图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,497
图片 105,195
书籍 19,481
相关文件 97,495
Video 1,394
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ژوورێ پڕ لە مێش
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ژوورێ پڕ لە مێش

ژوورێ پڕ لە مێش
ژوورێ پڕ لە مێش
#فەڕۆخ نێعمەتپوور#

لەبەر ژوورە پڕ لە مێشەکە کە تابلۆیەک بە سەرسەریەوە خۆی دەنوێنێ، دانیشتووم. لەگەڵ مێشکووژێکیش بە دەستمەوە. لە سەر تابلۆکە نووسراوە بە مێشکووشتن وەڕەزییەکانیشت بکووژە! کە بێتاقەت دەبم و چیتر مشتەری لێ نامێنێت، دەچمە ژوورەوە و دەستدەکەم بە کووشتنی مێشەکان. مێشەکان بێ ئەژمارن. وەک پوورەهەنگ لەناو ژوورەکەدا گێژو لوول دەخۆن. نیگا ناتوانێ کۆیان بکاتەوە. بۆیەکی سارد ناو چواردیوارییەکەی تەنیوە.
کە مێشکووژەکە ڕادەوەشێنم، مێشەکان هەڵدەفڕن و وەک پەڵەیەکی ڕش بە هۆی فڕینیانەوە ژوورەکە تاریک دادێنن. دەنگی ویزەویزیان پێم دەڵێ تا ئەوان هەبن من هێشتا لە بێتاقەتیی موتڵەق زۆر دوورم. لەبەر خۆمەوە دەڵێم بەس نیە من ئەمانەم هەیە. هەموو ساتەکانی من پڕن لە مێش و لە مێشکووژ. خاو و خێرا. یەک لە دووای یەک.
مێشەکان بیر لە مردن ناکەنەوە. ئەوان تەنیا لە جووڵەی خێرای دەستی من و مشتەرییەکان دەسڵەمێنەوە و زوو دەفڕن و خۆیان دووردەخەنەوە. بەڵام میشکووژەکە دەیانخەڵەتێنێ. هەمیشە وەهایە دەبێ یەکیان بخەڵەتێ. دەیشخەڵەتێ. لەگەڵیشیا ئەوەندەی پێناچێ دەمرێ. بە زەبری مێشکووژەکە.
تەلەفۆنەکە زەنگ لێدەدا:
ئەلوو، مێشکووژەکەیە؟
بەڵێ.
بێتاقەتم، چوار مێشم بۆ دانێ، کاتژمێر دە لەوێم.
بۆم داناوی.
ئەوسا لە دەفتەرەکەی بەردەممدا ناوەکەی و کاتژمێرەکە دەنووسم.
تەلەفۆنەکە زەنگ دەخواتەوە:
هەلۆ! مێشکووژەکەیە؟
من نازانم بۆ هەر کەسەو بە جۆرێک دەڵێ ئەلۆ.
مێشکوژەیەکە.
بێتاقەتم، هەر زۆر، بیست مێشم بۆ دانێ.
دانراوە.
ناو و کاتژمێری هاتنی ئەویش دەنووسم.
مێشەکان لە تاوا زووزوو بەسەر یەکتردا دەفسن و گەرادەکەن و مێشە بچووکەکان خێرا خێرا لە دایک دەبن. هەست دەکەم لەگەڵ بێتاقەتیی مرۆڤەکاندا دێنەوە، بێ کەم و زیاد. کاسبییەکەی من بەجوانی گرتوویەتی. مێشی سەد تمەن. هەڵبەت بەگوێرەی هەڵاوسان، نرخیش دەچێتە سەرەوە. بۆ ئەوەی کڵاوم نەچێتە سەر هەمیشە چاوێکم لە نرخی نەوت و نرخی دۆلاریشە. جاری وایە حەزدەکەم ئێران و ئامریکا زیاتر چاو لەیەکتر سووربکەنەوە. لەم کاتانەدا هەم بێتاقەتییەکان بێ ئەندازە زیاددەکەن و هەم نرخی مێشەکانش. ژوورەکەم بەرناکەوێ. پەستا پەستا میللەت زەنگ دەدەن و داوای مێشی زیاتر دەکەن. لەم جۆرە ڕۆژانەیشدا مێشەکان زیاتر و زیاتر بەیەکتردا دەفسن.
بە خۆشییەوە ماوەیەکە هەواڵەکان زۆر باش نین. زەوی لە شوێنێکدا دەکوڵێ. ئەو ڕۆژەی ترامپ ئابڵۆقەی خستەوە سەر ئێران، وەها ڕیزی ئەو خەڵکەی وا چاوەڕوانی چوونە ژوورەوە بوون دوورو درێژ بووەوە، نەبێتەوە. یاخود ئەو ڕۆژەی ئێران فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکەی خستەخوارەوە. ئەو دوو ڕۆژە وەها ژوورەکە پڕببوو لە جەستەی مردارەوەبووی مێشەکان نەبێتەوە. من کە دەترسام نەسڵیان لەسەر گۆی زەوی بسڕێتەوە، بەناچار سنوورم بۆ هەر کەسێک لە کووشتنی مێشەکاندا دانا و جگە لەمە تا چەند شەوی دوواتریش گڵۆپی ژوورەکەم بە ڕۆشنی هێشتەوە بۆ ئەوەی بتوانن بە شەویشدا بە یەکتردا بفسن. ئەو ڕۆژانە ڕۆژانی مردنی مێشە گەنجەکانیش بوون.
نرخی مێش گەیشتبووە دانەی هەزار تمەن. ڕۆژێک تەلەفۆنەکە زەنگی خواردەوە:
ئالووو! مەگەزکوژەکەس؟
مەگەزکوژەکەس.
خاڵوو وەز ئەمڕۆ فرە خراوە!
...

