图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,497
图片 105,195
书籍 19,481
相关文件 97,495
Video 1,394
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
پێ و قەدەم
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پێ و قەدەم

پێ و قەدەم
پێ و قەدەم
#فەڕۆخ نێعمەتپوور#

ئەو شەوەی من لە دایکبووم، شەوێکی خۆش و فێنکی کۆتاییەکانی هاوین بوو. بە هۆی منەوە ناو ماڵ قەرەباڵغ بوو. خێزان ورووژابوو. لە کۆڵانیش منداڵان کۆببوونەوە و حەقایەتیان بۆ یەکتر دەگێڕایەوە. نەسیمێکی خۆش بە کۆڵاندا دادەگەڕا و پەردەی پشت پەنجەرە کراوەکانی دەلەراندەوە. ژیان پێدەکەنی.

بەڵام من بەختم نەبوو. لەگەڵ یەکەم قیژەم مانگ گیرا، ... دراوسێیەکمان کە بۆ بەردانی مانگ چووبووە سەر بانی تەنەکە بکوتێ کەوتبووە خوارەوە و قاچێکی شکابوو، شیرە هەوێنکراوەکەی دایەگەورە نەببووە ماست، لە هەموو خراپتریش شێری ئاوەکەی حەوشە کتوپڕ تەقیبوو. باوەگەورە ڕایکردبووە حەوشە و نەڕاندبووی یا ڕەسوڵڵا!... یا غەوسی گەیلانی!

هەر ئەو ساڵەیش حکومەت ڕووخا، لە کۆڵانەکەی ئێمە کابرایەک بە دەمانچە دوو کوڕی خۆی کوشت و بەدەشتەکەی پشتی قوتابخانەی ئەحمەدی دەرچوو بۆ ئێراق، دیسان لەمەیش خراپتر پیاوێکیان بەسەر ژنێکی دراوسێمانەوە گرت.

من ئەگەرچی ئەقڵم بەدونیا نەدەشکا و ئەو سەردەمانە تەنیا کارم ئەوە بوو لە دونیا بڕوانم و گغە و بڤە بکەم، بەڵام دێتەوە بیرم باوەگەورەم لەگەڵ ئەوەی من کوڕ بووم و، وەک دەڵێن کوڕیش بڕبڕەی پشتە، کەچی نەک تەنیا دڵی پێم خۆش نەبوو بەڵکو وەک کەسێکی غەریبیش لێی دەڕوانیم، کەسێک کە نەک تەنیا پێ و قەدەمی بۆ دنیا خێر نەبوو بگرە لەگەڵ خۆی دنیایەک نەهامەتی و بەدبەختیشی هێنابوو!

باوەگەورەم لەدڵی دابوو پێ و قەدەمی نگریسی من بەمە ڕاناوەستێ و شتی تریشی بە شوێنەوەیە، بەڵام نەیدەزانی چی بکا. سەرەتا نوێژەکانی زیادکرد، جگە لەمە کاتی دۆعاکانیشی درێژتر کردەوە، زیاتر دەچوو بۆ نوێژی جومعە و سەردانی شەخسەکەی پیرمرادیشی زیادکردبوو. هەر لەو کاتانەدا بوو کە دیسان دز چووە سەر ماڵێکی دراوسێمان، کچی دراوسێیەکمان کە دوو ماڵ لەولاترەوە بوو تەڵاق درا، مامم بۆ هەمیشە پشتی لە باوکی کرد و ڕۆیشت و برایەکیشم لە قوتابخانە دەرنەچوو و ساڵێک دوواکەوت.

باوەگەورەم ئەمجارە لەگەڵ تۆیۆتایەک پڕی مریدی 'شێخ باقی' یەک کەوت و چوو بۆ دێی 'ناوە' بۆ ئەوەی بەڵکو خوا بەزەیی پیامانا بێتەوە و دۆعا نهێنییەکانی باوەگەورەم گیرابن و لە بەڵای من ڕزگاریان بێت. جگە لەمە خێروخێراتەکانیشی زیادکرد و هەتا دەیتوانی دەستی یارمەتیی لە فەقیر و هەژاران نەدەگێڕایەوە، بەڵام دیسان بێسوود بوو. هەر لەو ساڵانەدا بوو تەیارە شارەکەی بۆمباران کرد و سەدان کەسی کوشت و بریندارکرد، خاڵۆزایەکم لەسەر سیاسەت گیرا و ئیعدام کرا، پوورزایەکیشم خرایە زیندانەوە و کتوپڕ نرخی شتومەکیش چووە سەرەوە.

باوەگەورەم کە نەیدەزانی چی بکا، لە دووای بیرکردنەوە و هێنان و بردنێکی زۆر بڕیاری دا لە جیاتی تەسبێحێک دووانی تر بخاتە گیرفانییەوە، دیارە هەر کامەی لە ڕەنگێک و لە جنسی قەزوان، بۆ ئەوەی تا بتوانێ ناوی ئەڵڵا بێنێ تا بەڵکو ئەو شەیتانەی لەگەڵ لەدایکبوونی من ڕووی کردبووە دونیا، وازمان لێ بێنێ و بۆ هەمیشە ڕوخساری نگریسی لە ژیان وەرگێڕێ.

