图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,944
图片 104,839
书籍 19,330
相关文件 97,543
Video 1,401
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ڕۆژنامەیەک بۆ ئاسمان
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕۆژنامەیەک بۆ ئاسمان

ڕۆژنامەیەک بۆ ئاسمان
ڕۆژنامەیەک بۆ ئاسمان
#فەڕۆخ نێعمەتپوور#

ساڵانی ساڵە من دەچمە ئەو سەرتاشخانەیە. هەر لە منداڵییەوە. سەرتاشەکە تەمەنی هەڵگەڕاوەتەوە و منیش بەجەستە جوان جوان هەڵکشاوم؛ ئەو تام و بۆنی دووکانەکەی خۆی گرتووە و منیش لە خەیاڵی دونیا و شوێنە نادیارەکان بۆنی دونیام گرتووە. ئەگەرچی سەرتاشەکە پێی وایە دونیا وای لێدێ ئەو دەڕوا و بەڵام من هەر لە شوێنی خۆم دەمێنمەوە! من و ئەو پێکەوە سازاوین. پێم وابێ بە هۆیەکی نادیار عادەتمان بەیەکتر گرتووە. باشتر وایە بڵێم ئەوە منم بەو و بە دووکانەکەی ئەو عادەتم گرتووە. لانیکەم تا ڕۆژێک دەستدەدا و من دەتوانم ڕوو لە وڵاتانی دەرەوە بکەم، بڕیارمداوە هەر بچمە لای ئەو.

هاوڕێکانم پێم پێدەکەنن و دەڵێن باوکت فێری خوویەکی چاکی کردووی! من کە هیچ جیاوازییەکی ئەوتۆ لەنێوان مودێلی قژی خۆم و ئەواندا نابینم، تەنیا بەلای ئەم قسانەدا تێدەپەڕم. من پێم وایە سەرتاشەکە خۆی نوێ کردووەتەوە. گۆڤارەکانی سەر مێزەکە، واتە ئەو شوێنەی وا کورسیی مشتەرییە چاوەڕوانەکانی لێیە شاهیدی ئەمە دەدەن. گۆڤارەکان دوواترین مودێلە ماقولەکانی دونیایان تیایە.

دانیشتووم و لە کاتێکدا ڕۆژنامەیەکم بەدەستەوەیە و دەیخوێنمەوە، چاوەڕوانی نۆرەم. سەرنج و نیگام لەسەر هەواڵێکی شەڕی سووریایە. کەمپێکی ئاوارەکان بوردومانکراوە و بە دەیان کەس کوژراو و بریندار هەیە. وێنەیەکان مرۆڤ دەهەژێنن. لەلای خۆمەوە بیر لە خڵقەت دەکەمەوە. لەو کاتەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووە بە شوێنی ڕمبازێنی خوێن و کوشتن و زۆربەی وڵاتانی ناوچەکەی گرتووەتەوە، ئەو باوەڕەم تیا خوڵقاوە و سەقامگیربووە کە دونیا نەک لە سەر سێ کوچکە، بەڵکو یەک کوچکە بونیات نراوە، ئەوی کوچکەیەیش شەڕە. باوکم دەڵێ ئەوەی بڕوای بەخوا نامێنێ ئەقڵیشی کزدەبێ.

ئەوەی لەژێر دەستی سەرتاشەکەیە پیاوێکە هەر لەتەمەنی خۆیدا. منیش دەیناسم. سەیرە، هەرچی منیش دێم، ئەویش لێرەیە! نازانم گەردوون ئەم ڕێکەوتەی چۆن خوڵقاندووە. هەڵبەت گرینگ نیە. سەرتاشەکە خەریکی قسەکردنە لە گەڵیا. ئەو هەمیشە لەگەڵ ئەوەی وا لەژێر دەستیدایە دەدوێ. ئەوەندە لەگەڵ خەڵکی جۆراوجۆر قسەی کردووە کە لەسەر هەموو شتێک ڕای هەیە و دەتوانێ لێدوان بدات. تەنانەت لەسەر شەڕی سوریایش. جارێکیان گوێم لێبوو گوتی شام لە کۆنەوە هەمیشە شوێنێکی گرینگ بووە، شوێنی پیاهەڵپژانی پاشاکانی ئێران و ڕۆم بووە، هەروەها ئێران و تووران، پێم وابێ لەوێیش بوو حەزرەتی ئیبراهیم ویستی ئیسمائیلی کووڕی بە ئەمری خودا سەرببڕێ. مشتەرییەکەی بەردەستی لەوەڵامدا گوتبووی کە خودا ئاوری ئیبراهیمی پێ کوژێندرایەوە، بەڵام هی ئێران و ڕۆم و ئێران و تووران نا، بگرە بە ئیستایشەوە.