عەین ئەلئەسەدت ژنەڤتە؟
ژنەڤتم.
پەنجا مەگەزم گەرەکە.
چونکە یەکەم کەسی لە دە زیاتر نابێ.
خاڵوو ناوێت.
دەوێت!
عەرزم کردی وەز ئەمڕۆ فرە خراوە.
لە پانزە زیاتر نابێ.
ئم م م م... باشە خاڵوو گیان. قوروان دەمت!
قوروان دەمت!
سەر هەڵدەبڕم و سەیری تابلۆی سەر ژوورەکە دەکەم. هەست دەکەم کاتی ئەوە هاتووە ناوەکەی بگۆڕم بۆ ناوێکی شیاوتر، ... ناوێک کە زیاتر بەم سەردەمە بخوا. پێکەنینم بە گەمژەیی خۆم دێت. ناوی عەین ئەلئەسەد دەمخاتە بیرەوە. ناوەکە خۆش دێتە گوێم. ڕەنگە، ... ڕەنگە عەین ئەلمەگەز. ئا، عەین ئەلمەگەز. بەڵام، ... بەڵام ڕاوەستە ئەمە بە قازانجی لایەنێک و بە زەرەری لایەنەکەی ترە. منیش کە کاسبێکی بێ لایەنم دەبێ ئاگام لە خۆم و لە بازاڕەکەم بێت.
ئەو ڕۆژە تا ئێوارە وشەکانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، تیرۆر، ئابڵۆقە و عەین ئەلئەسەد لە ناو زەینمدا بە جۆرەها شێوە تێکەڵیان دەکەم، دەیانهێنم و دەیانبەم و ناوی سەیروسەمەرەیان لێ سازدەکەم. بەڵام بە ئاکامێکی دڵخوازی خۆم ناگەم. بۆیە وازی لێدێنم. سەیری تابلۆکە دەکەمەوە. ئەمجارە بەو ناوەی لەوێ لەو بەرزاییەدایە ڕازی دەبمەوە. وەڕەزییەکان چەند ئاسان دەتوانن هەموو شتێک بگرنەوە.
میللەت بەم ناوەیشەوە دەتوانێ وەک هەمیشە لەم ژوورە بێتاقەتییەکانی خۆی بڕەوێنێتەوە.
ئالو! مێشکووژەکەیە؟
خۆیەتی.
تکایە زۆر بێتاقەتم هەزار مێشم بۆ دابنێ!
نابێت زۆرە.
بە گیانی دایکت بە نۆسەد و نەودو نۆیش دەرنابەم.
دە مێش.
بەڵام، ... بەڵام، ... دەی باشە، بەس شەو دێم!
شەو داخراوە.
کاکە تکایە شەو!
وەرە.
کابرایەکی بە قەڵافەتی چاویلکە لە چاو شەو دێت. دە مێشەکەی دەکوژێت، پووڵەکەی دادەنێت. مێشکووژەکە دەداتەوە دەستم و دەڵێت:
دەکرێ سبەی بە قەرز بێمەوە؟
نابێت.
گیانی دایکت!
لە بیرم چوو پێت بڵێم دایکم مردووە.
کەواتە گیانی خۆت!
نابێت.
دەڕوا. لادەکەمەوەو لە ژوورەکە دەڕوانم. هەستدەکەم مێشەکان هەراسانن. دەچمە ژوورەوە. بۆ یەکەم جار جەستەی دە مێش دەبینم کە لە کاتی فسان بەیەکتردا کووژراون.
گەواد، ... عاقیبەت هەزار مێشەکەی خۆی هەر کووشت!
لێدەگەڕێم ئەوانیش وەک ئەوانی تر ببنە خۆراکی هاوڕەگەزەکانیان.
شەو درەنگان لە ماڵەوە لە کاتێکدا خەریکی خواردنی نان و پەنیرم بە چاییەوە، تەلەفزیۆنەکە دەکەمەوە. من کە سەرتاسەری ئەمڕۆ ئاگام لە هەواڵەکان نەبووە، گوێ بۆ هەواڵەکانی نیوەشەو ڕادەگرم. خوێنەری خەبەرەکان کە پیاوێکی مۆنی گرگنە، دەڵێ ئەمڕۆ هەوڵی دیمۆکراتەکان بۆ لەکارلادانی ترامپ شکستی هێنا. دەستم بە پارووەکەوە شل دەبێ. ئیستا تێدەگەم. جەستەی بێ گیانی هەر دە مێشەکە دێنەوە بەر چاوم.
بۆ یەکەم جار لە ژیانم دا بەزەییم بە مێشەکاندا دێتەوە.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览371
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
挂钩项目: 1
小组: 文章
书: 故事
文件类型: 原文
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 96%
96%
添加( زریان عەلی 25-06-2022
本文已被审查并发布( ئاراس ئیلنجاغی )on26-06-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览371
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,497
图片 105,195
书籍 19,481
相关文件 97,495
Video 1,394
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 党 - K. D. P. 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 性别 - 男 传记 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 方言 - 库尔德 - Sorani

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!