图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,940
图片 104,837
书籍 19,328
相关文件 97,650
Video 1,402
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
دڵۆپە
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دڵۆپە

دڵۆپە
دڵۆپە
#فەڕۆخ نێعمەتپوور#

لە دوێ شەوەوە بەفرێکی قورس دایکردووە. خەڵکی خۆشحاڵن. لە دووای ساڵانی ساڵ وشکەساڵی، ئەمساڵ ئاسمان دڕی تێکەوت و وەک مەستێکی لەخۆ بێ ئاگا، شێتانە ڕشایەوە و دونیای سپی سپی کرد. لە پشت پەنجەرەکە ڕادەوەستم و سەیری حەوشە دەکەم. کلوە بەفرەکان دەنیشنە سەر یەک و تێکڕا توێ توێ بەرزدەبنەوە. تاقە درەختەکەیش بەرگی سپی دەپۆشێ و لە ترسی ئەوەی نەکا بایەکی ناوەخت هەڵبکا و بەرگەکەی لێداماڵێ و وەک ساڵانی لێ بێتەوە، بێدەنگ وەک منداڵێکی گوێڕایەڵی ترسنۆک ڕاوەستاوە. هەست بە لەرینی پڕ لە دڵەڕاوکێێ قەدی دەکەم. بە چاوەکانی کە بەقەد خۆشحاڵی ئاوێتەی دڵەڕاوکێن. هەوایش سپی دەچێتەوە.
من تەواوی ئەمڕۆ لە پشت پەنجەرەکە ڕاوەستام و لە بەفرم ڕووانی. لە دووای ساڵانی ساڵ پێم وانەبوو بگەڕێتەوە. بە خۆمم گوت ئیتر سەردەمی بێ ئاویی کۆتایی هات، دەتوانین وەک ساڵان بچین و لە چەمەکەی جاران مەلە بکەینەوە. بزەیەک دەنیشێتە سەر لێوم.
لە دوورەوە گوێم لە قریوەی کایەی منداڵانە. بێگومان خەریکی یاریی تەپۆڵە بەفرن. ڕەنگە خەریکی سازکردنی شێرەبەفرینەیەکیش بن. بە چەند خەڵوزی ڕەش کە چاو و دەم و لووتین. ئەو سپیەی وا ڕەش دەڕوانێ.
شەو کە دێت بارینی بەفرەکە ون نابێت. بەفر لەبەر تیشکی خۆیدا کلوەکان دەنوێنێتەوە و لەززەتێکی بێ پایانی تر دەبەخشێ. من کە قاچەکانم ماندووبوونە، سەرئەنجام بڕیاردەدەم بچم و بخەوم. لەو ژوورەی وا بەسەر هیچ بەفرێکدا ناڕوانێ.
کتوپڕ نیوەشەو خەبەرم دەبێتەوە، ... بە دەنگێک. دەنگێکی کپی دووپاتەوە بوو، ... دەنگێکی بێ کۆتایی و قیرسیچمە. سەرەتا گوێی نادەمێ، بەڵام دەنگەکە لەوێیە، ... وازناهێنێ. ڕادەبمە سەر شان و لەو تاریکییە ئەنگوستەچاوەدا لە دەورووبەرم ورددەبمەوە. قورسایی هەستەکانم لەسەر گوێمە. بیرم بۆ هیچ شتێک ناچێ. کتوپڕ ترسێک دامدەگرێ. بەپەلە لە کاتێکدا تەزوویەکی سارد بە پشتم دا دەگەڕێ، هەڵدەستم و گڵۆپەکە هەڵدەکەم. دەڵێی ڕووناکاییەکە لە هەیبەتی دەنگەکە کەم دەکاتەوە. بەڵام دەنگەکە هەر لەوێیە، ئەگەرچی ئەمجارەیان کزتر. بە چواردەورمدا دەڕوانم. ئەوسا سەمای بچووکی نوقتەئاسای تیشێک دەبینم کە لە نێوان سەقف و کەفی ژوورەکدا لە هاتووچۆیەکی خێرا و ناوەناوەدایە. زیاتر لێی ورددەبمەوە.