من هێشتا لە لاپەڕەکەی سەر بە سووریادام کە مشتەرییەکی تر خۆی بە ژوورەوەدا دەکا. سەرهەڵنابڕم. بەڵام بە لاچاو ئاگام لێیە لەجیاتی ئەوەی بێت و دابنیشێ، قیت لەوێ بە چەند هەنگاوێک لە دەرگاکە دوور ڕادەوەستێ. من کە وای بۆ دەچم ئەویش وەک هەر مشتەرییەکی تر خەریکی سەیرکردن و بەراوردکردنی سەر و قژی خۆی لەبەر ئاوێنە گەورەکەی سەرتاشخانەکەدایە، دیسان سەرهەڵنابڕم. بەڵام سەیرە بۆ سڵاوی نەکرد؟ هێشتا ئەم پرسیارەم لا تەواو نەببوو کە گوێم لە سڵاوە دوورودرێژەکەی بوو. وەستای سەرتاش لایکردەوە و سەیریکرد. ئاگام لێبوو مەکینەکەی دەستی ڕاوەستا. منیش سەرم بەرزکردەوە و لەدووای وەستا سەیری مشتەرییەکەم کرد. بینیم مشتەرییەک بە سەروقژێکی سەیر لەوێ لە چەقی دووکانەکەدا ڕاوەستاوە و لە وەستا دەڕوانێ.

وەک لە سەرەتادا گوتم من لە منداڵییەوە سەردانی ئەم سەرتاشخانەیەم کردووە و بۆیە بەدرێژایی هەموو ئەم ساڵانە سەروقژی جۆراوجۆرم بینیووە، چ لە پێش چاککردنیاندا و چ لە دووای ڕێکوپێک کردنیشیاندا. دیارە ئێوەیش بینیووتانە، بەڵام ئەوەی من فەرقی هەیە لەبەر ئەوەی وەستا بەردەوام قسەیشی لەسەرکردوون. دەبێ دیان بەوەدا بنێم قەت سەروقژی وەک ئەوەی ئەمڕۆی ئەو مشتەرییە تازەیەم نەبینیبوو. قژی لە قژی دەروێشانی دەکرد، ئاڵۆز، درێژ و پڕ. بەڵام هەستت دەکرد ئاڵۆزی و درێژی و پڕییەکەی لە شێوازێکی ترە. شتێک وەک ئەوەیکە زەمەنیش خۆی تیا ئاڵاندبێ و بۆیە دەستبەجێ هەست بە مێژوویەکی یەکجار دوورودرێژ بکەی. جل و بەرگێکی سەرتاپای سپی و یەکدەستی لەبەردابوو و لە کاتێکدا هەر دوو دەستی لە سەر لاکەلەکەکانی بوو، وتی هاتووم سەرم چاک بکەم. وەستا بە مەقەست و مەکینەکەی دەستییەوە ئاماژەی بە کورسییەکان دا. وەستا نەدووا، تەنیا لێی دەڕوانی. مشتەرییەکە هات و لە تەنیشتی مندا دانیشت. بە نزیکبوونەوەی، بۆنێکی سەیر بە لووتمدا هات. بۆنێک وەک زەمەن و وەک مێژوو. بۆیەکی سارد و پۆڵائاسا. شتێک کە لەگەڵ خۆی هەڵگری مانەوە و ڕەنگە نەمریش بێت. خۆم کۆکردەوە و نیگام لەسەر هەڵگرت و دیسان گەڕامەوە بۆ سەر لاپەڕەی سووریا.

