图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,943
图片 104,837
书籍 19,328
相关文件 97,650
Video 1,402
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ڕازی جیهان
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕازی جیهان

ڕازی جیهان
رازی جیهان
#فەڕۆخ نێعمەتپوور#

من کە دەمزانی ژیانی کورتە و بەڵام نەمدەزانی مردن هەر بەو ڕادەیەیش نزیکە، لەدووای ئەوەی بەم حەقیقەتەم زانی چووم و کێلە قەبرێکی مەڕمەڕینم بۆ خۆم کڕی. کاتێک کڕیم نەمهێشت هیچی لەسەر بنووسن، نە ناوی خۆم، نە کاتی لەدایکبوونم و نە هیچ وێنە و تەنانەت هیچ شیعرێکیش.
بە گاریی حەماڵێک کێلەکەم برد بۆ تاقە قەبرستانی شار کە بەسەر گردێکەوە بەسەر بەشێکی شاردا دەیڕوانی. لەوێ بەو قەبرهەڵکەنەی وا چاوەڕوانم بوو کێلەکەم لە شوێنی خۆی کە بانی سەری من لە داهاتوودا بوو (دیارە وەک گوتم داهاتوویەکی بەشێوەیەکی خەیاڵی نزیک) دانا. پێم گوت تەختە پان و درێژەیەکیش لەسەر گۆڕەکە دانێ و گڵی بەسەردا بدات تا کاتی خۆی دێ. بەم شێوەیە قەبرەکەم پێش مردنی خۆم بە ئامادەیی دانا و من و گۆڕهەڵکەن و حەماڵەکە کە ئیستاکە بەشێوەیەکی سەیر حەزی بەسەرهاتی خەمگینی من دایگرتبوو، بەرەو شار بووینەوە. ئەو حەماڵەی بە هۆی ئەم شێوە بیرکردنەوەوە گەمژەترین بوونەوەری ئەم شارەی ئێمە بوو.

لە ڕێگادا گۆڕهەڵکەنەکە هیچی نەگوت، تەنیا جگەرەی بە شوێن جگەرەدا دادەگیرساند و لە پێشەوەی خۆی دەڕوانی و دەڕۆیشت، بەڵام حەماڵەکە کە ئاگام لێبوو لە قەراخ چاوەکانییەوە بەردەوام لێی دەڕوانیم و لەهەمان کاتدا ئاگایشی لە گارییەکەی بوو، سەرئەنجام هاتەگۆ و گوتی مامۆستا گیان بەتەمای کەی بمری؟
من کە وەک بڵێی کتوپڕ لە خەوێکی یەکجار قووڵ خەبەرم بووبێتەوە، بە سەر سوڕمانەوە لێم ڕووانی. ئەوجار هاتمەوە خۆ و ویستم بڵێم لە داهاتوویەکی یەکجار نزیکدا، بەڵام لەبەر ئەوەی داهاتوو چیتر لای من خێرا و نزیکی نەبوو گوتم دەمرم... لە داهاتوودا دەمرم! حەماڵەکە ئەوەندەی تر کەوتە لێڕامانی من و پاش ماوەیەک گوتی مامۆستا گیان هەموومان لە داهاتوودا دەمرین، چما قەرارە لە ڕابردوودا یاخود ئیستادا بمرین! من لام لێکردەوە و گوتم پێت وایە من نازانم! ئیتر هەتا گەیشتینە ناو شار کەسی تر نەدووا. گۆڕهەڵکەنەکە کە هەموو شتێک لای وەک یەک وابوو، تەنانەت ماڵئاوایشی نەکرد.

من لەو ڕۆژەوە هەموو ئێوارەیەکی هەینی کاتێک خەڵک لە سەردانی گۆڕی خۆشەویستەکانیان دەبوونەوە، دەچووم و سەردانی گۆڕەکەی خۆم دەکرد. لە کێلە ڕووتەکەم دەڕوانی، لە خۆڵەکەی بەردەمی. ئەوسا خۆم دەهاتە بەرچاو کە تیایا ڕاکشابووم و لە بێدەنگیدا لەتەنیشت گۆڕەکانی تر ساتەکانم بەڕێدەکرد. ساتە بێماناکان. دەبێ بڵێم نە بەزەیم بە خۆمدا دەهاتەوە و نە دەترسام و نە بگرە هەستم بە هیچ ئازارێکیش دەکرد. ڕووت ڕووت بەری لەهەر چەشنە هەستێک تەنیا لە خۆمم دەڕوانی.
دراوسێکانم دوو گۆڕ بوون بە دوو کێلی یەکجار جوانەوە. یەکیان ژنێکی یەکجار گەنج بوو کە بەهۆی سەرەتانەوە مردبوو و ئەوی تریان پیاوێکی بەتەمەن کە بەشێوەیەکی ئاسایی گەیشتبووە کۆتایی عومری خۆی. نووسینەکانی سەر کێلەکانیانم خوێندەوە. ئەوەی کچەکەم لا پەسندتر بوو. تۆمەز بە هۆی گەنج بوونییەوە سۆزێکی زیاتری تێکەڵ کرابوو. ئەوسا پڕمەیەکی پێکەنین گرتمی. پڕمەیەک کە زۆر خێرا دایە پێکەنینێکی شێتانە و بەردەوام. بۆ ئەوەی نەکەوم بە عەرزا، دەستم بە کێلەکەی خۆمەوە گرت هەتا کۆتایی هات. سمۆرەیەک بە تەعەجوبەوە لەسەر لقی دارەکەی بەرامبەرەوە لێی دەڕوانیم.