دڵۆپە!
لێی دەچمە پێشەوە. فەرشەکە بەقەدەر ژێرپیاڵەیەک تەڕ بووە و تەڕییەکە هەتا دێت پانتاییەکی زیاتر داگیردەکا. سەربەرزدەکەمەوە و لەسەقفەکە دەڕوانم. دڵۆپەکان لە پشتەوەی یەکێک لە دارەکان دەردەکەون، دەخزێنە خوارەوە و ئەوسا کە دەگەنە قۆقزی ژێرەوەی دارەکە لەپاش وەستانێکی کشاوەوە و چرکەئاسا بەردەبنەوە. هەستدەکەم هەتا دێت خێرایی دڵۆپەکان زیاتر و زیاتر دەبێت. ماوەیەک هەروا ڕادەوەستم و نیگام لە نێوان سەقف و کەفی ژوورەکدا دێت و دەچێ. ئەوسا بیرم دەکەوێتەوە دەبێ شتێک بکەم. بەپەلە دەچم شتێک بێنم و بیخەمە ژێر دڵۆپەکانەوە. دێتەوە بیرم جاران دایکم جامۆڵکەی دادەنا. دیارە فەرشەکەیشی کۆدەکردەوە بۆ ئەوەی پڕژەی قەترەکان کە بە بنی ڕەقی جامۆڵکەکەدا دەدران، تەڕی نەکەن. منیش هەروا دەکەم. کە فەرشەکە هەڵدەدەمەوە بۆنی گڵی کۆن، گڵی دەیان ساڵە لەناو ماڵەکەدا خەستتر دەبێتەوە. بە دیار جامۆڵکەوە دادەنیشم و، لێی ورددەبمەوە.
ساڵانی ساڵ لەوە پێش باوکم دەیگوت سەردەمانێک دێت تۆ بە بینینی دڵۆپە سەرت سووڕدەمێنێ. نازانم لەو ساڵە چەند گوزەراوە. تک... تک... تک... تک... تک... تک... تک.. تک.. تک.. تک. تک. تک... نێوانەکان کورتتر دەبنەوە. جامۆڵکەکە لە پڕبووندایە کە گوێم لە دەنگێکی کپی ترە. بە دەستی چەپمدا ڕێک نزیکی جێگاکەم، دڵۆپێکی تر دایکردووە. جامۆڵکەیەکی تری ڕۆحیش ژێر ئەو دەخەم. دەنگی قوڵتەی کەوتنی دڵۆپە لە ناو ئاوی یەکیان و دەنگی ڕەقی وەبەریەککەوتنی دڵۆپە لەسەر بنی جامۆڵکەی ئەوی تریان یەکدەگرن و، پێکەوە مۆسیقایەک بەو نیوەشەوە دەژەنن.
ساڵان کە دڵۆپە دایدەکرد، دایکم باوکمی هەڵدەستان و ئەویش دەچوو بەو نیوەشەوە بانەکەی دەماڵی یاخود دەیگێڕا. باوکم دەیگوت ئەوەی دڵۆپە لە ماڵی خۆیداقبوڵ بکا گەوادیشی لا ئاساییە. کە دەهاتەوە خوارەوە تەڕتەڕ بوو. دایکم کوورەکەی نێڵ دەدا و بەو نیوەشەوە بۆنی باوکم ژوورەکەی دەئاخنی. من لە ژێر لێفە ئەستوورەکەوە بە غیرەتی باوکم سەرسام دەبووم و نازانم چۆن دەیوێرا بەسەر ئەو پەیژەیەدا بەو نیوەشەوە سەرکەوێ وا ڕێک لەبەردەمی ژوورە تاریک و ترسناکەکەی حەوشەی پشتەوە بە بانەکەوە نرابوو. ئەو پەیژەیەی وا یەکەم پلیکانەکەی لەوێوە دەستی پێدەکرد.
