图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,940
图片 104,837
书籍 19,328
相关文件 97,650
Video 1,402
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
تەنیا چاڵە نەوتێک
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

تەنیا چاڵە نەوتێک

تەنیا چاڵە نەوتێک
تەنیا چاڵە نەوتێک
#فەڕۆخ نێعمەتپوور#

لە دەرەوە دەنگی تەقینەوە و زرم و هوڕ دێت، دەنگەکە ئەگەر چی دوورە، بەڵام دار و دیوار بە ئاستەم دەلەرێنێتەوە.
قەرەباڵغیی شاریش ناتوانێ بەتەواوی بیشارێتەوە، بەتایبەت لەم ئاپارتمانە بەرزە کە جگە لە شوێنی خودا، هەموو شوێنێکی لێوە دیارە.
ترامپ بە خۆشحاڵییەکی بێ وێنەوە بەپەلە دەرگاکە دەکاتەوە، هەر لە دوورەوە هاوار لە ژنەکەی دەکا و دەڵێ بزانم دەتوانی هەڵی بێنی، من ئەمڕۆ هاوڕێیەکی نزیکم پەیدا کردووە، هاوڕێیەکی خوێن شیرین و زۆر تایبەت، دەی یاڵڵا ناوەکەی بڵێ! ملانیا کە لەبەر ئاوێنە گەورە گران باییەکەدا دانیشتووە و شۆقی چوارچێوە ئاڵتوونییەکی لە ڕۆخساری دەدا و ئەوەندەی تر جوانییەکەی سیحراوی تر کردووە، بەو جل و بەرگەوە وا پاشای عەرەبستان بەدیاری پێیداوە خۆی بۆ سەدەمین جار بە ئاستەم ڕادەوەشێنێ و دەڵێ جا من چووزانم کێیە! خۆ تۆ هەموو ڕۆژێ هاوڕێیەکی تازە و سەیر و سەمەرە دەدۆزیتەوە.
ترامپ کە هەر لەسەر مەوجی خۆیەتی، دەڵێ نانا بزانم دەزانی، دەی یاڵڵا کەمێک بیر بکەوە، دەی ماڵت نەشێوێ با بۆ جارێکیش بێت بیربکەیتەوە! ئەو کەلەت بەکاربێنە! ژنەکەی لووتی لێدەماسێنێ و وەڵامدەداتەوە وەک بڵێی بۆ خۆت هەر زۆر بیردەکەیتەوە! ئەوسا ماتیکەکەی هەڵدەگرێ و دەستدەکا بە سوورکردنی زیاتری لێوە ئاوساوەکانی. ترامپ بەم قسەیە سەرەتا بڕستی لێدەبڕێ، بەڵام چونکە زۆر خۆشحاڵە زۆر خێرا لەبیری دەچێتەوە و دەڵێ دەی یاڵڵا، من دەزانم سەرئەنجام هەڵیدێنی، دەی کچی باش! ملانیا سەیرێکی خۆی لەناو ئاوێنەکەدا دەکاتەوە و لێوێک هەڵدەقرچێنێ و لەکاتێکدا شەیدای لێوهەڵقرچاندنەکەی خۆی دەبێت و لای یەکجار جوانە دەڵێ لەگەڵ فیدل کاسترۆ؟! ترامپ کتوپڕ وەک دیواری خانووەکەی ڕەق هەڵدێ، دەمی وشک هەڵدەگەڕێ و دەڵێ حەک بێ قەزابی خۆ ئەو سەگبابە دەمێکەیە گۆڕ بە گۆڕ بووە، جگە لەوە من چۆن لەگەڵ کەسی وا دەبمە هاوڕێ. ملانیا دیسان جەستەی بە ناز و غەمزەوە ڕادەوەشێنێ و دەڵێ ئەی ئەوە نیە لەگەڵ ئەو قەڵەویچکە لووسکەی کۆریا یەک کەوتووی، ئیتر فەرقیان چییە!؟ ترامپ هەر بەو زەوقەوە دیسان دەڵێ دەی ناوی بێنە دەی یاڵڵا من دەزانم هەڵێدێنی، دەی کچی زیرەک! ملانیا دەڵێ لەگەڵ مادۆرۆ؟ نانا لەگەڵ خوێن شیرینەکەی سەرۆکی ناتۆ ئەوەی وا خەڵکی نۆروێژە و پەککوو کە ناوەکەیشی سەختە! بەڵام خوا قەزای باڵای! ترامپ کە بەرەبەرە ساردبووەتەوە بۆ ئەوەی لە زەوق و شەوقی ئەمڕۆی نەکەوێ دەڵێ خۆ هەر بەقەد من بەرزە نەگبەت، گوێ بگرە، ناونیشانێکت دەدەمێ، ئیتر دەبێ هەڵی بێنی، ناونیشانەکە ئەوەیە من و ئەو هاوڕێ تازەیەم وەک گوێی کەر جووتین! ملانیا لادەکاتەوە و دەڵێ ئەم قسەیەت لە کوێ هێناوە، ئەمەم قەت نەبیستبوو، ترامپ دەڵێ پیاو کە سەرۆک کۆمار بوو و زۆر گەڕا و خەڵکی جۆراوجۆریشی بینی ئیتر زۆر شتی تازەیش فێردەبێ، ملانیا دەڵێ دەی باشە ئەمە لە کوێ فێربووی؟ ترامپ هەڵوەستەیەکی بۆ دەکا و پاش کەمێک تێفکرین دەڵێ پێم وابێ پێم وابێ لە پۆمپیۆ قەڵەوەوە فێربووم، نانا ڕاوەستە هەڵەم کرد ئەها هاتەوە بیرم لە کوردەکانەوە فێری بووم، ئەرێ لەوانەوە، ئەوان کاتێک دوو کەس زۆر هاوڕێ بن و نێوانیان کۆکە پێیان دەڵێن وەک گوێی کەر جووتن! خۆش نیە؟ بێگومان کە زۆر خۆشە، دیمەنی کەر بە جووتێک گوێ بێنەبەر چاوی خۆت ئەوجا تێدەگەی من دەڵێم چی! هههە، بەڵام پێم سەیرە مەکسیکییەکان سەرەڕای ئەوەی ئەو هەموو کەرەیان هەیە کەچی پێکەوە ناسازین و ئەو هەموو کۆچەرەیان ڕوودەکەنە ئێمە! بێگومان دەزانی کە کەری مەکسیکی زۆر بەناوبانگن؟
ملانیا دەڵێ تۆ هەر نابێ ناوی کەر بێنی چونکە لۆگۆی حیزبە ڕقیبەکەی تۆیە، حیزبی دیمۆکرات، من گەر لەجیاتی تۆ بوومایە دەمگوت وەک گوێی فیل جووتن!
ترامپ دیسان هەڵوەستەیەکی تری بۆ دەکا و دەڵێ نانا ئەمە ناخوا، سەری فیل زلە و بۆیە گوێکانی زۆر جووت نانوێنن. ئەوسا کتوپڕ تووڕە دەبێ و دەنگ بەرزدەکاتەوە و دەڵێ حەک ماڵت نەشێوێ ئەمەیشت پێ نەکرا، بەخوا ژنێکی گەمژە و بێ کەڵکم هەیە!