بەڵام شتێک کە لەسەر کێلی هەر دوو قەبرەکە سەرنجی ڕادەکێشام هوالباقی بوو. من کە چکێک عەرەبیم دەزانی بۆ یەکەم جار لە ژیانمدا دەستم دایە لێکدانەوەی مانای ئەم دوو وشەیە و بەدڵنیاییەوە زانیم بە مانای ئەو دەمێنێتەوەیە، یان باشتر بڵێم هەر ئەو دەمێنێتەوە. ئەوسا بیرم لەو کردەوە. ڕاستی ئەو کێیە؟ ئەها هاتەوە بیرم ئەو خودایە. سەرم هەڵبڕی و لە ئاسمانم ڕووانی. ئەمە چ خڵقەتێکە کە هەر ئەو دەمێنێتەوە، ئەوێک کە حەزدەکا هەر خۆی بمێنێتەوە! باشە ڕاستی بڵێی ئەمە بڕیاری خۆیەتی یاخود چونکە خودایە خۆبەخۆ ئەمەی بەسەردا سەپاوە؟ ئەوجا بیر لە ڕستەیەک دەکەمەوە. لە جیاتی 'هو'، 'من'ی دەخەمە ناو من الباقی. بۆ ئاگاداری ئێوە یەعنی هەر من دەمێنمەوە. باشە بۆ نا؟ گەر دونیا لەسەر قسە ڕاوەستاوە ئەمەیشی با لەسەر بێ. کێ دەتوانێ بڵێ وا نیە؟ کێ دەزانێ سەرەڕای ئەوەی من ڕۆژێک دەچمە ناو ئەم گۆڕەوە دەتوانێ بڵێ من بۆ هەمیشە نەماوم؟ مەگەر لەناو گۆڕیشدا بوون ناتوانێ بەمانای مانەوە بێت؟ چەند جار لەبەر خۆمەوە دەڵێم من الباقی... من الباقی... من البا... نا وانابێ. ناکرێ دوو وشەی کوردی و عەرەبی تێکەڵ بکەی و پێت وابێ ئیتر ڕازی مانەوەت دۆزیوەتەوە. ڕاستی بە عەرەبی من دەبێ بە چی؟... دەبێ... دەبێ... دەبێ بە ئەنا... ئەها ئەنا... انا الباقی. بڕیاردەدەم وەسیەت بکەم لەسەر کێلەکەم بنووسم انا الباقی. بۆ نا؟ گەر گوتیان کفرە لە وەڵامدا دەڵێم خودا لەم ڕستەیەدا ڕاستەوخۆ دوواوە و لە زمانی خۆیەوە باسی خۆی کردووە، نەک لە زمانی عەبدەوە.

ئەو شەوە لە ناو جێگاکەدا ئەم ڕستەیەم هەر لەبەردەم خۆمەوە دووپاتکردەوە انا الباقی! کتوپڕ دراوسێکەم بە مشت کوتای بە دیوارەکەدا و گوێم لێبوو هاواری کرد کە کاکە بێدەنگ، ... سبەی دەبێ زوو لە خەو هەستم و بچم بۆ کار. ئەوسا هاتەوە بیرم چیتر زەمانی زوو نەماوە و ئیستا من لە جیاتی خانووە کۆنەکانی جاران کە دیوارەکانی جاری وایە یەک میتر پان بوون لەو ئاپارتمانانەدا دەژیم وا تەنیا ئاجوورێک لە دراوسێکەم جیام دەکاتەوە. ئاپارتمانەکانی مەسکەنی میهر دەڵێم. هاوارم کرد گوتم انت الباقی! گوتی چی؟ گوتم انت الباقی! هاواریکرد دایکی ئەوە بگیەم بەو نیوەشەوە ناخەوێ!