ئەو ساڵانە ئەوەندەی پێنەدەچوو دڵۆپە تەواودەبوو و، بۆ سبەی تەنیا جامۆڵکەیەکی نیوەپڕ لەوێ لە ناوەڕاستی ژوورەکەدا دەمایەوە.
هەڵدەستم دەچمەوە ئەو ژوورەی وا بەسەر حەوشەکەدا دەڕوانێ. بەفر بەردەوامە، بگرە کلوەکان درشتتر بوونە. بە نائومێدی دەگەڕێمەوە ژووری نووستنەکە. مۆسیقاکە بەردەوامە.
باشە من ئەمشەو چی بکەم؟ گەوادییەکە قبوڵ بکەم یان گوێ بە ژوورە ترسناکەکە نەدەم و بچم بانەکە بگێڕم؟ ساڵان کە دەترسام قەبزدەبووم و سکم دەستیدەکرد بە ئێشان. سک ئێشە وازی نەدەهێنا. باوکم هەنجیری دەکڕی و دایکم هەنجیرەکەی لە ئاو دەکرد، ... تا سبەی، ... ئەوسا دەمخوارد، ... دەمخواردەوە. ئاوی هەنجیر ئەوەندە خۆشبوو کە هەمیشە حەزم دەکرد قەبزبم بۆ ئەوەی باوکم بیکڕێ. دەمزانێ لە نێوان ژوورەکە و قەبزبوونی مندا پێوەند و ڕازێکی نهێنێ (کە زۆر خێرا ئاشکرابوو) هەیە. جامۆڵکە هەنجیرەکانیش لە نێوانیاندا. من حەزم دەکرد بۆ هەمیشە ژوورەکە لەوێ بمێنێتەوە و قەت ون نەبێ. زەمەنیش یارمەتی ئەمەی دا. بە خۆشییەوە!
دڵۆپەکان زیاددەکەن. جامۆڵکەی زیاتر دێنم. جامۆڵکە لۆحە لێرە و لەوێ قووپاوەکانی سەردەمی دایکم. جامۆڵکە نەمرەکان. ئەوانەی وا دەتوانن نەوە لە دووای نەوە بمێننەوە و خزمەتی خێزان بکەن. دیارە گەر خێزانێک مابێ. گەر ڕەشیش هەڵگەڕان، گرینگ نیە؛ تەنیا ئەوەندە پێویستە بە فافۆنشۆرێکی ڕەقی تەل ئاسا سپیان بکەیتەوە. چەند خێرا سپیش دەبنەوە! بەو شەوە دەیانژمێرم. ئیستا هەشت دانەن. مۆسیقاکە لە ئەوپەڕی خۆیدایە. ئەمشەوی زستانی ئەمساڵ چیتر تەنیا نیم.
دەچمە داڵان. پەردەکە بە ئاستەم لادەدەم و سەیری حەوشەی پشتەوە دەکەم. حەوشەیەکی سپی بە ژوورە مێژووییەکەوە. پەردەکە دادەدەمەوە. پێم وابێ پەیژەکەیشم بینی. ئەو پەیژەیەی وا وەک تاقەدرەختەکە سپی سپی ببوو. بەخۆم دەڵێم گەواد وانابێ! بەڵام بێسوودە. قاچەکانم گوێیان لێ نیە. ئەوان بەرەو ژووری نووستنەکە دەمبەنەوە. دڵۆپێکی تریش زیادی کردووە. بانە گڵییە کۆنەکەی ساڵان لەوە وەزعی خراپترە بیرم لێدەکردەوە. کات، بۆشی کردووە، ... وەک ئیسفەنج کون کون بووە، ... لە هەناوی خۆیدا.