من ئیتر بەرەبەرە تەمەنم هەڵکشابوو و ئیستاکە مێردمنداڵێکی چاوڕەشی گەردن قەیتان بووم کە لە ڕاکردندا هیچ منداڵێکی نەک گەڕەک بەڵکو شاریش نەیدەگەیشتێ. باوەگەورە ئەم توانای ڕاکردنەی منیشی بە توانای شەیتان لێکدایەوە و پێی وابوو من تەنیا بە قاچەکانی خۆم ڕاناکەم، بەڵکو بە دوو قاچی شەیتانەوە بە چوار ڕادەکەم.

دیسان ساڵەکان نیشتنە سەریەک و ئەمجارە وشکە ساڵییەکی سەیر ڕووی لە وڵات کرد، تەپ و تۆزی مەککە و مەدینە کە قەدیم جاروبار دەهات و بەفری ئاربەبای بۆردەکرد، ئەمجارە وەها زیادی کردبوو کە هەناسەی بەتووش کێشەوە کردبوو. یان بەفر نەدەباری، یان کە دەیشباری ئەوەندەی دادەکرد دار و بەرد هەڵینەدەگرت و لە پاش چەند ڕۆژیش بەهۆی هەوایەکی گەرمی ناوەختەوە خێرا دەتوایەوە. هاوینانیش هەوا ئەوەننە گەرم دەبوو پەنکە و مەنکەیش دادی نەدەدا. چەمەکەی گەڕەکی خوواروو ڕووی لە وشکی کردبوو. ماشینیش لە شارە بچکۆلەکەمان ئەوەندە زۆر ببوو ڕێ بەر ڕێدار نەدەکەوت. باوەگەورەم کە تەواو بەمانە تۆقیبوو، ئیتر ملی دابوو کە هیچ دۆعا و نزایەک دادی پێ و قەدەمی پڕ لە ناخێری من ناداتەوە، بۆیە وازی هێنا و وەک هەموو خەڵکی تری ناو شار ملی دایە چارەنووسی خۆی.

ئەو ئیستا سەیرم ناکا. تا دەتوانێ خۆم لێ دەدزێتەوە. بەخۆی دەڵێ بەڵکو ئەمەیان جواب بداتەوە. ئەوەیکە نەبینینی من ببێتە هۆی ڕەوینەوەی هەموو نەهامەتییەکان.

دیارە من وەک سەردەمی ناو بێشکە ئاگام لەم خەیاڵاتەی باوەگەورەم نیە. من وەک هەموو کەسێکی تری ناو ئەم شارە، ناندەخۆم، دەخەوم، دەگریم، پێدەکەنم، دەچم بۆ گەڕان، هەواڵەکان دەخوێنمەوە، حەزم لە ژنانە و جگە لەمە جاروبارەیش حەزدەکەم خوا ڕێکی بخات و بچم بۆ سەفەری شارێکی گەورەو و خۆش.

هەڵبەت با ئەوەیش بڵێم ماوەیەکە بوومەتە کۆمۆنیست! بەڕێکەوت بوو. لێم مەپرسن چۆن. هەر ئەوەندە بزانن جارێکە وام لێهاتووە. لام وایە فەقیر و هەژار نابێ بمێنن و نە کەس لە کەس زیاترە و نە کەس لە کەس کەمتر. باوەگەورەم بە بیستنی ئەم قسانە هەڵدەچێ و دەڵێ فڵتە فڵت... نانەکەت بخۆ! من زۆر خۆشحاڵم وام لێهاتووە. سەروگەردنێک بەرزتر خۆم ڕادەگرم و هەوڵدەدەم هەمیشە بەڕووی دونیا و ژیاندا پێبکەنم.

ئاگام لێیە باوەگەورە هەڵس و کەوتی سەیرتر بووە. بە چاوە کتوپڕ یەکجار بزەوەبووەکانی لێم دەڕوانێ و خێرا خۆی وندەکا. دەرگای ژوورەکەی لەسەر خۆی دادەخا و کەمتر دێتە دەرەوە. کاتی ژەمەکان خواردنەکەی بۆ دەبەنە ژوورەکەی. بە دایکم و دایەگەورەی وتووە با ئەو هەتیوە ناجسنە نەیانهێنێ! هەمیشەیش شتێک لە ژێر لێوەکانییەوە دەڵێتەوە کە نازانم چییە.

رۆژێک سەعاتی دووی دووانیوەڕۆ کاتێک خێزان لە دووای ژەمی نیوەڕۆ پاڵکەتبوون و دەحەسانەوە، بوومەلەرزەیەکی سەیر جیهانی هەژاند. گەڕەک ڕادەکەنە دەرەوە. هەموو یەکجار ترساون. کەس جارێکە ناچێتەوە ژوورەوە. باس باسی بوومەلەرزەکەیە. یەک دەڵێ چاوت لێبوو چۆن دونیا لەرییەوە؟ ئەوی تر دەڵێ گوێت لە قرچەقرچی دیوارەکان بوو؟ سێهەم کەس دەڵێ هەستم دەکرد زەوی لە ژێر قاچەکانمدا دەڕوا!