ئەگەرچی درەنگ خەوم لێدەکەوێ، کەچی بەیانی زوو هەڵدەستم و بڕیاردەدەم کاری ئاودەست وەک ساڵی ساڵان ببەمە مزگەوت و دووایەش بچم بۆ سەروپێخواردنێکی بەلەزەت. لەمێژە سەروپێم نەخواردووە. کە دەچم دەبینم تەنیا سێ کەسی لێیە. دەرەوە کڕێوە دەکا و بەفر شێتانە خۆی بە کەل و کوندا دەکا. بە سەرسوڕمانەوە لە خاوەن دووکانەکە دەپرسم دوێنێ... نا بگرە هەر تاوێک لەوە پێش هەوا یەکجار خۆش بوو... لام وابێ هاوین بوو، یاخود سەرەتاکانی پاییز، کەچی کتوپڕ بووە بە زستان! کابرای سەروپێ فرۆش لێم ورددەبێتەوە و دەڵێ چما نازانی ئێمە تەنیا بە زستان سەروپێ دەفرۆشین؟ تەریق دەبمەوە... ڕاستدەکا. دێتەوە بیرم وایە. سەر وەردەگێڕم و دیسان سەیری دەرەوە دەکەمەوە. لەبەر خۆمەوە دەڵێم هاوین بێت و پاییز یاخود زستان چ فەرق دەکا. ئەوسا هەر لە کەلەپاچەخواردن دەبمەوە بەپەلە دەچم بۆ سەر گۆرەکەی خۆم. حەزدەکەم بە زستان بیبینم. شتێک لەدەروونەوە پێم دەڵێ گۆڕی زستان جوانترین و عەزەمەتترین گۆڕی جیهانە. ئەژنۆیەک بەفر باریوە و ڕێگادەرکردن ئاسان نیە. دەگەمێ. قەبرستان ئەژنۆیەک باڵای بەرزترە. انا الباقی ئەژنۆیەک لە هوالباقی نزیک کەوتووەتەوە.

ساڵەکان تێدەپەڕن. ئەو ساڵانەی لای من تەنیا چرکەیەکن. ڕۆژێک لە دەرگادەدەن. دەیکەمەوە. پیاوێک و ژنێکی داماو کە یەکجار هەژار دەنوێنن لە پشت دەرگاکەن. چەندە ئاشنا دەنوێنن. دەیانبەمە ژوورەوە. پیاوەکە بە شەرمەوە دەڵێ کوڕەکەمان کە تەمەنی تەنیا هەفدە ساڵە مردووە و هاتووین داوات لێبکەین پیاوەتیمان لەگەڵ بکەی و قەبرەکەی خۆتمان بدەیتێ، دەڵێ بە قەرز هەتا خۆت یەعنی انا دەمرم، دەڵی پێمان هەڵناسووڕێ. ژنەکەی هەروا بەردەوام بە بێ فرمێسک دەگری. دەڵێم دەبێ فرسەتی بیرکردنەوەم بدەنێ. ئەوجا دەیانێرمەوە بۆ ماڵەکەی خۆیان و پێنج سەعاتی تەواو ڕۆدەچمە بیرانەوە. سەرئەنجام بەو ئاکامە دەگەم دەتوانم بە قەرز بیاندەمێ. پێیان دەڵێم بەڵام بە قەرز ها! ئەوانیش سەر دەلەقێنن و دەڵێن بە غەوس هەروا دەبێ! من کە ناوی غەوزم ساڵانی ساڵە بیستووە و بەڵام نازانم کێیە، باوەڕیان پێدەکەم. جا باشە با باوەڕیشیان پێ نەکەم، ... چی دەبێ؟ هیچ. پێیان دەڵێم بەڵام ناتوانن هیچ لەسەر کێلەکە بنووسن، ... قەدەغەیە! دەڵێن خوێندەواری و پووڵ و پارەمان لەکوێ بوو مامۆستا گیان!
من ئیستا وەک جاران هەموو هەینییەک ئێوارەیان دەچمە سەر گۆرەکەی خۆم، نا... گۆڕی گەنجە هەفدە ساڵەکە دەڵێم. بە سەعات لە تەنیشتی ڕادەوەستم و لێی دەڕوانم. لە خۆڵەکەی بەردەمم، لە کێلەکە کە هێشتا هیچی لەسەر نەنووسراوە. لە ئاسمان. لەو لقەی وا کاتی خۆی سمۆرەکە لێیەوە بە سەرسوڕمانەوە لە انای ڕووانیبوو.
راستی چ فەرق دەکا من لێرە ڕاکشابم یان ئەو گەنجە؟... ها چ جیاوازییەکی هەیە؟ بگرە ڕەنگە ئەو من بم و منیش ئەو! وەک بڵێی بە ڕازێکی سەیر و سەمەرە گەیشتبم، بەپەلە لە سەرەوخواریی گۆڕستانەکە دێمە خوارەوە و دەچمەوە بۆ ماڵەوە. دەرگاکە لەسەر خۆم دادەخەم.
دێتەوە بیرم من ساڵانی ساڵ لەوە پێش کاتێک هەفدە ساڵم بوو، مردم. ساڵانی ساڵ لەوە پێش. دێتەوە بیرم ڕێک ئەو ساڵە بوو دەستم کرد بە خوێندنەوەی فەلسەفە. ئەو ساڵەی وا لەبەر چاومدا جیهان بوو بە چ ڕازێک![1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览382
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
挂钩项目: 1
小组: 文章
书: 故事
文件类型: 原文
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 96%
96%
添加( زریان عەلی 23-06-2022
本文已被审查并发布( ڕۆژان نوری عەبدوڵڵا )on25-06-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览382
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,943
图片 104,837
书籍 19,328
相关文件 97,650
Video 1,402
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!