سەیری کاتژمێردەکەم. نزیک پێنجی بەیانییە. بەخۆم دەڵێم لە نیوەشەو زۆری لاداوە. خێوەکان لەمێژە لە ژوورەکە نووستوون. ئەوسا پاڵتۆکەی باوکم لەبەردەکەم. وەک بڵێی ورەم پێدەبەخشێ. پێڵاوەکانم هەڵدەکێشم، بەڵام لە دەرگای پشتەوە ناڕۆم. دەرگای پێشەوە دەکەمەوە بۆ ئەوەی دەرفەتی ئەوەم هەبێ بەناو هەموو حەوشەکەدا بڕۆم، دەوری خانووەکە بدەمەوە، بۆ ئەوەی سپێدە کەمێک نزیکتر بکەوێتەوە و من کە عادەتم بە ژووری نووستنەکە گرتووە بەرەبەرە بە حەوشەکە و بە دەرەوە ڕابێم. کرپەی بەفر لە ژێر هەنگاوەکانمدا پێم دەڵێن تەنیا نیم. من هێشتا لە دووای ساڵانی ساڵ لە مردنی دایک و باوکم هەر ماوم، ... ڕێک لەم خانووەدا.
سەرهەڵدەبڕم. خانووە نوێ و چەند قاتەکانی دراوسێکانمان سەرنجم دەقۆزنەوە. وەک بڵێی ئەوان لەو سەرسەرەوە بە سەرسووڕمانەوە سەیری من و خانووەکەم دەکەن. ئەو خانووانەی لەم چەند ساڵەی دوواییدا لە زۆربەی شوێنەکانی شار وەک کارگ هەڵتۆقیون. بە زەبری هەورەتریشقەی پارە. گوێم لێیە، دەڵێن ئەمە کێیە؟... ئەها دیسان ئەوە! ئەرێ منم. سەرم کزدەکەم و نەرم نەرم بەرەو پەیژەکە دەڕۆم. هەستدەکەم خانووەکان ورەم پێدەبەخشن. ئیستا بەو بەیانییە زووە، کە هێشتاکە دونیا تاریکە، چەندە ژوورە ترسناکەکەی تەنیشت پەیژەکەم لەناکاو لا بێ مانا و هیچ و پووچ دەبێ. جەستەم وەک نەمامێکی نەویی بن با ڕاستدەبێتەوە. هەنگاوەکانم خێراتر دەکەم.
من کە ئێستا دڵنیام خێوەکان لەمێژە بەهۆی بینا بەرز و چەند قاتەکانی دراوسێکانمەوە کۆچیان بەرەو شوێنێکی نادیار کردووە، بە متمانەوە بە پەیژەکەدا سەردەکەوم بە بێ ئەوەی بیر لەوە بکەمەوە کە ژوورەکە لەوێ لە کاتێکدا من خەریکی سەرکەوتنم، لەوێیە.
هێشتا بەحاڵ دونیا ڕوون بووەتەوە کە من لە بەفرماڵین و لە گێڕانی باگردێنە کۆنە لە مێژینەکەی باوکم بوومەتەوە. دڵنیام لە خوارەوە ئەوەندەی نەماوە بۆ ئەوەی مۆسیقای دڵۆپە بێماناکان کۆتاییان بێت. بزەیەک دەنیشێتە سەر لێوەکانم.
لەسەر بانەکە، ڕێک لە تەنیشت پەیژەکە ڕادەوەستم و لەو بەرزاییەوە بەسووکی سەیری ژوورەکە دەکەم. چەند داماو و نەگبەت دێتە بەرچاوم.
بە خۆم دەڵێم ئافەرین گەواد!... گەواد ئافەرین![1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览355
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
挂钩项目: 1
小组: 文章
书: 故事
文件类型: 原文
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 96%
96%
添加( زریان عەلی 25-06-2022
本文已被审查并发布( ڕۆژگار کەرکووکی )on26-06-2022
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):25-06-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览355
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.149 KB 25-06-2022 زریان عەلیز.ع.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,940
图片 104,837
书籍 19,328
相关文件 97,650
Video 1,402
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!