ملانیا کە لەم کاتەدا سەری تەواو لە ئاوێنەکە نزیک کردووەتەوە و خەریکی بەسەرکردنەوەی وردی برۆکانیەتی دەڵێ ئەسلەن بە من چی بۆ سەری منت بەمەوە ئێشاندووە، چاوی دەرێ هەر کەسێکە! ترامپ پێڵاوێکی دادەکەنێ و بۆ فڕی دەدا، ملانیا وەک بڵێی لەوە پێش چاوەڕوانی وەها شتێک بووە، زۆر خێرا خۆی لادەدا و پێڵاوەکە بە تووندی بە ئاوێنەکەدا دەدرێ، ئاوێنە گران باییەکە دەشکێ و بێ ئەژمار درزی ورد و درشتی تێدەکەوێ. ملانیا دەبێ بە هەزار وێنەی لەت و پەت، بەڵام وازناهێنێ و هەر بەردەوامە لەسەیرکردنی لەش و لاری خۆی. ئەوسا پاش ماوەیەک دەڵێ خۆ 'مەکرۆن'ی ژن پیر نیە، یان پیرێژنە چرچەڵەکەی ئینگڵستان، ئەوەی وا لە هەموو شتێک دەچێ لە مەلەکە نەبێ؟
ترامپ کە تەواو وەڕەز ببوو و بەڵام هێشتا نەیدەویست جەوەکە تێکبدا، نازدارەکەم بیربکەوە بیر، زیاتر، تکایە تکا!
ملانیا قامکی برد بۆ گۆشەی لێوەکانی. پاش ماوەیەک گوتی تۆ وتت هاوڕێیەکی نزیکت پەیداکردووە، مانای ئەوەیە ئەو کەسە لەوە پێش هەر هاوڕێت بووە، بەڵام هاوڕێی دووربووە و ئیستاکە بووەتە نزیک، وایە، باشی بۆ چووم؟ ترامپ گوتی حەک بەساقەی ئەو دەمەت بم، چاکت گوت، دەی یاڵڵا بەردەوام بە!
ملانیا گوتی جا وەها هاوڕێیەکیش بۆ ئەوەی وەها نزیک بکەوێتەوە دەبێ هەر لەم دەورووبەرەی خۆمان بژیت، وانیە؟
ترامپ کە خەریکبوو سەری دەتەقی، کتوپڕ بیرێک بە مێشکیدا هات، خێرا لە نەقشەی دونیا لە هۆڵی دانیشتنەکە نزیک کەوتەوە و ئاماژەی پێدا، گوتی وایە هەر لەم دەورووبەرانەیە!
ملانیا بەسەرسوڕمانەوە لێی ڕووانی و گوتی بۆ گەڕەکەکەی خۆمان پێویست بە نەقشەی دونیا ناکا، ترامپ لەداخا کراواتەکەی شل کردەوە و کۆتەکەی داکەند و هەتا توانی فڕێیدا، کۆتەکە لەسەر کورسییەک نیشتەوە و خۆی شۆڕ شۆڕ پیا هەڵواسی.
لەم کاتەدا تەلەفۆنەکەیان زەنگی خوارد.
قوربان گەر ئەم زرم و هووڕە خەوتان لێ تێکدەدا با بێدەنگی کەین؟
نانا، لێی گەڕێ، هۆکاری ئەو دەنگە هاوڕێ تازەکەی منە، جەژن دەگرێ.
تەلەفۆنەکە دادەخاتەوە.
ملانیا دەڵێ کەواتە هاوڕێ تازەکەت ئەوەندە بە هاوڕێیەتی تۆ خۆشحاڵە دونیای هێناوەتە سەر سەری خۆی، گوێم لێیە، ترامپ دەڵێ هاوڕێی باش وەهایە، جیهان ئاگادار دەکاتەوە، دەی یاڵڵا ئیستا بێگومان ناوەکەی دەزانی!
ملانیا شانە دەسک ئاڵتوونییەکەی هەڵدەگرێ و لەکاتێکدا قژە درێژە چەند پارچەکەی خۆی لەبەر ئاوێنەکەدا شانە دەکا دەڵێ وای بۆ دەچم ڕیشنەکەی سوریا بێت، ناوی چییە، کوڕە ئەو نەگبەتە سەرەخۆرە، ئەها هاتەوە بیرم ئەبوو بەکدایی، ئەو نیە؟ ترامپ کە لە خەفەتا ڕوخسارە سوورەکەی ڕەش و شین هەڵگەڕاوە، دیسان بەر بە تووڕەیی خۆی دەگرێ و دەڵێ باش لێی نزیک کەوتیتەوە، بەڵام هێشتا خۆی نیە، کەمێک بەرەو لای ڕاست، چەپ، سەرەوە یاخود خوارەوە بابدەوە دەیگەیتێ، دەی یاڵڵا ژنە قەد باریکە جوانەکەم، دەی یاڵلا ڕوو ڕەشی دونیا و قیامەتم مەکە!