وەستا کەوتەوە کار. بێدەنگییەک سەرتاشخانەکەی داگرت. بۆ یەکەم جار لە دووای ساڵانی ساڵ سەرتاشەکە لە کاتی چاککردنی سەری مشتەرییەکەیدا نەدووا. بێدەنگی هەتا دەهات قورس و قورستر دەبوو. وەک بڵێی سەقفەکە وەک لۆحێکی گەورەی ئاسنین بەرەبەرە دادەبەزی و، لەگەڵ نزیکبوونەوەی، هاوکات لەگەڵ خەفەکردنی هەوای ژوورەکە دەیەویست هەموومان پرێس بکا. بۆیە من دەنگم هەڵبڕی و وتم بەڵکو ئەم منداڵ کوشتنانە ببێتە هۆی ئەوەی هەموو شەرم لەخۆیان بکەن و ئەم شەڕە کۆتایی پێ بێت. وەستا وەڵامی نەدامەوە. مشتەرییەکەی بەردەستیشی هیچی نەگوت. مشتەرییە تازە قژ بژە سەیروسەمەرەکە لای کردەوە و لە منی ڕووانی. منیش سەرم وەرگێڕا و لێم ڕووانی. ڕۆخسارێکی سەوزە بە دوو چاوی ڕەشی گەورەوە کە دەڵێی بەهۆی سەفەری زۆر ئیتر هیچ شتێکی ئەو دونیایە نەیدەجووڵاند. من کە هەر لە خۆوە چاوەڕوان بووم ئەو شتێک بڵێ، بەڵام نەک تەنیا هیچی نەگوت، بەڵکو زۆر خێرا نیگاکانیشی لەسەر من هەڵگرت و دیسان لە دیمەنی ڕووبەڕووی وردبووەوە. تەریق بوومەوە و بۆیە لە ڕقا لاپەڕەکەم هەڵدایەوە. لاپەڕەکەی تر باسی وەرزش بوو. من کە قەت حەزم بە هەواڵی وەرزشی لە دووای تێکچوونی ڕۆژهەڵاتی ناوەراستەوە نیە، ڕۆژنامەکەم بەست، کۆمکردەوە و لەسەر مێزەکەی بەردەمی خۆمم دانایەوە. خشەخشەکەی گوێی ئازاردەدا و دەڵێی تەواونەدەبوو.

وەستا سەری مشتەرییەکەی بەردەمی تەواوکرد. لەدووای شانەکردنی قژە تەنک و بێهێزەکەی و ئۆتکۆلۆن لێدان لە ڕوخساری تاشراوی، بە پەڕۆکە سەرشان و ملی تەکاند و بەڕێی کرد. مشتەرییەکە بە نیگایەکی سەیرەوە لە مشتەرییە تازەکەی ڕووانی و ڕۆیشت.

نۆرەی من هات. بەڵام بە وەستام گوت پەلەم نیە و دەتوانم ڕاوەستم. وەستا ئاماژەی بە مشتەرییە تازەکە دا. ئەویش جووڵا و بەرەو کورسییەکە ڕۆیشت.

