرا دەڕوا کە من فریا ناکەوم لە پەنجەرەکەوە پێی بڵێم لەوێ بە گۆچانەکەیەوە لە سووچی ناو قاوەخانەکە لە پشت دەڕابە دادراوەکانەوە ماوەتەوە و، خەریکی خوراندنی قاچە شەلەکەیەتی. دایکم لە چاو وندەبێ.
من دەچمە حەوشەکەی پشتەوە، ئەو شوێنەی وا لە سووچەکەی باوکم دەچێ. لەو بێدەنگییە کتوپڕەدا گوێم لە دەنگی دراوسێکەمانە. بە ژنەکەی دەڵێ نەمگوت سەر سنوور قەت شوێنی ژیان نەبووە، ... نەمگوت!
تیایا ماوم باوکم بەڕاستی لە قاوەخانەکەیە یان لە سنوور. ڕەنگە هاوکات لە هەر دووکیشیان بێت. کێ چووزانێ![1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览428
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
相关文件: 1
挂钩项目: 8
小组: 文章
书: 故事
文件类型: 原文
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( زریان عەلی 26-06-2022
本文已被审查并发布( ڕۆژگار کەرکووکی )on29-06-2022
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):26-06-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览428
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.110 KB 26-06-2022 زریان عەلیز.ع.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,943
图片 104,837
书籍 19,328
相关文件 97,650
Video 1,402
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!