ملانیا کەمێک ڕادەوەستێ، ئەوسا لێوەکانی هەڵدەقرچێنێتەوە و دەڵێ نەتبردم بۆ عێراق و بەتەمای بزانم کێیە، ترامپ دەڵێ حەک ملم شکێ، بەڵام بۆخۆت دەزانی نەدەکرا، بۆ شوێنی وا دەبێ لەناکاو بچی، دڵنیابە بۆت قەرەبوودەکەمەوە، دڵنیابە!
ملانیا لێوە هەڵقرچاوەکانی دەکاتەوە و لە کاتێکدا لە گۆشەی چاوەکانییەوە لە مێردەکەی دەڕوانێ کە ئەم چەند مانگەی دووایی لەبەر چاویدا پیرتر بووە، دەڵێ بەڵام بەلای چەپدا دەزانم، خۆبەزلزانەکەی ئیسرائیلە، 'باراک'ی کەچەڵ، بەلای ڕاستیشدا، ئەها نەکا لەگەڵ ئێران یەک کەوتبێتی، لەگەڵ ئەو پەڕۆبەسەرە کەلەڕەقانە، ها، نەکا؟
بەخوا ئەمەیشت لەدەست دێ، ترامپ دەڵێ هەموو شوێنێکت گوت یەکیان نەبێ، دەی یاڵڵا! دەی، ئەوەندەی نەماوە، ئەوسا بە قامک ئاماژە بە سەرەوە دەکا.
ملانیا سەیری سەقفەکە دەکا!
ئیتر متەق لەخۆی دەبڕێ، ترامپ هەرچی دەکا بێسوودە، ئەو تەنیا قژی دادێنێ و لە ڕوخساری هەزار پارچەی خۆی لە ناو ئاوێنەکەدا دەڕوانێ.
لە دەرەوە دونیا هەروا دەلەرێتەوە، دەنگی تەقینەوە و زرم و کوت خۆ بە هەموو کەلێن و قوژبنێکدا دەکا، دیسان تەلەفۆنەکە زەنگ دەداتەوە:
قوربان پێم وابێ ئیتر پێی زۆر لێ ڕاکێشاوە، خەوی جەنابتی تێکداوە!
نانا، وەک گوتم وازی لێ بێنن، تەقەی خۆشییە، نامەیەکیشی بۆ ناردووم، دەڵێ چاڵە نەوتەکانیش بەشدەکەین، بۆ پانزدەهەمین ساڵی هاوسەرگیریم یەکیان دیارییە، وازی لێ بێنن واز!
ملانیا چاوەکانی زیت دەبێتەوە، بزەیەکی گەورە و کراوە ڕوخساری دەگەشێنێتەوە، بەدەم شانەکردنی قژە ڕەشە درێژەکانییەوە خەرامان خەرامان دێت و لەسەر ڕانی ترامپ دادەنیشێ، بە ناز و غەمزەوە دەڵێ ئیستا دەزانم کێیە، بەڵام ناوەکەی ناڵێم تا منیش چاڵە نەوتێکم بەرنەکەوێ، تەنیا چاڵە نەوتێک.
ترامپ لەخۆشیانا نازانێ چۆن پێبکەنێ.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览279
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
挂钩项目: 1
小组: 文章
书: 故事
文件类型: 原文
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 96%
96%
添加( زریان عەلی 26-06-2022
本文已被审查并发布( ئاراس ئیلنجاغی )on26-06-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览279
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,940
图片 104,837
书籍 19,328
相关文件 97,650
Video 1,402
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!