وەستا لە بێدەنگیدا دەستی کرد بە چاککردنی قژی. لەگەڵ هەر دەمە مەقستێک کە لێیدەدا دەستبەجێ کۆشێک قژ بەردەبووەوە و دەکەوتە سەر شان و ملی و سەر پەڕۆکەی وا وەستا لە مل و سەرسینگی ئاڵاندبوو. وەستا هەر پێی دەکرا قژ کۆبکاتەوە و لە زبڵدانەکەی پەستێوێ. بەڵام زبڵدانەکە ئەوەندە خێرا پڕدەبوو کە بەناچار چوو لە پاشخانەکە دڵقی گەورەی ڕەشی هێنا. من کە بەزەییم بە تەمەنیدا دەهاتەوە، هەستام و یارمەتیم دا. دڵق لەسەر دڵق پڕی کرد و بە تەنیشت یەکێک لە دیوارەکانی سەرتاشخانەکەوە لەسەر یەک هەڵمانچنین. لەگەڵ قژەکان کە بەردەبوونەوە، زۆر شتی تریش دەکەوتنە خوارەوە، بەڵام شتەکان تەنیا لە شکلی وێنەدا بوون و لەدووای دەرکەوتنیان دیسان وندەبوونەوە. لەگەڵ قژەکانی، چەقۆ، ڕووباری نیل، زرێ، ئاسمان، کێوی توور، غاری حەڕا و زۆر شتی تر بەردەبوونەوە و دیسان لەناو قژە ڕژاوەکاندا دەنێژرانەوە. من کە نازانم داخۆ وەستا چاوی لەمانە بوو یان نا، بە سەرسووڕمانەوە هەر سەیرم دەکرد. لە دووای ئەوەی دیوارەکە بەهۆی هەڵچنینی یەک لە دووای یەکی دڵقە گەورەکان ونبوو و داپۆشرا، مشتەرییە تازەکە بە سەرتاشەکەی گوت دەست ڕاگرێ و بەسە. وەستا کە ناوچاوان و دەوری ملی شەڵاڵی ئارەق ببوو و دەستەکانی دەلەرزین، ڕاوەستا. من بۆ ئەوەی دۆخەکە ئاسایی بنوێنم، دەستم برد ڕۆژنامەکەم هەڵگرتەوە و دیسان کەوتمەوە خوێندنەوەی هەمان هەوالەکەی سەر سووریا. بەڵام تەنیا چاوم لەسەری بوو و زەینم لە شوێنێکی تر. مشتەرییەکە هەستا. ئەوکات بوو تێگەیشتم یەک تاقە گیرفان چییە بە جل و بەرگەکەیەوە نەبوو. خۆی تەکاند و هاتە ئەم لاترەوە و گوتی ئەجری تۆ ئەوە دەبێ گەر هاتوو شەڕ هەڵگیرسا خۆت و ماڵ و منداڵت بەسەلامەتی دەربازدەبن. ئەوسا کەمێک لە ئاوێنەکەدا سەیری خۆی کرد و ڕۆیشت. من کە لام وایە لە دووای ئەو هەموو قژلێکردنەوەیە سەری هێشتا هەر وەک خۆی بوو و هیچ فەرقی نەکردبوو، بە وەستام گوت پێم وابێ جوبرەئیل بوو.

لەو ڕۆژەوە من ئیتر نەچوومەوە بۆ ئەو سەرتاشخانەکە. نەک لەبەر ئەوەی نەکا بەتووش مشتەرییەکی سەیر و سەمەری تری وا ببمەوە و مەجبوور بە بێگاری بم، یاخود لەبەر ئەوەی وەستا بڕیاری داوە چیتر لەگەڵ مشتەری لەکاتی کارکردندا نەدوێ، نا، لەبەر ئەوە شەڕەکە وا جوبرەئیل ئەو ڕۆژە باسی لێکرد هاتووە و وەستا دووکانەکەی فرۆشتووە و ماڵ و مندالی لەو تەمەنەدا هەڵگرتووە و بۆ هەمیشە ڕۆیشتووە.
نازانم بۆ ئەو ڕۆژە هەواڵەکەی سەر سووریام لە ڕۆژنامەکەدا پیشان نەدا. ڕەنگە ڕۆژنامەکەی لەگەڵ خۆی هەڵبگرتایە و بۆ ئەو شوێنەی ببردایە وا دەڵین خڵقت لەوێوەیە.
من لام وایە ئاسمان پێویستی بە ڕۆژنامەیەکە. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览419
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
挂钩项目: 1
小组: 文章
书: 故事
文件类型: 原文
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 96%
96%
添加( زریان عەلی 25-06-2022
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on27-06-2022
此产品最近更新( زریان سەرچناری ):27-06-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览419
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,944
图片 104,839
书籍 19,330
相关文件 97,543
Video 1,401
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - Amed 的地方 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - K. D. P. 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!