ئاگام لە چاوەکانی باوەگەورەیە لە ناو حەشیمەتەکەوە بە گۆچانێک بە دەستییەوە زیت زیت لە من دەڕوانێ. خۆشحاڵم باوەگەورە هیچی لێنەهاتووە و وەک هەموو خەڵکی، ئیستا لەناو کۆڵانە. ڕاستی ڕاوەستە! ئەو چۆن بەو گۆچانە و بەو تەمەنەوە لە پێش ئێمەیشەوە گەییە دەرەوە!؟

ماوەیەکە باوەگەورە گرینۆکی لێ دەرچووە. وەخت و ناوەخت دەگری. باوکم دڵ نیگەرانە. لای وایە هی پیرییە. منیش هەروا بیردەکەمەوە. هەموومان وا بیر دەکەینەوە. دایەگەورە دەڵێ پیری و دڵناسکی!

تەنیا باوەگەورە خۆی وا بیر ناکاتەوە، ... تەنیا خۆی!

شەوێکیان هەموو خێزان لە دووای نانخواردن کۆبووینەوە و سەیری تەلەفزیۆنمان دەکرد. هەواڵەکان بوو. بێژەر دەڵێ بەردێکی زلی ئاگرین لە ناو کاکەشان بە سورعەتێکی سەیر بەڕێوەیە و گوایا زۆربەی زانایانیش لەسەر ئەو ڕایەن بەرەو گۆی زەوی دێت، دەڵێ ئەو بەردە زەوی دەپێکێ و بەم شێوەیە بۆ هەمیشە ئەگەری ئەوە هەیە زەوی بە هەموو شتێکیەوە لەناوبچێ. ئاگام لێیە باوەگەورە خێرا سەر وەردەگێڕێ و لە من دەڕوانێ کە لە تەنشتی چەپییەوە دانیشتووم. لە بەر خۆیەوە دەڵێ ئاخر زەمان، ... قیامەت! من بە هەستی کۆمۆنیستیانەی خۆمەوە دەڵێم ئەم سەگبابانە درۆ دەکەن دەیانەوێ سەری میللەت بە شتی قۆرەوە سەرقاڵ بکەن بۆ ئەوەی دزی و حیزی خۆیان بچێتە بەرەوە! باوەگەورە کە زۆر تووڕەیە دەڵێ فڵتەفڵت دیسان!

ئەو ڕۆژەی قەراربوو بەردە زەلامە ئاگرینەکە زەوی بپێکێ، باوەگەورە لە ژوورەکەی نەهاتەدەرەوە. هەتا ئێوارە دەرگای لە کەسیش نەکردەوە. ئێمە کە لامان وابوو ڕەنگە نەخۆش کەوتبێ و بە گوێرەی عادەتە کۆنەکەی کە لە کاتی نەخۆشیدا هیچی نەدەخوارد و وەڵامی کەسی نەدەدایەوە، گوێمان نەدایە. شەو بینیمان بۆ نانخواردن هاتەدەرەوە و خۆی کرد بە ژووری دانیشتنەکەدا. هاواریکرد تەلەفزیۆنەکە هەڵکەن. هەڵمانکرد. هەواڵەکە گوتی کە بەخۆشییەوە بەردەکە بە لاتەنیشتی زەویدا تێپەڕیوە و بەم شێوەیە مرۆڤ و ژیان لە مەترسییەکی گەورە ڕزگاریان بووە. باوەگەورە بۆ یەکەم جار لە ژیانیدا لایکردەوە و بە بزەوە لە منی ڕووانی. من هەلەکەم قۆستەوە و گوتم نەمگوت فشەیە! باوەگەورە هیچ ناڵێ. منیش نازانم کە ئەو ئیستاکە لای خۆی وای لێکدەداتەوە کە شەیتان سەرئەنجام لە دووای ساڵانی ساڵ جەستەی منی جێ هێشتووە و ڕەنگە ئیستا ڕووی کردبێتە ناو مرۆڤێکی ترەوە.

دیارە گرینگیش نیە بزانم. پێویستە ئەم ماوە کورتەی باوەگەورە لە ژیاندا ماوە کەمێک پێبکەنێ، ... کەمێک دڵی خۆش بێت. ژیان ئەوە ناهێنێ![1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览325
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
挂钩项目: 1
小组: 文章
书: 故事
文件类型: 原文
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 96%
96%
添加( زریان عەلی 23-06-2022
本文已被审查并发布( ڕۆژان نوری عەبدوڵڵا )on25-06-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览325
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,497
图片 105,195
书籍 19,481
相关文件 97,495
Video 1,394
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - K. D. P. 传记 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - Amed 的地方 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!